جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:ههڵبژاردهی یهكهم»
Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
'''[[مارف خەزنەدار]]''' | |||
[[پەڕگە:311609195 .jpg|وێنۆک]] | [[پەڕگە:311609195 .jpg|وێنۆک]] | ||
لە ساڵی ١٩٣٠ لە شاری '''[[هەولێر]]''' و لە بنەماڵەی خەزنەدارەکانی '''[[هەولێر]]''' لە دایکبووە. قوناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە '''[[هەولێر]]''' تەواو کردووە. | لە ساڵی ١٩٣٠ لە شاری '''[[هەولێر]]''' و لە بنەماڵەی خەزنەدارەکانی '''[[هەولێر]]''' لە دایکبووە. قوناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە '''[[هەولێر]]''' تەواو کردووە. |
وەک پێداچوونەوەی ٠٧:٤٩، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
لە ساڵی ١٩٣٠ لە شاری هەولێر و لە بنەماڵەی خەزنەدارەکانی هەولێر لە دایکبووە. قوناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر تەواو کردووە.
لە زانکۆی بەغدا لە بەشی زمانی عەرەبی خوێندویەتی. لە ساڵی ١٩٦٨ چووەتە یەکێتی سۆڤیەت و لەوێ بڕوانامەی دکتۆرای لە ئەدەبی کوردی بەدەست هێناوە.
پاشان گەڕایەوە و بووە مامۆستای بەشی کوردیی زانکۆی ئەدەبیاتی بەغدا و ھەروەھا بەشی ئەدەبیاتی زانکۆی عەننابی جەزائیر و بەشی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین لە ھەولێر.
خەزنەدار ئەندامی کۆڕی زانیاریی کورد بوو. سەرپەرشتی ژمارەیەکی زۆر نامەی زانکۆیی ماستەر و دکتۆرای کردووە.
دکتۆر مارف خەزنەدار یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نووسەرانی کورد و ماوەیەکیش سەرنووسەری گۆڤارەکەیان، نووسەری کورد بووە، ھەروەھا چەند ژمارەیەکی گۆڤاری دەفتەری کوردەواریی دەرکردووە و لە گۆڤاری رۆژی کوردستان- شمس کوردستان دەستەی نووسەران و لە گۆڤاری کاروان ڕاوێژکاری ئەدەبی و رۆشنبیری بووە.