جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «گوندی چەرمۆ»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
(پەڕەی دروست کرد بە «ئامادەکردنی: کەنار ئەبووبەکر وێنۆک گوندی چەرمۆ، جەرمۆ (بە ئینگلیزی: Jarmo، Qalat Jarmo یان Charmo، بە عەرەبی: جرمو، بە کورمانجی: Çermo) پێگەیەکی شوێنەوارناسییە، بە یەکێک لە کۆنترین گوندە کشتوکاڵییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دادەنرێت، کە...»ەوە)
 
 
ھێڵی ٤٠: ھێڵی ٤٠:




[[پۆل:شار و شوێنەوار]][[پۆل:گوندەکانی کوردستان]][[پۆل:شار و شارۆچکەکان:سلێمانی]]
[[پۆل:شار و شوێنەوار]][[پۆل:گوندەکانی کوردستان]][[پۆل:شار و شارۆچکەکان: سلێمانی]]

دوایین پێداچوونەوەی ‏٠٩:٢١، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

ئامادەکردنی: کەنار ئەبووبەکر

151946202 .jpg

گوندی چەرمۆ، جەرمۆ (بە ئینگلیزی: Jarmo، Qalat Jarmo یان Charmo، بە عەرەبی: جرمو، بە کورمانجی: Çermo) پێگەیەکی شوێنەوارناسییە، بە یەکێک لە کۆنترین گوندە کشتوکاڵییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دادەنرێت، کە لە نزیکی دێی کانی ساردە، ١١ کیلۆمەتر لە ڕۆژھەڵاتی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانییە، دەکەوێتە خۆرهەڵاتی کەرکووک، لە باشووری خۆرهەڵاتی عێراق و دامێنی زنجیرەچیای زاگرۆس. مێژووی گوندى چەرمۆ، بە نزیکەیی بۆ پێش ٧٠٠٠ ساڵی پێش زایینی دەگەڕێتەوە. بۆ ماوەیەک بە کۆنترین کۆمەڵگەی کشتوکاڵی لە جیهاندا ناسرابوو.

لە ساڵی ١٩٤٠ لەلایەن تیمێكی شوێنەوارناسی عێراقی بەسەرۆكایەتی ناسر نەقشبەندی دۆزراوەتەوە، لە ساڵی ١٩٤٨ بۆ ساڵی ١٩٥٥ كنە و پشكنینی لەلایەن شوێنەوارناسانى بیانییەوە تێداكراوە.

دۆزینەوە و دەرخستنی

لە ساڵی ١٩٤٠ لەلایەن تیمێكی شوێنەوارناسی عێراقی بەسەرۆكایەتی ناسر نەقشبەندی دۆزراوەتەوە، لە ساڵی ١٩٤٨ بۆ ساڵی ١٩٥٥ كنە و پشكنینی لەلایەن شوێنەوارناسانى بیانییەوە تێداكراوە.

چەرمۆ1.jpg

شوێنەوارناسی زانکۆی شیکاگۆی ئەمریکا ڕۆبێرت برایدوود بە شێوەی زانستی و لە سێ وەرزدا پشکنینی تێدا کراوە. بەڵام وەرزی چوارەمی پشکنینەکان کە بڕیار بوو لە ١٩٥٨ـدا بکرێت بەھۆی شۆڕشی ١٤ـی تەممووز لە عێراقدا ئەنجام نەدراوە.

لە سەرەتادا لە کاتی هەڵکۆڵینەکان ڕۆبێرت برایدوود لە هەوڵیدا بۆ پشکنینی ورد ڕێگەی فرە پسپۆڕی بەکارهێنا، لە نێو تیمەکەیدا زانای جیۆلۆجی هێربێرت ڕایت، زانای ڕووەکناسی کۆن هانس هێلباک، شارەزا لە بواری کوفە و مێژووی کاربۆنی تیشک دەر فرێدریک مەیسۆن و زانای ئاژەڵان چارڵز ڕید و ژمارەیەک شوێنەوارناسی تر. پاشان پسپۆڕییەکان لە شوێنەوارەکەدا بەکارهێنران.

چەرمۆ (2).jpg

گوندی چەرمۆ

پشکنینەکان گوندێکی بچووکی دەرخستووە کە ڕووبەرەکەی ١٢٠٠ بۆ ١٦٠٠ مەتری چوارگۆشەیە، کە مێژووی ئاوەدانییەکەی لە تاقیکردنەوەدا لە کۆنترین شوێنیدا بۆ ٧٠٩٠ ساڵی پێش زایینی و لە دوایین بەشیشیدا بۆ ٤٩٥٠ـی پێش زایینی دەگەڕێتەوە. لە سەرانسەری پێگەکەدا شوێنەواری ١٢ خولی شارستانییەت دۆزراوەتەوە. زۆربەی شوێنەوارەکانی گوندی چەرمۆ ھی دوو خولی کۆنتری ئەو پێگەیەن کە ھاوکات بووە لەگەڵ شارستانییەتی شانەدەر.

639cbd59b491e.jpg

گوندەکە ٢٥ ماڵی ھەبووە کە بە کاگڵ و بەرد دروستکراون، بە گشتی نزیکەی ١٥٠ کەس دانیشتووی بوون، ئەم شوێنە نیشتەجێبوونانە زۆرجار نۆژەن دەکرانەوە یان دووبارە دروست دەکرانەوە.

چەند ئامرازێکییان بەکارھێناوە کە لە جۆرە بەردێک دروستکراوە کە لە لای دەریاچەی واندا دەست دەکەوێت، ھەروەھا ھەندێ شتیش دۆزراوەتەوە کە لە کەنداوی فارسەوە ھاتوون، کە ئەمە نیشاندەری ئەوەیە کە بازرگانی و مامەڵەیان لەگەڵ ناوچەکانی تردا ھەبووە. مێژووی چەرمۆ هاوکات بوو لەگەڵ کۆتایی سەردەمی بەردین.

کشتوکاڵ و ئاژەڵداری

ھەندێک لە ئاسەوارەکانی چەرمۆ کە ئێستا لە مۆزەخانەی زانکۆی شیکاگۆدان
ھەندێک لە ئاسەوارەکانی چەرمۆ کە ئێستا لە مۆزەخانەی زانکۆی شیکاگۆدان

چالاکیی کشتوکاڵی بە بوونی داس و ئامێری بڕین و قاپ و کەلوپەلی تر، بۆ دروێنەکردن و ئامادەکردن و هەڵگرتنی خۆراک و هەروەها بە دەفری مەڕمەڕی نەخشێنراو دەسەلمێنرێت.

لە قۆناغەکانی دواتردا ئامێرەکان دۆزراونەتەوە کە لە ئێسک دروستکراون، بەتایبەتی ئامێری کونکردن و قۆپچە و کەوچک.

لێکۆڵینەوەکانی زیاتر دەریانخستووە کە خەڵکی گوندی چەرمۆ دوو جۆر گەنمیان چاندووە، ئیمێر و گەنمی یەک دەنکە، هەروەها جۆرێک لە جۆ و نیسک.

هەروەها خۆراکی خۆیان و ئاژەڵەکانیان، جۆرەکانی ڕووەکی کێوی، بەزالیا، بەڕوو، خەرنووب، فستق و گەنمی کێوی و چەندانی تر بوو. هەروەها بەڵگە هەیە کە بزن و مەڕ و سەگی ماڵییان هەبووە.

گۆزەگەری چەرمۆ یەکێکە لە کۆنترین شوێنەکان کە گۆزەی تێدا دۆزراوەتەوە، لە دوایین ئاستەکانی هەڵکەندندا دەرکەوتووە، کە مێژووەکەی بۆ هەزارەی حەوتەمی پێش زایینی دەگەڕێتەوە. ئەم گۆزەیە بە دەست دروستکراوە، دیزاینێکی سادەی بۆ کراوە.

هەروەها پەیکەری گڵین هەیە، گیانەوەر ئاسا یان نیمچە مرۆڤ لەوانەش پەیکەری ژنانی دووگیان کە وەک خواوەندی منداڵبوون وەرگیراون، هاوشێوەی خواوەندی دایکی کولتوورەکانی دواتر لە سەردەمی بەردینە نوێیەکان لە هەمان ناوچەدا. ئەمانەش سەرەتای هونەری میزۆپۆتامیا پێکدەهێنن.