جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «مولازم حەلیم»
Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «امادەکردن: '''محەمەد حوسێن شەریف (محەمەد گۆران)''' وێنۆک 312814948 .jpg حه‌لیمه سۆفى مسته‌فا ناسراو به (مولازم حه‌لیمه) ساڵى 1933 له‌گوندى ماونانى دۆڵى باڵه‌ییانى ناوچه‌ى باڵه‌كایه‌تى، له‌خێزانێكى هه‌ژار و نیشتمانپه‌روه‌ر،...»ەوە) |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ٠٨:٤٥، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
امادەکردن: محەمەد حوسێن شەریف (محەمەد گۆران)
312814948 .jpg حه‌لیمه سۆفى مسته‌فا ناسراو به (مولازم حه‌لیمه) ساڵى 1933 له‌گوندى ماونانى دۆڵى باڵه‌ییانى ناوچه‌ى باڵه‌كایه‌تى، له‌خێزانێكى هه‌ژار و نیشتمانپه‌روه‌ر، چاوى به‌ڕووناكى ژیان هه‌ڵهێناوه، دایكى ناوى (عائیشه عه‌بدوڵا) بووه. حه‌لیمه سۆفى سێ خوشك و دوو براى هه‌بووه، به‌هۆى ڕه‌وشى ئه‌وكاتى ناوچه‌كه، وه‌ك هه‌ر منداڵێكى ده‌ڤه‌ره‌كه له‌خوێندن بێبه‌ش ده‌بێت.
حه‌لیمه ورده ورده له‌گه‌ڵ چیا و باغه‌كانى گوندى ماونان گه‌وره ده‌بێ، چیا به‌رزه‌كانى گوند نموونه‌ى خۆڕ‌اگرى و وره‌ى به‌رزى بوون، ئه‌وه‌ش به‌ڕوونى له‌كه‌سایه‌تى حه‌لیمه ده‌دره‌وشایه‌وه، ده‌سه‌ڵاتى پیاوسالارى له‌و ساته‌وه زیاتر چه‌وساندنه‌وه‌ى ژنى كردبووه نه‌ریت، ژنان له‌برى خوێن ده‌دران، شیربایى و گه‌وره به‌بچووك و ژنبه‌ژن و چه‌ندین دیارده‌ى دیكه له‌ناوچه‌كه‌دا بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ى ژن هه‌بووه، (حه‌لیمه)ش وه‌ك به‌شێكى زۆر له‌ژنانى گونده‌كه‌ى، به‌ژن دراوه بۆ براكه‌ى و به‌وجۆره ژیانى هاوسه‌رى پێكهێناوه و بۆته دایكى سێ كچ و كوڕێك.
حه‌لیمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌گونده‌كه‌یان خه‌ریكى كارى جوتیارى بوو، یارمه‌تى ئه‌و پێشمه‌رگانه‌شى ده‌دا كه له‌ناوچه‌كه‌دا بوون، له‌هه‌ر شوێنه‌ك بووایه گه‌نجانى هانده‌دا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى هه‌ستى نیشتمانپه‌روه‌ریان، له‌ڕێكخستنى گه‌نجانه‌وه ده‌ستده‌كا به‌خه‌بات و وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ناو خێزان و كۆمه‌ڵگادا كاریگه‌ر بووه.
ناوچه‌ى باڵه‌كایه‌تى و قه‌ندیل هه‌ر له‌مێژه‌وه تا به‌ئه‌مڕۆ ده‌گا، یه‌كێ بووه له‌و ناوچانه‌ى كوردستان كه به‌رده‌وام لانكه‌ى كوردایه‌تى و نیشتمانپه‌روه‌رى بووه، هه‌ر چیایه‌ك له‌كوردستان خاوه‌نى مێژووه‌كى دێرینى قوربانیدانى خۆیه‌تى، چیاكان هه‌میشه خوێنى شه‌هیدانى بۆ ڕێگاى ئازادى كوردستانى تێدا ڕژاوه، هه‌ر بۆیه‌ش وه‌ك هه‌موو چیاكانى دیكه، له‌چیاى (كه‌له‌كى باڵه‌یان) ڕووداوێك ڕووده‌دا بۆ مولازم حه‌لیمه ده‌بێته گۆڕانگارى و وه‌رچه‌رخانێكى گه‌وره له‌ژیانیدا.
ئه‌و ڕووداوه‌ى ژیانى حه‌لیمه‌ى گۆڕى
ساڵى 1976 (خدر سۆفى) براى مولازم حه‌لیمه یه‌كێ له‌و كه‌سانه‌ى دۆڵى باڵه‌یان ده‌بێ كه به‌شدارى خه‌باتى پێشمه‌رگه‌یاتى ده‌كات، ساڵى 1977 خدر سۆفى له‌یه‌كێ له‌شه‌ڕه‌كانى (كه‌له‌كى باڵه‌یان) كه له‌نێوان هێزى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقدا ڕووده‌دات، ده‌بێته قوربانى. پاش شه‌هیدبوونى براكه‌ى، حه‌لیمه سۆفى بۆ ماوه‌ى سێ مانگ، به‌به‌رده‌وامى به‌دواى جه‌سته‌ى براكه‌یدا ده‌گه‌ڕێ، به‌ئومێدى ئه‌وه‌ى به‌ده‌ستى خۆى ته‌رمى براكه‌ى به‌خاك بسپێرێ و به‌ڵێنى پێ بدات كه درێژه به‌ڕێگاكه‌ى بدات. دواى سێ مانگ له‌گه‌ڕان و سوڕانى بێ‌وچان، مولازم حه‌لیمه ته‌رمى براكه‌ى ده‌دۆزێته‌وه و له 10ى حوزه‌یرانى ساڵى 1977 دواى سپاردنى براكه‌ى به‌خاك، حه‌لیمه سۆفى له‌گه‌ڵ 9 گه‌نجى دیكه كه یه‌كێ له‌وان (حاجى ڕه‌سوڵ)ى كوڕى ده‌بێ، به‌شدارى خه‌باتى پێشمه‌رگه‌یاتى ده‌كات و ده‌بێته پێشمه‌رگه له‌هه‌رێمى 7ى باڵه‌ك.
حه‌لیمه سۆفى، وه‌ك ژنه‌كى به‌رپرسیار به‌رامبه‌ر به‌ئازادى نیشتمان له‌ته‌مه‌نى 44 ساڵیدا ده‌چێته شاخ و ده‌بێته سه‌رمه‌شق بۆ ژنانى ناوچه‌كه، وه‌ك چۆن (مارگرێت جۆرج) له‌ناوچه‌ى (كانى ماسى) دهۆك پێشتر ئه‌و ڕێگایه‌ى گرتبوو، حه‌لیمه سۆفى هه‌مان ڕێگه ده‌گرێته‌به‌ر، هه‌رچه‌نده بۆ ژنێكى وه‌ك حه‌لیمه ئه‌و ڕێگه‌یه پڕبوو له‌ڕێگرى و ئاسته‌نگى، به‌ڵام هیچكام له‌ئاسته‌نگییه‌كان نه‌یانتوانى ڕێگرى لێبكه‌ن. حه‌لیمه توانى ئه‌و نه‌ریته چه‌قبه‌ستووه بشكێنێ كه مافى ئه‌وه‌ى نه‌ده‌دایه ژنان تاوه‌كو به‌شدارى شۆڕشى ڕزگارى نه‌ته‌وه‌یى بكه‌ن. حه‌لیمه ئیدى نازناوى ده‌گۆڕێ بۆ مولازم حه‌لیمه و به‌و نازناوه‌ى درێژه به‌خه‌بات ده‌دات. ئه‌و جیاوازتر له‌ژنانى دیكه بیرى ده‌كرده‌وه، بۆیه ژنانى ناوچه‌كانى باڵه‌كایه‌تى وه‌ك هێمایه‌ك سه‌یرى مولازم حه‌لیمه‌یان ده‌كرد و ئاواته‌خوازى ئه‌وه بوون كه بیبینن.
له‌ساڵى 1980دا مولازم حه‌لیمه ده‌گوازرێته‌وه بۆ هه‌رێمى 14ى ئاكۆ و ماوه‌ى ساڵێك له‌وێ ده‌مێنێته‌وه، تا ساڵى 1981 له‌گه‌ڵ دروستبوونى (هێزى كارۆخ)دا، مولازم حه‌لیمه ده‌چێته هێزى كارۆخ و ده‌بێته به‌رپرسى كه‌رت و تا ساڵى 1985 به‌رده‌وام ده‌بێ، مولازم حه‌لیمه وه‌ك ژنێكى ئازا و نموونه‌یى هه‌نگاوه‌كانى خه‌بات و تێكۆشان ده‌بڕێ و له‌شاخیشدا ڕێگه به‌وه نادا وه‌ك ژنانى نیشتمانه‌كه‌ى ده‌سه‌ڵاتى پیاوسالارى به‌سه‌ردا بچه‌سپێنرێ، هه‌میشه وه‌ك دایكێك بووه بۆ پێشمه‌رگه‌كان و هه‌مووانى به‌یه‌ك چاو سه‌یر كردووه. مولازم حه‌لیمه وه‌ك دایكێكى دڵسۆز ڕۆڵى پزیشكى بۆ پێشمه‌رگه برینداره‌كان بینیوه، له‌دواى ساڵى 1985دا مولازم حه‌لیمه ده‌گوازرێته‌وه بۆ تیپى 74ى باڵه‌ك و له‌وێش ده‌بێته به‌رپرسى كه‌رت، تاكو ئه‌نفاله‌كان به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت، دواى ئه‌نفاله‌كان و ئاودیو بوونى پێشمه‌رگه بۆ ئێران مولازم حه‌لیمه نه‌خۆش ده‌كه‌وێ، دواى ئه‌وه‌ش ڕووداوێكى دڵته‌زێن ڕووده‌دات!
مولازم حه‌لیمه كاتێ ده‌بینێ چۆن هه‌وڵى پاكتاوكردنى كورد ده‌درێ، ڕ‌ژێمى به‌عس به‌شێوه‌یه‌كى دوور له‌به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان، به‌رده‌وامه له‌و هه‌وڵانه‌ى، ئه‌مه ده‌بێته هۆى دروستبوونى ئازارێك له‌سه‌ریدا. لێره به‌دواوه هه‌وڵه‌كانى مولازم حه‌لیمه بۆ ئازادى نیشتمان، ده‌بێته ئازارێكى بێكۆتا له‌دڵ و مێشكی‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى چه‌ندین پزیشك ده‌كات به‌ڵام هیچ پزیشكێك ناتوانێ چاره‌سه‌رێك بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ى بدۆزێته‌وه. پاش ئه‌وه‌ى ڕاپه‌ڕینى خه‌ڵك له 1991 ده‌ستپێده‌كا، ئه‌و ڕۆژه بۆ مولازم حه‌لیمه ده‌بێته جه‌ژنى ئازادى، ساڵه‌ك به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕیندا تێده‌په‌ڕێ، به‌یانییه‌كى ئادارى 1992 له‌و گونده‌ى مولازم حه‌لیمه ده‌ست به‌خه‌بات و تێكۆشان ده‌كات، له‌ماڵى خۆیان ده‌چێته ده‌ره‌وه و ئیدى دیار نامێنێ. دواى سێ مانگ له‌بێسه‌ر و شوێن بوونى، ته‌رمى مولازم حه‌لیمه ده‌دۆزرێته‌وه و ده‌چێته‌وه ئامێزى ئه‌و خاكه‌ى خه‌باتى له‌پێناو ئازادكردنیدا كرد.