جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «حەسەن جەزراوی»
(پەڕەی دروست کرد بە « وێنۆک|حەسەن جەزراوی هونەرمەندی گۆرانیبێژ، ناوی تەواوی (حەسەن فەتاح ئەحمەد) ناسراو به (حەسەن جەزراوی)، لە ساڵی 1917 له جەزیرەی بۆتانی باكوورى كوردستان له دایكبووه. لە دوای جەنگی جیهانی یەكەم كەسوكارەكەی جێهێشتوە و هاتۆته زا...»ەوە) |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١٩:٢٧، ٤ی ئابی ٢٠٢٢
هونەرمەندی گۆرانیبێژ، ناوی تەواوی (حەسەن فەتاح ئەحمەد) ناسراو به (حەسەن جەزراوی)، لە ساڵی 1917 له جەزیرەی بۆتانی باكوورى كوردستان له دایكبووه. لە دوای جەنگی جیهانی یەكەم كەسوكارەكەی جێهێشتوە و هاتۆته زاخۆ له‌وێ نیشتەجێ بووە. باوكیشى گۆرانی بێژ بووه و ڕێچكه‌ى باوكى گرتۆته‌به‌ر. له ساڵى 1927 لە تەمەنی 10 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیەوە بیانی هه‌ردوو چاوى لەدەستداوە. له ساڵی 1941 زاخۆی جێهێشتوە و چووتە شاری بەغدا.
له ساڵى 1942 لەگەڵ هونەرمەند عەلی مەردان و ره‌سوڵ بێزارگه‌ردى یەكتریان ناسیوه و بەیەكەوە چوونەته ئیزگەی كوردی بەغدا و هه‌فتانه راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ چه‌ند گۆرانیبێژێكی دیكه گۆرانیان وتوه. له ساڵى 1942 یەكەم گۆرانی به‌ناوى (یاركە وردی) لە ئیزگەی كوردی بەغدا تۆماركردووه. له ماوه‌ى 40 ساڵى له‌به‌غداد 308 گۆرانى و مه‌قامى تۆماركردووه. ئه‌وماوه‌یه‌ى له شارى به‌غداد بووه بە تەنیا لە ژووی هۆتێلێك ژیانى برۆدته‌سه‌ر. پاشان له ساڵی 1961 ژیانی هاوسەری پێکدەهێنێت و دەبێت بە باوکی دوو کچ و کوڕێک بەناوەکانی ئیمتسال و سوندس و فەلاح.
له رۆژى 5/9/1982 جارێكی دیكە گەڕاوه‌ته‌وه بۆ زاخۆ و لەوێ ژیانی بردۆتە سەر و له زاخۆ له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژان تاهیر تۆفیق، ره‌سوڵ بێزارگه‌ردى، عه‌لى مه‌ردان، محه‌ممه‌د عارف جه‌زراوى، نه‌سرین شێروانى فوئاد ئه‌حمه‌د و قادر مه‌ردان بەر‌ده‌وام بووه له‌كارى هونه‌رى.
له ساڵى 1958 خۆی فێری ئامێردی عود كردووه بۆ ئەوەی لەگەڵ گۆرانیەكانی خۆی موزیك بۆ خۆی بژەنێت. له‌ناوخۆى عێراق و ده‌ره‌وه‌ى عێراق چه‌ندین كۆنسێرتى ئه‌نجامداوه. له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ محه‌ممه‌د عارف جه‌زراوى سه‌ردانى حه‌له‌ب و قامیشلۆى كردووه و له‌وێ به‌شدارى چه‌ند ئاهه‌نگێكى كردووه. له شارى كرمانشان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له عه‌لى مه‌ردان و محه‌ممه‌د عارف جه‌زراوى ئاهه‌نگى ئه‌نجامداوه.
هونەرمەند حەسەن جەزراوی له ساڵى 09-07-1983 له ته‌مه‌نى 66 ساڵى كۆچى دوایى كرد.
ئامادەکردنی: دلێر ڕەفیق