جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «نورەدین جاف»
Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «'''نورەدین جاف''' نووسەروشێوەکاری بواری ئەبستراکت لە ساڵی 1960 لە شاری '''کەرکووک''' لە باشووری کوردستان لە دایکبووە. شێوەکار نورەدین جاف لە هەموو ڕێچکەکانی هونەری شێوەکاری کاری کردووە، ساڵانێکی زۆرە سەرقاڵی هونەری ئەبستراکتە. سەرەتای ژیانی هونەری...»ەوە) |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١٢:٥٧، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
نورەدین جاف نووسەروشێوەکاری بواری ئەبستراکت لە ساڵی 1960 لە شاری کەرکووک لە باشووری کوردستان لە دایکبووە.
شێوەکار نورەدین جاف لە هەموو ڕێچکەکانی هونەری شێوەکاری کاری کردووە، ساڵانێکی زۆرە سەرقاڵی هونەری ئەبستراکتە.
سەرەتای ژیانی هونەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی حەفتاکان ئەو کات خوێندکار بووە لە قوتابخانە وێنەی کێشاوە لەسەر تەختە رەش و چالاکی قوتابخانەکان.
ناوبراو بەهۆی چالاکی سیاسی و ئاوارەبووەنە راگواستن و تەعریبەوە لەشاری کەرکووک لە کاری هونەری دادەبڕیت.
بەڵام بەهۆی ئەوەی هونەر ئاوێزانی ڕۆحی بووە بۆتە بەشێک لە بوونی، هەروەها تۆرەکۆمەلایەتێکانی تەرخان کردووە بۆ رێچکەی هونەر و کارەهونەرییەکانی بەگشتی هونەری ئەبستراکت بەتایبەتی.
هەر لەو رێگایەشەوە وتار و لیکۆڵینەوە و تابلو و کورتەباسەکانی بڵاودەکاتەوە.
نورەدین جاف خاوەنی دوو پێشانگای تایبەتە لە ساڵی 1992 و 2005 دا لە ئایندەیەکی نزیکدا بەنیازی پێشانگایەکی تایبەتە بەکارەکانی.