جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «عەبدولڕەزاق بیمار»
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١٣:٥٤، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
عەبدولڕەزاق بیمار، شاعیر و ڕۆژنامەنووس و توێژەر و ڕەخنەگر و مامۆستای زانکۆ بووە.. یەکێک بووە لە شاعیرە ڕۆمانتیکییە هەرە ناسکەکانی قوتابخانەی گۆران.. لە ساڵی 1936 لە شاری کۆیە لەدایکبووە، قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لە کۆیە تەواو کردووە.. لە ساڵی 1963 لە بەشی کوردیی زانکۆی بەغدا، بە یەکەم دەرچووە..
یەکەم شیعری لە ساڵی 1954لە ڕۆژنامەی (ژین) ی گۆراندا بڵاو کردووەتەوە. هەڵبەستی شاعیرانی نوێی عەرەب و ئەورووپایی کاریان تێ کردووە و یەکێکە لەوانەی دەورێکی باڵایان گێڕا لە چەسپاندنی ڕێبازی شیعریی گۆران. لە وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی و دەزگای ڕۆشنبیریی کوردی لە بەغدا فەرمانبەر بووە. لە ساڵی 1984 بە مامۆستای زانکۆ، وەک وانەبێژێک لە بەشی کوردیی زانکۆی بەغدا دامەزراوە. ئەندامی دەستەی نووسەران بووە لە گۆڤاری هیوا و پاشکۆی (الادیب العراقی) و گۆڤاری ڕەنگین و گۆڤاری ڕۆشنبیریی نوێ و نووسەری کورد و هاوکاری و... مامۆستا عەبدولڕەزاق بیمار نووسەرێکی بە پیت بووە.. بە سەدان گوتار و لێکۆڵینەوە و باسی هەمەچەشنەی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاو کردووەتەوە.
بەشێک لە بەرهەمە چاپکراوەکانی: - بووکی پەردە (شانۆ) 1960
- شانۆی کوردستان 1961
- دیوانی وەنەوشەکان (هەڵبەست) 1981
- دڵداریی ئێمە (هەڵبەست) 1982
- کانیلە و خۆشەویستی 1984
- نانی دەریا (هەڵبەستی بابلۆ نیرۆدا) 1987
- کیش و مۆسیقای هەڵبەستی کوردی 1992
- سەڵاحەدین (لە عەرەبییەوە) 1993
- پەخشانی کوردی (لێکۆڵینەوە) 1998
- ناوچەوان (شیعر) 2000
- خوێندنەوەیەکی تازەی هەڵبەستی نوێی کوردی (لێکۆڵینەوە) 2006
- ڕۆژانێک بوو (هەڵبەست) 2006
- پەنجە گوڵی مێخەک (شانۆ لە عەرەبییەوە) 2007
- لۆرکا (وەرگێڕاو) 2012
- لە سێبەری ڕەخنە و لێکۆڵینەوەدا 2019
لە ساڵی 1983 لە بەشی کوردی کۆلێژی ئاداب زانکۆی بەغدا بووەتە وانەبێژ تا ساڵی (1990) بەردەوام بووە. عەبدولڕەزاق بیمار مرۆڤێکی هێمن و پاک و دەروون ڕوونە. شارەزا و قسەخۆش و لێزانە. زمانێکی شیعریی ڕەوان و پاراو و ناسکی هەبوو. چالاکانە بەشداریی کرد لە پتەو کردن و پەرەسەندنی بەرنامەکانی خوێندنی بەشی کوردی. وانەی ئەدەب و ئەدەبی بەراوردی و پەخشانی بە پێی تازەترین ڕێبازەکان دەوتەوە. زیاتر لە نیو سەدە لە بەغدا نیشتەجێ بوو.. بەم دواییە گەڕایەوە مەڵبەندی لە دایک بوونی شاری کۆیە.. ڕێکەوتی 15-06-2022 کۆچی دوایی کرد.
ئامادەکردنی: دلێر ڕەفیق