جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «محەمەد زارعی»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
(پەڕەی دروست کرد بە «ناو: محەمەد وێنۆک پاشناو/نازناو:زارعی رۆژی شەهیدبوون: 21-09-2022 شوێنی لەدایکبوون: شاری سونقوڕ ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوێنی شەهیدبوون: شاری سونقوڕ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لاوێکی کورد خەڵکی شاری سونقوڕ و کولیایی سەر بە پارێزگای '''کرماشا...»ەوە)
 
(بەبێ جیاوازی)

دوایین پێداچوونەوەی ‏١٠:٠٤، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

ناو: محەمەد

Mohamad-zarei.jpg

پاشناو/نازناو:زارعی

رۆژی شەهیدبوون: 21-09-2022

شوێنی لەدایکبوون: شاری سونقوڕ ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

شوێنی شەهیدبوون: شاری سونقوڕ ڕۆژهەڵاتی کوردستان

لاوێکی کورد خەڵکی شاری سونقوڕ و کولیایی سەر بە پارێزگای کرماشان، بە ناوی محەممەد زارعی لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی باقراوا (قەرچک) وەرامین بە مەبەستی شەرمەزارکردنی کوژرانی ژینا ئەمینی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامیی ئێران کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) محەممەد زارعی لە کاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان خەڵک، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.

هەنگاو زانیویەتی، کە تەرمی محەممەد زارعی دوای چەند ڕۆژ لە کوژرانی و لە کەشێکی بەتەواوەتی ئەمنیدا بە بنەماڵەکەی دراوەتەوە و لە گوندی دێبەنەی سەر بە سەنقەر شوێنی لەدایکبوونی، بەبێ بەڕێوەچوونی هیچ ڕێوڕەسمێک بەخاکسپێردراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە کە لەبەر هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بێت بە هەنگاوی ڕاگەیاند: "ناوەندە ئەمنییەکان هەڕەشەی زۆریان لە بنەماڵەی زارعی کردووە کە نابێت کوژرانی کوڕەکەیان میدیایی بکەنەوە و لەگەڵ هیچ میدیایەکیشدا قسە بکەن".

شیاوی ئاماژە پێدانە، کە لە هەمان ڕۆژدا عەلی ڕەزا فەتحی ٢٢ ساڵ و خەڵکی سونقوڕ لە خۆپیشان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی شاری قەزوێن، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژرابوو و هەنگاو ئەم هەواڵەی میدیایی کردبووەوە.

سەرچاوە: هەنگاو