جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «کوردیپیدیا لە خەونەوە بۆ خەنە! (بەشی یەکەم)»
Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
(٤ دەستکاری لەلایەن ھەمان بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت) | |||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
[[پەڕگە:186402487 4242069189171442 1732341325345574946 n.jpg|وێنۆک]] | [[پەڕگە:186402487 4242069189171442 1732341325345574946 n.jpg|وێنۆک]] | ||
چۆن (هاوڕێ باخه‌وان)م ناسى؟ | چۆن (هاوڕێ باخه‌وان)م ناسى؟ | ||
لە مانگی حەوتی ساڵی ١٩٩٢ بە نیازی سەفەر بەرەوە هەندەران گیشتمە هۆتیل مەهاباد له زاخۆ. له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوسه‌فه‌رێكدا، به دواى قاچاخچیيه‌كدا ده‌گه‌ڕاين تا بمانپەڕێنتەوە تورکیا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، سەیدا خەلیل ناوێكمان پەیدا کرد كه هەموو شەوێك وەجبەی دەردەچوو. بەهۆی ئیلاقاتی ئەم حیزب و ئەو حیزب کە بە شەریکی لەگەڵ بەرەی تورکمانیدا ڕێککەوتبوون، ڤیزەی تورکیامان بە پارەیەکی خەیاڵی ده‌ستكه‌وت. بۆ ڕۆژه‌كه‌ى له بازگەی ئیبراهیم خەلیله‌وه به‌ره‌و سلوپی و كه شەويش | لە مانگی حەوتی ساڵی ١٩٩٢ بە نیازی سەفەر بەرەوە هەندەران گیشتمە هۆتیل مەهاباد له زاخۆ. له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوسه‌فه‌رێكدا، به دواى قاچاخچیيه‌كدا ده‌گه‌ڕاين تا بمانپەڕێنتەوە تورکیا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، سەیدا خەلیل ناوێكمان پەیدا کرد كه هەموو شەوێك وەجبەی دەردەچوو. بەهۆی ئیلاقاتی ئەم حیزب و ئەو حیزب کە بە شەریکی لەگەڵ بەرەی تورکمانیدا ڕێککەوتبوون، ڤیزەی تورکیامان بە پارەیەکی خەیاڵی ده‌ستكه‌وت. بۆ ڕۆژه‌كه‌ى له بازگەی ئیبراهیم خەلیله‌وه به‌ره‌و سلوپی و كه شەويش داهات چووینە جەزیرەی بۆتان و دواتريش به‌ره‌و رووسیا و دواجار وڵاتى فيله‌ندا. | ||
سەرەتای ساڵی ١٩٩٤ لە فینلەندا ڕەهبەر جەلال مامشم بینی - پێشتریش چەند جارێک یەکتريمان بينيبوو - وتی: مانوو، سەرقاڵی گۆڤارێکم هاوشێوەی گۆڤاری (بەربانگ) کە لە سوید دەردەچوو بەناوی (دڵانپار) زۆر حەز دەکەم کارم لەگه‌ڵ بکەیت. | سەرەتای ساڵی ١٩٩٤ لە فینلەندا ڕەهبەر جەلال مامشم بینی - پێشتریش چەند جارێک یەکتريمان بينيبوو - وتی: مانوو، سەرقاڵی گۆڤارێکم هاوشێوەی گۆڤاری (بەربانگ) کە لە سوید دەردەچوو بەناوی (دڵانپار) زۆر حەز دەکەم کارم لەگه‌ڵ بکەیت. | ||
ھێڵی ٢٨: | ھێڵی ٢٨: | ||
تێبینی: بەگوێرەی توانا و کات هەرجارەی بەشێک بڵاو دەکەمەوە | تێبینی: بەگوێرەی توانا و کات هەرجارەی بەشێک بڵاو دەکەمەوە | ||
* '''[[کوردیپیدیا لە خەونەوە بۆ خەنە! (بەشی دووه‌م)]]''' | |||
* '''[[کوردیپیدیا لە خەونەوە بۆ خەنە! (به‌شى سێيه‌م)]]''' | |||
* '''[[کوردیپیدیا لە خەونەوە بۆ خەنە! (به‌شى چواره‌م)]]''' | |||
[[پۆل: | [[پۆل:به‌ڵگه‌نامه]] |
دوایین پێداچوونەوەی ٢٢:٠٦، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
چۆن (هاوڕێ باخه‌وان)م ناسى؟ لە مانگی حەوتی ساڵی ١٩٩٢ بە نیازی سەفەر بەرەوە هەندەران گیشتمە هۆتیل مەهاباد له زاخۆ. له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوسه‌فه‌رێكدا، به دواى قاچاخچیيه‌كدا ده‌گه‌ڕاين تا بمانپەڕێنتەوە تورکیا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، سەیدا خەلیل ناوێكمان پەیدا کرد كه هەموو شەوێك وەجبەی دەردەچوو. بەهۆی ئیلاقاتی ئەم حیزب و ئەو حیزب کە بە شەریکی لەگەڵ بەرەی تورکمانیدا ڕێککەوتبوون، ڤیزەی تورکیامان بە پارەیەکی خەیاڵی ده‌ستكه‌وت. بۆ ڕۆژه‌كه‌ى له بازگەی ئیبراهیم خەلیله‌وه به‌ره‌و سلوپی و كه شەويش داهات چووینە جەزیرەی بۆتان و دواتريش به‌ره‌و رووسیا و دواجار وڵاتى فيله‌ندا.
سەرەتای ساڵی ١٩٩٤ لە فینلەندا ڕەهبەر جەلال مامشم بینی - پێشتریش چەند جارێک یەکتريمان بينيبوو - وتی: مانوو، سەرقاڵی گۆڤارێکم هاوشێوەی گۆڤاری (بەربانگ) کە لە سوید دەردەچوو بەناوی (دڵانپار) زۆر حەز دەکەم کارم لەگه‌ڵ بکەیت.
داواكهيم په‌سه‌ند كرد، ڕۆژ دواى ڕۆژ پەیوەندی نێوامان تا دەهات قوڵتر دەبوو... تا ساڵى ١٩٩٥ چوومە هیلسنکی و دواتريش هه‌ر كه گهيشتمه هۆڵه‌نده و ئه‌مستردام، هه‌وڵم دا وه‌ك په‌يامنێرى دڵانپار ڕايهڵهيهكى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ند و ده‌زگا كوردييه ڕۆشنبيرييهكاندا دروست بكه‌م و ژماره‌يه‌ك چاوپێكه‌وتن و تۆمارى ڕۆژنامه‌وانى ساز بده‌م.
ئه‌وه‌بوو به چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ بەرپرسانی یانەی کوردی لە ئەمستردام و دواتريش لەگەڵ هونه‌رمه‌ند(هۆشیار سەعید) ده‌ستم به كاركردن كرد.
مانگانە كاره‌كانم بۆ گۆڤاری دڵانپار ده‌نارد... ڕۆژێک ڕەهبەر تەلەفۆنی بۆ کردم وتی: کەسێک هەیە بەناوی هاوڕێ قادر ڕەسوڵ (هاوڕێ باخه‌وان)ـه‌وه و یەک دوو کتێبی نووسیوە، نامەیەکی بۆ بنێرە و داوای کتێبەکانی لێ بکە و چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ ساز بده.
ئه‌م ديداره به ئه‌نجام نه‌گه‌يشت تا ساڵی ١٩٩٦ بانگهێشت كراين بۆ کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان لە پاریس.
ڕەهبەر وتی: بەنیازم بێمە ئەڵـمانیا و لەوێشەوە مامۆستا (جەمال نەبەز) لەگەڵ خۆمان هەڵدەگرین و دێين بۆ لای تۆ و هەموو پێکەوە دەچین بۆ پاریس.
چەند ڕۆژێک بەر لە کۆنگرەکە ڕەهبەر تەلەفۆنی کرد و وتی: پلانەکەمان هەڵوەشاوەتەوە، دەبیت خۆت بێيت، بزانە کەسێک نیيە هاوسەفەرت بێت؟ وتم: جا کێ! وتی: نامە بۆ هاوڕێ قادر ڕەسوڵ دەنێیرین، تۆ پێت چۆنە؟ وتم: لەوە باشتر نابێت و ئه‌مه دەرفەتێکی باشيشە بۆ ئەوەی له نزيكه‌وه بیناسم. هه‌رچۆنێك بوو ئه‌مه‌ش سه‌رى نه‌گرت و هاوڕێ قادر لە شاری خرۆنیگنەوە بۆ خۆى سەفەری کردبوو و منیش بە تەنیا چووم بۆ پاريس.
گیشتمە پاریس و له هۆتیلەکە به ڕێكه‌وت کاک شێرکۆ جەلال و کاک نەوزاد و پرۆفیسۆر نادرنادرۆڤ و دکتۆر جەواد مەلام بینی. بهيانييهكهشى دووباره کاک شیرکۆ و خوالێخۆش بوو سۆزان خانی خێزانی و یەک دوو لە برایانی باكوور و کاک بورهانی مام تۆفیق و کاک هاوڕێ قادرم بینی. خۆمان بەیەکتر ناساند و گەلێک خۆشحاڵیمان بۆ یەکترى دەربڕی.
کۆنگرە بەستراو دوورۆژ پێکەوە بووین چەند وێنەیەکمان بۆ بيره‌وه‌رى پێكه‌وه گرت. ئەمە یەکەم دیداری و ناسینی من و کاک هاوڕێ قادر ڕەسوڵ بوو خاوەنی ماڵپەری کۆکردنەوەی زانیاری (كورديپديا)
وێنه‌كه: له ڕاسته‌وه: كاك هاوڕێ باخه‌وان، مانوو به‌رزنجى
كۆنگره‌ى نیشتمانی کوردستان لە پاریس
ساڵى 18/19-09-1996 پاریس
تێبینی: بەگوێرەی توانا و کات هەرجارەی بەشێک بڵاو دەکەمەوە