جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:ههڵبژاردهی سێیهم»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
'''[[بە | '''[[سەبارەت بە گوتاری دژ بە توندوتیژی لە ئێستادا]]''' | ||
[[پەڕگە: | نووسینی''': [[شارا تاهیر]]''' | ||
[[پەڕگە:308863824 .jpg|وێنۆک]] | |||
ساتی بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری و ستەمکاری ساتێک نییە بە هێڵێکی ڕاست و دروست و پڕ هارمۆنیدا بڕوات بەڵکو خودی پرۆسەی داماڵینی هەر ڕژمێکی ستەمکار سروشتێکی بێ ڕیتم و تەواو بێ نەزمی هەیە. | |||
وەکچۆنیش خودی ئەم پرۆسەیە بە هەموو بێ ڕیتمی بێ نەزمییەکەوە دەرئەنجامی هێزێکی ئەفسونی، یان شۆکێکی سروشتی یاخود دانوستانی نێوان هێزی چەوساوە و هێزی چەوسێنەر نییە بە مانا فانونیەکەی. بەڵکو بە گژداچوونەوەی داگیرکاری و ستەمکاری بۆ خوی پرۆسەیەکی مێژوویی درێژ خایە نە دەتوانین خاڵی دەستپێکردن و تەقینەوەکەی بزانین وە نەدەشتوانین کۆتاییەکەی دەستنیشان بکەین و بزانین بەرەوە کوێمان دەبات و ئامانجەکانی لە کوێدا دەگرسێتەوە. بەو مانایەی کە خودی بەرەنگاربوونەوەکە بە یەکگەشتن و پێکدادانی هەژمون و جەبەروتی دوو هێزە لە یەک کاتدا کە تەواو جیاوازن لە یەکتری و بە دوو هێڵێ دژ بەیەک و جودا لە یەك دەڕۆن. | |||
ئەم ساتەوەختی بەرکەوتنەیش بە بێ توندوتیژی و لێکەوتەکانی توندوتیژی گەر کارێکی مەحاڵ نەبێت ئەوا ئەستەمە. واتە خودی بەریەکەوتنەکە زادەی توندوتیژییەکی ئەزەلیە کە هێزی سەردەستە بە پرۆسەیەکی دوورودرێژ و لە رێی میکانیزمە سایکۆلۆژی و دەروونیەکانی چەوسانەوە، سەرکوتکردن، داپڵۆسین، کوشتن و بڕین خزانویەتیە ژیر پێست و ناو ڕۆح کەسی ژێر دەستە و چەوساوە. | |||
[[سەبارەت بە گوتاری دژ بە توندوتیژی لە ئێستادا|درێژەی بابەت]] | |||
وەک پێداچوونەوەی ١٠:٥٤، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
سەبارەت بە گوتاری دژ بە توندوتیژی لە ئێستادا نووسینی: شارا تاهیر
ساتی بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری و ستەمکاری ساتێک نییە بە هێڵێکی ڕاست و دروست و پڕ هارمۆنیدا بڕوات بەڵکو خودی پرۆسەی داماڵینی هەر ڕژمێکی ستەمکار سروشتێکی بێ ڕیتم و تەواو بێ نەزمی هەیە.
وەکچۆنیش خودی ئەم پرۆسەیە بە هەموو بێ ڕیتمی بێ نەزمییەکەوە دەرئەنجامی هێزێکی ئەفسونی، یان شۆکێکی سروشتی یاخود دانوستانی نێوان هێزی چەوساوە و هێزی چەوسێنەر نییە بە مانا فانونیەکەی. بەڵکو بە گژداچوونەوەی داگیرکاری و ستەمکاری بۆ خوی پرۆسەیەکی مێژوویی درێژ خایە نە دەتوانین خاڵی دەستپێکردن و تەقینەوەکەی بزانین وە نەدەشتوانین کۆتاییەکەی دەستنیشان بکەین و بزانین بەرەوە کوێمان دەبات و ئامانجەکانی لە کوێدا دەگرسێتەوە. بەو مانایەی کە خودی بەرەنگاربوونەوەکە بە یەکگەشتن و پێکدادانی هەژمون و جەبەروتی دوو هێزە لە یەک کاتدا کە تەواو جیاوازن لە یەکتری و بە دوو هێڵێ دژ بەیەک و جودا لە یەك دەڕۆن.
ئەم ساتەوەختی بەرکەوتنەیش بە بێ توندوتیژی و لێکەوتەکانی توندوتیژی گەر کارێکی مەحاڵ نەبێت ئەوا ئەستەمە. واتە خودی بەریەکەوتنەکە زادەی توندوتیژییەکی ئەزەلیە کە هێزی سەردەستە بە پرۆسەیەکی دوورودرێژ و لە رێی میکانیزمە سایکۆلۆژی و دەروونیەکانی چەوسانەوە، سەرکوتکردن، داپڵۆسین، کوشتن و بڕین خزانویەتیە ژیر پێست و ناو ڕۆح کەسی ژێر دەستە و چەوساوە.