جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
 
(٣٥ دەستکاری لەلایەن ٢ بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت)
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
'''[[قادر دیلان]]'''
'''[[مەرگی چاوکاڵان]]'''
قادر دیلان لە ساڵی 1928 لە شاری '''[[سلێمانی]]''' لەدایکبووە.
[[پەڕگە:قادر دیلان..1.jpg|وێنۆک]]

قادر دیلان لەدایکبووی بنەماڵەیەکی ناسراوە لە شاری '''[[سلێمانی]]'''، قادر دیلان کوڕی مەلا ئەحمەدی دیلانە. بەھرەی گۆرانیوتن لەلایەن قادر دیلانەوە ھەر لە تەمەنی منداڵییەوە بووە.  
نووسینی: '''[[ڕێڤان جاف]]'''
[[پەڕگە:465916313 .jpg|وێنۆک]]

دیلان خوێندنی سەرەتاییی تا دواناوەندی لە شاری '''[[سلێمانی]]''' تەواو کردووە. دواتر بۆ کۆلێژ چووەتە بەغدا،  دوای ئەوە لە کۆلێژی ئابووری لە زانکۆی بەغدا وەردەگیرێت.
ڕانانێکی وردی ڕێڤان جاف بۆ ڕۆمانی (مەرگی چاوکاڵان)ی '''[[نەبەز گۆران]]'''

گۆرانیبێژ و مۆسیقاژەنی  گەورەی کورد قادر دیلان  لە ساڵی 1948 تیپێکی مۆسیقیی کوردیی دامەزراندووە.  
نووسەر زۆر بە سادەیی ئازارەکانی داڕشتووە، دەتوانی جوانیی هەموو ڕستەیەکی لەو سادەییەوە ببینیتەوە، جوانی دەربڕین و داڕشتن کە لە ئاکامی بیرکردنەوە و ئەزموونەکانی نووسەرەوە زۆر بە ئاسانی لە بیروهزری خوێنەردا جێگیر دەبن، بواری خوێندنەوە بۆ خوێنەر ئاسانتر و لەبارتر دەکات بەبێ ئەوەی ئاسۆی بیرکردنەوە بشێوێنێت وا لە خوێنەر دەکات بە دوای ڕەگی کێشە و تاوانەکاندا بگەڕێت و هەڵوێست وەربگرێت. بە ڕوانگەیەکی بەرز و ڕۆشنەوە، بە دیدێکی ڕوون و ڕاستەوە واقیعیەتی مێژووی مەرگ و کاریگەری ڕووداوەکان لە مێشکی خوێنەردا گەڵاڵە و پەسەند دەکات وا لە خوێنەر دەکات هەر زوو لە نێو هزر و هەستەکانیدا ساغ بێتەوە، هێزی وشە و ڕستەکانی زۆر بە وردی خوێنەر بە ناوەڕۆکی ڕۆمانەکەوە دەبەستێتەوە.

گۆرانییەکانی (فریشتە) و (جوانی بێناو) لە ناسراوترین گۆرانییەکانی قادر دیلانن کە شیعری شاعیری کورد عەبدوڵڵا '''[[گۆران]]'''ە .  
نووسەر بە زامێکی قووڵ و ئازارێکی نەبڕاوەوە، بە کارامەیی و شارەزایی پوخت و چڕەوە، بە هەستێکی پڕ لە شانازی نیشتیمانی و نەتەوایەتی یەوە، ڕژان و ئافاتی مەرگ لە شارە بە هەیبەت و خانەدانەکەی هەڵەبجەدا دەگێڕێتەوە، بە دڵێکی پڕ ئازارەوە ئەو ئازارە جەرگبڕەی سەنگینی ژیانت لەبیردەباتەوە بە نێو بچوککردنەوە و چاوەڕوانی گەلیکی هەمیشە چاوەڕوانکراو و ئومێدبڕاو و زامداردا شۆڕدەبێتەوە کە کرانە کەرەستە و هەوێنی دەسەڵاتی خوێناویی و ستەمکاری بەعس. باس لە خامۆشیەکی ترسناک و ژەهراوی، باس لە هەتککردن و دەستبردنی ئاسمان و خاکی کوردستان دەکات کە دەستبردنە بۆ ڕۆحی نەتەوەیەک، باس لە خاڵێکی ڕەشی قڕکردن و کۆمەڵکوژی دەکات کە هێندەی ئەستێرەکانی سەر ئاسمانی شارەکە لە ناو کوچە و کۆڵان و ماڵ و قەراغ ڕێگاکاندا کوردی بێ دەرەتان کرانە قوربانی دەستی دیکتاتۆرێکی تاوانکار و خوێنڕێژ.

قادر دیلان یەکێک بووە لە دەستەی دامەزرێنەری  '''[[تیپی مۆسیقای مەولەوی]]''' لە شاری '''[[سلێمانی]]'''.

تیپی مۆسیقای مەولەوی کۆن گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە ساڵی1948 لە '''[[سلێمانی]]''' بە سەرپەرەشتی قادر دیلان دامەزرا.

سەرەتا ناوی دیلان بوو و دواتر لە ساڵی1952 بە ناوی شاعیری کورد مەولەوی کرا.

ئەم تیپە بە یەکەمین تیپی مۆسیقای کوردی دەناسرێ کە ئەندام و دامەزراوەی فەرمی ھەبووبێ، ھەروەھا بە دووەمین تیپی مۆسیقا لە ئاستی عێراقدا پێناسە دەکرێ.

ئەم تیپە تا نەورۆزی ساڵی 1963 بەردەوام چالاک بوو.
[[مەرگی چاوکاڵان|درێژەی بابەت]]
 
[[قادر دیلان|درێژەی بابەت]]

دوایین پێداچوونەوەی ‏١٠:١٤، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

مەرگی چاوکاڵان

نووسینی: ڕێڤان جاف

465916313 .jpg

ڕانانێکی وردی ڕێڤان جاف بۆ ڕۆمانی (مەرگی چاوکاڵان)ی نەبەز گۆران

درێژەی بابەت