جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «شارەزوور»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «دەشتی شارەزوور دەکەوێتە باشوور و باشوورى ڕۆژهەڵاتى شارى '''سلێمانى''' و بەگرنگترین و گەورەترین دەشتى ناوچەی شاخاوی دادەنرێت، تێکڕاى درێژی لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژاوا نزیکەى (٤٥) کیلۆمەترە و پانیەکەى لەنێوان (١٥-٢٠) کیلۆمەتر و لەهەندێ شوێن دەگاتە (٢٥)...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
دەشتی شارەزوور دەکەوێتە باشوور و باشوورى ڕۆژهەڵاتى شارى '''[[ | [[پەڕگە:Vastleg 080432.jpg|وێنۆک]] | ||
دەشتی شارەزوور دەکەوێتە باشوور و باشوورى ڕۆژهەڵاتى شارى '''[[سلێمانی]]''' و بەگرنگترین و گەورەترین دەشتى ناوچەی شاخاوی دادەنرێت، تێکڕاى درێژی لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژاوا نزیکەى (٤٥) کیلۆمەترە و پانیەکەى لەنێوان (١٥-٢٠) کیلۆمەتر و لەهەندێ شوێن دەگاتە (٢٥) کیلۆمەتر، بەرزییەکەى لەئاستى ڕووی دەریاوە لەنێوان (٤٥٠-٦٠٠) مەترە، چیاکانى هەورامان لە ڕۆژهەڵات و چوارتا لە باکوور و باڵامبۆ لەباشوورەوە دەوریان داوە، بەڵام لەئاڕاستەى باکوورى ڕۆژاوایەوە دەشتى '''[[سلێمانی]]'''یە. | |||
خاکى ئەم دەشتە بە بەرزى ڕێژەى بەپیتیەکەى ناسراوە، بەهۆى ئەو نیشتەنیانەى جۆگە ئاوییەکان لەچیاکانى دەوروبەریەوە بۆى دێنن، ئاوى تانجەرۆ و سەرچاوەکانى دیکەى زەڵم و چەقان بەشەکانى ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتى دەشتەکە ئاودێرى دەکەن. | خاکى ئەم دەشتە بە بەرزى ڕێژەى بەپیتیەکەى ناسراوە، بەهۆى ئەو نیشتەنیانەى جۆگە ئاوییەکان لەچیاکانى دەوروبەریەوە بۆى دێنن، ئاوى تانجەرۆ و سەرچاوەکانى دیکەى زەڵم و چەقان بەشەکانى ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتى دەشتەکە ئاودێرى دەکەن. | ||
ھێڵی ٧: | ھێڵی ٨: | ||
لەڕووى کارگێڕییەوە ناوچەکانى قەزاى شارەزوور و بەشێکى فراوانى پارێزگاى هەڵەبجە و بەشی باشوورى ناحیەى تانجەرۆ دەکەونە ئەم دەشتەوە. | لەڕووى کارگێڕییەوە ناوچەکانى قەزاى شارەزوور و بەشێکى فراوانى پارێزگاى هەڵەبجە و بەشی باشوورى ناحیەى تانجەرۆ دەکەونە ئەم دەشتەوە. | ||
گرنگترین شارەکانیشی پارێزگاى '''[[هەڵەبجە]]''' و '''[[سەید | گرنگترین شارەکانیشی پارێزگاى '''[[هەڵەبجە]]''' و '''[[سەید سادق]]''' و عەربەت و '''[[خورماڵ]]''' و سیروان و '''[[هەڵەبجە]]'''ى تازە و زەڕایەنە. | ||
'''ناوی شارەزوور''' | '''ناوی شارەزوور''' |
دوایین پێداچوونەوەی ٠٦:٠٦، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
دەشتی شارەزوور دەکەوێتە باشوور و باشوورى ڕۆژهەڵاتى شارى سلێمانی و بەگرنگترین و گەورەترین دەشتى ناوچەی شاخاوی دادەنرێت، تێکڕاى درێژی لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژاوا نزیکەى (٤٥) کیلۆمەترە و پانیەکەى لەنێوان (١٥-٢٠) کیلۆمەتر و لەهەندێ شوێن دەگاتە (٢٥) کیلۆمەتر، بەرزییەکەى لەئاستى ڕووی دەریاوە لەنێوان (٤٥٠-٦٠٠) مەترە، چیاکانى هەورامان لە ڕۆژهەڵات و چوارتا لە باکوور و باڵامبۆ لەباشوورەوە دەوریان داوە، بەڵام لەئاڕاستەى باکوورى ڕۆژاوایەوە دەشتى سلێمانییە.
خاکى ئەم دەشتە بە بەرزى ڕێژەى بەپیتیەکەى ناسراوە، بەهۆى ئەو نیشتەنیانەى جۆگە ئاوییەکان لەچیاکانى دەوروبەریەوە بۆى دێنن، ئاوى تانجەرۆ و سەرچاوەکانى دیکەى زەڵم و چەقان بەشەکانى ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتى دەشتەکە ئاودێرى دەکەن.
لەڕۆژهەڵاتى دەشتەکەدا بەنداوى دەربەندیخان دروستکراوە، کە ڕووبەرێکى بەرفراوانى دەشتەکەى داپۆشیوە.
لەڕووى کارگێڕییەوە ناوچەکانى قەزاى شارەزوور و بەشێکى فراوانى پارێزگاى هەڵەبجە و بەشی باشوورى ناحیەى تانجەرۆ دەکەونە ئەم دەشتەوە.
گرنگترین شارەکانیشی پارێزگاى هەڵەبجە و سەید سادق و عەربەت و خورماڵ و سیروان و هەڵەبجەى تازە و زەڕایەنە.
ناوی شارەزوور
١- وا دەردەکەوێت کە وشەی شارەزوور لە دوو وشەی کۆنی کوردی: شاھ (شا) و رەزوور (دارستان) پێکھاتووە کە بە سەر یەکەوە واتای "دارستانی شاھانە" دەدات.
٢- لەوانێیە وشەی شارەزوور لە دوو وشەی کۆنی کوردی : شارە (شار) و زوور (کۆن) یان (گەرم) پێکھاتووە کە بە سەر یەکەوە واتای "شارەکۆنەکە" یان "شارەگەرمەکە دەدات
مێژوو
لە چەند بەڵگەیەکی ساسانییەکاندا ناوی شارەزوور ھاتووە.
لە سەدەی چوارەمی زایینیدا ھەندێ لە شارەزوورییەکان کە چوونەتە سەر ئایینی مەسیحییەت، بە دەستی شای ساسانی دەکوژرێن.
ھراکلیووس (Heraclius) ئیمپراتۆری ڕوومی لە مانگیی ٢ی ساڵی ٦٢٨ی زایینی لە شارەزوور بووە.
لە ساڵی ٦٤٢ی زایینی لە دەشتی شارەزووردا شەڕی نێوان ساسانییەکان و سوپای ئیسلام ڕوو دەدات و ئیسلام دێتە ناوچەی شارەزوور.
دەسەڵاتی شارەزوور، لە سەدەی ١١ تاوەکوو سەدەی ١٦، بە دەستی میرنشینی ئەردەڵانەوە بووە. شوێنەوارەکانی ئەو سەردەمە لە «یاسین تەپە»دا بە جێ ماوە.
لە ساڵی ١٥٥٤ ناوچەکە دەکەوتە دەستی عوسمانییەکان و ئەیالەتی شارەزوور دادەمەزرێت.
سەرچاوە: ویکیپیدیا