جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «گیلگامێش و سەتەلایتی ڕۆزێتا (Rosetta)»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ئەم کورتە چیرۆکە بۆ تەمەنی سەروو هەژدە ساڵ دەشێت. باوکم، عەلادین سوجادی، دایکم، نینسۆن. هیوادارم ناوەرۆکی ئەم بابەتە کەس دڵگران نەکات. نووسینی: '''سەردار حەمەڕەش''' پێداچوونەوە؛ بەکر ئەحمەدی هەرتەنێک بکەم بە خاڵی دەستپێک، دەتوانم بە ناخیا بچم...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
(یەک دەستکاری مامناوەند لەلایەن ھەمان بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت) | |||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
ئەم کورتە چیرۆکە بۆ تەمەنی سەروو هەژدە ساڵ دەشێت. | ئەم کورتە چیرۆکە بۆ تەمەنی سەروو هەژدە ساڵ دەشێت. | ||
[[پەڕگە:65448oard01.jpg|وێنۆک]] | |||
باوکم، عەلادین سوجادی، دایکم، نینسۆن. هیوادارم ناوەرۆکی ئەم بابەتە کەس دڵگران نەکات. | باوکم، عەلادین سوجادی، دایکم، نینسۆن. هیوادارم ناوەرۆکی ئەم بابەتە کەس دڵگران نەکات. | ||
ھێڵی ٢٥: | ھێڵی ٢٧: | ||
پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر، من خۆم یەکێک بووم لە پیرانی ئەنجومەنی شاری ئوروک، باش بیرم دێ ئەو ڕۆژەی کە گیلگامێش کتوپڕ دەرگای ئەنجومەنی کردەوە و هاتە ژوورێ. کوڕێکی جوانخاس، کەڵەگەت و چوار شانە. خۆی گۆڕی بوو، چاوی بە کل ڕشتبوو، ماوسولکەکانی بە هەتوانی زەیتون چەورکردبوون، بازنگ و خشڵی لەخۆی دابوون، بۆنی مێخەک و ڕێحانە! بەر سنگ و مەچەکی بە تیسکی درێژی وەک بەران داپۆشرابوون، دوو پرچی ڕەشی قەترانی بە لاشانیدا هاتبوونە خوارەوە، بە چەرمێکی ئاسک باڵای هەتا سەر ئەژنۆی داپۆشیبوو، ڕانە ئەستوورەکانی شەقی بە چەرمەکە بردبوو، گەڵوگونی لەژێر چەرمەکەوە هەڵتۆقیبوون، هێندەی تر هێز و توانای پێ بەخشیبوون. هەرچەندە لەوەوبەر سەردانەکەی پێڕاگەیاندبووین و چاوەڕوانمان دەکرد، بەڵام کوتوپڕ کە دەرگاکەی کردەوە و خۆی هەڵدایە ناوەڕاستی ئەنجومەنەکەوە، هەموومانی ڕاچڵەکاند. | پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر، من خۆم یەکێک بووم لە پیرانی ئەنجومەنی شاری ئوروک، باش بیرم دێ ئەو ڕۆژەی کە گیلگامێش کتوپڕ دەرگای ئەنجومەنی کردەوە و هاتە ژوورێ. کوڕێکی جوانخاس، کەڵەگەت و چوار شانە. خۆی گۆڕی بوو، چاوی بە کل ڕشتبوو، ماوسولکەکانی بە هەتوانی زەیتون چەورکردبوون، بازنگ و خشڵی لەخۆی دابوون، بۆنی مێخەک و ڕێحانە! بەر سنگ و مەچەکی بە تیسکی درێژی وەک بەران داپۆشرابوون، دوو پرچی ڕەشی قەترانی بە لاشانیدا هاتبوونە خوارەوە، بە چەرمێکی ئاسک باڵای هەتا سەر ئەژنۆی داپۆشیبوو، ڕانە ئەستوورەکانی شەقی بە چەرمەکە بردبوو، گەڵوگونی لەژێر چەرمەکەوە هەڵتۆقیبوون، هێندەی تر هێز و توانای پێ بەخشیبوون. هەرچەندە لەوەوبەر سەردانەکەی پێڕاگەیاندبووین و چاوەڕوانمان دەکرد، بەڵام کوتوپڕ کە دەرگاکەی کردەوە و خۆی هەڵدایە ناوەڕاستی ئەنجومەنەکەوە، هەموومانی ڕاچڵەکاند. | ||
لە بەردەم جمهورێکدا لەناوەڕاستی هۆڵەکەدا وەک ئەوەی خۆی لەسەر شانۆیەکدا ببینێتەوە؛ ئێمە بە چواردەوریدا، ئەو بە پێوە و ئەنکیدو لە پشتییەوە، خانمی شۆخ و شەنگ و ڕووخۆشیش بە تەنیشتیەوە. خانم بەرسنگ و ناوگەڵی بە پارچەیەک چەرم داپۆشیبون، مەمکۆڵەکانی وەک گەڵوگونی گیلگامێش هەڵتۆقیبوون، بە وردی سەرنجی گیلگامێشی دەدا. گیلگامێش ماخۆلانی تێکەوتبوو، دەخولایەوە وەک شێرێک لە قەفەزێکدا، جێگای نەدەبوەوە لەو پانتاییەدا. | |||
گیلگامێش، هەموو دیالۆگ و بڕیارەکانی لەوەوبەر ئامادەکردبوون، وەڵامەکانی، وتەکانی، بڕیارەکانی، قسەکانی، بەسترابوونەوە بە هێزێکی نادیار و ئەزەلییەوە. بۆیە هەر وتەیەکی وەک تیرێکی کاریگەر بەر هزری لێکدانەوەی ئێمە دەکەوتن و ڕێگای پێنەئەداین ئاڕاستەکەی بەلایەکی تردا بەرین. هێندە ئەو هێزە بڕیاردەر بوو، کاریگەر بوو، جادووگەر بوو، نەماندەتوانی ڕێڕەوی بگۆڕین، ئاڕاستەکەی بگۆڕین. خۆ ئەگەر ئەو هێزە لە وتەکانیدا هەستی پێدەکرا، ئەوا بە لەشی کەڵەگەت و ماسولکەی بەهێز و گەڵوگونی هەڵئاوساوی، پێداگری زیاتری تێدا دەکرد. | گیلگامێش، هەموو دیالۆگ و بڕیارەکانی لەوەوبەر ئامادەکردبوون، وەڵامەکانی، وتەکانی، بڕیارەکانی، قسەکانی، بەسترابوونەوە بە هێزێکی نادیار و ئەزەلییەوە. بۆیە هەر وتەیەکی وەک تیرێکی کاریگەر بەر هزری لێکدانەوەی ئێمە دەکەوتن و ڕێگای پێنەئەداین ئاڕاستەکەی بەلایەکی تردا بەرین. هێندە ئەو هێزە بڕیاردەر بوو، کاریگەر بوو، جادووگەر بوو، نەماندەتوانی ڕێڕەوی بگۆڕین، ئاڕاستەکەی بگۆڕین. خۆ ئەگەر ئەو هێزە لە وتەکانیدا هەستی پێدەکرا، ئەوا بە لەشی کەڵەگەت و ماسولکەی بەهێز و گەڵوگونی هەڵئاوساوی، پێداگری زیاتری تێدا دەکرد. | ||
ھێڵی ١٨٧: | ھێڵی ١٨٩: | ||
بە خۆمم دەگوت: خۆ ئەگەر چوری جۆگەلەی ئاوای تێدابوایە، هەرگیز نەمدەتوانی بە ئاسانی لەسەری بنیشێمەوە، بەڵام لەیەک خاڵدا لە چوری بەرد دەچوو؛ بەشی سەرەوەی چووری سافولوس بوو وەک کوزی ڕۆزێتای هاوسەرم. | بە خۆمم دەگوت: خۆ ئەگەر چوری جۆگەلەی ئاوای تێدابوایە، هەرگیز نەمدەتوانی بە ئاسانی لەسەری بنیشێمەوە، بەڵام لەیەک خاڵدا لە چوری بەرد دەچوو؛ بەشی سەرەوەی چووری سافولوس بوو وەک کوزی ڕۆزێتای هاوسەرم. | ||
ڕۆزێتا کرۆڤێتەکانی پاک دەکرد و دەیهێنا بە ناو زێی لینجاویدا و یەکە یەکە دەیخستە ناو دەممەوە و پاشان بە چۆڕێک شەمپانیا دەڕشایەوە بەدەمما. تامێکی تایبەت و لەزەتێکی دڵگیری هەبوو، زۆر لە مایۆنیز بەتامتر بوو. ئەم فەرەنسیانە، هۆشمەندییان بە لەزەت هەیە و دەزانن چۆن بەردەوامی بدەن بە لەزەت و چۆن هەوەس نوێ بکەنەوە، هەتاوەکو هەوەس نەمرێت، لەژیان بێزار نەبین، نەکەوینە ڕۆتینەوە. هەر جارە و بە جۆرێک ئەو گەمەیە نوێ دەکەنەوە، تانوپۆیان نییە و سنووریان نییە، گوێ بە پیس و پۆخڵی نادەن لە سێکسکردندا. | |||
پاشان ڕۆزێتا بە تەنیشتمەوە لەسەر قەنەفەکە دانیشت و جارجارە کرۆڤێتێکی دەهێنا بەناو گەڵیا و دەرخواردی دەدام و بە چۆڕێک شامپانیاوە بەدەمما دەڕشایەوە، ڕۆبیانەکانی دەخستە ناو زێی و چەند جارێک دەیهێنا و دەیبرد و پاشان دەیکرد بە دەمما، یان کرۆڤێتێکی دەکردە زێی و تەنها سەری کرۆڤێتەکە لە چورییەکەیەوە وەدەردەکەوت و دەبوایە بچم بە زمان بەدوایدا بگەڕێم. ئینجا هەستایە سەرپێ و وتی: سەرنجتدا لیمۆم نەهێناوە بۆ سەدەفەکان، بەڵام تەکنیکێکی نوێم دۆزیوەتەوە لە بری لیمۆ. سەدەفەکەی خستە ناوگەڵی و بە دوو پەنجە چورییەکەی واڵادەکرد و چۆڕێک میزی بە خوشەیەک لە بری ئاوی لیمۆ دەکردە ناو سەدەفکەوە و دەرخواردی دەدام، بە بینی ئەو دیمەنە و تامی میزی ڕۆزێتا تەواو هەوەسم ورووژابوو. نازانم بۆچی بە بینینی ژنێک کاتێک میز دەکات، هەوەسی پیاو هێندە دەورووژێت! فێلایەکەم بێئەندازە ڕەپ بوو، جێگەی نەدەبوەوە لەناو پانتۆڵەکەمدا. ڕۆزێتا هاتە تەنیشتمەوە و دەستێکی هێنا بەناو گەڵمدا و پێی وتم: وابزانم فیلاێیەکەت ئامادەیە بۆ فڕینە سەر چوری، بەڵام من ئەمشەو بە جۆرێکی تر دەینیشێنمەوە، بەو جۆرەی کە تۆ چەندەها ساڵە ئارەزووی دەکەیت و من زۆر ئارەزووی ناکەم. وەک وتم ئەمشەو بۆ تۆی دەکەم، هەتاوەکو فیلاێکەت بە باشی بنیشێتەوە، باشتر وایە ئەو هەلە بۆ خۆت بقۆزیتەوە. هەرکاتێکیش نیشتەوە، دەبێت ڕاپۆرتی خۆت بنێریت. | پاشان ڕۆزێتا بە تەنیشتمەوە لەسەر قەنەفەکە دانیشت و جارجارە کرۆڤێتێکی دەهێنا بەناو گەڵیا و دەرخواردی دەدام و بە چۆڕێک شامپانیاوە بەدەمما دەڕشایەوە، ڕۆبیانەکانی دەخستە ناو زێی و چەند جارێک دەیهێنا و دەیبرد و پاشان دەیکرد بە دەمما، یان کرۆڤێتێکی دەکردە زێی و تەنها سەری کرۆڤێتەکە لە چورییەکەیەوە وەدەردەکەوت و دەبوایە بچم بە زمان بەدوایدا بگەڕێم. ئینجا هەستایە سەرپێ و وتی: سەرنجتدا لیمۆم نەهێناوە بۆ سەدەفەکان، بەڵام تەکنیکێکی نوێم دۆزیوەتەوە لە بری لیمۆ. سەدەفەکەی خستە ناوگەڵی و بە دوو پەنجە چورییەکەی واڵادەکرد و چۆڕێک میزی بە خوشەیەک لە بری ئاوی لیمۆ دەکردە ناو سەدەفکەوە و دەرخواردی دەدام، بە بینی ئەو دیمەنە و تامی میزی ڕۆزێتا تەواو هەوەسم ورووژابوو. نازانم بۆچی بە بینینی ژنێک کاتێک میز دەکات، هەوەسی پیاو هێندە دەورووژێت! فێلایەکەم بێئەندازە ڕەپ بوو، جێگەی نەدەبوەوە لەناو پانتۆڵەکەمدا. ڕۆزێتا هاتە تەنیشتمەوە و دەستێکی هێنا بەناو گەڵمدا و پێی وتم: وابزانم فیلاێیەکەت ئامادەیە بۆ فڕینە سەر چوری، بەڵام من ئەمشەو بە جۆرێکی تر دەینیشێنمەوە، بەو جۆرەی کە تۆ چەندەها ساڵە ئارەزووی دەکەیت و من زۆر ئارەزووی ناکەم. وەک وتم ئەمشەو بۆ تۆی دەکەم، هەتاوەکو فیلاێکەت بە باشی بنیشێتەوە، باشتر وایە ئەو هەلە بۆ خۆت بقۆزیتەوە. هەرکاتێکیش نیشتەوە، دەبێت ڕاپۆرتی خۆت بنێریت. | ||
ھێڵی ٢٠٣: | ھێڵی ٢٠٥: | ||
پەرداخەکانمان پڕکردەوە لە شامپانیا و دوو چۆڕی تر شامپانیامان خواردەوە بەدەم خواردنی هەنێک میوەی دەریایی و پاشان ڕۆزێتا وتی: ئێستاکە کە چوری ڕەحەت بووە، خەریکی فێلاێکەت دەبم، بزانە چۆن فێلاێکەت بۆ دەنیشێنمەوە، بڕواناکەم هیچ ئەندازیارێک ئەو توانایەی هەبێت. هەر تۆ ئەندازیار نیت، منیش ئەندازیارم. ڕۆزێتا بە چیچکانەوە لەنێو هەردوو ڕانمدا لەسەر ئەژنۆ دانیشت و فێلاێکەمی دەرهێنا و قومێک شەمپانیای خستە ناو دەمیەوە و فیلاێکەمی خستە ناو قوڵایی دەمیەوە و دەیهێنا و دەیبرد لەگەڵ شەمپانیاکەدا. ئینجا پێکێک شەمپانیای ڕشت بەسەر فیلاێدا و هەردوو گونمی خستە ناو دەمیەوە، وەک دوو نوقڵ. هەردوو گوپی پڕکردبوو لە شەمپانیا و هێلکەگونمی لەناو شەمپانیای دەمیا دەیهێنان و دەیبردن. دەستی ناسک و خرپنیشی دەهێنا بەسەر فیلاێکەمدا و جارجارە کرۆڤیتێکی دەهێنا بە ناوگەڵیدا و دەرخواردی دەدام. پاش ئەوەی هەردوو هێلکە گونمی لەناو دەمیا گەرم کردبوون. | پەرداخەکانمان پڕکردەوە لە شامپانیا و دوو چۆڕی تر شامپانیامان خواردەوە بەدەم خواردنی هەنێک میوەی دەریایی و پاشان ڕۆزێتا وتی: ئێستاکە کە چوری ڕەحەت بووە، خەریکی فێلاێکەت دەبم، بزانە چۆن فێلاێکەت بۆ دەنیشێنمەوە، بڕواناکەم هیچ ئەندازیارێک ئەو توانایەی هەبێت. هەر تۆ ئەندازیار نیت، منیش ئەندازیارم. ڕۆزێتا بە چیچکانەوە لەنێو هەردوو ڕانمدا لەسەر ئەژنۆ دانیشت و فێلاێکەمی دەرهێنا و قومێک شەمپانیای خستە ناو دەمیەوە و فیلاێکەمی خستە ناو قوڵایی دەمیەوە و دەیهێنا و دەیبرد لەگەڵ شەمپانیاکەدا. ئینجا پێکێک شەمپانیای ڕشت بەسەر فیلاێدا و هەردوو گونمی خستە ناو دەمیەوە، وەک دوو نوقڵ. هەردوو گوپی پڕکردبوو لە شەمپانیا و هێلکەگونمی لەناو شەمپانیای دەمیا دەیهێنان و دەیبردن. دەستی ناسک و خرپنیشی دەهێنا بەسەر فیلاێکەمدا و جارجارە کرۆڤیتێکی دەهێنا بە ناوگەڵیدا و دەرخواردی دەدام. پاش ئەوەی هەردوو هێلکە گونمی لەناو دەمیا گەرم کردبوون. | ||
ئەگەر پیاوان چێژێکی زۆر وەردەگرن وەختەکی خانمان هێلکە گونیان لە دەمیاندا دێنن و دەبەن ئەوا پلەی گەرمی لەشی مرۆڤ کە سی و حەوتە، لەبار نیە بۆ بەرهەمهێنانی سپێرم، بۆیەکا لە ناوچە گەرمەکاندا پیاوان گونیان شۆڕ دەبێتەوە هەتاوەک دورلە جەستە لەبەر شنەبادا فێنک ببێتەوە و لە ناوچە سارەدەکانیشدا بە پێچەوانەوە هێلکە گون گرژ دەبێتەوە هەتاوەکو لە سەرما بەدور بێت و نزدیک ببێتەوە لە گەرمای جەستە بۆ دۆزینەوەی پلەی گونجاوی سی و پێنج بۆ بەرهەمهێنانی سپێرم. ئیدی نازانین نەهێنی ئەم میکانیزمە لە کوێدایە ! بۆچی پلەی هەموو جەستەی مرۆڤ سی و پێنج نەبوو ؟ ئەوسا هێلکەگوون دەیتوانی لەناوەوەی جەستەشدا بێت و بەوبۆنەیەوە لە کارەساتی نەخوازراو دەپارێزرا. هەر بەو هۆکارەوەوەیە کە لەلادێکان دەوروبەری هێلەک گوونی بەران دەتاشن هەتاوەکو بەرانەکە بەپیت بێت. منیش سەرنجم دابوو کاتێک هاوینان هەموو توکەبەر و دەوروبەریم بە تەواوی سفت دەکرد هەوەسی سێکسوێلم لە هەڵجووندا بوو، جگە لەوەی توکەبەر مادەیەکەی پەیوەندیبڕە لە نێێوان دوو جەستەدا و چێژ کەمتر دەبێتەوە. | |||
ڕۆزێتا فیلاێکەی هەتا قوڵایی قوڕگی دەیهێنا و دەیبرد، پاشان ڕوی تێکردم و وتی: ئەمشەو فیلاێکەت دەتوانێت لەناو قوڕگما بنیشێتەوە، ئەمەش تەنها بە بۆنەی کۆتاییهاتنی پرۆژەکەتەوە بۆ دەکەم، دەنا وەک خۆت دەزانیت زۆر حەزم بەتامی سپێرم نییە، بەڵام لەبەر ئەوەی مایۆنێزمان نییە، ئەمشەو مایۆنێزەکەی تۆ دەخۆمەوە، دەزانم کە تۆ حەزت بەوەیە، باشتر وایە ئەو هەلە بقۆزیتەوە بۆ خۆت. | ڕۆزێتا فیلاێکەی هەتا قوڵایی قوڕگی دەیهێنا و دەیبرد، پاشان ڕوی تێکردم و وتی: ئەمشەو فیلاێکەت دەتوانێت لەناو قوڕگما بنیشێتەوە، ئەمەش تەنها بە بۆنەی کۆتاییهاتنی پرۆژەکەتەوە بۆ دەکەم، دەنا وەک خۆت دەزانیت زۆر حەزم بەتامی سپێرم نییە، بەڵام لەبەر ئەوەی مایۆنێزمان نییە، ئەمشەو مایۆنێزەکەی تۆ دەخۆمەوە، دەزانم کە تۆ حەزت بەوەیە، باشتر وایە ئەو هەلە بقۆزیتەوە بۆ خۆت. | ||
کەم لە ئافرەتان حەزیان بە خواردنەوەی سپێرمە، ئەگەر مۆراڵێکی توندڕەوی نەبێتە بەربەست ئەوا پیاوان داواکارن، لەبەر ئەوەی جێژ و ئۆرگاسم دە هێندە بەهێزتر دەکات لای نێرینە. بۆیە هەر لە کۆنەوە پیاوان چەندەها پاساویان هێناوەتەوە گوایە سپێرمی پیاوان بۆ پێست باشە یان بۆ خەمۆکی، لەبەر ئەوەی مادەی پرۆزاکی تێدایە و یارمەتی هێورکردنەوەی ناخی مرۆڤ دەدات، ئەمانە و چەندەها خاسیەتی تری سپێرم باسکراون بۆ هاندانی مێینە. | کەم لە ئافرەتان حەزیان بە خواردنەوەی سپێرمە، ئەگەر مۆراڵێکی توندڕەوی نەبێتە بەربەست ئەوا پیاوان داواکارن، لەبەر ئەوەی جێژ و ئۆرگاسم دە هێندە بەهێزتر دەکات لای نێرینە. بۆیە هەر لە کۆنەوە پیاوان چەندەها پاساویان هێناوەتەوە گوایە سپێرمی پیاوان بۆ پێست باشە یان بۆ خەمۆکی، لەبەر ئەوەی مادەی پرۆزاکی تێدایە و یارمەتی هێورکردنەوەی ناخی مرۆڤ دەدات، ئەمانە و چەندەها خاسیەتی تری سپێرم باسکراون بۆ هاندانی مێینە. | ||
سێکس، وەک مرۆڤ خۆی، گێلە، دەتوانرێت هەڵخەڵەتێنرێت؛ بە شێوەیەکی گشتی نێرینە کەمتر هەست بە لەزەت دەکات کاتێک لە دەرەوەی زێ ئاوی دێتەوە. هۆکاری ئەوەیە لە نەستی مرۆڤی ساپیاندا ئەگەر لە ناوەوەی لەشی مێینەدا ئاوی بێتەوە، دەبێتە هۆی نانەوەی نەوەیەکی نوێ و بەردەوام بوون بە ژیان، بەردەوامی و نوێبوونەوەش جەوهەر و ویستی هەموو بوونەوەرێکە لەم گەردوونەدا، جەوهەری ماتریاڵە و لە دی ئای ئێنی ئێمەی ساپیاندایە، لە هزرماندا جێگایەکی گرنگی گرتووە. بەڵام ئەگەر سپێرمەکەش نەچێتە زێوە، لە بری زێ بچێتە ناو دەمەوە، لە هۆشی نێرینەدا گرنگ ئەوەیە کە چۆتە لەشێکەوە و ڕۆنەکراوەتە دەرەوەی لەش، بۆیە هەست بە هەمان لەزەت دەکات کاتێک نێرینە سپێرمەکەی لەدەمی خانمدا ڕۆدەکات. یان کاتێک سپێرمەکەی دەپرژێنێت بە دەمووچاوی خانمدا، چونکا لە نەستی نێرینەدا گرنگ ئەوەیە سپێرمەکەی ئەو، ئەو لەشەی داگیرکردووە، نەک تەنها بە نانەوەی نەوەیەکی نوێ بۆ بەردەوامیدان بە مرۆڤایەتی، نەخێڕ، تەنها بەردەوامی بە خۆی وەک بوونەوەرێک و بەس، بەردەوام بوون بە خاوەن سپێرمەکە. ئەگەر لە هەمان کاتا؛ لە ساتی ڕەحەتبووندا کاتێک مێینە بە قوم سپێرمەکەت هەڵدەمژێت، تەوژمێک و دینامیکێکی زێدەتر دەدات بە ئەکسیۆنی ڕۆکردنی سپێرم و دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی دە هێندە زیاتری پلەی لەزەت، لەبەر ئەوەی کە دینامیک کۆڵەکەیەکی گرنگە لە سیستەمی مرۆڤایەتیدا، چەندە دینامیک لە زیادبووندا بێت هێندەش چێژ و ئاوات. دینامیک ماتۆڕی گەیاندنی مرۆڤە بە ئامانجە ئەزەلییەکەی کە تێیدا چێنراوە. | |||
کۆبوونەوەی مرۆڤی ساپیانیش لەدەوری یەکتری، بە سرووشتی بەبێ هۆکاری دەرەکی دەبێتە هۆی ئەفراندنی دینامیک، خڕوبنەوەی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی لە سەردەمی مۆدێرندا، لە شارە گەورەکاندا بە ئامانجی بە خێراکردنی دینامیکە و دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی ئابووری کە سیستەمی ئابووری لەسەری بەندە و پەیڕەوی دەکات، بە پێچەوانەوە، خاوبوونەوەی دینامیک دەبێتە هۆکاری کریز، سیستمەکەشمان کە ئاوێنەی هزرمانە، بە ماتریاڵکردنیەتی، لەسەر نەست و ئارەزووی مرۆڤ بنیاتنراوە. سێکسکردنیش دەچێتە هەمان گەمە و لۆژیکەوە. | کۆبوونەوەی مرۆڤی ساپیانیش لەدەوری یەکتری، بە سرووشتی بەبێ هۆکاری دەرەکی دەبێتە هۆی ئەفراندنی دینامیک، خڕوبنەوەی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی لە سەردەمی مۆدێرندا، لە شارە گەورەکاندا بە ئامانجی بە خێراکردنی دینامیکە و دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی ئابووری کە سیستەمی ئابووری لەسەری بەندە و پەیڕەوی دەکات، بە پێچەوانەوە، خاوبوونەوەی دینامیک دەبێتە هۆکاری کریز، سیستمەکەشمان کە ئاوێنەی هزرمانە، بە ماتریاڵکردنیەتی، لەسەر نەست و ئارەزووی مرۆڤ بنیاتنراوە. سێکسکردنیش دەچێتە هەمان گەمە و لۆژیکەوە. | ||
دەمزانی ڕۆزێتا حەزی بە خواردنەوەی سپێرم نەبوو وەک زۆرێک لە مێییەنەکان، وەک خۆی دەیوت: دەبێت تەنها لە بۆنەکاندا بکرێت، بۆیە ئەمشەو بۆ منێک لەدوای پرۆژەیەک، کە بە تەواوی بێهیوای کردبووم، بۆ ماوەی چەند ساتێک خەمەکانی لەبیر دەبردمەوە. ئەم شەو، ململانێی دەروونیی، هزری جێهێشتبووم و لەزەت هەموو گیانمی گرتبووە خۆی. | |||
ڕۆزێتا، یاری بە هێڵکەگونی دەکردم لەناو دەمیا و پاشان فیلاێیکەمی دەخستە قوڵایی دەمیەوە و جارجارە تەنها سەرەکەی لەناو دەمیدا دەمایەوە و بە زمان چواردەوری دەلێستەوە و بە هەردوو دەستی هێلکە گونمی بۆ هەڵدەگلۆفیم، وەک دوو تۆپی ئاسنی ژاپۆنیی کاتێک بودیستەکان دەیهێنن و دەیبەن لەناو دەستیاندا بۆ هێمن کردنەوەی دەروونیان، دەروونی منیان تەواو هێـمن و ئارام دەکردەوە، وەک کەسێکی بودیست لە هەنوکەدا دەژیام، نە بیرم لە ڕابوردوو نە لە داهاتوو دەکردەوە. | ڕۆزێتا، یاری بە هێڵکەگونی دەکردم لەناو دەمیا و پاشان فیلاێیکەمی دەخستە قوڵایی دەمیەوە و جارجارە تەنها سەرەکەی لەناو دەمیدا دەمایەوە و بە زمان چواردەوری دەلێستەوە و بە هەردوو دەستی هێلکە گونمی بۆ هەڵدەگلۆفیم، وەک دوو تۆپی ئاسنی ژاپۆنیی کاتێک بودیستەکان دەیهێنن و دەیبەن لەناو دەستیاندا بۆ هێمن کردنەوەی دەروونیان، دەروونی منیان تەواو هێـمن و ئارام دەکردەوە، وەک کەسێکی بودیست لە هەنوکەدا دەژیام، نە بیرم لە ڕابوردوو نە لە داهاتوو دەکردەوە. | ||
ھێڵی ٢٩٦: | ھێڵی ٢٩٨: | ||
راستە، بۆ ستۆیسیزم و بودیسم، ڕەگی خراپە تەنها گێلی و نەفامییە، تەنها چارەسەر بۆ ئەشکەنجە خۆ ڕزگارکردنە لە گێلی و دابڕانە لە هۆکاری ئەشکەنجە، دابڕانە لە سەرچاوەی ئەشکەنجە، واتە قبوڵکردنی هەموو شتێک؛ نەخۆشی ئازار، مردن، چەوساندنەوە، بەڵام ئەم جۆرە چارەسەرە بۆ تاکێک دەشێت، من زیاتر وەک شوانێک خەونی ئەوەم هەبوو چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ مرۆڤایەتی بدۆزمەوە، هەرچەندە منیش وەک ستۆیسیزم باوەڕم وەها بوو کە ئەوەی هەیە راستییەکە و دەبێت قبوڵی بکەین، تەنها بە قبوڵکردنی دەگەینە چارەسەر، واتە ئێمە وەک مانگ و ئەستێرە و چورین. | راستە، بۆ ستۆیسیزم و بودیسم، ڕەگی خراپە تەنها گێلی و نەفامییە، تەنها چارەسەر بۆ ئەشکەنجە خۆ ڕزگارکردنە لە گێلی و دابڕانە لە هۆکاری ئەشکەنجە، دابڕانە لە سەرچاوەی ئەشکەنجە، واتە قبوڵکردنی هەموو شتێک؛ نەخۆشی ئازار، مردن، چەوساندنەوە، بەڵام ئەم جۆرە چارەسەرە بۆ تاکێک دەشێت، من زیاتر وەک شوانێک خەونی ئەوەم هەبوو چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ مرۆڤایەتی بدۆزمەوە، هەرچەندە منیش وەک ستۆیسیزم باوەڕم وەها بوو کە ئەوەی هەیە راستییەکە و دەبێت قبوڵی بکەین، تەنها بە قبوڵکردنی دەگەینە چارەسەر، واتە ئێمە وەک مانگ و ئەستێرە و چورین. | ||
بوونی ئێمە بە گەردوونەوە بەستراوەتەوە بەو هێزە نادیارەوە، هەرکاتێک ئەو بیەوێت، هەرکاتێک پێویست بکات، دەتوانێت هەموو ئەم گەردوونە سەرلەنوێ بتەقێنێتەوە و دروستی بکاتەوە، قەدەری ئێمە بە گەردوونەوە بەستراوەتەوە بۆیە ئێمە هیچ هەڵبژاردەیەکمان لە بنەڕەتدا نییە، بەڵام لە چاوەڕوانیدا ئێمە دەبێت بەگژ ویستی ئەوەوە بجوڵێینەوە، دژ بە کارەکتەری ئاژەڵی ئەو هەڵسوکەوت بکەین کە ئاگامەندی ئەو توانایەی پێ داوین، واتە هەموو شێوەیەکی چەوساندنەوە و کۆیلایەتی ڕەتبکەینەوە کە وەک قەدەرێکی ماتریاڵ بەسەرمانادا سەپێنراوە، دەبێت هەرچۆنێک بێت بتوانین لەو قەدەرە خۆمان دەرباز بکەین بە پێچەوانەی ستۆیسیزمەوە کە وەهای باوەڕە کە هەر تاکێک لە ئێمە کارێکی پێ سپێردراوە لەلایەن ئەو هێزەوە و دەبێت جێبەجێی بکات و نابێت سکاڵا بکات لەباری ژیانی خۆی. خراپە بۆ ستۆیزم بوونێکی سەربەستی نییە، ئەگەر ئێمە خراپە دەکەین لەبەر ئەوە نییە کە سەرچاوەیەکی خراپە بوونی هەبێت لە ئێمەدا، لەبەر ئەوەیە کە هەوەس و ئارەزووەکانمان بە خراپی جێبەجێ دەکەین، ئارەزوویەکی خراپە بوونی نییە بەڵکو هەوەسێکە بەهەڵەدا چووە لەسەر ناتوری باسەکە. سرووشت نازانێ خراپە چییە، شوێنی خراپە بیرکردنەوە و هەوەس و ئەکسیۆنە، دەرئەنجامی هەڵەیەکە. | |||
ستۆیزم دەڵێت؛ ئێمە تەنها نین لەم گەردوونەدا، لە گەردوونێکی بە پیتاین و وازمان لێنەهێنراوە، جیهان شارێکە جەوهەرەکەی خودایەکە، هەرچۆنێک بێت هیچ کارەساتێکی نەخوازار و بەرەوڕوومان نابێتەوە و بێزارمان ناکات، ئێمە بەتەنها نین، ئێمە هەتیو نین، هەموو مرۆڤێک کوڕی خودایە. بەڵام من وەهام باوەڕ بوو ئەم بیرۆکانە دەیانەوێت راستییەک بشارنەوە لە بێ تواناییاندا بەرامبەر بە سرووشت؛ مادام هەین کەواتە دەبێت قبوڵی باری ژیانی خۆمان بکەین . | ستۆیزم دەڵێت؛ ئێمە تەنها نین لەم گەردوونەدا، لە گەردوونێکی بە پیتاین و وازمان لێنەهێنراوە، جیهان شارێکە جەوهەرەکەی خودایەکە، هەرچۆنێک بێت هیچ کارەساتێکی نەخوازار و بەرەوڕوومان نابێتەوە و بێزارمان ناکات، ئێمە بەتەنها نین، ئێمە هەتیو نین، هەموو مرۆڤێک کوڕی خودایە. بەڵام من وەهام باوەڕ بوو ئەم بیرۆکانە دەیانەوێت راستییەک بشارنەوە لە بێ تواناییاندا بەرامبەر بە سرووشت؛ مادام هەین کەواتە دەبێت قبوڵی باری ژیانی خۆمان بکەین . | ||
ھێڵی ٣٠٢: | ھێڵی ٣٠٤: | ||
سێنێک دەڵێت: (هێج خراپەیەک بوونی نییە، مرۆڤ خۆی سەرچاوەی هەموو خراپەیەکە). بەڵام ئێمە ناتوانین هەموو مرۆڤی سەرزەوی هۆشمەند بکەین بەو ناتورە یان، ئەگەرنا دەبێت مۆراڵێک بسەپێنین بۆ سنووردارکردنی ئارەزووەکانیان، سەپاندنی مرۆراڵیش دەبێتە هۆی چەپاندنی ئارەزووەکان، بە ئەزموونیش سەلمێندراوە ئارەزووی چەپێنرداو، دەروازەیەک دەدۆزێتەوە بۆ دەربازبوون لێێ، لە شکلێکی نوێدا سەرهەڵدەداتەوە، وەک مۆتەکە هەڵدەکوتێتە سەرت و دەتخنکێنێت، دەبێتە ئاژەڵێکی دڕندە، دەبێتە دیاردەی فاشیزم و نازیسم و داعش. کەواتە ئەم ژیانەی کە تێیدا دەژین وەک خۆی دەڕوات بەڕێوە، وەک ئەوەی دەیەوێت، تەنانەت کاتێکیش واهەستدەکەین کە بە پێچەوانەیەوە هەڵسوکەوت دەکەین، هەریەکێک لە ئێمە هەسارەیەکین، چورییەکین، لە ئەکسیۆنداین لەژێر هێزێکی نادیاردا بە فەیلەسوف و کۆمەڵناس و زانا و هونەرمەندەکانمانەوە. هەر بۆیەش رامبۆ لە ساتێکی ژیانیدا، لە حاڵەتێکی سپیریتوێلی بەرزدا وەک سێنێك وتی: (وابزانم هەموو مرۆڤێک قەدەرێکی بەختەوەری هەیە). بێشک دەتوانین ئەشکەنجە و هاوار وەک کاردانەوەیەکی میکانیک لێکبدەینەوە نەک وەک ئەشکەنجەیەک کە مرۆڤ هۆشمەندە پێی. بەڵام هەموو ئەم بیرۆکانە ئازارەکانی منی مرۆڤی ساپیانی ساڕێژ نەدەکرد. هەرچۆنێک بێت فەیلەسوفەکانی ڕابردوو هەر هەموویان بەپێی زانیارییەکانی زانستی سەردەمەکەیان دەدوان و لێکدانەوەیان بۆ ژیان دەکرد، فەلسەفەکەیان لەسەر زانست بەندبوو، بەتایبەتی زانستی فیزیا. خۆ ئەگەر ئەمڕۆ هەریەکێک لەوان ژیانی مرۆڤ ببینەوە وەک ئەوەی کە ئەمڕۆ هەیە و پێی گەیشتووە، بە جۆرێکی تر دەدوێن لە هەقیقەت. | سێنێک دەڵێت: (هێج خراپەیەک بوونی نییە، مرۆڤ خۆی سەرچاوەی هەموو خراپەیەکە). بەڵام ئێمە ناتوانین هەموو مرۆڤی سەرزەوی هۆشمەند بکەین بەو ناتورە یان، ئەگەرنا دەبێت مۆراڵێک بسەپێنین بۆ سنووردارکردنی ئارەزووەکانیان، سەپاندنی مرۆراڵیش دەبێتە هۆی چەپاندنی ئارەزووەکان، بە ئەزموونیش سەلمێندراوە ئارەزووی چەپێنرداو، دەروازەیەک دەدۆزێتەوە بۆ دەربازبوون لێێ، لە شکلێکی نوێدا سەرهەڵدەداتەوە، وەک مۆتەکە هەڵدەکوتێتە سەرت و دەتخنکێنێت، دەبێتە ئاژەڵێکی دڕندە، دەبێتە دیاردەی فاشیزم و نازیسم و داعش. کەواتە ئەم ژیانەی کە تێیدا دەژین وەک خۆی دەڕوات بەڕێوە، وەک ئەوەی دەیەوێت، تەنانەت کاتێکیش واهەستدەکەین کە بە پێچەوانەیەوە هەڵسوکەوت دەکەین، هەریەکێک لە ئێمە هەسارەیەکین، چورییەکین، لە ئەکسیۆنداین لەژێر هێزێکی نادیاردا بە فەیلەسوف و کۆمەڵناس و زانا و هونەرمەندەکانمانەوە. هەر بۆیەش رامبۆ لە ساتێکی ژیانیدا، لە حاڵەتێکی سپیریتوێلی بەرزدا وەک سێنێك وتی: (وابزانم هەموو مرۆڤێک قەدەرێکی بەختەوەری هەیە). بێشک دەتوانین ئەشکەنجە و هاوار وەک کاردانەوەیەکی میکانیک لێکبدەینەوە نەک وەک ئەشکەنجەیەک کە مرۆڤ هۆشمەندە پێی. بەڵام هەموو ئەم بیرۆکانە ئازارەکانی منی مرۆڤی ساپیانی ساڕێژ نەدەکرد. هەرچۆنێک بێت فەیلەسوفەکانی ڕابردوو هەر هەموویان بەپێی زانیارییەکانی زانستی سەردەمەکەیان دەدوان و لێکدانەوەیان بۆ ژیان دەکرد، فەلسەفەکەیان لەسەر زانست بەندبوو، بەتایبەتی زانستی فیزیا. خۆ ئەگەر ئەمڕۆ هەریەکێک لەوان ژیانی مرۆڤ ببینەوە وەک ئەوەی کە ئەمڕۆ هەیە و پێی گەیشتووە، بە جۆرێکی تر دەدوێن لە هەقیقەت. | ||
لە کۆپەرنیکەوە هەتا ئەمڕۆ هەموو دۆزراوەکانی زانست بریتین لە ڕەتکردنەوەی ئەو زانیاریانەی لە ڕابوردوودا باوەڕمان پێیان هەبوون؛ لە ڕابوردوودا زەوی بە چەقی گەردوون دەبینرا، وەک ئەوەی هەموو شتێک لە گەردووندا بۆ خزمەتی مرۆڤ و بە مەبەستی خزمەتکردن بەو ئافرێندرابن، ئەوە بوو وتمان: نەخێر خۆر بە دەوری زەویدا ناسوڕێتەوە بەڵکو بە پێجەوانەوە، زەوی بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە، پاشان وتمان: نەخێر زەوی سەنتەر نییە و خۆر سەنتەرە، ئینجا وتمان: نەخێر خۆریش سەنتەر نییە و گەردوون سەنتەری نییە. | |||
نزیکەی دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر فەیلەسوفەکان باسی ئەتۆمیان دەکرد کە گوایە هەموو شتێک لە ئەتۆم پێکهاتووە، ئەتۆم بچوکترین گەردیلەیە و بەش نابێت، ئەوە بوو لەسەدەی بیستەمدا بوونی ئەتۆم لەلایەن زانستەوە سەلمێندرا، بەڵام ئەمڕۆ دەرکەوتووە کە نەخێر ئەتۆم تەنها لەسەدا پێنجی گەردوون پێکدەهێنێت و ئەوی تری بریتییە لە ماتریاڵی ڕەش و وزەی ڕەش، هەتا ئەم ساتە کەس نازانێت لە چی پێکهاتوون. ئەم زانیاریانەش بۆمان دەردەخەن کە ئاراستە و لێکدانەوەی مرۆڤیش بۆ ژیان لەگەڵ دۆزینەوەکاندا دەگۆڕێن. | نزیکەی دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر فەیلەسوفەکان باسی ئەتۆمیان دەکرد کە گوایە هەموو شتێک لە ئەتۆم پێکهاتووە، ئەتۆم بچوکترین گەردیلەیە و بەش نابێت، ئەوە بوو لەسەدەی بیستەمدا بوونی ئەتۆم لەلایەن زانستەوە سەلمێندرا، بەڵام ئەمڕۆ دەرکەوتووە کە نەخێر ئەتۆم تەنها لەسەدا پێنجی گەردوون پێکدەهێنێت و ئەوی تری بریتییە لە ماتریاڵی ڕەش و وزەی ڕەش، هەتا ئەم ساتە کەس نازانێت لە چی پێکهاتوون. ئەم زانیاریانەش بۆمان دەردەخەن کە ئاراستە و لێکدانەوەی مرۆڤیش بۆ ژیان لەگەڵ دۆزینەوەکاندا دەگۆڕێن. |
دوایین پێداچوونەوەی ١٦:٤٧، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
ئەم کورتە چیرۆکە بۆ تەمەنی سەروو هەژدە ساڵ دەشێت.
باوکم، عەلادین سوجادی، دایکم، نینسۆن. هیوادارم ناوەرۆکی ئەم بابەتە کەس دڵگران نەکات.
نووسینی: سەردار حەمەڕەش
پێداچوونەوە؛ بەکر ئەحمەدی
هەرتەنێک بکەم بە خاڵی دەستپێک، دەتوانم بە ناخیا بچمە خوارەوە و بە هەموو گەردووندا گەشت بکەم، لە هەر بابەتێکەوە دەتوانم بچمە ناخی هەموو تەنگژەکانەوە، لە هەر وشەیەکەوە دەتوانم چیرۆکێك بنووسم. بۆ نموونە دەڵێم: ئەکسیۆن
هەمو تەنێک لە گەردووندا لە ئەکسیۆندان، بەبێ وچان لە سوڕاندنەوەدان، لەژێر هێزێکی نادیاردان، باشتر وایە پرسیار نەکەین، پرسینی کێ و بۆچی ئەو تەنە هەمیشە لە ئەکسیۆندایە. بودا دەڵێت:
((بە گوریسی هەندێک پرسیاردا مەچۆرە خوارێ، لەبەر ئەوەی بە هیچت ناگەیەنێت و پێدەچێت کاریگەری خراپیشی لەسەر باری دەروونیت هەبێت)).
چونکا ئەگەرچی زانست چەندەها نهێنی هەڵماڵیوە، بەڵام ئێمە لە کۆتاییدا ڕووبەڕووی دیوارێک دەبینەوە، ئەویش یەکەم هۆکارە کە ئەکسیۆنی دروستکرد؛ چی و چۆن و کێ یەکەم ئەکسیۆنی کرد؟ چی پاڵنەربوو؟ چۆن ماددە لە هیچەوە دروستبوو؟ هزری ئێمە ناتوانێت چەمکی (هیچ) قبوڵ بکات، ئێمە ئەو توانایەمان پێ نەدراوە کە بتوانیت چوار ڕەهەند ببینین. بۆیەکا توانکانمان سنوردارن.
هەموو ڕووداوێک، هەموو ئەکسیۆنێک، هۆکارێکی لە پشتە، ئەگەر دوای هۆکارەکان بکەوین، دەرەنجام دەچینەوە ناو ئەتۆم، تەنۆلکەیەک لەناو ئەتۆمدا وەک تەلێک دەلەرێتەوە، بارستاییەکەی نزیکە لە سفر. بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی ئەو هێزەی بەرپرسە لە لەرینەوەی، دەبێت بڕۆینە دەرەوەی گەردوون، درەوەی ئەم هەسارەیە کە لە شێوەی دیسکێکدایە و بە دەوری کونێکی ڕەشدا دەسوڕێتەوە، دەرەوەی گەردوون واتە: هیچ، واتە: بۆشایی، دەرەوەی گەردوون بوونی نییە، چونکا هزری ئێمەی مرۆڤی ساپیان بۆشایی قبوڵ ناکات، هەرچەندە ئێمەش خۆمان بەرهەمی بۆشایین و بۆزۆنی هیگس بەرگی ماتریاڵی پێ پۆشیوین. وادیارە کاتێک ئەو تەلە بە جۆرێک دەلەرێتەوە، ژیان بە بەختەوەریی دێتە پێشچاومان، بە لەرینەوەیەکی تر، ئاوازێکی تر دێتە بەرگوێمان، دنیا دەبێتە ئەشکەنجە بۆ ئێمە. ژیان مۆسیقایە.
"ڕامبۆ"دەیگوت:
((ئەکسیۆن ژیان نییە، ژیان جۆرێکە لە بە فیڕۆدانی هێزێک، یان توڕەبوونێک)).
ئەمە وتەی کەسێکی ئەشکەنجەدراو یان چەوسێندراو نییە، وتەی کەسێکی لەخۆباییە، وتەی مرۆڤیکە کە ئاڕاستە و مانای ژیانی گومکردووە، کاتێک جەمسەری باشە و خراپە یەکدەگرنەوە و بازنەیەکی داخراو پێکدێنن، ئەمیان ئەوی تریان بە ئاگا دێنێتەوە. وادیارە هەموو مرۆڤێک لە ئاستێکی سپیریتوێلدا دەگاتە هەمان لۆژیک: کاتێک هەموو ئەکسیۆنەکان، بە خراپ و باشیانەوە بەرەو هەمان ئامانج دەڕۆن، ئازار و خۆشی هەمان بەهایان دەبێت. بەڵام لەبەر ئەوەی کە جەلالەدینی ڕۆمی ئیماندار بوو، بڕوای بە ئەکسیۆنەکانی خودا هەبوو، بۆیەکا لەگەڵ مانگ و ئەستێرە و گەردووندا دەسوڕایەوە. بۆ ڕۆمی، سوڕاندنەوە لەگەڵ ئەو هێزەدا دەمانبات بەرەو بەختەوەری و هارمۆنی. ڕۆمی لایەنگری پۆزەتیڤیسم بوو، بۆ ئەو ژیان ئاڕاستەیەکی دیاریکراو و بڕیاردراوی هەبوو، بۆیە بە بێباکانە دەیتوانی لەگەڵیدا بسووڕێتەوە. خۆ ئەگەر ڕۆمی و ڕامبۆ، دژ بەیەکیش بن ئەوا هەر یەکدەگرنەوە، دەچنەوە سەر هەمان مەدار و دەخولێنەوە، هەردووکیان گێل و نەفام بوون! وەک هەموو مرۆڤێکی ساپیان، وەک بودا دەڵێت؛ (مرۆڤ بە گێلی حوکمدراوە). لەبەر ئەوەی هۆشمەندیمان سنووردارکراوە.
هەتاکو هەستی ئاگامەندیت تێدا بەخەبەر نەیەتەوە، ئەکسیۆنەکانت جۆرێکن لە بەفیڕۆدانی هێزێک، کە پێتدراون لە ئەزەلەوە، وەک چۆن بە خواوەندێک دراوە، هێزێکی خودایت تێدایە، ئەو هێزە ئامانجی گۆڕانکارییە، لەبەر ئەوەی کە تۆ بەرهەمی گۆڕانکاریت، بۆیە هەمیشە بەردەوامیت لە گۆڕانکاریدا، ئەوە ناخی تۆیە، جەوهەری هەموو بوونێکە. بەڵام کاتێک ئاگامەندیی وەدەست دەخەیت، دەکەویتە شک و گومانەوە، لێکدانەوە بۆ ئەکسیۆن دەکەیت، شەرم داتدەگرێت و لە ئەکسیۆنەکانی ڕابوردووت پەشیمانیت. بە گژ خودادا دەچیتەوە، بەگژ ڕۆمیدا دەچیتەوە، بەگژ ڕامبۆدا دەچیتەوە. دەتەوێت بڕیار و ئاراستەی خوداکان بگۆڕیت، مانایەک و ئاراستەیەک بدەیت بە ئەکسیۆن. لە ئەگامەندییەکی ڕەهادا، وەها ئارەزوو دەکەیت لە ئەکسیۆن بوەستیت، چونکە هەموو ئەکسیۆنێک دەمانباتەوە بۆ بانە. بۆیە ڕامبۆ دەیگوت: - وابزانم هەموو مرۆڤێک، قەدەرێکی بەختەوەری هەیە. ڕامبۆ بە نەفرەت بێت.
پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر، من خۆم یەکێک بووم لە پیرانی ئەنجومەنی شاری ئوروک، باش بیرم دێ ئەو ڕۆژەی کە گیلگامێش کتوپڕ دەرگای ئەنجومەنی کردەوە و هاتە ژوورێ. کوڕێکی جوانخاس، کەڵەگەت و چوار شانە. خۆی گۆڕی بوو، چاوی بە کل ڕشتبوو، ماوسولکەکانی بە هەتوانی زەیتون چەورکردبوون، بازنگ و خشڵی لەخۆی دابوون، بۆنی مێخەک و ڕێحانە! بەر سنگ و مەچەکی بە تیسکی درێژی وەک بەران داپۆشرابوون، دوو پرچی ڕەشی قەترانی بە لاشانیدا هاتبوونە خوارەوە، بە چەرمێکی ئاسک باڵای هەتا سەر ئەژنۆی داپۆشیبوو، ڕانە ئەستوورەکانی شەقی بە چەرمەکە بردبوو، گەڵوگونی لەژێر چەرمەکەوە هەڵتۆقیبوون، هێندەی تر هێز و توانای پێ بەخشیبوون. هەرچەندە لەوەوبەر سەردانەکەی پێڕاگەیاندبووین و چاوەڕوانمان دەکرد، بەڵام کوتوپڕ کە دەرگاکەی کردەوە و خۆی هەڵدایە ناوەڕاستی ئەنجومەنەکەوە، هەموومانی ڕاچڵەکاند.
لە بەردەم جمهورێکدا لەناوەڕاستی هۆڵەکەدا وەک ئەوەی خۆی لەسەر شانۆیەکدا ببینێتەوە؛ ئێمە بە چواردەوریدا، ئەو بە پێوە و ئەنکیدو لە پشتییەوە، خانمی شۆخ و شەنگ و ڕووخۆشیش بە تەنیشتیەوە. خانم بەرسنگ و ناوگەڵی بە پارچەیەک چەرم داپۆشیبون، مەمکۆڵەکانی وەک گەڵوگونی گیلگامێش هەڵتۆقیبوون، بە وردی سەرنجی گیلگامێشی دەدا. گیلگامێش ماخۆلانی تێکەوتبوو، دەخولایەوە وەک شێرێک لە قەفەزێکدا، جێگای نەدەبوەوە لەو پانتاییەدا.
گیلگامێش، هەموو دیالۆگ و بڕیارەکانی لەوەوبەر ئامادەکردبوون، وەڵامەکانی، وتەکانی، بڕیارەکانی، قسەکانی، بەسترابوونەوە بە هێزێکی نادیار و ئەزەلییەوە. بۆیە هەر وتەیەکی وەک تیرێکی کاریگەر بەر هزری لێکدانەوەی ئێمە دەکەوتن و ڕێگای پێنەئەداین ئاڕاستەکەی بەلایەکی تردا بەرین. هێندە ئەو هێزە بڕیاردەر بوو، کاریگەر بوو، جادووگەر بوو، نەماندەتوانی ڕێڕەوی بگۆڕین، ئاڕاستەکەی بگۆڕین. خۆ ئەگەر ئەو هێزە لە وتەکانیدا هەستی پێدەکرا، ئەوا بە لەشی کەڵەگەت و ماسولکەی بەهێز و گەڵوگونی هەڵئاوساوی، پێداگری زیاتری تێدا دەکرد.
نەهاتبوو، بۆچوونی ئێمە بزانێت، پرسمان پێبکات لە ئەگەر و نەگەری ئەکسێۆنەکەی، هاتبوو لەبەر ئەوەی ئێمە لەسەر ڕێڕەوی سەفەرەکەی بووین، دەبوایە بە ئێمەدا تێپەڕیبایە. لەبەر ئەوەی ئەو کەسانەی بە لۆژیک بەرەو خاڵێکی دیاریکراو هەنگاو دەنێن، گشت بیر و هۆشیان دەخەنە ناو ئەو ئاراستەیە، ئیتر هەموو ڕووداو و دەنگوباسەکان دەچنەوە سەر لۆژیکی ئەو. باوەڕی وەهایە، کە ئەو بڕیاری خولاندنەوەی گەردوون دەدات. دەبێتە تەنێک، دەبێتە کۆمێتێکی کلکدار لەسەر مەدارێک.
گیلگامێش، نیگای فڕیبوو، لەمێژ بوو ئێمەی جێهێشتبوو، تەنها لاشەی لای ئێمە بوو، دەنا دەمێک بوو ڕێگای گرتبووەبەر و "هاواوا"ی لە گۆڕ نابوو. هەرچەندە دەمزانی هەرچییەک بڵێم، هیچ لە باسەکە ناگۆڕێت، لە بڕیاری سەفەرەکەی، لەبەر ئەوەی هەموو نەهامەتییەکانی ژیانی خستبووە ئەستۆی هاواوا. وای دەزانی بە کوشتنی هاواوا ئەو دەبێتە مرۆڤێکی بەختەوەر، وای دەزانی ئەوە چارەسەرە، ئەوە دەبێتە سەرەتای ژیانێکی نوێ بۆ ئەو، دەبێتە سەرەتای بەختەوەری بۆ خۆی و بۆ کۆمەڵگەکەی. نا، نەمدەویست ڕێگری لێبکەم، بەرپەرچی قسەکانیم نەدایەوە، لەبەر ئەوەی دەمزانی هەموو مرۆڤێک لە سەردەمێکی لاویدا دەبێت ئەکسیۆنێکی گرنگ ئەنجامبدات، دەبێ ئەسپی ژیانی شەکەت بکات، هێزی بازوو و ماسولکە و هێزی چوکی بەفیڕۆ بدات. هەموو مرۆڤێک لە تەمەنێکیدا دەبێت هاواوایەک بکوژێت، دەنا هەرگیز بەهۆش خۆیدا نایەتەوە، دەنا هەرگیز سەفەرێکی تر ناگرێتە بەر بۆ پاککردنەوەی گوناهەکانی، دەنا هەرگیز پرسیار لە بوونی خۆی ناکات، ناتوانێت بەهایەک، وەڵامێک بە بوونی بدات، ئاراستەیەک بدات بە ژیانی...
سەفەر سەلامەت
پێنج هەزار ساڵ دوای ئەو بەسەرهاتە، ساڵی (٢٠٠٠) تەمەنم سی ساڵانێک دەبوو، کاری بزوێنەری سەتەلایتێکم پێ سپێردرابوو بە ناوی ڕۆزێتا وە. ڕۆزێتا بریتی بوو لە سێ تەن ئاسن و تەنکەلۆژیا. دەبوایە ڕۆزێتام بگەیەندایەتە سەر بەردێکی کلکدار، کە حەوت میلیوێن کیلۆمەتر دوور بوو لە زەوییەوە. گوایە ئەو کلکدارە نهێنی بوونی منی مرۆڤی لەناو خۆیدا حەشارداوە، نهێنی سەرەتای دروستبوونی گەردوونی لە خۆیدا حەشارداوە. دەبوایە بە توانای زانستیم ئەو سەتەلایتە بگەیەنمە سەر ئەو کلکدارە، هەتاوەکو بیسەلمێنم کە من لەوم. نزیکەی پانزە ساڵی ژیانم تەرخان کرد بۆ ئەو پرۆژەیە، لە چاوەڕوانیدا کوڕێکی بچکۆلەم بوو لەگەڵ هاوسەرەکەمدا و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە ناوم نا: گیلگامێش. هەموو ڕۆژێک گیلگامێشم دەبرد لەگەڵ خۆم بۆ ژووری سەرپەرشتیاری و سەرپەرشتی سەتەلایتەکەم دەکرد، بە جۆرێک کە ئەو پرۆژەیە ببووە پرۆژەی ئەویش، هێندە ئاشقی ڕۆزێتا بووبوو، وازی لە ورچە خورییەکەی هێنابوو، بەوپەڕی پەرۆشییەوە چاوەڕوانی کاتی نیشتنەوەی ڕۆزێتای دەکرد لەسەر ئەو کلکدارە.
پاش هەوڵدانێکی زۆر و نزیککردنەوەی ڕۆزێتا لەو بەردە، لە ساڵی ٢٠١٠دا سەتەلایتەکەم وزەی پێنەما، بە ناچاری خستمانە خەڵوەتەوە بۆ ماوەی ٣١ مانگ هەتا بتوانێت لە خۆر نزیک بێتەوە و باترییەکانی جارێکی تر چارج بکاتەوە. پاش ئەوەی بەخەبەر بووەوە، ئەوەبوو پاش نزیکەی پازدەساڵ، ساڵی ٢٠١٤، سەتەلایتەکەم گەیاندە سەر هەمان خولگەی کلکدارەکە، لە دووری سەد کیلۆمەترەوە لەسەر هەمان خولگە دەسوڕایەوە، ئەوە گەورەترین سەرکەوتن بوو بۆ من. لەو دوورییەوە بڕیارماندا ڕۆبۆتێک بنێرین بەناوی: (فیلاێ)وە بۆ سەر ئەو بەردە کلکدارەی کە ناومان نابوو: (چوری). چوری پانتایی تەنها سێ هەزار مەتر چوارگۆشە بوو، بەردێکی ئاڵۆز بوو، چاڵوچۆلی و کون و کەلەبەری زۆری تێدابوو، نیشتنەوە لەسەری کارێکی هەروا ئاسان نەبوو، دەبوایە شوێنێکی جێگیر دیاری بکەین هەتاوەکو ڕۆبۆتەکە بتوانێت لەسەری بنیشێتەوە.
دەستی گیلگامێشم گرتبوو، دڵم ترپەترپی دەکرد، پازدەساڵی هەوڵ و تێکۆشانم بەسترابۆوە بە چەند چرکەیەکەوە؛ ئەو کاتەی پێچەکەی ڕۆبۆتەکە دەگاتە سەر چوری و جێگیر دەبێت. بە هێزێکی مامناوەندی، بە پێوەری دووری و کێشی ڕۆبۆتەکە، فیلاێم هاویشت بەرەو کلکدارەکە و دوای چەند خولەکێک گەیشتە سەر بەردی چوری، پاش چەند هەڵبەزینەوەیەک، توانی جێگیر ببێت. هەر کە کۆمپیوتەری سەر ڕۆبۆتەکە، ڕاپۆرتی خۆی نارد و هەواڵی گەیشتنی خۆی پێڕاگەیاندین، هەموو هاوڕێکانم، هەموو ئەوانەی بۆ ماوەی پازدەساڵ هاواکاری پڕۆژەکەم بوون، لە چواردەورمدا کردیان بە چەپڵەڕێزان و هەندێکیان وەک من فرمێسک بە چاوانیاندا دەهاتە خوارەوە.
دەستم لە دەستی گیلگامێشدا بوو، توند گوشیبووم، ئەو بە پەرۆشتر لە من، چاوی بڕیبووە"ڕۆزێتا و چوری" و چەپڵەی لێئەدا. لێرەدا کاری من تەواو بوو، سەفەرەکەی من کۆتایی پێهات. دوای ئەوەی ڕۆبۆتەکە دەستی کرد بە هەڵکۆڵین و ناردنی ڕاپۆرت لەسەر ئەو مادانەی لەسەر چوری بون، بە ڕاپۆتێک دوای دوو ڕۆژ پێمانگەیشت، چاوەڕوانی شیکاری ئەو مادانەمان دەکرد لەلایەن خانمێکی بایۆلۆژیکی ئەڵمانی، کە هەموو ژیانی لە بایۆلۆژیدا تەرخان کردبوو. پاش لێکۆڵینەوە، لە کۆنفرانسێکدا هەموومان چاوەڕوانی دەرئەنجامەکانیمان دەکرد.
خانمی بایۆلۆژیست وتی:
ئەو بەردە: ((چوری)) یەکێکە لەو مادە سەرتاییانەی کە گەردوونی لێوە دروستبووە، دوای پشکنین دەتوانین ئەوە بڵێین، کە هەموو ئەو مادانەی لەسەر ئەو بەردە دۆزراونەتەوە، لە ئێمە و لە ئاژەڵان و لە ڕووەکەکانی سەر زەویدا هەنە! ئەم دۆزینەوەیە ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت، کە پێش ئەوەی ئێمەی مرۆڤ بونمان هەبێت، ئەو مادانە بوونیان هەبووە و ئێمە لەوانین. ئەمەش مژدەیەکی باشە و ئیتر پێویست بەوەناکات ئێمەی مرۆڤی ساپیان خۆمان بە سەنتەری گەردوون بزانین. پاشان وتی: بێگومان ئەوە ڕای منە، لەبەر ئەوەی ئەم باسە تیۆرییە، ڕای جیاواز و مشتومڕ و دیبەیتی لەسەرە.
هەمو هەوڵ و کۆششی پانزە ساڵی ژیانم، بە چەند ڕستەیەک لەدەمی خانمی بایۆلۆژیستدا کۆتایی هات، کە گوایە ئێمەی مرۆڤی ساپیان لەو بەردەین. دڵخۆشبووم بە سەرکەوتنی پرۆژەکەم، کە پانزە ساڵی ژیانم بۆ تەرخانکردبوو، بەڵام من چاوەڕوانی زیاترم دەکرد. پرسیارێک بۆ من هێشتا بێ وەڵام دەمایەوە، ئەویش ئەوەبوو: بۆچی هەستی سۆز و بەزەیی و ئەشکەنجە لەناخی مندا سەری هەڵداوە؟ بۆچی من هەڵبژێردراوم؟ بۆچی ئاگامەندیی لە مندا خەبەری بۆتەوە؟ ئایا ئەگەر ویستی گەردوون لە منی مرۆڤی ساپیاندا سەری هەڵداوە؟ لەبەرئەوەیە کە کارێکی گەورەی بە من سپاردووە؟ بە منی مرۆڤێکی بچکۆلە؟ یان ئەوەیە من مێشولەیەکم لەناو گێژەڵوکەیەکدا فڕەی باڵم دێت و بەرەو هەمان ئاراستەی گێژەلوکەکە دەڕۆم؟ من هیچ بڕیاردەر نیم و ناتوانم ڕێڕەوی بگۆڕم، تەنانەت بڕیار لەسەر ئایندەشم نادەم. من بەندکراوێکم لە بەندیخانەیەکی گەورەدا کە پێی دەڵین: گەردوون. پێدەچێت کە هەستی سۆز و بەزەییش لە هەموو گیاندارێکدا هەبێت بە شێوازێکی تر. ڕاستە کە منی مرۆڤ توانای ئەوەم هەیە لە دوری حەوت سەد کیلۆمەترەوە پەیوەندی بە تەنێکەوە بکەم، بەڵام هەموو ئەو وتانەی خانمی بایۆلۆژیست وتی دەربارەی (چوری)، وەڵامی پرسیارەکانی نەئەدامەوە، بۆ من بەس نەبوون، هەستی پرسنی منیان دانەدەمرکاندەوە.
ساڵۆنەکەم جێهێشت و چوومە ژووری سەرپەرشتیار و لەسەر شاشەی کۆمپیوتەرەکە ڕۆزێتام بەرامبەر بە چوری دەبینی، هەردووکیان لەسەر یەک خولگە بەرامبەر بەیەک، لە دووری حەوت سەد میلیۆن کیلۆمەترەوە لە من، بوبوونە موڵکی منی مرۆڤی ساپیان. هیچم بۆ نەمایەوە، لە ناچاریدا بە کۆدێک پەیوەندیم کرد بە ڕۆزێتاوە، کە دەیتوانی تێکستەکە لەو بۆشاییە چۆڵەدا وەربگێڕێت بۆ دەنگ، لە دووری حەوت سەد میلیۆن کیلۆمەترەوە، لەگەڵ بەردێکدا دەدوام، وەک چۆن کاتێک لاوبووین لە پێنجوێن بەرامبەر بە شاخەکان هاوارمان دەکرد و پرسیارمان لێ دەکردن:
- کێ ئاگامەندە، من یان تۆ؟
- تۆ...تۆ.....تۆ...
- كێ بڕیاردەرە؟ من یان تۆ؟
- تۆ....تۆ .......تۆ...
- کێ سەنتەرە؟ من یان تۆ؟
- تۆ....تۆ .....تۆ...
پاش چەند ساتێک بەئەگا هاتمەوە و خۆم لەو بۆشاییە چۆڵەدا بینیەوە، لە دووری حەوت سەد میلیۆن کیلۆمەترەوە لەگەڵ بەردێکدا دەدوێم، بە دیمەنێکی بێ مانا و نامۆ دەهاتە بەرچاوم، خۆم نەدەناسیەوە، هێندەی تر تووشی پەشۆکی هاتم و دەروونی شێواندم، خۆم وەک بوونەوەرێکی نامۆ، ئاژەڵێکی نامۆ دەهاتە پێشچاوم، وەک ڤایرۆسێک: دوای ئەوەی زەویم داگیرکردووە و وێرانم کردوە، تەنگم بە ئاژەڵان هەڵچنیوە. ئێستاکە دەمەوێت بە گەردووندا بڵاوببمەوە وەک هەموو زیندەوەرێکی تر، پانتایی خۆم وەک هەموو لەشێکی زیندوو، وەک قەوزەیەک، وەک ڤایرۆسێک فراوانتر بکەم. هەموو ئەم چیرۆکانەشی کە گوایە من ئاگامەندم و خاوەنی هەست و سۆز و بەزەییم، هیچ مانایەکی ئەوتۆیان نییە لە ئەزەلیدا، منیش وەک هەموو زیندوویەکی تر لەژێر کاریگەری هێزێکدام و توانای بڕیاردانم نییە.
دیمەنی خۆم دەبینییەوە لە بەردەم ئاوێنەکەی بەرامبەرم لە ژوورەکەدا و سەرنجی دەموچاوی خۆم دەدا بە وردیی، سەرنجی چاو و برۆ و قژی ماشوبرنجی خۆمم دەدا، پێش پرۆژەی ڕۆزیتا، تاڵی سپی لەسەرمدا نەبوو، هەنوکە خۆم بە مرۆڤێکی تەواو جیاواز دەهاتە پێشچاو؛ لەگەڵ زەمەندا شێوەی دەموچاوم بە جۆرێکی دیار و سەرسوڕمێنەر گۆڕابوو؛ پێڵوی چاوەکانم زیاتر هەڵئاواسابوون، چەند چرچێکی تەمەن، لە دەوری چاو و دەمم دەرکەوتبوون. سەرنجی زیپکەیەکی سەر گۆنام دەدا، بیرم دەکردەوە کە چۆن لەناو ئەو زیپکەیەدا ملیارەها میکرۆبی زیندوو هەنە، پێ دەچێت منیش زیپکەیەک بم لەناو گەردووندا و هیچی تر. ئیتر چ پێویست دەکات من خۆم بە چەقی گەردوون بزانم؟ لە هەمان کاتدا بەرپەرچی خۆمم دەدایەوە: نا، نا، بەو جۆرە نییە، من سەتەلایتێکم ناردووە بۆ سەر بەردێک لە دووری حەوت سەد میلیۆن کیلۆمەترەوە و پەیوەندی پێوە دەکەم، هیچ بوونەوەرێکی تر لەسەر زەوی ئەو توانایەی منی نییە. من خاوەنی شارستانیم، من شێرم خستۆتە قەفەزەوە، مەیمون هەڵدەپەرێنم، خاوەنی سەمفۆنیای مۆزارتم، خاوەنی مۆزەخانەی لۆڤەر و بورجی ئیفلم، خاوەنی چەندەها جۆری زانستم، من باسی کات و پانتایی دەکەم، باسی هێزی ڕاکێشان دەکەم، زۆر نهێنی گەردوونم دۆزیوەتەوە، من پەیوەندی دەکەم بە مانگ و ئەستێرە و ڕۆژەوە، ئەوان باکیان بە من نییە، هیچ هێزێک لەگەردووندا پەیوەندیم پێوە ناکات، ئاگایان لە بوونی من نییە، ئاگامەندی نازانن چییە، ئەوە نەبێت تەنەکان بە یاسای فیزیایی لە گەردووندا دەکێشن بەیەکدا و ڕکابەری بوون و نەبوون دەکەن بەبێ هۆشمەندی. نا، نا من میکرۆب نیم، من ڤایرۆس نیم، من مرۆڤێکی ئاگامەندم و هەوڵ دەدەم نهێنی بوون و گەردوون بدۆزمەوە، لەبەر خۆمەوە بەخۆمم دەوت: من پوشوپەڵاش نیم بەدەم باوە، من بڕیاردەرم.
من مرۆڤی ساپیانم، مێژوویەکی دێرینم هەیە. پێدەچێت ئەم هەستە غەریبەم لە ئاکامی کۆتایی هەوڵ و کۆششی پانزە ساڵم بێت، وەک چۆن دوای هەموو پرۆژەیەک هەست بە بۆشایی و نائومێدی دەکەین. دەستم دەهێناو دەمبرد بە لەشما، هەتاوەکو هەست بە بوونی خۆم بکەم، لەبەر ئەوەی وام هەست دەکرد کە سێ تەن ئاسن و تەکنەلۆژیا، نزیکەی پازدە ساڵە لەمندا ژیاون و کتوپڕ جێیان هێشتووم. نزیکەی پازدە ساڵی ڕەبەق شەوانە لەگەڵ ڕۆزێتادا دەخەوتم و لەگەڵ ئەودا خەبەرم دەبۆەوە، لەگەڵ ئەودا نانم دەخوارد، خەوم بە ڕۆزێتاوە دەبینی، بە جۆرێک کە هاوسەرەکەم ئێرەیی بە ڕۆزێتا دەبرد، هەندێک جار بە شۆخییەوە پێی دەوتم: من هاوسەرتم یان ڕۆزێتا؟ ڕۆزێتا ببووە ئۆرگانێکی زیندوو، ئەندامێکی گرنگی لەشی من، گشت هزری داگیرکردبووم. ئێستاکە کتوپڕ کەم ئەندامی ڕۆزێتام پێوە دیارە، ئەم پرسیارانەش کە ڕووبەڕووی خۆمی دەکەمەوە، هۆکاری ئەو بۆشاییەیە کە ڕۆزێتا تێیدا دروستکردووم. هەستم دەکرد تەنانەت کاتێک لە ژوورەکەدا هەنگاوم دەنا، هاوسەنگی لە دەست دەدەم و بەلادا دەکەوم، وەک ئەوەی کاتێک کەسێک لە خۆشەویستەکەی جودا دەبێتەوە، خۆی بە نامۆ دەزانێ لە بۆشاییدا، نازانێت چۆن لەگەڵ ژیانی نوێیدا هەڵسوکەوت بکات، پرسیاری بوونی خۆی دەکات، پێ دەچێت هۆکار ئەوە بێت. چەنکا ڕۆزێتا هاوسەنگیی ژیانی پازدە ساڵم بوو.
دەرگای ژووری سەرپەشتیارەکەم داخستوو، چووم بە دوای گیلگامێشدا لە ساڵۆنی کۆنفرانسەکە، دەستم گرتوو سواری ئۆتۆمۆبیلەکە بووین پێکەوە، بەرەو ماڵەوە کەوتینە ڕێ. ئێوارە درەنگانێکی وەرزی زستان بوو، کەشوهەوا سارد بوون، بەدەم لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیلەکەمەوە جارێکی تر بیرەوەرییەکانم بۆ پێنج هەزار ساڵ لەوەوبەر فڕین، دوای گەڕانەوەی گیلگامێش لە گەشتەکەی، دوای مردنی ئەنکیدو بە نەخۆشی نائومێدی. گیلگامێش بە پێوە لەناو ئەنجومەنی پیرانی شاری ئوروک، تەرمی ئەنکیدو لە باوەشیدا، جارە جارە کرمێک لە لاشەی ئەنکیدۆ هەڵدەوەری و دەکەوتە سەر زەوی، وەک من خۆی بە نامۆ دەزانی و لەو نێوەدا دەسوڕایەوە، بەدوای ئاراستەیەکدا دەگەڕا لەو پانتییەدا. گیلگامێش وەک ئەوەی پێستی مردووی پۆشیبێت! سەروچاوی ماندوو، بینایی تاریک، ماسولکەکانی فشۆڵە، هیلاکی و شەونوخونی چەندەها شەو، نیگای تەواو شێواندبوو، ئەو مرۆڤەی جاران نەمابوو. کاتێک دەدوا، ئەپاڕایەوە بۆ ژیانی، ئەنکیدۆی دەلاواندەوە، ئەپاڕایەوە بۆ ئەنکیدوی گەشمەردەی. خانمی ڕووخۆشیش لە پشتییەوە دەستی خستبووە سەرشانی گیلگامێش و بەکوڵ دەگریا، فرمێسک بە گۆنایدا دەهاتە خوارێ، سەرنجم دەدا کە جوانخاسییەکەی جارانی نەمابوو، سنگ و مەمکی وەک جاران دەرنەدەپەڕاند، لە توانایدا نەبوو جارێکی تر بوونەوەرێکی کێوی وەک ئەنکیدۆ بە شارمی سنگ و سمتی دەستەمۆ بکاتەوە. خۆی هەڵواسیبوو بە دواهەمین هەناسەی گیلگامێشەوە، بەڵکو لەدوای سەفەرەکەی، هەردووکیان پێکەوە ژیانێكی بەختەوەری بەسەربەرن هەتا دوا ساتەکانی ژیانیان.
لەناو ئۆتۆمۆبیلەکەمدا ئاوڕێکم لە گیلگامێشی کوڕم دایەوە کە تەمەنی گەشتبووە دە ساڵانێک، وا هەستم دەکرد کە دەیەویست وەک جاران باسی ڕۆزێتای بۆ بکەم، بە لاچاوێک سەیری دەکردم وەک ئەوەی پرسیارم لێبکات و پێم بڵێت؛ چییە؟ چی ڕوویداوە؟ لێـمدەڕاما، دەیزانی کە ئەو باوکەی جاران نەماوم بۆ ئەو، وەک جاران نایدوێنم و باسی ڕۆزێتای بۆ ناکەم، بۆیە ئەو کەوتە پرسیار و پێی وتم:
- ڕۆزێتا کەی دەگەڕێتەوە بۆ سەر زەوی؟
- ڕۆزێتا ناگەڕیتەوە، لەبەر ئەوەی کە ناتوانین بیهێنەنەوە سەرزەوی.
- ئەی چی بەسەر دێت؟
- پاش چەند ڕۆژێکی تر وەک دیارییەک دەیدەین بە چوری و بۆ هاتایە بە تێکشکاوی لەسەری دەمێنێتەوە.
- کە گەورە بووم، منیش وەک پاپا سەتەلایتێک دەنێرم بۆ سەر هەسارەیەکی تر، لە ڕێگادا سەر لە ڕۆزێتا دەدەم، بزانم هەر لەوێ ماوە.
- زۆرباشە، ئەگەر سەفەرت کرد، بیرم چوو ئەو پرسیارە لە چوری بکەم، پێی بڵێ ئەگەر ئێمە بڕیاردەرین، بۆچی ناتوانین لە بەخەتەوەرییەکی هەمیشەییدا بژین.
- بەختەوەریی چییە؟
- بەختەوەریی! بە واتای مرۆڤی دڵخۆش دێت، کاتێک نە ئەشکەنجە نە چەوساندنەوە نە هاوار بوونی دەبێت.
- من زۆر بەختەوەرم، هەمیشە لەگەڵ هاوڕێکانمدا ئاهەنگ دەکەین و پێدەکەنین.
- بە ڕاست؟ من هەمیشە خەمی تۆمە، ئەو سەفەرەشم هەر بۆ تۆ کرد، هەتاوەکو تۆ بەختەوەر بیت.
- من ئەگەر چوومە سەر هەسارەیەکی تر، لەگەڵ هاوڕێکانمدا، شارێکی یاری دروست دەکەین، پڕی دەکەین لە یاری چەرخ و فەلەک و مەلەوانگە و قونە خلیسکێ.
- ئەی دوایی؟
- هەر لەوێ دەمێنینەوە و بۆ خۆمان هەر یاری دەکەین.
گەشتینە بەردەم گڵۆپی سووری هاتوچۆ، لەناکاو خۆرتێکی ڕەشپێستی ئەفریقی باڵابەرز و چوارشانە خۆی کێشا بە ئۆتۆمۆبیلەکەمدا و ڕای چڵەکاندم! پاشان هاتە بەردەم جامی ئۆتۆمبیلەکەم و خۆی خستە سەر ئەژنۆ، وەک کەسێکی ئیماندار لەبەردەم تەوتەمێکدا، لێم دەپاڕایەوە، لەسەرما هەڵدەلەرزی و فوی لە دەستەکانی دەکرد. لیک و چڵم بە دەمولوتیدا دەهاتە خوارێ، جارجارە فوی لە هەردوو دەستی دەکرد، هەڵمی هەناسەی لەو تارماییەدا، لەو سەرمایەدا وەک جەگەرەکێشێک دەبینرا.
پەنجەرەی ئۆتۆمۆبیلەکەم بە ئاستەم کردەوە. بینیم کوڕەی ئەفریقی بەکوڵ دەگریا و، فرمێسکەکانی کۆمێدی نەبوون، بە جۆرێک لێم دەپاڕایەوە و سکاڵای دەکرد، وەک ئەوەی ژیانی لە مەترسیدا بێت، وەک ئەوەی کە چەند ڕۆژێک بێت نانی نەخواردبێت. پێداگری دەکرد کە دەبێت بە هەر شێوەیەک بێت یارمەتی بدەم. خۆی خستبووە سەر ئەژنۆ، وەک ئەوەی لەبەردەم خواوەندێکا نوێژ بکات. وێنەیەکی ئاساییە کاتێک دەگەیتە بەردەم گڵۆپێکی سووری هاتوچۆ لە شاری پاریس، پەناهێندەکان داوای پارەت لێ دەکەن، بەڵام بەو شێوەیە پێداگری ناکەن، وەک ئەو کوڕەی کە بینیم لەبەردەمما، وەها لێم دەپارایەوە کە هەڵبژاردەی تری نەدەدامێ، جگە لە یارمەتیدانی.
سەرنجم دا بوو هەر یەکێک لەو پەناهێندە ئەفریقییانەی لەسەر جادەکان داوای یارمەتیان لە خەڵكی دەکرد، تەکنیکێکی جیاوازیان بەکاردەهێنا، کاریگەرترینیان ئەو کەسانە بوون کە دەگریان و دەپاڕانەوە، سەرت بۆ دادەنەوێنن و خۆیان دەکێشن بە ئۆتۆمۆبیلەکەتا، وەک ئەوەی ژیانیان لە مەترسیدابێت و تۆ فریادڕەسیان بیت. وادیارە کاتێک ئەشکەنجە دەگاتە لوتکە، ئیتر ئەوسا تاکی ئەشکەنجەدراو دەرگا دەشکێنێت، مۆراڵ و شەرم دەخاتە ژێر پێیەوە، تەنها شتێک کە گرنگە بۆ ئەو، ڕزگاربوونییەتی. تاکی ئەشکەنجەدراو، یان ئەوەیە واز لەخۆی دەهێنێت و خۆی دەدات بەدەم مردنەوە، یان ئەوەیە هێندە پەلەقاژێ دەکات، کە کاریگەری دەبێت لەسەر تەنەکانی دەوروبەری و بەسەریاندا باز دەدات و خۆی ڕزگار دەکات. کارەکتەری مرۆڤی ساپیان هەمیشە پەلەقاژێ و هەوڵدان بووە لە مێژوودا، بازدان بووە بەسەر لاشەی مردوواندا. ئێمەی ساپیان بە پەلەقاژێ بەسەر زیندەوەرانی تردا زاڵ بووین و شارستانیەتمان پێکهێناوە، کۆدێتامان بەسەر هەموو زیندەوەراندا کردووە.
ئێستاکەش کە مرۆڤی ساپیان مەترسی زیندەوەری دەرەکی و ژیانی دژواری دارستانی لەسەر نەماوە، بە سیستەمێك ئەو هەستە لە تاکەکانیدا دەوروژێنێتەوە، بە دروستکردنی هێزێکی دژ بەو، کە جۆرێکە لە؛ بە ماتریالکردنی هزری خۆی. هەتاوەکو لە ئەشکەنجەیەکی هەمیشەییدا بژی، لەبەر ئەوەی تاکی ئەشەکەنجەکێش دەتوانێت چاڕەسەرێک بدۆزێتەوە، بەدەم داواکارییەکانییەوە بڕوات. ئەشکەنجە، داهێنەرە و دینامیک دەدات بە تاک و دەتوانێت داهێنان بکات، داهێنانیش مرۆڤایەتی دەبات بەرەوئامانجە ئەزەلییەکەی، کە پێی سپێردراوە و تێیدا چێنراوە. ئەشکەنجە، ماتۆڕە، ئەشکەنجە مرۆڤ دەخاتە ئەکسیۆنەوە، مرۆڤ کارا دەکات هەتا بە چالاکتر بەدەم ئارەزووەکانییەوە بڕوات.
ئەو بونەوەرەی پەلەقاژە دەکات و دەیەوێت لە ژیاندا بەردەوام بێت، بە شێوەیەکی گشتی ئامانجێک و هیوایەکی بە ژیان هەیە، ڕۆحێکی هەرە زیندووە، دەیەوێت بگاتە خاڵی مەبەست، ئاراستەیەکی هەیە لە ژیاندا، تروسکایی هیوایەک لە بیناییدا بەدی دەکرێت. ئەو کەسانە وەک کەسانی جادووگەر بە مانا ئەرێنیەکەی کاریگەریان لەسەرت دەبێت، ئەگەر ئەو کوڕە ئەفریقییە هێندە پێداگری دەکرد، بۆ ئەوەیە کە بگات بە کۆتایی سەفەرەکەی، کە وەک پەیمانێک بە خۆیی دابوو. پرسیارم لە خۆم دەکرد: ئایا بۆچی هەندێک مرۆڤ ئەو ویستەیان تێدا نەچێندراوە و هەندێکی تر بە پێچەوانەوە هێزێکی هروژێنەریان تێدا چێنراوە، هەردەم بەبێ وچان لە هەڵپەهەڵپە و ڕاکەڕاکە دان؟ لە هەمان کاتدا، کە پێنج ئۆرۆم لە گیرفانم دەردەهێنا و دەمدا بە کوڕە ئەفریقییەکە، پرسیارم لە خۆم دەکرد: بۆچی نایدەم بەو پەناهێندەیەی بە شێوەیەکی شەرمنانە داوای یارمەتیم لێدەکات؟ هەندێکیان زۆرجار بە خەندەوە هیوای ڕۆژێكی خۆشم بۆ دەخوازن، بە چەند ڕستەیەک باسی ژیانم دەکەن؛ ئایا دڵم خۆشە یان ڕۆژێکی خۆشم بردۆتەسەر. بۆچی نایدەم بەوان؟ بۆچی دەیدەم بەم کوڕە ئەفریقییەی بەردەمم؟ بۆیە هەڵسوکەوتی ئەو کوڕە ئەفریقییەم لاببووە باسێکی گرنگ، وەک ئەوەی ئەو کوڕە بەشدار بووبێت لە پرۆژەکەمدا، لە پرۆژەی ڕۆزێتادا.
خێرا پێنج ئۆرۆم لە گیرفانم دەرهێنا و پێمدا. کاتێک ئەو پێنج ئۆرۆیەم دەدا بەو کوڕە، شیکارم نەدەکرد بۆچی و بە چ لۆژیکێك یارمەتی دەدەم، دوای ئەکسیۆنی پێدانی پێنج ئۆرۆکە بوو، کە من هەموو ئەو وێنانە و کاردانەوەی خۆمم دەخستنە ژێر پرسیارەوە! لەکاتی ڕووداوەکەدا هزرم شیکاری بۆ هاوکێشە و ڕووداو و ئەگەرەکانی نەدەکرد، نەمدەزانی چ هێزێک ئەو بڕیارەی سەپاند بە سەرمدا، کە پێنج ئۆرۆ لە گیرفانم دەربهێنم!
لەژێر لێکۆڵینەوەدا دەرکەوتووە، کە گریانی زارۆکێک هەمان پەیامی تێدایە لای هەموو شیردەرەکان، بۆیە کاتێک ئاژەڵێکی مێچکە گوێبیستی گریانی منداڵێک دەبێت، بەرەو ڕووی دەڕوات بە مەبەستی یارمەتیدانی! پەنابردنە بەر گریان وەک نەریەتێکی منداڵی بۆ بەدەستهێنانی خواستێك، سیاسەتێکە لای مرۆڤی بە تەمەن. ئایا گریانی ئەو کوڕە ئەفریقییە پەیامێکی نهێنی تێدایە بۆیە کاریگەری لەسەر نەستی من هەیە؟ بۆیە من پێنج ئۆرۆی دەدەمێ؟ پێدەچێت ئەو گریانە گوزارشت لەسەر گوزشتەی ژیانی ئەو بکات، پەیامێک لەناو ئەو گریانەدا حەشاردرابێت؛ چۆن ئەفریقای جێهێشتووە، چەندە پارەی داوە بە قاچاغچییەکان، هەڵەی کردووە کە هاتووە بۆ ئەورووپا، بەڵام تازە چاری تری نییە و دەبێت بەردەوام بێت، ئەگەر من یارمەتی نەدەم ئەوا ناتوانێت جارێکی تر ماڵ و منداڵی ببینێتەوە لە ئەفریقا.
لە گڵۆپە سوورەکە تێپەڕین، گیلگامێشی کوڕم سەری سوڕما بە بینینی ئەو دیمەنە، بۆیە پرسیاری لێکردم و گوتی:
- بۆچی ئەو کوڕە دەگریا؟
- لەبەر ئەوەی پارەی نییە نان بخوات.
- ماڵی نییە تێیدا بژی؟
- ئەو کوڕە خەڵکی ئێرە نییە، سێ هەزار کیلۆمەتری بڕیووە، وەک ڕۆزێتا بۆ سەر چوری، هەتا گەیشتۆتە فەرەنسا، بە هیوای بەختەوەری.
- بۆچی لە ئەفریقا بەختەوەری نییە؟
- لە ئەفریقا، خەڵکی لە برسا نامرن، ئەوە لە ئەوروپایە کە خەڵکی لە تەنیایی و لە نێزدا دەمرن، خەڵکی ئەفریقا زۆر بەختەوەرترن لە ئێمەی ئەوروپی، بەڵام هۆشمەند نین بە باری ژیانی خۆیان. کۆچ دەکەن بەرەو ئەوروپا بە هیوای وەدەستخستنی بەختەوەری. کاتێک دەگەنە ئەوروپا، ئەوسا تێدەگەن کە لە ڕابوردوودا، لە وڵاتی خۆیاندا زۆر بەختەوەرتر بوون، بەڵام بێئاگا بوون. بۆیە ئەرکی ئێمە دۆزینەوەی زانستێکە بۆ مرۆڤایەتی هەتاوەکو مرۆڤایەتی هۆشمەند بکەین بەحاڵی خۆیان بەبێ ئەوەی بە خراپتردا گوزەر بکەن. بەڵام لەسەرێکی ترەوە دەتوانین بڵێین: ئەو کوڕە لەژێر هێزێکی گەردوونیدایە، کە هەمیشە لە سوڕانەوەدایە و ئەویش لەژێر کاریگەری ئەو هێزەدا کۆچ دەکات، کۆچ دەکات وەک پەپوولە و باڵندە، بەڵام جیاوازییەکە ئەوەیە، ئەو وەک مرۆڤی ساپیان خاوەنی ئاگاییە، ئاگاییەکەی پەژنێکی تر دەدات بە سەفەرەکەی. ئەو کوڕە ئەفریقییە ئەگەر ژیانی دەخاتە مەترسییەوە، بێشک بە مەبەستی وەدەستهێنانی ژیانێکی بەختەوەرییە، بەڵام گێل و نەفامە، نازانێت ئەویش وەک پەپوولە و باڵندە لەژێر کاریگەری هەمان هێزدا و بۆ هەمان مەبەست کۆچ دەکات. ئەگەر ژیانی خۆی خسۆتە مەترسییەوە و وادەزانێت بڕیاری داوە، بەڵام بڕیاردەر نییە و کۆچەکەی هەمان قانونی کۆچی باڵدارانە. خۆ ئەگەر مرۆڤ شیکاریش بۆ ئەکسیۆنەکانی بکات (واتە هۆشمەند بێت) بە ژیان و بە ئەکسیۆنەکانی، ئەوا هەر هەمان ڕێگا دەگرێتەبەر کە تێیدا چێندراوە، بە جۆرێکی تر بێگومان، واتە مێتۆدەکەی دەگۆڕێت، وەک باوکت چۆن ڕۆزێتا دەنێرێت بۆ سەر چوری لە دووری حەوت سەد ملیۆن کیلۆمەترەوە. بۆیە ناتوانین ڕەخنە لەو کوڕە ئەفریقییە بگرین، کە ڕێگای سەفەرێکی پڕ لە ئەشکەنجەی گرتۆتە بەر.
دەزانم تێگەیشتن لەم باسانە بۆ تۆ لەم تەمەنەدا هەروا ئاسان نییە، بەڵام ژیان مەتەڵێکە هەموو ڕۆژێک درک بە نهێنییەک دەکەین و دەمانگەیەنێتە ئاستێکی تری هۆشمەندیی و ڕابوردوومان بە ناهۆشمەند لەقەڵەم دەدەین. تۆش دەتەوێت بچیتە سەر هەسارەیەکی تر لە گەردووندا و یاریگایەک دروست بکەیت بۆ خۆت و هاوڕێکانت، بەڵام خۆ تۆ باش دەزانیت کە لەسەر زەوی جێگا هەیە، بۆچی دەچیت یاریگایەک لە دووری حەوت سەد میلیوێن کیلۆمەتر دوور لە زەوی دروست دەکەیت؟!
- لەبەر ئەوەی لەسەر هەسارەکانی تر دەتوانین قەڵمبازیی گەورە بدەین، هێزی ڕاکێشان کەمترە وەک خۆت پێتوتم.
- ڕاستە.
گیلگامێش بیری لە پرۆژەی شاری یارییەکەی دەکردەوە لەسەر هەسارەیەکی تر، ئەویش وەک ڤایرۆسێک دەیەویست بڵاوبێتەوە بە گەردووندا. بۆ ئەو لەو تەمەنەدا قسەکانی باوکی هیچ مانایەکیان نەبوو.
هەرچەندە دەمهێنا و دەمبرد، وەهام باوەڕ بوو کە ئێمەی مرۆڤی ساپیان ڤایرۆسێکین و دەمانەوێت بە گەردووندا وەک هەموو تەنێكی زیندووی تر بڵاوببینەوە، ژینگەی خۆمان فراوان بکەین، بڕیاردەر نین و لەژێر کاریگەری هێزێکی نادیاردا دەجوڵێینەوە، بەڵام هەستی سۆز و بەزەیی و ئەشکەنجە دەبوونە ڕێگر لەبەردەم بۆچوونمدا، یان پێدەچێت هەستی سۆز و ئەشکەنجە، بەگژ لۆژیکی گەردووندا بچنەوە، بەگژ ئاڕاستەی ژیاندا بچنەوە، بەگژ قەدەردا بچنەوە، بەگژ ئاڕاستە کاولکارییەکەیدا! کەواتە: ئاگامەندیی سوودی نییە، ئەگەر مرۆڤی ئاگامەند ئاڕاستەیەک نەدۆزێتەوە لە ژیانیدا دژ بە بڕیاری خوداکان، دژ بە ئەشکەنجە، دژ بەو قەدەرەی کە بۆی دیاری کراوە، پارادۆکس ئەوەیە بەبێ بوونی ئەشکەنجە، مرۆڤ وەنەوز دەیباتەوە، تەنێکی مردووە و دینامیکی کەم دەبێتەوە، درک بە ڕاستی نابات. هەموو ئەم لۆژیکانە لە بازنەیەکدا دەخوڵێنەوە، پێکەوە گرەدراون و ناتوانین چەمکێک لەوی تر جودا بکەینەوە، وەک چۆن هەموو تەنەکان؛ بورج و ئەستێرە و هەسارە و کونی ڕەش و گالەکسی، لەم گەردونەدا پێکەوە گرەدراون، هەر ئەکسیۆنێک کاریگەری لەسەر ئەوی تر هەیە و هیچ تەنێک سەربەخۆ نییە، گەردوون یەک لەشە، یەک هێزە و یەک ویستە، هەناسەیەکە، چۆتە هەموو تەنێکەوە، جەوهەری هەموو تەنێکە، لە بۆشایشدا بوونی هەیە، واتە لە ماتریالی ڕەش و وزەی ڕەشدا کە لەسەدا نەوەدوپێنجی گەردوون پێک دەهێنێنن.
گەیشتینە بەردەرگای ماڵەوە، دەمزانی کە ڕۆزێتای هاوسەرم چاوەڕوانمان دەکات. نزیکەی پانزە ساڵە کاتێک ئێواران دەگەڕێمەوە بۆ لای هاوسەرەکەم، باسی ڕۆزێتای ئاسن و تەکنەلۆژیا بۆ ڕۆزێتای هاوسەرم دەکەم. ئەم ئێوارەیە دواهەمین ئێوارەم بوو لەگەڵ ڕۆزێتای تەکنەلۆژیا و بە جۆرێکی تر ڕۆزێتای هاوسەرم دەدۆزمەوە. هەر کە بە ئۆتۆمۆبیلەکە گەیشتینە بەردەم گەراجی ماڵ، بینیم لە دورەوە ڕۆزێتای هاوسەرم بە خەندەوە لەبەردەم دەرگاکەدا چاوەڕێی دەکردین. ڕۆزێتای هاوسەرم هەمیشە دەم بە خەندە بوو، خەندەی ڕۆزێتای هاوسەرم دیاردەیەکی سەرسوڕمێنەر بوو بۆ من. تێنەدەگەشتم بۆچی ئەو خانمە هەمیشە وەها بە خەندە بوو، بە تایبەتی کە خۆم وەک مرۆڤێکی هەمیشە مۆن دەهاتە بەرچاو و سەروچاوم بە بەردەوامی سیمای بێزاری پۆشی بوو، بەڵام ئەو بەبێ مەبەست بە خەندە بوو. خەندەی ئەو، وەک پەنجەرەیەکی کامەرانی وەهابوو بۆ من، خەندەی ئەو، دڵنیاکەرەوە بوو، ئومێدێکی پێ دەدام لە ژیاندا.
ئەو جیاوازییەی کارەکتەری نێوانمان وەهای کردبوو، کە هەردووکمان وەک جوتێک نێر و مێ، پێکەوە بە هاوسەنگی بژین. هەرچەندە هەریەکەمان لەمپەڕ و ئەوپەڕی جیهانەوە دوور لە یەکتر دەژیاین و یەکتریمان نەدەناسی، کتوپڕ دوانیوەڕۆیەکی وەرزی بەهار، بە هۆی بارانێکی بەلێزمەوە، هەردووکمان لە هەمان کاتدا خۆمان کرد بە باڕێکی پاریسیدا و یەکتریمان لەو باڕە پاریسییەدا دۆزییەوە. من باوەڕم وەها بوو کە دەبوایە بە یەکتری بگەیشتینایە، وەک ئەوەی هێزێک بڕیاردەر بووبێت لە بەیەک گەیشتنمان، لە هەمان کاتیشدا باوەڕم بە قەدەر نەبوو، بەڵام نەمدەتوانی ژیانێکی تر بهێنمە پێشچاوم بەبێ ڕۆزێتای هاوسەرم. هەندێکجار بە بیرمدا دەهات ئەگەر ئەو بارانە نەباریایە، ئایا ژیانم چۆن دەبوو! ئەم لۆژیکەش: لۆژیکی بەیەک گەیشتنی دوو تەن، دوو مرۆڤ، هەمیشە دەیخستمە بیرکردنەوەیەکی قوڵەوە. باوەڕم نە بە ڕێککەوت هەبوو نە بە زەروورە، باوەڕم وەها بوو کە تەنەکان بە لۆژیکی ماتماتیکی لە کاتێکی دیاریکراودا بەیەک دەگەن. بۆ ستۆسیسیسیزم ڕێکەوت بوونی نییە، ئەگەر چاوێک لە سەرەوە بڕوانێتە تەنەکان دەزانێت کە دەبێت بەیەک بگەن.
بەڵام لە خۆمم دەپرسی: ئەگەر ئەو بارانە نەباریایە، ئایا من لەگەڵ ڕۆزێتایەکی تردا چۆن ژیانم بەسەر دەبرد؟ ئایا لەگەڵ کێ و چۆن دەژیام؟ بۆیە ئاواتەخوازبووم ئەو ژیانە لە پەنجەرەیەکەوە ببینم کە بوونی نەبووە و نابێت. هەرچەندە بە پێی بیردۆزێکی زانستی کە بە تیۆری گوریس ناسراوە، چەندەها جیهانی تەریب هەنە، یەک بەتەنیشت یەکەوەن، بەڵام نایان بینین، لەبەر ئەوەی کە لە پانتاییەکی تردان، وەک چۆن کاتێک دەڕوانینە دەریایەک نابینین چی لەناو ئەو دەریایەدایە، بە هەمان شێوە بە تەنیشتمانەوە گەردوونی تر هەنە، ژیانێکی تری ئێمەی تێدایە.
باوەڕم بەو تیۆریەش نەبوو، بەڵام ئاواتەخواز بووم بەوەی ژیانێکی تری خۆم ببینمەوە بەبێ ڕۆزێتای هاوسەرم. ئەم جۆرە بیرکردنەوانە سەلماندنی ئاڵۆزیی هزری ئێمەی ئۆمۆساپیان دەسەلمێنێت؛ چەندە ئێمە بیر و بۆچوون و لێکدانەوەمان بۆ ژیان ئاڵۆزە! ئەمەش بەرهەمی ئاگامەندییە، تێگەشتنیش لەم دیاردانە بە بەڵگەی ڕاسیۆنێل ڕوونناکرێنەوە.
ئاگامەندیی ئەو ئاڵوگۆڕەیە لەنێوان من و دەرەوەی مندا، پەیوەندیکردن و بەستنەوەی ملیارەها ڕووداون بە یەکەوە، لە منەوە دەردەچێت، بە هەستکردن و لێکدانەوەی ڕووداوەکانی دەرەوەی خود. پەیوەندیکردنی ملیارەها نۆرۆنن لە سەرنجدانی شکلێک، لە باسێک. بەبێ ئەو هەستکردنە، ئاگامەندی بوونی نییە. ئاگامەندیی، هەستکردنی منە بە ڕووداوەکانی دەرەوەی من، منیش بەرهەمی گەردیلەم، ئەتۆم، مۆلوکول، بوومەتە ئۆرگانیسمێکی ئاڵۆز. ئاگامەندی بینین و لێکدانەوەی ئاڵۆزی ئێمەیە بۆ جیهانی دەرەوە، ئایا بە لەناوچوونی منی مرۆڤ، ئەو ئاگامەندییە لە تەنێکی تردا سەر هەڵدەداتەوە؟ یان ئەمانە هەمووی خەو و خەیاڵن! نە ئاگامەندی بوونی هەیە، نە هەموو ئەو باسانە! بەڵام ئەو بیرۆکانەی کە بە هزرمدا تێدەپەڕین، ئەوەبوو کە ئایا گەردوون خاوەنی هەمان ئاگامەندی منە، واتە ئاگامەندە بە ئەکسیۆنەکانی؟ یان ئەو ئاگامەندییە تەنها لە مندا بوونی هەیە، ئاگامەندییەکی تر لە دەرەوەی من بوونی نییە.
لەگەڵ گیلگامێشدا چووینە ژوورەوە، لەبەر ئەوەی کە گیلگامێش ماندووبوو، رۆژێکی دورودرێژی بەسەربردبوو لە تاقیگەکەدا ، بەپەلە نانی خوارد و لەگەڵ ڕۆزێتادا چوونە سەرەوە بۆ خەوتن لە ژوورەکەی خۆی. پاش چەند ساتێک ڕۆزێتا هاتە خوارێ و هەردووکمان لە هۆڵەکەدا پێکەوە، پاشان رۆزێتا ڕووی تێکردم و بە لێوی پڕ لەخەندەوە وتی:
- لە ئۆفیسەکەم، هەموو هاورێیانی کارەکەم دەستخۆشیان لێکردم بە بۆنەی سەرکەوتنی پرۆژەکەت. منیش پێموتن: ئیتر ئەم شەو بۆ یەکەمجار لەگەڵ هاوسەرەکەم دەخەوم بەبێ ڕۆزێتای ئاسن و تەکنەلۆژیا لە نێوانماندا. پاشان ڕۆزێتا وتی: سەردەمێکە هەردووکامن ئێجگار خەریکین بە کار و ژیانی جەمجاڵی پاریسەوە، کاتی ئەوەمان نەبوو پێکەوە ئێوارەیەک دووبەدوو دانیشین. بە بۆنەی کۆتایی پرۆژەکەتەوە، خواردنێکی تایبەتم بۆ ئامادەکردوویت، پاشان سوپەرایزێک، کە باوەڕم وایە پێتخۆش دەبێت.
ئینجا بە پێکەنینەوە وتی: تۆ پانزە ساڵت پێویستبوو هەتاوەکو فیلاێت لەسەر چوری نیشاندەوە، من بە یەک شەو فیلاێکەت لەسەر چوری بۆ دەنیشێنمەوە. من باشترین ئەندازیاری بزوێنەری فیلاێیم. تۆ تەنها بڵێ: ئەکسیۆن، هەموو شتێک ئەمشەو بۆ تۆ دەکەوێتە کار.
ڕۆزێتا سەری دانەواندبوو بەسەرما و قژی شۆڕبووبویەوە بەسەروچاومدا، لێوی خستبووە سەر لێوم و چاوەڕوانی وەڵامی دەکرد. منیش بە هەناسەیەک بەدەم مژینی لێویەوە، لەسەر خۆ وتم: ئەکسیۆن. ڕۆزێتا، هەتا ئەو ساتە ڕۆبێکی گەورەی خوری ئەستوری لەبەردا بوو، هەموو باڵای داپۆشیبوو. هەستایە سەرپێ و ڕۆبەکەی فڕیدا و کتوپڕ بینیمەوە بە جوانترین جلوبەرگی نیمچەڕووتەوە. خۆی بە جۆرێکی سەرسوڕمێنەر ڕازاندبۆوە، کراسێکی درێژی ئاوریشمی پاشرونی بەبێ دوگمەی بەباڵایدا پۆشیبوو، کرابووەوە بەسەر سنگ ومەمک و ناوگەڵیدا. پشیلەکەی لەنێوان هەردوو ڕانیا هەڵئاوسابوو. جۆرێک لەو گۆرەوییە درێژانەی لەبەر کردبوو، کە پێی دەڵێن پۆرتوژارتێل. لەو گۆرەویانەی کە ژنانی پاکیزەی مەسیحی لەبەری دەکەن، کاتێک دەچنە بەهەشت بۆ لای عیسا. هەتاوەکو هەوەسی تۆراوی عیسا بورووژێننەوە.
ئەو گۆرەویانە هەتا سەرو ڕان دەچن و بە چۆلەکە بەستراونەتەوە بە قایشێکەوە بەناو قەدا. پاشان ڕۆزێتا سوڕێکی دا بە دەوری خۆیدا و کراسە ئاوریشمەکەی وەک باڵی پەپوولە بە چواردەوریدا دەفڕین، جارجارە سمتە خڕەکانی دەبینران. ئەوجا ڕووی تێکردم وتی: سەرنجتدا؟ سترینگم نەکردۆتە بەرم لەبەر ئەوەی کە تۆ حەزت پێی نیە. بە پێکەنینەوە ڕووی تێکردم و وتی: ئەمشەو هەموویان بە دڵی تۆ دەبن، بە بۆنەی کۆتایی پرۆژەکەتەوە. ئەمشەو من بڕیاردەردەبم و تۆ جێبەجێی دەکەیت! من کاری بزوێنەری فیلاێ دەگرمە ئەستۆ. بزانە چۆن فیلاێکەت بۆ دەنیشێنەمەوە لەسەر چوری، بە چ هونەرێک!
ڕۆزێتا چوو بوتڵێک شەمپانیای لە بەفرگرەکە هێنا، لەگەڵ دوو پەرداخدا و، دوو پێک شامپانیای تێکرد و پێکەوە بەدەم ماچ وموچ و دەسبازییەوە قومێك شەمپانیامان خواردەوە، پاشان ڕۆزێتا وتی:
- پانزە ساڵە قبوڵم کردووە لەگەڵ پیاوێکدا بژیم، کە هاوسەرێکی تری هەیە، هاوسەرێکی ئاسن و تەکنەلۆژیا، ئەمشەو بۆ یەکەمین جار هەردووکمان پێکەوەین، بۆیە ئەمشەو بڕیارمداوە بتخۆم.
بەخەندەوە قومی ئەدا لە پەرداخە شەمپانیاکە و دەیکردەوە بە ناو دەمما وەک دوو کۆتر کاتێک بەدەمی یەکتریدا دەڕشێنەوە. پاشان وتی:
- تۆ هیچ مەکە من بڕیار دەدەم، دەزانم کە بە دڵت دەبێت، بە جۆرێک دەتخۆمەوە کە بڕوا ناکەم هەرگیزا و هەرگیز بیر لە ڕۆزێتای ئاسن و تەکنەلۆژیا بکەیتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش، هەندێک خواردنی دەریایم بۆ ئامادەکردوویت، کە زۆر قورس نین، لەبەر ئەوەی کە تۆ حەزت پێی نیە کاتێک ورگت پڕە. هەردوای پەرداخە شەمپانیاکە سوپەرایزەکەت بۆ دەکەم.
ڕۆزێتا چوو لە بەفرگرەکەدا سینییەک خواردنی هێنا، کە پڕبوون لە گیانەوەری دەریایی، وەک: کرۆڤێت و هێلکەشەیتانۆکە و سەدەفی دەریا و ڕۆبیان و هەندێک جۆری تر، لەسەر مێزەکە بە ڕازاوەیی داینا. پاشان دەستێکی هێنا بەناوگەڵما و وتی:
- خۆم ئامادەم نەکردوون، لەبەر ئەوەی کاتم نەبوو، هەموویم لای چێشتخانەی گەڕەک داواکردووە، دەزانم کە تۆ حەزت لەو جۆرە خوادنانەیە و هەمووشیان هەوەس بزوێنن، چونکە ئەم ئێوارەیە وابزانم تۆ پێویستت بە خواردنی ئەفرۆدیزیاکە، هەتاوەکو چوکت باش ڕەپبکەم و بیخەمە قولایی قوڕگمەوە! بیخەمە قوڵایی هەموو ئەو شوێنانەی لە لەشی مندا دەتوانن فیلاێکەت بگرنە خۆ.
کە ئەو ڕستەیەی درکاند؛ ((قوڵایی)، کتوپڕ تووشی دڵەکوتە بووم، وەک ئەو کاتەی فیلاێی لەسەر چوری نیشتەوە! پاشان ڕۆزێتای هاوسەرم هەستایە سەرپێ و مەقەستێکی دایە دەستم و وتی: بیبڕە. منیش بە مەقەستەکە دەرپێ کورتەکەیم بڕی و کەوتە خوارەوە، ئەوسا پشیلە هەڵئاوساوەکەی لەنێوان ڕانیدا، کە لەسەر مۆدێلی تکتی میترۆی پاریسی تاشیبوی، وەدەرکەوت. مۆدێلی تکتی میترۆ، مۆدێلێكی دڵگیری تاشینی توکەبەری کچانی پاریسییە، کە زۆر ناوازەیە لای کوڕان و کچانیش، بریتییە لە هێشتنەوەی خەتێکی تۆزێک پان لەناوەڕاستی پشیلەدا و دەروبەری بە سفتولوسی تاشراوە، یان هەڵگیراوە، بە جۆرێک کە ئارەزووی مژینی دەکەیت.
پاشان ڕۆزێتا قومێک شەمپانیای خواردەوە و بەدەمما ڕشایەوە و وتی:
- سەرنجتدا، سۆسم بۆ کرۆڤێتەکە نەهێناوە؟ ئەمشەو سۆسێکی تایبەتت دەرخوارد دەدەم.
دەستی خستە سەر چورییەکەی و بە دوو پەنجە کوزی بۆ واڵاکردم. سەرنجی ئەو قاش قاشانەی دەوری کوزی ڕۆزێتام دەدا، کە چەندە جوان بە تەریبی بە ئاراستەی زێ دەڕۆشتن، یەک بە تەنیشت یەکەوە جۆگەلەیەکیان دروستکردبوو، بە جۆرێک هەر دڵۆپە سپێرمێک بکەوێتە سەر هەر شوێنێک، بە ئۆتۆماتیکیی دەچۆڕێتە ناو زێوە...
زێ: جێگای دووبارەبوونەوەی ژیان. هەتاوەکو دوای من کەسێکی تر بەردەوامی بە پرۆژەی ڕۆزێتا بدات! لە دڵی خۆمدا دەمگوت: ئەم شکڵە میلیۆنەها ساڵی ویستوە هەتا گەشتووە بەم چورییە خنجیلانەیە، بە جۆرێک کاتێک تۆ فیلاێکەت دەخەیتە سەری، پێش ئەوە شلەمەنییەکی لینج دەڕێژێت، کارئاسانی دەکات هەتاوەکو ڕاستەوخۆ بچێتە نێویەوە، بچێتە شوێنی مەبەست، شوێنی بەردەوامبوون بە ژیان.
بە خۆمم دەگوت: خۆ ئەگەر چوری جۆگەلەی ئاوای تێدابوایە، هەرگیز نەمدەتوانی بە ئاسانی لەسەری بنیشێمەوە، بەڵام لەیەک خاڵدا لە چوری بەرد دەچوو؛ بەشی سەرەوەی چووری سافولوس بوو وەک کوزی ڕۆزێتای هاوسەرم.
ڕۆزێتا کرۆڤێتەکانی پاک دەکرد و دەیهێنا بە ناو زێی لینجاویدا و یەکە یەکە دەیخستە ناو دەممەوە و پاشان بە چۆڕێک شەمپانیا دەڕشایەوە بەدەمما. تامێکی تایبەت و لەزەتێکی دڵگیری هەبوو، زۆر لە مایۆنیز بەتامتر بوو. ئەم فەرەنسیانە، هۆشمەندییان بە لەزەت هەیە و دەزانن چۆن بەردەوامی بدەن بە لەزەت و چۆن هەوەس نوێ بکەنەوە، هەتاوەکو هەوەس نەمرێت، لەژیان بێزار نەبین، نەکەوینە ڕۆتینەوە. هەر جارە و بە جۆرێک ئەو گەمەیە نوێ دەکەنەوە، تانوپۆیان نییە و سنووریان نییە، گوێ بە پیس و پۆخڵی نادەن لە سێکسکردندا.
پاشان ڕۆزێتا بە تەنیشتمەوە لەسەر قەنەفەکە دانیشت و جارجارە کرۆڤێتێکی دەهێنا بەناو گەڵیا و دەرخواردی دەدام و بە چۆڕێک شامپانیاوە بەدەمما دەڕشایەوە، ڕۆبیانەکانی دەخستە ناو زێی و چەند جارێک دەیهێنا و دەیبرد و پاشان دەیکرد بە دەمما، یان کرۆڤێتێکی دەکردە زێی و تەنها سەری کرۆڤێتەکە لە چورییەکەیەوە وەدەردەکەوت و دەبوایە بچم بە زمان بەدوایدا بگەڕێم. ئینجا هەستایە سەرپێ و وتی: سەرنجتدا لیمۆم نەهێناوە بۆ سەدەفەکان، بەڵام تەکنیکێکی نوێم دۆزیوەتەوە لە بری لیمۆ. سەدەفەکەی خستە ناوگەڵی و بە دوو پەنجە چورییەکەی واڵادەکرد و چۆڕێک میزی بە خوشەیەک لە بری ئاوی لیمۆ دەکردە ناو سەدەفکەوە و دەرخواردی دەدام، بە بینی ئەو دیمەنە و تامی میزی ڕۆزێتا تەواو هەوەسم ورووژابوو. نازانم بۆچی بە بینینی ژنێک کاتێک میز دەکات، هەوەسی پیاو هێندە دەورووژێت! فێلایەکەم بێئەندازە ڕەپ بوو، جێگەی نەدەبوەوە لەناو پانتۆڵەکەمدا. ڕۆزێتا هاتە تەنیشتمەوە و دەستێکی هێنا بەناو گەڵمدا و پێی وتم: وابزانم فیلاێیەکەت ئامادەیە بۆ فڕینە سەر چوری، بەڵام من ئەمشەو بە جۆرێکی تر دەینیشێنمەوە، بەو جۆرەی کە تۆ چەندەها ساڵە ئارەزووی دەکەیت و من زۆر ئارەزووی ناکەم. وەک وتم ئەمشەو بۆ تۆی دەکەم، هەتاوەکو فیلاێکەت بە باشی بنیشێتەوە، باشتر وایە ئەو هەلە بۆ خۆت بقۆزیتەوە. هەرکاتێکیش نیشتەوە، دەبێت ڕاپۆرتی خۆت بنێریت.
ڕۆزێتا سەرکەوتە سەر قەنەفەکە، هەر لنگێکی خستە ئەملاولای سەرمەوە، ڕانەکانی وەک دوو گۆشەی خوری بەملاولای سەرمەوە ترنجاندن، هەتاوەکو ناوگەڵی باش بگاتە ئاستی دەمم، چورییەکەی تەواو لەئاستی دەمما بوو، گۆشەیەکی گەورەی خستە ژێر سەرمەوە، هەتاوەکو نەکەوم بە پشتا کاتێک چورییەکەی دەخاتە سەر دەمم. جارجارە کۆرۆڤێتیكم دەهێنا بەناو زێیدا و دەمهێنا و دەمبرد و پاشان دەمخوارد بە قومێک شەمپانیاوە، ئەنجا قاچی ڕۆبیانەکانم یەک بە یەک دەخستە ناو زێیەوە و بە دەم دەرم دەهێنایەوە و زمانم دەخستە قولایی زێی رۆزێتاوە. هەرجارێک دەمم دەبرد بۆ کرۆڤێتێک، ڕۆزێتا بەسەرمەوە دەستی دەخستە سەر سەرم، هەتاوەکو زۆرترین کات زمانم لە قوڵایی کوزیا بمێنێتەوە. پاشان سەدەفێکم هێنا و ویستم جارێکی تر بیخەمە بەردەم چوری و بە چۆڕێک میزەوە بیخۆم، بەڵام ڕۆزێتا ڕانەکانی دەلەرزین و وتی: لە ئێستادا کە هەوەسم ورووژاوە ناتوانم میز بکەم، دەبێت بیخەیتە دەمتەوە و هەمووی بکەیتە زێمەوە و پاشان بیخۆیتەوە. هەستم کرد کە چورییەکەی تەواو هەڵئاوساوە و میتکەی ڕۆزێتا و لێوەکانی هەتا دەهات هەڵدەئاوسان، بە جۆرێک کە دەمتوانی بە ئاسانی بیمژم، بە زمان بیورووژێنم. دەمولوتم نوقم ببوون لە چوریدا، لەگەڵ بۆن و بەرامەی میوەی دەریایی و شەمپانیا تەواو مەست ببوم.
ڕۆزێتا، لەو مێینانە بوو کە پێیان دەوترێت: ((مێینەی کوفارە))، لەبەر ئەوەی کاتێک ڕەحەت دەبن، ئاویان دە ئەوەندەی سپێرمی پیاوە. شلەیەکی تێکەڵاوە لەمیز پێش ئەوەی بچێتە ناو میزەڵدان بۆیەکا بۆنی میزی لێنایەت و وەک فوارە دەپرژێت. وەک کونی ڕەش لە گەردووندا کاتێک بە خێراییەکی بێ هاوتا گاز و تیشک فڕێ دەداتە ناو بۆشایی گەردوونەوە و هەموو ماددەکان بە ڕێژەیەکی جێگیر بڵاودەکاتەوە بە گەردووندا. وێنەیەکی سەرسوڕمێنەر و ناوازەیە کاتێک کچێک ڕەحەت دەبێت و وەک فوارە ئاو فڕێ دەدات. ئەگەر هەندێک پیاو بەو دیمەنە هەست بە کەمی دەکەن و هەوەسیان دادەمرکێتەوە، ئەوا بۆ من زۆر ورووژێنەرە! بۆیە کاتێک پەنجە گەورەم خستبووە زێی ڕۆزێتاوە، ئەو ماسولکەیەم دەورووژاند و دەشێلا، کە لە بەشی ناوەوەی سەرووی زێوە هەڵدەئاوسێت، کاتێک مێینە هەوەسی ورووژێنراوە. بەدەم مژینەوە و زمانم هەتا قولایی زێیی ڕۆزێتا بردبوو. ڕۆزێتا ڕانەکانی دەلەرزین و دەستی گرتبوو بەسەرمەوە لوت و دەممی لە چوریدا ترنجاندبووم.
بە پێچەوانەی کچەهاوڕێکانی ڕابوردوومەوە، ڕۆزێتا مێینەیەکی ئاڵۆز نەبوو لە ڕەحەتبووندا، بە ناوەوە و بە دەرەوەی کلیتۆریس هەوەسی دەورووژا. چێژێکی زۆرم دەبینی کاتێک دەستپەڕم بۆ دەکرد و هەوەسیم دەورووژاند بە سێ پەنجە، ئەم تەکنیکەش ڕۆزێتا خۆی فێری کردبووم؛ دۆشاومژە و باڵابەرزە و برای توتەم دەنوساند بەیەکەوە و بە ئاستەم باڵابەرزەم دەبردە پێشەوە و دەمخشاند لە میتکەی ڕۆزێتا. وردە وردە لەژێر پەنجەکانمەوە هەستم بە هەڵئاوسانی میتکەی دەکرد و زێی ئاودار دەبوو، ئەویش چاوی دادەخست و بەدەم لەزەتەوە بە ئاوازێکی نایاب دەیخوێند. جارەجارە پەنجەکانم لە زێیدا تەڕدەکردن و دەهاتمەوە سەر میتکەی. ئەوسا پەنجەیەک، پاشان دوو پەنجەم دەخزاندە ناو کوزیەوە. وەها بارەکەم ڕێکخستبوو کە چوکم هەردەم نزیک بێت لە دەمی ڕۆزێتاوە، کاتێک بە چیچکانەوە بەسەریەوە بووم و ئەو ڕادەکشا لەسەر پشت. لەبەر ئەوەی هەستم دەکرد هەر کاتێک کە ڕۆزێتا کوزی ئاودار دەبوو و هەوەسی دەورووژا، لەو کاتەدا حەزی بە مژین بوو، ئیدی کوتوپڕ پەلاماری فێلاێکەمی دەدا و دەیخستە قوڵایی گەرویەوە. ڕۆزێتا وەهابوو؛ دەبوایە تەنێک بخاتە دەمیەوە ئەگەر پەنجە گەورەی نەبوایە.
جۆری مژینی ڕۆزێتا زۆر جیاوازبوو لەو کاتانەی کە هەوەسی نەروژێنرابوو، هێندە بە پێزەوە دەیمژی دەیبردمە جیهانێکی ترەوە. سەرنجی چوکی خۆمم دەدا لەنێو لێوەکانیدا، چۆن بە زمان فێلاێکەمی دەیهێنا و دەیبرد لەناو دەمیا. بۆیە هەمیشە هەوەسیم دەورووژاند، هەتاوەکو باشتر کێرم بۆ بمژێت، ئەوەش فەلەسەفەی مارکی دو سادە لە گەمەی سێکسیدا کە دەڵێت: وەڵامی ئەوە بدەرەوە کە پێتی دەدەن.
ڕۆزێتا بەسەرمەوە بوو، سەرم لەناو گەڵیا بوو، ئەویش دەستی بەسەرمەوە گرتبوو هەتا زیاتر توندی بکات لە چورییەکەی، زمانم هەتا قوڵایی زێی چووبوو. بە پەنجەکانیشی دەستەپڕی بۆ دەکردم. کوتوپڕ نێرتکی توند گرتم و دانیشت لەسەر کۆشم و کردی بە ناو قوڵای کوزیا و چەند جارێک بە خێرایی هێنای و بردی لە نێو کوزیا. پێش ئەوەی ڕەحەت بم هاتە دەرەوە و ڕانەکانی خستنەوە دەوری سەرم و کەوتەلەرزین و بەدەم هاوارەوە ئاوپرژێنی کردم بە شەمپانیای کوزی. ئەنجا کوزی خستە سەر دەموچاوم و پاشان دانیشت بە تەنیشتمەوە. هەردووکمان چەند ساتێک لەو بارەدا ماینەوە.
پەرداخەکانمان پڕکردەوە لە شامپانیا و دوو چۆڕی تر شامپانیامان خواردەوە بەدەم خواردنی هەنێک میوەی دەریایی و پاشان ڕۆزێتا وتی: ئێستاکە کە چوری ڕەحەت بووە، خەریکی فێلاێکەت دەبم، بزانە چۆن فێلاێکەت بۆ دەنیشێنمەوە، بڕواناکەم هیچ ئەندازیارێک ئەو توانایەی هەبێت. هەر تۆ ئەندازیار نیت، منیش ئەندازیارم. ڕۆزێتا بە چیچکانەوە لەنێو هەردوو ڕانمدا لەسەر ئەژنۆ دانیشت و فێلاێکەمی دەرهێنا و قومێک شەمپانیای خستە ناو دەمیەوە و فیلاێکەمی خستە ناو قوڵایی دەمیەوە و دەیهێنا و دەیبرد لەگەڵ شەمپانیاکەدا. ئینجا پێکێک شەمپانیای ڕشت بەسەر فیلاێدا و هەردوو گونمی خستە ناو دەمیەوە، وەک دوو نوقڵ. هەردوو گوپی پڕکردبوو لە شەمپانیا و هێلکەگونمی لەناو شەمپانیای دەمیا دەیهێنان و دەیبردن. دەستی ناسک و خرپنیشی دەهێنا بەسەر فیلاێکەمدا و جارجارە کرۆڤیتێکی دەهێنا بە ناوگەڵیدا و دەرخواردی دەدام. پاش ئەوەی هەردوو هێلکە گونمی لەناو دەمیا گەرم کردبوون.
ئەگەر پیاوان چێژێکی زۆر وەردەگرن وەختەکی خانمان هێلکە گونیان لە دەمیاندا دێنن و دەبەن ئەوا پلەی گەرمی لەشی مرۆڤ کە سی و حەوتە، لەبار نیە بۆ بەرهەمهێنانی سپێرم، بۆیەکا لە ناوچە گەرمەکاندا پیاوان گونیان شۆڕ دەبێتەوە هەتاوەک دورلە جەستە لەبەر شنەبادا فێنک ببێتەوە و لە ناوچە سارەدەکانیشدا بە پێچەوانەوە هێلکە گون گرژ دەبێتەوە هەتاوەکو لە سەرما بەدور بێت و نزدیک ببێتەوە لە گەرمای جەستە بۆ دۆزینەوەی پلەی گونجاوی سی و پێنج بۆ بەرهەمهێنانی سپێرم. ئیدی نازانین نەهێنی ئەم میکانیزمە لە کوێدایە ! بۆچی پلەی هەموو جەستەی مرۆڤ سی و پێنج نەبوو ؟ ئەوسا هێلکەگوون دەیتوانی لەناوەوەی جەستەشدا بێت و بەوبۆنەیەوە لە کارەساتی نەخوازراو دەپارێزرا. هەر بەو هۆکارەوەوەیە کە لەلادێکان دەوروبەری هێلەک گوونی بەران دەتاشن هەتاوەکو بەرانەکە بەپیت بێت. منیش سەرنجم دابوو کاتێک هاوینان هەموو توکەبەر و دەوروبەریم بە تەواوی سفت دەکرد هەوەسی سێکسوێلم لە هەڵجووندا بوو، جگە لەوەی توکەبەر مادەیەکەی پەیوەندیبڕە لە نێێوان دوو جەستەدا و چێژ کەمتر دەبێتەوە.
ڕۆزێتا فیلاێکەی هەتا قوڵایی قوڕگی دەیهێنا و دەیبرد، پاشان ڕوی تێکردم و وتی: ئەمشەو فیلاێکەت دەتوانێت لەناو قوڕگما بنیشێتەوە، ئەمەش تەنها بە بۆنەی کۆتاییهاتنی پرۆژەکەتەوە بۆ دەکەم، دەنا وەک خۆت دەزانیت زۆر حەزم بەتامی سپێرم نییە، بەڵام لەبەر ئەوەی مایۆنێزمان نییە، ئەمشەو مایۆنێزەکەی تۆ دەخۆمەوە، دەزانم کە تۆ حەزت بەوەیە، باشتر وایە ئەو هەلە بقۆزیتەوە بۆ خۆت. کەم لە ئافرەتان حەزیان بە خواردنەوەی سپێرمە، ئەگەر مۆراڵێکی توندڕەوی نەبێتە بەربەست ئەوا پیاوان داواکارن، لەبەر ئەوەی جێژ و ئۆرگاسم دە هێندە بەهێزتر دەکات لای نێرینە. بۆیە هەر لە کۆنەوە پیاوان چەندەها پاساویان هێناوەتەوە گوایە سپێرمی پیاوان بۆ پێست باشە یان بۆ خەمۆکی، لەبەر ئەوەی مادەی پرۆزاکی تێدایە و یارمەتی هێورکردنەوەی ناخی مرۆڤ دەدات، ئەمانە و چەندەها خاسیەتی تری سپێرم باسکراون بۆ هاندانی مێینە.
سێکس، وەک مرۆڤ خۆی، گێلە، دەتوانرێت هەڵخەڵەتێنرێت؛ بە شێوەیەکی گشتی نێرینە کەمتر هەست بە لەزەت دەکات کاتێک لە دەرەوەی زێ ئاوی دێتەوە. هۆکاری ئەوەیە لە نەستی مرۆڤی ساپیاندا ئەگەر لە ناوەوەی لەشی مێینەدا ئاوی بێتەوە، دەبێتە هۆی نانەوەی نەوەیەکی نوێ و بەردەوام بوون بە ژیان، بەردەوامی و نوێبوونەوەش جەوهەر و ویستی هەموو بوونەوەرێکە لەم گەردوونەدا، جەوهەری ماتریاڵە و لە دی ئای ئێنی ئێمەی ساپیاندایە، لە هزرماندا جێگایەکی گرنگی گرتووە. بەڵام ئەگەر سپێرمەکەش نەچێتە زێوە، لە بری زێ بچێتە ناو دەمەوە، لە هۆشی نێرینەدا گرنگ ئەوەیە کە چۆتە لەشێکەوە و ڕۆنەکراوەتە دەرەوەی لەش، بۆیە هەست بە هەمان لەزەت دەکات کاتێک نێرینە سپێرمەکەی لەدەمی خانمدا ڕۆدەکات. یان کاتێک سپێرمەکەی دەپرژێنێت بە دەمووچاوی خانمدا، چونکا لە نەستی نێرینەدا گرنگ ئەوەیە سپێرمەکەی ئەو، ئەو لەشەی داگیرکردووە، نەک تەنها بە نانەوەی نەوەیەکی نوێ بۆ بەردەوامیدان بە مرۆڤایەتی، نەخێڕ، تەنها بەردەوامی بە خۆی وەک بوونەوەرێک و بەس، بەردەوام بوون بە خاوەن سپێرمەکە. ئەگەر لە هەمان کاتا؛ لە ساتی ڕەحەتبووندا کاتێک مێینە بە قوم سپێرمەکەت هەڵدەمژێت، تەوژمێک و دینامیکێکی زێدەتر دەدات بە ئەکسیۆنی ڕۆکردنی سپێرم و دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی دە هێندە زیاتری پلەی لەزەت، لەبەر ئەوەی کە دینامیک کۆڵەکەیەکی گرنگە لە سیستەمی مرۆڤایەتیدا، چەندە دینامیک لە زیادبووندا بێت هێندەش چێژ و ئاوات. دینامیک ماتۆڕی گەیاندنی مرۆڤە بە ئامانجە ئەزەلییەکەی کە تێیدا چێنراوە.
کۆبوونەوەی مرۆڤی ساپیانیش لەدەوری یەکتری، بە سرووشتی بەبێ هۆکاری دەرەکی دەبێتە هۆی ئەفراندنی دینامیک، خڕوبنەوەی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی لە سەردەمی مۆدێرندا، لە شارە گەورەکاندا بە ئامانجی بە خێراکردنی دینامیکە و دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی ئابووری کە سیستەمی ئابووری لەسەری بەندە و پەیڕەوی دەکات، بە پێچەوانەوە، خاوبوونەوەی دینامیک دەبێتە هۆکاری کریز، سیستمەکەشمان کە ئاوێنەی هزرمانە، بە ماتریاڵکردنیەتی، لەسەر نەست و ئارەزووی مرۆڤ بنیاتنراوە. سێکسکردنیش دەچێتە هەمان گەمە و لۆژیکەوە.
دەمزانی ڕۆزێتا حەزی بە خواردنەوەی سپێرم نەبوو وەک زۆرێک لە مێییەنەکان، وەک خۆی دەیوت: دەبێت تەنها لە بۆنەکاندا بکرێت، بۆیە ئەمشەو بۆ منێک لەدوای پرۆژەیەک، کە بە تەواوی بێهیوای کردبووم، بۆ ماوەی چەند ساتێک خەمەکانی لەبیر دەبردمەوە. ئەم شەو، ململانێی دەروونیی، هزری جێهێشتبووم و لەزەت هەموو گیانمی گرتبووە خۆی.
ڕۆزێتا، یاری بە هێڵکەگونی دەکردم لەناو دەمیا و پاشان فیلاێیکەمی دەخستە قوڵایی دەمیەوە و جارجارە تەنها سەرەکەی لەناو دەمیدا دەمایەوە و بە زمان چواردەوری دەلێستەوە و بە هەردوو دەستی هێلکە گونمی بۆ هەڵدەگلۆفیم، وەک دوو تۆپی ئاسنی ژاپۆنیی کاتێک بودیستەکان دەیهێنن و دەیبەن لەناو دەستیاندا بۆ هێمن کردنەوەی دەروونیان، دەروونی منیان تەواو هێـمن و ئارام دەکردەوە، وەک کەسێکی بودیست لە هەنوکەدا دەژیام، نە بیرم لە ڕابوردوو نە لە داهاتوو دەکردەوە.
کاتێک مێیینەیەک فیلاێکەت بۆ دەمژێت، نابێت تۆ هەرگیز دەستەوەستان بمێنیتەوە، دەبێت دینامیک بیت، خۆت بخەیتە بارێکەوە کە بتوانیت یان مەمکی بمژیت یان دەستبهێنیت بە سمت و بە کوزیا. من هەمیشە حەز دەکەم پەنجەیەکم لە کوزدا بێت یان بە پەنجەی دۆشاومژە و باڵابەرزەم، کلیتۆریس بورووژێنم. خۆشترین بار ئەوەیە کاتێک دەتوانم مەمک بمژم لە کاتێکدا کێرم لەناو دەمی خانمدایە، بەڵام لەو بارەی کە ڕۆزێتا بڕیاری دابوو؛ بە چیچکانەوە لە ناوگەڵمدا دانیشتبوو، وەک خانمێکی کورد لەکاتی ئامادەکردنی یاپراخدا، تەنها دەمتوانی هەردوو مەمکی هەڵگڵۆفم بە هەردوو دەستم، واتە مەمکیم ڕادەکێشا و تەکانم بەدەمی رۆزێتاوە دەدا. مەمکی ڕۆزێتا خڕ و بچوک بوون وەک شەمامە، دەبێت دانبەوەدا بنێم هەرچەندە من حەزم بە مەمکی تۆزێک گەورەیە وەک زۆر لە نێرینە، بەڵام هەمیشە تووشم بووە بە تووشی خانمی مەمک بچوک و سمت بەخۆوە، سەرنجیشم داوە کە دوو کارەکتەر تەواو جیاوازن، ئەوانەی مەمکیان تۆزێ بەخۆوەیە، دانم لەگەڵیاندا ناکوڵێت.
رۆزێتا دەمی نابوو بە فیلاێکەمەوە و بە جۆرێک بۆی دەمژیم، هەناسەی لێ بڕی بووم. دەمویست هەرچۆنێک بێت ڕەحەت بوونەکەم دوابخەم، ئەوەش تەکنیکێک بوو کە لەگەڵ ئەزمووندا فێری ببووم: وەک چۆن کاتێک تەنگەتاو دەبیت و میزەڵانت پڕبووە و شوێن نییە میزی لێ بکەیت، لە ناچاریدا ماسولکەکانی دەوری میزەڵانت گرژ دەکەیتەوە، ئەم تەکنیکە یارمەتی دەدام کە ئاوهاتنەوەکەم دوابخەم، هەتاوەکو لەزەت و خۆشیی زۆرترین کات بخایەنێت.
بە مەبەستی ورووژاندنی هەوەسی نێرینەیە کە کچانی سەردەمی مۆدێرن لێویان هەڵدەئاوسێنن، هەڵئاوسان خۆی لە خۆیدا نیشانەی هەوەسی ورووژاوە، وەک هەڵئاوسانی لێوی کوز و پێ دەچێت ملوێنەها ساڵ لەمەوبەر ئەو هەڵئاوسانە زیاتر بە ڕوەوە بووبێت. هەرچەندە من دژی کچانی لێو هەلتۆقیو نیم، بەڵام خۆشم گەرەک نییە و حەزم بە لێوی سرووشتییە. ڕۆزێتای هاوسەرم بە ساچمەیەک زمانی کوتی بوو، ساچمەکەی سەر زمانی دەهێنا بە دەماری چوکما و هێندەی تر هەوەسی دەورووژاندم. فیلاێم لەناو دەمی ڕۆزێتادا دەهات و دەچوو، وەک مەساسە دەیهێنا و دەیبرد بە نێو لێوە هەڵئاوساوەکانی و هەڵیدەمژی و زمانی دەهێنا بە دەماری هەڵئاوساوی چوکما، هەناسەی لێبڕیبووم. ڕۆزێتا حەزی لە مژین بوو وەک زۆر لە کچانی فەرەنسی. مژین بۆ کچانی فەرەنسی کارێکی زۆر ئاساییە لە گەمەی سێکسیدا، بە جۆرێک کە بۆتە مۆدێلێک لای ئەڵمانەکان کاتێک دەیانەوێت بەو جۆرە ڕابوێرن، دەڵێن: سێکس لەسەر دەستوری فەرەنسیی. هەروەها فەرەنسییەکان لە جێگادا تابویان نییە و باسی فیمینیستی و زاڵبون ناکەن، بۆ ئەوان گرنگ ئەوەیە یارییەکە باش بڕوات بەڕێوە، بە ئاسانی داوات لێ دەکەن دەست بخەیتە سەر ئەو شوێنەی ئارەزوویان لێیەتی و دڵفراوانن لە سێکسکردندا، بۆیە ژنانی ئەمریکی دەڵێن: ئێمە تێناگەین لە ژنانی فەرەنسی، خەریکی پەروەردەی منداڵەکانیانن، نانیش لێدەنێن و سێکسیش دەکەن و قەڵەویشن نابن.
ئیتر لەوە زیاتر نەمدەتوانی خۆم بگرم و نەهێڵم ئاوم بێتەوە، ماسولکەکانم خاوکردەوە و کتوپڕ هەستم کرد کە ڕۆزێتا بە قوم دەمی پێوە ناوە و گوێم لێبوو قوم قوم سپێرم بە قورگیدا دەچووە خوارێ، تەزوویەکی بەهێزی ئۆرگاسم هەموو گیانمی برد بۆ خۆی و بۆ چەند ساتێک چوومە دەرەوەی ئێسپاس و کات. هەستم بە بۆنێكی غەریب کرد لە قورگمەوە دەهاتە دەرێ، حاڵەتێکی ئێجگار نامۆ بوو، لەویادا وا ئارەزووم دەکرد کە ژیان کۆتایی بێت و لەگەڵ لەزەتا بۆ ئەبەدی کۆچ بکەم.
سەرنجی ڕۆزێتام دەدا چۆن بە قوم سپێرمی هەڵدەهێنجا و ڕایدەکێشایە دەرەوە، پاش ئەوەی هەمووی خواردەوە، سەری هەڵبڕی و بە زەردەخەنەیەکەوە سەیری کردم و وتی:
- ئەوە یەکەم جارمە بیخۆمەوە، سپێرمەکەت، تۆزێ سوێرە.
هات بەرەو ڕوم و دەمی خستە ناو دەممەوە، هەتاوەکو تامی سپێرمەکەی خۆم بکەم لەناو دەمیا، پاشان وتی:
- بینیت چۆن قوتمدا؟ پازدە ساڵە لەگەڵ ڕۆزێتای ئاسن و تەکنەلۆژیادا ژیان بەسەر دەبەیت، توانیویەتی وەها بۆت بمژێت؟
لەسەر قەنەفەکە تەواو هێزم لێبڕابوو، هەرچوار پەلم بەملاولای خۆمدا بڵاوکردبووەوە، شەکەت و کەنەفت، هێزی جوڵەم لێبڕابوو. بە زەردەخەنەیەکەوە لێمڕوانی و ماچێکی لێوە هەڵماسیوەکنیم کرد و دوو پێک شەمپانیای ترمان تێکردەوە. پاشان، ڕۆزێتا ڕووی تێکردم وتی:
- هیوادارم لە تواناتدا بێت، ئەمشەو سوپرایزی ترم بۆ ئامادەکردوویت!
لەسەر قەنەفە پانوپۆڕەکەی ساڵۆنەکە، هەردووکمان، دوو پێک شەمپانیا بەدەستمانەوە، پاڵمان لێدابوویەوە. ڕۆزێتا بە تەنیشتمەوە خۆی خزاندبووە باوەشم و بە سنگ و مەمکی ڕوتەوە، بە پۆرت و ژارتێلەکەیەوە، فیلاێکەمی دەخستە ناو پەرداخە شەمپانیاکە و پاشان قومێکی لێ دەخواردەوە، ئینجا فیلاێکەمی بە قومێك شەمپانیاوە بۆ دەمژیم، منیش دەستم لەناو سینەو سمت و کوزیا بوو. جارە جارەش چۆڕێک شەمپانیای دەکرد بەسەر مەمکۆڵەکانیدا منیش بە زمان دەملێستنەوە. وام هەست دەکرد کە فیلاێکەم وزەی پێنەماوە و دەبێت لە ڕۆژ نزیکبێتەوە هەتاوەکو جارێکی تر باترییەکانی چارج بکاتەوە. ڕۆزێتا ڕاکشابوو، سەری خستبووە سەر ڕانم و فیلاێکەی دەخستە ناو پەرداخە شەمپانیاکەیەوە، هەستم کرد کە فیلاێیکەم وا خەریکە وردەوردە خەبەری دەبێتەوە و باترییەکانی چارج دەکاتەوە.
ڕۆزێتا زمانی خستە کونی گوێچکەم و بەدەم لێسانەوەی کونی گوێچکەمەوە چرپاندی بە گوێما: ئەمشەو دەتوانیت بیخەیتە کونی شەیتانەوە. کە گوێم لە کونی شەیتان بوو خورپە دای لە دڵم، وەک چۆن نزیک دەبێتەوە لە کونی ڕەشی ناو ئێسپاس. دەڵێن گوایە کونی ڕەشی ناو گەردوون، ئەو کونە ڕەشانەی کە هەموو تەنێک تیایاندا ون دەبن، تەنانەت ڕووناکییش، ناوەکەی لە گرتوخانەیەکەوە هاتگە لە کەلکوتا، لە هندستان، گرتوخانەیەک بووە هەرکەسێك چووبێتە ژوورەوە ئیتر نەهاتۆتە دەرەوە، وەک کونی ڕەشی گەردوون کاتێک هەموو تەنێک هەڵدەلوشێت! بەڵام کونی شەیتانی ڕۆزێتا بە پێچەوانەوە حەزت دەکرد بە ئارەزووی خۆت بۆ هەتایە تێیدا بەندبیت، گرتوخانەیەکی هەتا بڵیی دڵگیربوو. پاشان ڕۆزێتا ڕووی تێکردم و وتی: بۆم چەورکردوویت بەو ڕۆنە زەیتونەی، کە دایکت بە دیاری بۆی هێناین لە خوارووی فەرەنسا، بیرت دێت پێی وتین کە نابێت بۆ هەموو جۆرە خواردنێک بەکاری بهێنن چونکە ڕۆنێکی نادر و زۆر گرانبەهایە و دەبێت لە بۆنەکاندا بخورێت، بۆیە بڕیارمدا ئەمشەو کونی شەیتانم بەوە چەور بکەم، هەتاوەکو فیلاێکەت بە ئاسانی بچێتە ژوورەوە، وەک خۆت دەزانیت کونی شەیتانی من، ئەشکەوتی حەڕای من، تۆزێک تەسکە و، زۆر حەزم بەوە نییە، بەڵام وەک وتم ئەمشەو هەمووی بە ئارەزووی تۆ دەبن و بۆ تۆی دەکەم، دەتوانیت بچیتە کونی شەیتانەوە، وەک چۆن ئارەزووی دەکەیت.
ڕۆزێتا بە مەبەست لەسەرخۆ قسەکانی گۆدەکردن، هەتاوەکو زیاتر هەوەسم بورووژێنێت. کاتێک کونی شەیتانی گۆدەکرد، دەمی وەکو قونی مریشک هەڵدەقورتاند و وشەکەی درێژ دەکردەوە، گۆی وشە فەرەنسییەکەش: (کیو)، یارمەتی ئەدا دەمی بخاتە ئەو بارەوە. هەر کە گوێم لە (کیو) بوو، باترییەکانم بە تەواوی چارج بوونەوە و فیلاێکەم بە تەواوی خەبەری بوویەوە، هەرگیز باوەڕم نەدەکرد کە ڕۆزێتا سوپرایزی وەهام بۆ ئامادە بکات، بە جۆرێک کە ڕۆزێتای تەکنەلۆژیام تەواو لەبیر چوبووەوە. پاشان ڕۆزێتا وتی: چۆن حەزت پێیە بچیتە کونی شەیتانەوە؟ بە پێوە یان بە تەنیشتەوە؟
بۆ کونی شەیتان هەمیشە وام حەز پێیە بە پێوە بێت، بۆیە خێرا وەک سەربازێکی دیسپلینەر هەستامە سەرپێ و فیلاێکەم بە ستونی لەسەر سەتەلایتی لەشم ڕەپ ببوو، بۆ نیشتنەوە ئامادەبوو لەسەر چوری، لەناو کونی شەیتانی ڕۆزێتا، لەناو ئەشکەوتی حەڕادا بە پێوە. ڕۆزێتا پشتی تێکردم و بە پێوە لەناو ساڵۆنەکەدا فیلاێکەی گرت بەدەستیەوە و خستیە سەر کونی چوپی، لە کاتێکدا تەنها سەری فیلاێکەم خسبووە سەر ئەشکەوتی حەڕای، رووی وەرگێڕا و ووتی : ئەگەر دەتوانیت هەموی مەبەرە ژوورەوە لەبەر ئەوەی کە کونی شەیتانی من تۆزێ ناسکە و بەرگەی ناگرێت. منش پێم ووت دەزانیت کە مارکی دو ساد دەیوت: ئەگەر توکەبەر نەیدات لە تیرەی کونی چوپ، ئەوا بە ڵوتی (سۆدۆمی) هەژمار ناکرێت؟
ڕۆزێتا، کە تا ئەو ساتە پشتی تێکردبووم، وەک مێچکە شێرێک ڕووی وەرگێڕا و دەمی خستە ناو دەممەوە و بە گوێیدا چرپاندم و وتی: کەواتە با ئەم شەو بەدڵی مارکی دو ساد بێت، با ئەمشەو بێدڵی مارکی دو ساد نەکەین، دەتوانیت هەتا ئەو ئاستەی مارکی دو ساد دەیەوێت، بۆی بڕۆیت، هەتاوەکو مارکی دو ساد لە گۆڕەکەیدا دانەچڵەکێت. وەڵامم دایەوە وتم: خەمت نەبێت، مارکی دو ساد بە بێ سەر نێژراوە خەبەری نابێتەوە.
مارکی دو ساد ڕاستی دەکرد، ئەگەر توکی بەر نەیدات لە کونی چوپ، ئەوا لەزەت لە نیوەیدا دەوەستێت، دەبێت هەمو فیلاێکەت بە تەواوی بچێتە کونی ڕەشەوە، بچێتە حەجێ، بچێتە ئەشکەوتی حەڕاوە، بە تایبەتی سمتی ڕۆزێتا تەواو لە ئەشکەوتی حەڕا دەچوو؛ چونکا ڕۆزێتا، وێنەی دوو کۆتری تاتوو کردبوو لەسەر هەردوو لای سمتی بەڕەنگی شین، لەملاولای ئەشکەوتی حەڕاوە، لەملاولای کونی شەیتانەوە، دوو کۆتری سپی تاتوو کردبوون، هێلانەکەش لەنێوان ئەو دوو کۆترەدا، بە چواردەوریدا تەنافی جاڵجاڵۆکەی بە ڕەنگی سەوز لەسەر سمتی تاتوو کردبوو، وەک ئەوەی کەس لە پێش منەوە نەچووبێتە ئەشکەوتی حەڕاوە. بە بینینی ئەو دیمەنە و بینینی چوکی خۆم لەبەردەم ئەشکەوتی حەڕادا، دە هێندە زیاتر دەروونم، نەک ورووژێنرابوو، بەڵکو کەوتبوومە حاڵەتی شێتییەوە و نەمدەتوانی جڵەوی هەوەس و ئارەزووم بگرم. ڕۆنی زەیتونی گرانبەهاش، ڕێگای خۆش کردبوو، بەبێ ئەرک، بەبێ تەکان بۆ خۆی دەچووە ژوورێ، لەسەرخۆ، بەبێ بەربەست.
دەمزانی کە ڕۆزێتا وەها بڕیاری دابوو، دەرگای بۆ واڵاکردبووم، ئەشکەوتی حەڕای بۆ کردبوومەوە، منیش چوبوومە خەڵوەتەوە و هەزارەها بیرۆکەی سەیروسەمەرە گوزەریان دەکرد بە هزرمدا، بە جۆڕیک کە نەمدەتوانی سنوورێک دابنێم بۆ هەڵەشەییان. نازانم بۆچی ئەم ئەشکەوتانە هێندە مرۆڤ دەخەنە ئاستێکی بەرزی سپیریتوالیتێوە؟ دەتخەنە حاڵەتی حاڵەوە و هەقیقەت تێیاندا بەرگێکی نوێ دەپۆشێت! دەبیت بە مرۆڤێکی تر، ئازار و ئەشکەنجە گوم دەبن لەناویاندا، هەست و سۆز و بەزەییش لەگەڵیا، دەبیتە مرۆڤێکی دڕندە و سەرکێش تەنها ئامانج بۆ تۆ لەزەتەو هیچی تر بوونی نیە، وەها ئارەزو دەکەیت ئەو لەشە هەنجن هەنجن بکەیت، بیخۆیت. لەویادا وەهام ئارەزووم دەکرد کە ببمە خاوەنی دە فیلاێی، خاوەنی دە ئەشکەوتی حەڕا و چەندەها دەست بۆ دەستبازی. وەها ئارەزووم دەکرد لەهەموو کونێکەوە بچمە ژوروەی ئەو جەستەیە و ئەو لەشە داگیر بکەم، ئەو لەشە قوت بدەم، سەرلێوانیکەم لە سپێرم هەتاوەکو ببێتە موڵكی من.
ڕۆزێتا سەری وەرگەڕاند و دەمی خستبووە ناو دەمەوە و منیش فیلاێکەم هەتا قوڵایی ئەشکەوتی حەڕا ڕۆشتبوو، بە دەستێکم مەمکیم هەڵدەگڵۆفی و بە دەستەکەی ترم دۆشاومژەم خستبووە کوزیەوە و کوزیم بۆ دەورووژاند و فیلاێکەشم لە خەڵوەتابوو لەناو قوڵایی ئەشکەوتی حەڕادا.
جووتبوون بەدواوە؛ بە پشتاوپشت، ئەگەر لە کونی شەیتانیشدا نەبێت و لە زێدا بێت، جووتبوونێکی ئاژەڵییە، بەو پێیەی کە ئاژەڵ لەسەر چوارپا دەڕوات و ئەو بارە بۆ ئەو لەبارتر و سرووشتی ترە، بەڵام شەمپانزێ کە بە دی ئێن ئەی لە ئێمەی مرۆڤی ساپیانەوە نزیکە، تەنها ئاژەڵی شیردەرە بەرامبەر بە یەکتری جووت دەبن، ئەگەرنا هەموو ئاژەڵەکانی تر بەدواوە جوت دەبن. شوێنەوارناسیی پێمان ناڵێت کە ئایا مرۆڤی ساپیان لە ڕابوردودا چۆن جووتبووە ؟ بە تایبەتی لەو سەردەمەدا کە مرۆڤی ساپیان هەستایە سەرپێ و لەسەر دوپا دەڕۆیشت. جووتبوون بەدواوە جۆرێکە لە جووتبوونی ئاژەڵی و پیاوان بە شێوەیەکی گشتی زیاتر چێژ دەچێژن، بەڵام مێینە بە پێچەوانەوە. ئایا مێینە سرووشتێکی جیاوازە لە نێرینە؟ یان ئەمانە هەمووی ئەو ئاڵۆزی و ململانێیانە دەسەلمێنن کە لە سرووشتی ئێمەی مرۆڤدا هەنە.
ڕاستە کە میتکە ئۆرگانێکە تەنها بۆ مەبسی چێژ بوونی هەیە، هەرچەندە بە پێی هەندێک لێکۆڵینەوە پەیوەندی بە کرژبونەوەی ڕەحمەوە هەیە بۆ گلدانەوەی سپێم، بەڵام لەو جێگایەدا؛ لە سەروی کوزەوە جێی پرسیارە ! پێدەچیت لەو سەردەمەدا کە مرۆڤ لەسەر چورپا دەڕۆیشت و بە باری چوارپاییدا جووت دەبوون بە ئاسانی دەخشا لە نێرتک و دەورووژا، بەڵام میتکە پێوسیتی بە کاتێکی زۆرترە بۆ ورووژاندن و چێژوەرگرتن لەوەی کە نێرتک پێویستیەتی بۆ ڕەحەت بوون، کەواتە لێرەيشدا نازانین سروشت مەبەسی چی بووە لە دەستیشانکردنی ئەو جێگایە بۆ میتکە ؟ فرۆید دەیوت دەبێت ئافرەتان لەتەمەنی گەورەساڵاندا هەوڵبدەن سەنتەری لەزەتیان لەسەروی زێ (میتکە)ەوە بگوێزنەوە بۆ ناو زێ.
فرۆید بۆ خۆی وت. فرۆید نێرینە بوو، وەک هەموو پیاوێک ئاگاداری کێشەکانی مێینە نەبوو. بەڵام هەرچۆنێک بێت لە ڕووی بایۆلۆژیەوە مێینە بونەوەرێکی تەواوە و کوز وەک نێرتکێکە و دەوری کیفی پێدراوە بۆ بەیکدا چوون. ڕەحەتبوونی ییاو لاسییکردنەوەی ڕەحەتبوونی مێێنەیە، چونکا ڕەحەتبوون میکانیکی گرژبوونەوەی ماسولەکەکانە لای خانم بە مەبەسی گلدانەوەی سپێرم لە ڕەحمدا. هەر خاسیەتێکیش لە ڕەگەزێکدا هەبێت لەوی تردا دووبارە دەبێتەوە بەڵام بەشێوەیەکی کەمتر. بۆ نمونە ئەوە ژنان بوون کە موویان ونکردن بەمەبەسی جوانی و ڕاکێشانی نێرینە بەلای خۆیاندا، ئەم خاسیەتە (ونکردنی موو) بەشێوەیەکی کەمتر دووبارە بۆتەوە لای نێرینە. هەرچەندە گومکردنی موو بە قازانجی ئۆمۆ ساپیان نەدەشکایەوە بەڵام پەرەسەندنی سێکوسێل وەهای بڕیار دابوو. پەرەسەندنی سێکسوێک کە هەندێک جار بەگژ پەرەسەندنی سورشتیدا دەچێتەوە، وەک چۆن ڕۆیشتن لەسەر دوو پا کەمەری ئافەرەتانی تەسککردەوە و بەو بۆنەیەوە ئاکتی زاینی گرانکرد، بۆیەکا ئێمە وەک زەرنەقوتە لەدایکدەبین لە چاو پریماتە چوارپاکانی تردا. بە هەمان شێوە ونکردنی موو لە قازانجی ئێمەدا نەبوو لەو کەش و هەوا ساردەدا. ئەم گۆڕانکاریانەش هەتا ئەم ساتە نازانرێت کە ئایا بەرهەمی پرۆگرامێکی پێشوەختەن یان بە ڕێکەوت و بە پێویستی سروشتی کەشوهەوا و دەوروبەری، مرۆڤ ناچار بووە بکەوێتە سەر دووپا. بەڵام ئەگەر پرۆگرامێکی پێشوەختە بڕیاردەر بوایە، لەو پرۆگرامەدا جێگایەک و چارەسەرێک بۆ چێژی ئافرەت و کلیتۆریس دادەنرا. هەر بەو پێیەش رەحەتبوونی نێرینە لاساییکردنەوەی ڕەحەتبوونی مێینەیە، چونکا نێرنە پێویستی بە گرژبونەوەی ماسلکەکانی نییە بۆ گلدانەوەی سپێرم، بۆیەکا ڕەحەتبوونی مێینە هێندە جیاواز و دورودرێژەو و تەواو نابێت، لە کاتێکدا ئۆرگاسمی پیاوان چەند چرکەیەک دەخایەنێت.
ڕۆزێتا کە پشتی تێکربووم و فێلاێکەم لە قوڵایی ئەشکەوتی حەڕایدا لە خەڵوەتا بوو، وەک مێچکە شێرێک لەکاتی جووتبووندا سەری وەرگێڕا و پاشان بەدەم ماچکردنمەوە پێیوتم: ئێستاکە دەمەوێت گوێم لە ڕاپۆرتی فیلاێی بێت لەسەر چوری، ئایا بە پێی پشکنینەکانی دەڵێت چی؟
منیش بەدەم تەکانێکەوە کە توانیم هەتا قوڵایی ئەشکەوتی حەڕای بڕۆم، پێموت: دەڵێت: مرۆڤی ساپیان، هەریەکەیان بە "دی ئێن ئەی"ێکی کەمێک جیاواز لەویتر دێتە دنیاوە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی هەموویان بەدوای لەزەتا وێڵن. ڕۆزێتا بە زەردەخەنەیەکەوە ڕوی تێکردم و وتی: مادام وایە دەتوانیت هەر لەناو ئەشکەوتی حەڕادا شایەتومان بهێنیت. مەبەستی ئەوەبوو کە دەتوانم هەر لەوێدا نەیەمە دەرەوە سپێرمەکەم جێبهێڵم. ڕۆزێتا بەدەستی چەپی چوکی ڕەپی گرتبووم و دەیهێنا و دەیبرد بەکونی شەیتانیدا و جارە جارە هێلکەگونمی بۆ هەڵدەگڵۆفیم هەتاوەکو زیاتر بیان ورووژێنێت، بەڵام من نیازم نەبوو هەروا بەم زووانە لەو خەڵوەتەدا بێمەدەرێ، من پەیامی لەزەتێکم پێبوو بۆ مرۆڤایەتی، بۆیە دەمویست هەتا دواهەناسەم لەویادا بمێنمەوە. فیلاێکەم هەتا قوڵایی ئەشکەوتی حەڕا ڕۆشتبوو، هەردوو سمتی ڕۆزێتا هاتبوونە بەر زکم، جارجارە سەرنجی تاتووی ئەو دوو کۆترەم دەدا لەسەر سمتی کە هیچ باکیان نەبوو کە فێلاێکەم خستبووە هێلانەکەیان. بە بینینی ئەو دیمەنە، هێندەی تر هەوەسم دەورووژا. ڕۆزێتا جارە جارە کونی شەیتانی خۆی دەگوشی و هێندەی تر فێلاێکەمی قوت دەدا. دەستم لەناو مەمک و کوزی ڕۆزێتادا بوو، لە هەموو کونێکیەوە چووبوومە ناو لەشی ڕۆزێتاوە، دەمم لەناو دەمیا و تەکانی خێراخێرام دەدا. ڕۆزێتا چەند جارێک بە خێرایی کونی چوپی تەسک دەکردەوە و فیلاێکەمی هەڵدەلوشی وەک کونی ڕەشی ناو ئێسپاسی گەردوون و لە هەمان کاتا بەدەستی فیلاێکەمی گرتبوو و دەیهێنا و دەیبرد لەناو ئەشکەوتی حەڕایدا. ئیتر لەوە زیاتر خۆم پێنەدەگیرا، بە ئۆرگاسمێکی ئێجگار بەهێز لە ئەشکەوتی حەڕادا وەک ئەوەی گیانم دەرچووبێت بە هاوارەوە شایەتومانم هێنا و دەمم خستە ناو دەمیەوە و دەستم گیرکردبوو لەهەردوو مەمکی و گازێکم گرت لە ملی لەدواوە وەک ئاژەڵێک لەکاتی رەحەتبووندا، نەڕاندم بەدەم ڕەحەتبوونەوە. نەڕەی منی ساپیان بریتیبوو لە چەندەها جنێو، جنێو بە خوداو بە هەموو بونەوەرێکی سەر ئەم زەوییە. هەرچەندە ڕۆزێتا حەزی بەو جنێوانە نەبوو، بەڵام نەمدەتوانی سنووری بۆ دابنێم و کۆنترۆڵی خۆم بکەم، هێندەی تر ئارەزوی دەورووژاندم. ئیتر هەردووکمان لەسەر قەنەفەکە بەلادا کەوتین وەک دوو لاشەی مردوو، یەک بەسەر ئەوی تردا. لەدەرووناسیدا زۆر باسی ئەم هەستەی دوای ڕەحەتبوون دەکرێت کە چەندە نامۆیە، چۆن هەستێ نائومێدی دەئافرێنێت. فەرەنسییەکان ناویان لێناوە مردنی بچووک.
ڕۆزێتا لە باوەشمدا بوو بەڵام حەزم دەکرد بۆ هەتایە فێلاێکەم لە کونی شەیتانی ڕۆزێتادا بمێنێتەوە. تەواو شەکەت ببووم و، پاڵم لێدابۆوە لەسەر قەنەفەکە و ڕۆزێتا جارێکی تر خۆی توڕدایە باوەشم. هیلاکی پێڵوەکانمی قورسکردبوون، وەنەوز دەیبردمەوە، ڕۆزێتاش بە تەنیشتمەوە لە باوەشمدا سەری خستبووە سەر شانم، نە ئارەزوو نە هێزی ئەوەمان تێدابوو بچینە ناو جێگەی خەوتن. بینیم کە ڕۆزێتا وەنەوز دەیباتەوە و منیش هاکا خەوبردمیەوە، هەرچەندە من کەسێکی کەمخەو بووم و بە ئاسانی خەوم لێ نەدەکەوت، بەڵام کاتێک چەند پێکێک دەخۆمەوە، وەنەوز دەمباتەوە و دەخەوم ، پاشان دوای چەند ساتێک خەبەرم دەبێتەوە.
بۆ چەند ساتێک لەو بارەدا پێکەوە ماینەوە لە ساڵۆنەکەدا لە جەوێکی نیمچە تاریکدا. پاش چەند ساتێک، گوێم لەدەنگی نەرمەخرپەی خۆمبوو، پێڵوەکانم بەئاستەم هەڵبڕی و بینیم ڕەنگی ساڵۆنەکە تەواو گۆراوە، ڕۆزێتا بە تەنیشتمەوە خەوتوو بوو، شکڵی وەک پەرییەکی دەریایی وەهابوو، قژ و مەمەکەکانی وەک ئەوەی بەدەم شەپۆلی باوە، دەهاتن و دەچوون. بە چواردەورمدا کرۆڤێت و سەدەفەکان لە بۆشایی ساڵۆنەکەدا بە چوردەورمدا دەهاتن و دەچوون وەک ئەوەی لەناو دەریادا بێن و بڕۆن. هەستامە سەرپێ و بە ساڵۆنەکەدا هاتوچۆم دەکرد، بەبێ ئەوەی پرسیار لە خۆم بکەم چی دەکەم و بۆچی ئەو کرۆڤێت و ڕۆبیاتانە بە چواردەورمدا دەخولێنەوە؟ بۆچی ڕۆزێتا شکڵی پەری دەریایی پۆشیووە؟ وەک ئەوەی لە بنی دەریایەکدا بم، بەڵام دەریاش نەبوو، تەکانێکم دا بەخۆم، بینم کە پێیەکانم لە زەوی دابڕان و هەستمکرد کە منیش وەک ئەوان دەتوانم لەو بۆشاییەدا بێم و بڕۆم بە بێ ئەوەی هەست بە قورسایی جەستەم بکەم، وەک چوری و فیلاێ و ئەستێرەکان لە ئاسمانا. بەرەو چێشتخانەکە ڕۆشتم و چەکمەجەی دۆڵابی چێشتخانەکەم کردەوە، لە ناکاو هەموو کەلوپەلەکان لە چەکەمجەکە هاتنەدەرەوە و لە بۆشاییدا وەک تەنەکانی تر و کرۆڤێتەکان دەهاتن و دەچوون. دەستم دایە کێردێکی گەورە، کێردێکی گەورە کە باوکی ڕۆزێتا بە دیاری پێیدابووم. باوکی ڕۆزێتا قەساب بوو، چەقۆ بۆ ئەو بەهایەکی تایبەتی هەبوو، چەندەها جۆری چەقۆی هەبوو، هەندێکیان بۆ بڕینی جومگە و جیاکردنەوەی ئێسقان، هەندێکی تریان بۆ بڕینی گۆشت بە جۆری جیاواز. هەر چەقۆیەک شێوەیەکی تایبەتی هەبوو بە گوێرەی پێویستی و بەکارهێنانی. بچوک، گەورە، پان، مشاریی، دەم تیژ...تاد، بەڵام هەموویان بە شێوەیەکی گشتی کلکەکانیان بە سێ بزمار بەسترابوونەوە، کە پێیان دەوتن: چەقۆی سێ ئەستێرە، ئەوەش کوالێتی چەقۆکەی دیاری دەکرد، بۆیە باوکی ڕۆزێتا هەردەم چەقۆکانی پیشان دەدام و دەستی دەخستە سەر سێ ئەستێرەکە و دەیگوت: ئەمانە چەقۆی کۆنن، ئێستاکە لەم جۆرانە لە سوپەرمارکێتەکاندا نین. کاتێکیش چاقۆیەکی بەدیاری دەدامێ، تەبەدۆری شەرابێکی دەکرد بە نوکی چاقۆکەوە و داوای ئۆرۆیەکی لێ دەکردم. یەکەم جار وامدەزانی شۆخی دەکات، بەڵام نەخێر، مەبەسی ئەوە بوو کە هەرگیز چاقۆ بە دیاری نادرێت، نەوەکا کارێکی خراپی پێبکەیت و خەتابارییەکە بچیێە سەر ئەو. پێم سەمەرە بوو چونکا دایکیشم هەمان تێڕوانینی بۆ چاقۆ هەبوو، هەرچەندە دایکم لە کولتوورێکی تردا لە ڕۆژهەڵات دەژیا، بەڵام هەردەم چاقۆکانی دەشاردنەوە، دەیوت کە چاقۆ شەیتانە لەگەڵ ئەوەشدا باوەڕی بە خودا و شەیتانیش نەبوو. هەر جارێک دوگیان دەبوو، خەونی بە چاقۆوە دەبینی ؛ چەند سەردەمێک پێش زایینی لە خەونیدا کەسێک بەرچاقۆی دەدا، ئیدی دەیزانی کە کوڕی دەبێت. دەبێت ئەوە بوترێت کە دایکم حەوت جاران بەر چاقۆ دراوە لە خەونیدا چونکا خاوەنی حەوت کوڕ بوو. چاقۆ هێمای نێرینەیە و وشەی کێردیش کە مەبەس لە چاقۆیە وادیارە دەچێتەوە سەر کێر. فەمینیستەکان کێریان ناوناوە داری ئەشکەنجە یان شەیتان.
دەستمدایە چەقۆیەک لەو بۆشاییەدا. ئەو چەقۆیە یەکێک بوو لەو چەقۆیانەی کە زۆر بەکارم دەهێنا بۆ ئامادەکردنی خواردن. لە ساڵۆنەکەدا وەک کرۆڤێت و ڕۆبیانەکان دەهاتم و دەچووم بە مەلەکردن، وەک کاتێک ڕاوکەرەکانی ئەفریقا دەچنە ژێر دەریا بۆ ڕاوکردنی گیانەوەری دەریایی لە بنی ئاودا؛ کاتێک سەدەفەکان بە بەردێکەوە نووساون بە چەقۆکەیان لێیان دەکەنەوە و دەیانهێننەوە سەر ئاو. منیش چەقۆکەم وەک ئەوان گرتبوو بەدەمەوە و بەو ئێسپاسەدا وەک لەناو دەریادا بم مەلەم دەکرد، هەموو کەلوپەلی ساڵۆنەکەش وەک تەنی دەریایی بە چواردەورمدا.
بینیم ڕۆزێتا لەباری خۆیدا ڕاکشابوو لەسەر بەردێکی گەورە لەبنی ئەو دەریایەدا وەک پەرییەکی دەریای قەشەنگ بە سنگ و مەمکی ڕووتیەوە، قژ و مەمکەکانی لەگەڵ شەپۆلی دەریادا دەهاتن و دەچوون، لێوەکانی کوزی بەدەم شەپۆلی دەریاوە باوەشینی زێیان دەکرد. چەند بڵقێک ئاو لە کوزیەوە هاتنە دەرێ و بە تەیمشتمەوە تێپەڕین، پاشان هەزارەها سپێرماتۆزۆید بەدوایدا هاتن و بە چوواردەورمدا دەخولانەوە وەک کرۆڤێتەکان. چورییەکەی ڕۆزێتا هێندەی تر هەڵئاواسابوو، وەک ئەسپی دەریایی خۆی کرژ دەکردەوە و جارە جارە هەزارەها سپێماتۆزۆیدی واڵا دەکرد لەو دەریایەدا و بەدەم شەپۆلی دەریاوە دەڕۆیشتن بەرەو ژوورو. بە پێی هەندێک تیۆری گوایە ئافرەتان توانایان هەیە نەتوانن دووگیان ببن ئەگەر ئارەزوی دووگیانی بە پیاوێک نەکەن، ئەویش بە کرژکردنەوەی ڕحم و توڕدانەوەی سپێرماتۆزیدەکانی بۆ دەرەوەی ڕەحم.
چەقۆکەم بەدەممەوە گرتبوو، بە مەلە بەرەوڕوی ڕۆشتم و دەمەویست بیگرمە باوەشم و بیبەمە دەرەوەی دەریاکە وەک ئەوەی کە ئەو نێچیرێکی دەریایی بێت، بەڵام نەم دەتوانی ڕایکێشم، وادیار بوو وەک سەدەفێک بە بەردێکەوە نووسابوو، بە چواردەوریدا دەهاتم و دەچووم هەتاوەکو بزانم لە کوێدا بە بەردەکەوە نووساوە تا بە چەقۆکەم بیبڕم، بەڵام نەمدەتوانی بیدۆزمەوە، نیگام کەوتە سەر سنگومەمکی. مەمکەکانی کە لەگەڵ شەپۆلی دەریادا دەهاتن و دەچوون بە هارمۆنی وەک دیمەنێکی خاوکراوە، هێندە جوان بوون کە لە سەیرکردنی تێر نەدەبووم، بە چەقۆکەم یەکەیەکە هەردوو مەمکیم لێکردنەوە و خەستمنە سەر قاپێکی سووری گوڵدار و لەسەر مێزی ساڵۆنەکە دانیشتم، دەستم کرد بە خواردنیان. کاتێک چەقۆکەم دەهێنا بەسەر مەمکەکانیدا، خوێن فیچقەی دەکرد و ڕەنگی دەریاکەی سووردەکرد. کاتێک پارچەیەک لە گۆشتی مەمکیم بە چەقۆ دەبڕی و دەمخستە دەممەوە و دەمخوارد، خوێن بە بەرسنگ و دەمما دەهاتە خوارێ، بەڵام بەهیچ جۆرێک هەستی بەزەیم نەبوو بەرامبەر بەوەی کە من لەویادا خەریکی خواردنی ڕۆزێتای هاوسەرمم. لەو کاتەدا کە مەمکی ڕۆزێتام بە چەقۆ دەبڕی، هەست و سۆز و بەزەییم نەبوو، ئاگامەندیم بەشداری نەدەکرد لە ئەکسیۆنەکانمدا، کۆنترۆڵی بەسەر مۆڕاڵمدا نەبوو، بۆیە بە ئازادی دەجوڵامەوە، ڕووبەڕووی مۆراڵ نەدەبوومەوە، نە خۆم خەتابار دەکرد، نە ترسم هەبوو. خۆم ڕووبەڕووی هیچ پرسیارێک نەدەکردەوە.
پارچەیەک لە مەمکیم بە چەقۆ وەک ستێکێک بڕی و دەستم کرد بە خواردنی، هەستمکرد ئەو گۆشتە نەرم و ناسکە، زیاتر تامی گۆشتی گای دەدا، پێم سەیربوو کە گۆشتی مەمکی ناسک و نازداری ڕۆزێتا ئەو تامەی هەبێت، بەڵام هێندە خەوم لەو جۆرە خەوانە بینیبوو کە زۆرجار لەناو خەوەکانمدا پرسیارم لەخۆم دەکرد کە ئایا ئەمە خەوە یان ژیانی ڕاستەقینەیە؟ بۆیە خۆم ڕوبەڕووی پرسیارێکی لەو جۆرە دەکەمەوە، لەبەر ئەوەی کە بارەکە بە بارێکی سرووشتی نایەتە بەرچاوم. بەخۆمم دەوت: ئەمەیە حاڵەتی ئاژەڵی؟! کاتێک مرۆڤ ئاگامەند نییە بە هەستی سۆز و بەزەیی، ئەم حاڵەتەش زیاتر لەو کاتانەدایە کە مرۆڤ خەوتووە و هەموو نۆرۆنەکانی مێشک بەشداری ناکەن لە بڕیار و حوکمداندا، خود (من) لەژێر کاریگەری منی باڵادا نییە کە بریتییە لە مۆراڵ و ویژدان و یاسا و ڕێسای کۆمەڵگە. لە ناکاو بینم مەمکی ڕۆزێتا لەناو قاپەکەمدا شێوەی بەردی چوری وەرگرتووە؛ خواروخێچ بووە، بەهیچ جۆرێک لە مەمکەکانی ڕۆزێتا نەدەچوون! ویستم جارێکی تر بە چەقۆ پارچەیەکی تری لێبکەمەوە، بەڵام چەقۆکەم نەیدەبری، مەمەکەکانی ڕۆزێتا ببوونە بەرد و شێوەی چوری بەردیان وەرگرتبوو! هەرچەندم دەکرد نەمدەتوانی بە چەقۆکەم بیبڕم، پاشان هەستم کرد کەدەمم پڕ بووە لە زیخ و لم، ناتوانم گۆشتەکە بجووم، قوڕگم وشک ببوو و هەناسەم لێبڕابوو، خەریک بوو دەخنکام. کەوتمە حاڵەتێکی پانیکەوە و بەدەم هاوارەوە خەبەرم بوەوە. بینیم لەناو هۆڵەکەدام و بەتەنیشتمەوە ڕۆزێتای هاوسەرم لەهەمان باردا لەباوەشمدا ڕاکشاوە، دڵخۆشبووم بەخەبەربوونەوەم وەک هەموو کاتێک، کەخەوێکی ناخۆش دەبینم.
بەئاسەتەم گۆشەیەکم خستە ژێرسەری ڕۆزێتا، هەتاوەکو بتوانم خۆم دەربازکەم، چوومە چێشتخانەکە پەرداخێک ئاوم خواردەوە، پاشان ڕۆزێتام خستە باوەشم و بردمەوە سەر جێگەی نوستنەکەی. هەرچەندە بەخەبەربوو بەڵام ڕۆزێتا حەزی بەوەبوو کە بە باوەش بیبەمە سەر جێگای خەوتن. بەدەم خەوەوە منجە منجێکی کرد لە باوەشما. لەسەر جێگەکەی دامپۆشی و هاتمەوە ناو هۆڵەکە و بەبێ ئامانجێکی دیاریکراو لە هۆڵەکەدا دەسوڕامەوە. پیکێك کۆنیاکم تێکرد و بەدەم خواردەنەوەیەوە سەیری سەر مێزەکەم کرد لە هۆڵەکەدا، کتێبێکی (ژیل دولوز) م بینی، بەناوی لۆژیکی ئاراستە، کە ڕۆزێتا بۆی کڕیبووم بەدیاریی، لەبەر ئەوەی دەیزانی لەم دواییانەدا، کە گەشتبوومە کۆتایی پرۆژەکەم، زۆر پرسیارم لە ئاڕاستەی ژیان دەکرد و دەمەویست بزانم بیرمەند و فەیلەسوفەکان چۆن لەو چەمکە دەدوێن. هەرچەندە من هەموو ژیانم لە فیزیای کۆنتۆم دا بەسەربردبوو، بەڵام لەهەموو بوار و ئاستێکدا، لە تەمەنێكی ژیاندا، هەموومان ڕووبەڕووی هەمان تەنگژی دەبینەوە، بەتایبەتی چەمکی ئاڕاستە لە ژیاندا:
چۆن هەڵسوکەوت بکەم؟
چۆن دواساتەکانی ژیانم بەسەربەرم؟
چۆن جۆرێک لە بەختەوەری بدۆزمەوە؟
بەو مەبەستە ڕۆزێتای هاوسەرم ئەو کتێبەی بەدیاری بۆ کڕیبووم، هەتاوەکو ئاراستەیەک بدۆزمەوە تێیدا، بەڵام من مێشکم تەقەی دەهات لە فەسەفە، بەتایبەتی کاتێک ژیل دولوز باسی ئاڕاستە و نائاڕاستە دەکات. چەند پەرەگرافێکم بە خێرایی لێ خوێندبووەوە، بە تایبەتی ئەو بەشەی کە باسی ئاڕاستەی دەکرد لە ڕەوتی فەلسەفی ستۆیسیزم و ئێپوکوریسم کە دوو ڕەوتی فەلسەفی یۆنانی دژ بەیەکن لەهەمان سەردەمدا.
ستۆیسیزم، فەلسەفەیەکی ڕۆژهەڵاتییە و لەلایەن کۆیلەیەکەوە لە سەرەتاوە بیری لێکراوەتەوە، پاشان دەماودەم بڵاوبۆتەوە، هەتا سێ سەدە دوای زایین لە یۆنان بەردەوام بووە، بەناوبانگترین فەیلەسوفیان سێنێکە. ستۆیسیزم بۆتە بنەمای زۆر لە فەیلەسوف و بیرمەندەکان، کاریگەریشی لەسەر ئایینی مەسیحی هەبووە. ستۆیسیزم بەختەوەری لە لەزەتا نادۆزێتەوە، بە پێچەوانەوە ئێپوکوریسم پێشنیاری بەختەوەری بۆ مرۆڤ دەکات بە لەزەت، بە جۆرێک کە نە ترست لە خودا بێت، نە لە مردن، لەبەر ئەوەی کە گەردوون پێکهاتووە لە ئەتۆم و ئەتۆمیش هەرگیز لەناو ناچێت، مرۆڤیش لەژێر سەرکێشیەکانی خودادا نییە، لەزەت و خۆشی وەک سەرچاوەی بەختەوەریی دەزانێت بۆ مرۆڤ. هەرچەندە ستۆیزم تەواو پێچەوانەی ئێپوکوریسمە، بەپێی ستۆیسیزم: ((دەبێت مرۆڤ حاڵی ژیانی هەنوکەی قبوڵ بکات، ئەو هەلە بقۆزێتەوە کە لەساتێکدا تێیدا دەژی و خۆی نەدات بەدەست ئارەزووی لەزەت و ترسی ئازار، هزری بەکاربهێنێت بۆ وردبوونەوە و تێگەیشتن لە ژیان، جێگایەک بۆخۆی دیاری بکات لە نەخشەی سرووشتا و تێبکۆشێت بەکۆمەڵ، ڕێز بۆ ئەوی بەرامبەری دابنێیت، لەزەت و پارە و تەندروستیش نە باشن نە خراپن. بەڵام هەردووکیان (ستۆیسیزم و ئێپوکوریسم)، جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە لەزەت دەبێت سرووشتی و پێویست بێت.
دولوز بەلای ستۆیسیزمدا دەیشکێنێتەوە. بەڵام دولوز خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا! خۆ ئەگەر دولوز لە توانایدا هەبوایە ئاڕاستەیەک بدۆزێتەوە لە ژیانیدا ئەوا خۆی نەدەکوشت، بۆیە نەمدەتوانی لە دولوزدا ئاراستەیەک بدۆزمەوە، هەرچەندە خۆکوشتن لە ستۆیسیزمدا هەڵوێستێکی سیاسییە، بەڵام دولوز بەو مەبەستە کۆتایی بە ژیانی نەهێنا، دولوز وەک هەموو تاکێكی ڕۆژئاوایی، کاتێک دەگەنە تەمەنی بەساڵاچوون، چوکیان رەپ نابێت و کچان بەدەوریاندا سمتیان بانادەن، ئیتر بۆ ئەوان کۆتایی ژیانە و بەردەوامبوون لە ژیاندا بەهای نییە. بۆیە هەموو مرۆڤێک بە سرووشتی لایەنگری ئێپوکوریسمە و خەونی ستۆیسیزمی هەیە، ئەوەش ناجێگیری باری دەروونی مرۆڤمان بۆ ڕوون دەکاتەوە، ململانێی نێوان هۆش و نائاگاییە، ململانێی نێوان هەستی سۆز و بەزەیی و سرووشتی ئاژەڵییە. پاشان بیرم لە چەمکی لەزەت و خۆشیی دەکردەوە، کە گوایە وەک ستۆیسیزم و ئیپوکوریسم دەڵێن: ((دەبێت لەزەت پێویست و سرووشتی بن)).
پرسیارم لەخۆم دەکرد کە ئایا "پێویستیی" یان "سرووشتیی" مەبەستیان لە چی بێت! بۆ نموونە ئەو جۆرە ڕابواردنەی دوێنێی من و ڕۆزێتا بۆچی سرووشتیی نەبن یان پێویست نەبن؟ ئەگەر من مرۆڤم و ئاگامەندم کەواتە جیاواز لە ئاژەڵان هەڵسوکەوت دەکەم، بۆیە خاوەنی ئێرۆتیزمم. ئێرۆتیزم ڕوبەڕوی مردن دەبێتەوە. ئەگەر دوو کەس ئارەزووی جۆرێک لە ڕابواردن بکەن بۆچی سرووشتیی نییە؟ پێویستیش بوو، لەبەر ئەوەی کە ڕۆزێتا وەهای ئارەزوو دەکرد کە من ڕاکێشێت بەلای خۆیدا بە جۆرێک لەزەت کە ئارەزووم لێیبوو. بۆیە ئاڕاستە لە ژیاندا وەک لاستیکێک وەهایە. ئاڕاستە بارێکی جێگیر و نەگۆڕ نییە. بەڵام لەگەڵ ئەوەدا بووم کە مرۆڤی ئاگامەند مرۆڤێکە، کە ئاڕاستەیەک بەپێی ئاستی ئاگامەندیی دەستنیشان دەکات بۆ دەوروبەرەکەی، هەر ئەمەشە کە پێی دەوترێت: خزمەتکردن بە کۆمەڵگە، بوون بە شوان بۆ مرۆڤایەتی.
لە سینت پۆلەوە هەتا فرۆید، وتراوە کە مرۆڤ ئەوە ناکات کە دەیەوێت و ئارەزوی دەکات، شتێک لەناو خوددا بە شاراوەیی بڕیار دەدات، ئەو شتەش ویستی بونە کەئەم گەردونەی دروستکردووە، کە پێی دەڵێن؛ دیزاینەری مەزن، خودا، ئەڵا، یاڤێ، سروشت، بەڵام چەندە هێزێکی بەتوانابێت ئەوا بێ ئاگایە لە ئارەزووەکانی من کە لە بنەچەدا هی ئەون و گۆراون بۆ ئاگامەندی، بوونەتە هەستی سۆز و بەزەیی و ئەشکەنجە. لەهەر پلەیەکی ئاگامەندیدا مرۆڤ وەها ئارەزوو دەکات لەباری ئاژەڵی خۆی جودا بکاتەوە، بەڵام لە توانایدا نییە جگە لەو ئاراستە ئاژەڵییەی کە پێی دراوە، لە نەستیدا چێنراوە، ناتوانێت ئاراستەیەکی جێگیر لە ئاگاییدا بدۆزێتەوە، بۆیە لە ناچاریدا و بە خۆڕسکانە دەگەڕێتەوە بۆ باری ئاژەڵی هەتاوەکو دوای ئەو قەدەرە بکەوێت کە پێی سپێردراوە، هەر بۆیەش ستۆیسیزم داوامان لێ دەکات کە قبوڵی بکەین و پەلەقاژێ نەکەین، لەبەر ئەوەی کە پەلەقاژێ ئەشکەنجە دروست دەکات و بە پێچەوانەشەوە قبوڵکردنی دەمانگەیەنێت بە بەختەوەری، وەک کاتێک دەتخەنە بەر پەتی سێدارە، باشتر وایە قبوڵی بکەیت لەبەر ئەوەی چارەی ترت نییە.
راستە، بۆ ستۆیسیزم و بودیسم، ڕەگی خراپە تەنها گێلی و نەفامییە، تەنها چارەسەر بۆ ئەشکەنجە خۆ ڕزگارکردنە لە گێلی و دابڕانە لە هۆکاری ئەشکەنجە، دابڕانە لە سەرچاوەی ئەشکەنجە، واتە قبوڵکردنی هەموو شتێک؛ نەخۆشی ئازار، مردن، چەوساندنەوە، بەڵام ئەم جۆرە چارەسەرە بۆ تاکێک دەشێت، من زیاتر وەک شوانێک خەونی ئەوەم هەبوو چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ مرۆڤایەتی بدۆزمەوە، هەرچەندە منیش وەک ستۆیسیزم باوەڕم وەها بوو کە ئەوەی هەیە راستییەکە و دەبێت قبوڵی بکەین، تەنها بە قبوڵکردنی دەگەینە چارەسەر، واتە ئێمە وەک مانگ و ئەستێرە و چورین.
بوونی ئێمە بە گەردوونەوە بەستراوەتەوە بەو هێزە نادیارەوە، هەرکاتێک ئەو بیەوێت، هەرکاتێک پێویست بکات، دەتوانێت هەموو ئەم گەردوونە سەرلەنوێ بتەقێنێتەوە و دروستی بکاتەوە، قەدەری ئێمە بە گەردوونەوە بەستراوەتەوە بۆیە ئێمە هیچ هەڵبژاردەیەکمان لە بنەڕەتدا نییە، بەڵام لە چاوەڕوانیدا ئێمە دەبێت بەگژ ویستی ئەوەوە بجوڵێینەوە، دژ بە کارەکتەری ئاژەڵی ئەو هەڵسوکەوت بکەین کە ئاگامەندی ئەو توانایەی پێ داوین، واتە هەموو شێوەیەکی چەوساندنەوە و کۆیلایەتی ڕەتبکەینەوە کە وەک قەدەرێکی ماتریاڵ بەسەرمانادا سەپێنراوە، دەبێت هەرچۆنێک بێت بتوانین لەو قەدەرە خۆمان دەرباز بکەین بە پێچەوانەی ستۆیسیزمەوە کە وەهای باوەڕە کە هەر تاکێک لە ئێمە کارێکی پێ سپێردراوە لەلایەن ئەو هێزەوە و دەبێت جێبەجێی بکات و نابێت سکاڵا بکات لەباری ژیانی خۆی. خراپە بۆ ستۆیزم بوونێکی سەربەستی نییە، ئەگەر ئێمە خراپە دەکەین لەبەر ئەوە نییە کە سەرچاوەیەکی خراپە بوونی هەبێت لە ئێمەدا، لەبەر ئەوەیە کە هەوەس و ئارەزووەکانمان بە خراپی جێبەجێ دەکەین، ئارەزوویەکی خراپە بوونی نییە بەڵکو هەوەسێکە بەهەڵەدا چووە لەسەر ناتوری باسەکە. سرووشت نازانێ خراپە چییە، شوێنی خراپە بیرکردنەوە و هەوەس و ئەکسیۆنە، دەرئەنجامی هەڵەیەکە.
ستۆیزم دەڵێت؛ ئێمە تەنها نین لەم گەردوونەدا، لە گەردوونێکی بە پیتاین و وازمان لێنەهێنراوە، جیهان شارێکە جەوهەرەکەی خودایەکە، هەرچۆنێک بێت هیچ کارەساتێکی نەخوازار و بەرەوڕوومان نابێتەوە و بێزارمان ناکات، ئێمە بەتەنها نین، ئێمە هەتیو نین، هەموو مرۆڤێک کوڕی خودایە. بەڵام من وەهام باوەڕ بوو ئەم بیرۆکانە دەیانەوێت راستییەک بشارنەوە لە بێ تواناییاندا بەرامبەر بە سرووشت؛ مادام هەین کەواتە دەبێت قبوڵی باری ژیانی خۆمان بکەین .
سێنێک دەڵێت: (هێج خراپەیەک بوونی نییە، مرۆڤ خۆی سەرچاوەی هەموو خراپەیەکە). بەڵام ئێمە ناتوانین هەموو مرۆڤی سەرزەوی هۆشمەند بکەین بەو ناتورە یان، ئەگەرنا دەبێت مۆراڵێک بسەپێنین بۆ سنووردارکردنی ئارەزووەکانیان، سەپاندنی مرۆراڵیش دەبێتە هۆی چەپاندنی ئارەزووەکان، بە ئەزموونیش سەلمێندراوە ئارەزووی چەپێنرداو، دەروازەیەک دەدۆزێتەوە بۆ دەربازبوون لێێ، لە شکلێکی نوێدا سەرهەڵدەداتەوە، وەک مۆتەکە هەڵدەکوتێتە سەرت و دەتخنکێنێت، دەبێتە ئاژەڵێکی دڕندە، دەبێتە دیاردەی فاشیزم و نازیسم و داعش. کەواتە ئەم ژیانەی کە تێیدا دەژین وەک خۆی دەڕوات بەڕێوە، وەک ئەوەی دەیەوێت، تەنانەت کاتێکیش واهەستدەکەین کە بە پێچەوانەیەوە هەڵسوکەوت دەکەین، هەریەکێک لە ئێمە هەسارەیەکین، چورییەکین، لە ئەکسیۆنداین لەژێر هێزێکی نادیاردا بە فەیلەسوف و کۆمەڵناس و زانا و هونەرمەندەکانمانەوە. هەر بۆیەش رامبۆ لە ساتێکی ژیانیدا، لە حاڵەتێکی سپیریتوێلی بەرزدا وەک سێنێك وتی: (وابزانم هەموو مرۆڤێک قەدەرێکی بەختەوەری هەیە). بێشک دەتوانین ئەشکەنجە و هاوار وەک کاردانەوەیەکی میکانیک لێکبدەینەوە نەک وەک ئەشکەنجەیەک کە مرۆڤ هۆشمەندە پێی. بەڵام هەموو ئەم بیرۆکانە ئازارەکانی منی مرۆڤی ساپیانی ساڕێژ نەدەکرد. هەرچۆنێک بێت فەیلەسوفەکانی ڕابردوو هەر هەموویان بەپێی زانیارییەکانی زانستی سەردەمەکەیان دەدوان و لێکدانەوەیان بۆ ژیان دەکرد، فەلسەفەکەیان لەسەر زانست بەندبوو، بەتایبەتی زانستی فیزیا. خۆ ئەگەر ئەمڕۆ هەریەکێک لەوان ژیانی مرۆڤ ببینەوە وەک ئەوەی کە ئەمڕۆ هەیە و پێی گەیشتووە، بە جۆرێکی تر دەدوێن لە هەقیقەت.
لە کۆپەرنیکەوە هەتا ئەمڕۆ هەموو دۆزراوەکانی زانست بریتین لە ڕەتکردنەوەی ئەو زانیاریانەی لە ڕابوردوودا باوەڕمان پێیان هەبوون؛ لە ڕابوردوودا زەوی بە چەقی گەردوون دەبینرا، وەک ئەوەی هەموو شتێک لە گەردووندا بۆ خزمەتی مرۆڤ و بە مەبەستی خزمەتکردن بەو ئافرێندرابن، ئەوە بوو وتمان: نەخێر خۆر بە دەوری زەویدا ناسوڕێتەوە بەڵکو بە پێجەوانەوە، زەوی بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە، پاشان وتمان: نەخێر زەوی سەنتەر نییە و خۆر سەنتەرە، ئینجا وتمان: نەخێر خۆریش سەنتەر نییە و گەردوون سەنتەری نییە.
نزیکەی دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر فەیلەسوفەکان باسی ئەتۆمیان دەکرد کە گوایە هەموو شتێک لە ئەتۆم پێکهاتووە، ئەتۆم بچوکترین گەردیلەیە و بەش نابێت، ئەوە بوو لەسەدەی بیستەمدا بوونی ئەتۆم لەلایەن زانستەوە سەلمێندرا، بەڵام ئەمڕۆ دەرکەوتووە کە نەخێر ئەتۆم تەنها لەسەدا پێنجی گەردوون پێکدەهێنێت و ئەوی تری بریتییە لە ماتریاڵی ڕەش و وزەی ڕەش، هەتا ئەم ساتە کەس نازانێت لە چی پێکهاتوون. ئەم زانیاریانەش بۆمان دەردەخەن کە ئاراستە و لێکدانەوەی مرۆڤیش بۆ ژیان لەگەڵ دۆزینەوەکاندا دەگۆڕێن.
ئیدی شەو درەنگ بوو، ماندویی رۆژێکی پڕ لە ڕودوایی سەمەرە پێكوەکانی چاونی قورسکردبوون. گەیشتمە ئەو باوەڕەی کە دەبێت هەوڵبدەم لە ژیانمدا لە هەنوکەدا بژیێم؛ نە بیر لە داهاتوو بەکەمەوە نە لە ڕابوردوو، هەرچەنەدە کارێکی گرانە بۆ کەسێکی بەئاگای وەک من، بەڵام مەحاڵ نییە. بە خۆمم گوت لە ئێستادا هیلاکم و ئارەزوی خەو دەکەم. پێکە کۆنیاکەکەم هەڵدا و چووم بە تەنیشت ڕۆزێتای هاوسەرمەوە لێی خەوتم.
تێبینیی:
- پڕۆژەی ڕۆزێتا پرۆژەیەکی گرنگی ئەوروپی بوولە ساڵی ٢٠٠٠، وەک لە نووسینەکەدا باسکراوە.
- وەک لەسەرەتای نووسینەکەدا نوسراوە: ئەم چیرۆکە لەوەوبەر بڕیاری لەسەر نەدراوە، بیرۆکەیەکی پێشوەختەم بۆ دانەڕشتبوو. دوای وشەیەک ( ئەکسیۆن) کەوتووم وەک چۆن لەسەرەتای چیرۆکەکەدا باسی لێدەکەم، واتە یەکەم وشە کە نووسیم نەمدەزانی ئەم چیرۆکەی لێدروست دەبێت.