جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «عەلی ئەشرەف دەروێشیان»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
(پەڕەی دروست کرد بە «ساڵی1946 لە شاری کرماشان هاتۆتەدنیا. بۆ ماوەی 15 ساڵ لەگوندەکانی ناوچەی کرماشان مامۆستای قوتابخانە بووە. وێنۆک ساڵی 1966 لە زانکۆی تاران لەبەشی ئەدەبی فارسی وەردەگیرێ و لەم زانکۆیە تا قۆناغی ماستەری بەشی دەروونناسی پەروەردە دەخوێنێت....»ەوە)
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٧:٢٢، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

ساڵی1946 لە شاری کرماشان هاتۆتەدنیا. بۆ ماوەی 15 ساڵ لەگوندەکانی ناوچەی کرماشان مامۆستای قوتابخانە بووە.

887006547.jpg

ساڵی 1966 لە زانکۆی تاران لەبەشی ئەدەبی فارسی وەردەگیرێ و لەم زانکۆیە تا قۆناغی ماستەری بەشی دەروونناسی پەروەردە دەخوێنێت.

هاوکات لەناوەندی زانستی باڵای تاران هەتا قۆناغی ماستەری ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی وانەخوێندن درێژە بە خوێندن دەدات.

دەروێشیان ئەندامی بنکەی نووسەرانی ئێرانە و خاوەنی چەندین کتێب و بەرهەمی ئەدەبی بەهێزە، لە بوارە جیاجیاکانی ئەدەبیاتدا؛ بەتایبەت لە بواری فەرهەنگی خەڵکی ئاساییدا کۆمەڵێک کار و پڕۆژەی بەنرخی ئەنجامداوە.

جیا لەمانەش چەندین کتێبی ڕۆمان و بەرهەمی چیرۆکی بەزمانی فارسی نووسیوە کە لەم چیرۆکانەدا زیاتر گرینگیداوە بە خەبات و کێشەی گەلی کورد و بابەتەکۆمەڵایەتییەکان.

0002ساسس.jpg

سەرجەمی کتێب و بەرهەمە نووسراوەکانی دەروێشیان کە تا ئێستا ئامادە و چاپ و بڵاوکراوەتەوە، زیاتر لە 60 بەرهەمە کە بریتین لە بوارەکانی چیرۆک بۆ منداڵان و مێرمنداڵان، کۆکردنەوە، کورتە چیرۆک و ڕۆمان و فەرهەنگی خەڵکی ئاسایی.

گرنگترین و بەرچاوترین بەرهەمی عەلی ئەشرەف دەروێشیان نووسین و کۆکردنەوەی پڕۆژەیەکی گەورەیە بەناوی فەرهەنگی ئەفسانەکانی خەڵکی ئێران لە 20 بەرگدا کە بەرهەمی 22 ساڵ هەوڵ و تێکۆشانی ئەم نووسەرەیە.

ئەم فەرهەنگە کۆمەڵە چیرۆکێکی سەرنجڕاکێش و مێژووییە کە بەشێوەی گشتی و ئەلف بێیی سەرجەمی ئەفسانەکانی خەڵکی سەرتاسەری وڵاتی ئێرانی لە20 بەرگی جیاوازدا لەخۆگرتووە.

کتێبی فەرهەنگی ئەفسانەکانی خەڵکی ئێران بەهاوکاری ڕەزا خەندان مەهابادی ئامادەکراوە و لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی کتێب و فەرهەنگ لە تاران چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

شایانی باسە بۆ یەکەم جارە لە ئێران فەرهەنگێکی وا دەوڵەمەند کۆ دەکرێتەوە و تا ئێستا تەنیا 5 وڵات لە تەواوی جیهاندا ئەفسانەکانیان بەم جۆرە و بەشێوەی ئەلفبێ ئامادە و چاپ کردووە.

- لە ڕۆژی 26-10-2017 لە تەمەنی (76) ساڵی بەنەخۆشی لە شاری تاران کۆچی دوایی کردووە.

0007کوو.jpg