جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «فەلەکەدین کاکەیی»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
(یەک دەستکاری مامناوەند لەلایەن ھەمان بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت) | |||
ھێڵی ٢: | ھێڵی ٢: | ||
فەلەکەدین کاکەیی ساڵی ١٩٤٣ له شاری '''[[کەرکووک]]''' له‌دایكبووه، له پهیڕەوانی ئاینیی یارسان بووه و له سه‌یده‌كانی مسته‌فایی بنه‌ماڵه‌ی پیره‌كانی یارسانه، سه‌ید سابیر سه‌ید حه‌مودی (١٩٠٧ـ ١٩٨٨) باوكی سه‌رۆكی تیره و شاعیر بووه، ساڵی ١٩٥٧ قوتابی قۆناغی ناوه‌ندی بووه له شاری كه‌ركووك، ساڵی ١٩٦٢ قۆناغی ئاماده‌یی به‌شی زانستی ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٦٢ یه‌كه‌مین كورته چیرۆكی كوردی خۆی له ڕۆژنامه‌ی ڤین چاپی سلێمانی به ناوی خوازراوی لاو بڵاوكرده‌وه، ساڵی ١٩٦٤ له‌گه‌ڵ وه‌سفیه ڕەشاد سلێمان هاوسه‌رگیری كردووه، ساڵی ١٩٦٤ ده‌ستی داوه‌ته نووسین به زمانی عه‌ره‌بی له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا، ساڵی ١٩٦٤ له به‌شی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی به‌غدا وه‌رگیراوه، ساڵی ١٩٦٦ یه‌كه‌مین ڕ‌ومانی خۆی به زمانی عه‌ره‌بی به‌ناوی (بطاقة یانصیب) ده‌نووسێت و ساڵی ١٩٦٧ بڵاو كردووه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٦٧ به‌شێك له نووسینه‌كانی بۆ پاراستنی ژینگه ته‌رخان ده‌كات و به چالاكوانێكی ئه‌م بواره ناسراوه. | فەلەکەدین کاکەیی ساڵی ١٩٤٣ له شاری '''[[کەرکووک]]''' له‌دایكبووه، له پهیڕەوانی ئاینیی یارسان بووه و له سه‌یده‌كانی مسته‌فایی بنه‌ماڵه‌ی پیره‌كانی یارسانه، سه‌ید سابیر سه‌ید حه‌مودی (١٩٠٧ـ ١٩٨٨) باوكی سه‌رۆكی تیره و شاعیر بووه، ساڵی ١٩٥٧ قوتابی قۆناغی ناوه‌ندی بووه له شاری كه‌ركووك، ساڵی ١٩٦٢ قۆناغی ئاماده‌یی به‌شی زانستی ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٦٢ یه‌كه‌مین كورته چیرۆكی كوردی خۆی له ڕۆژنامه‌ی ڤین چاپی سلێمانی به ناوی خوازراوی لاو بڵاوكرده‌وه، ساڵی ١٩٦٤ له‌گه‌ڵ وه‌سفیه ڕەشاد سلێمان هاوسه‌رگیری كردووه، ساڵی ١٩٦٤ ده‌ستی داوه‌ته نووسین به زمانی عه‌ره‌بی له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا، ساڵی ١٩٦٤ له به‌شی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی به‌غدا وه‌رگیراوه، ساڵی ١٩٦٦ یه‌كه‌مین ڕ‌ومانی خۆی به زمانی عه‌ره‌بی به‌ناوی (بطاقة یانصیب) ده‌نووسێت و ساڵی ١٩٦٧ بڵاو كردووه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٦٧ به‌شێك له نووسینه‌كانی بۆ پاراستنی ژینگه ته‌رخان ده‌كات و به چالاكوانێكی ئه‌م بواره ناسراوه. | ||
ساڵانی (١٩٧٥ـ١٩٩١) له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی كردووه‌ته ئێران، دوای ڕاپه‌ڕین گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و له‌شاری '''[[هه‌ولێر]]''' نیشته‌جێ بووه، له كۆتایی ساڵی ١٩٨٥ به ناوی خوازراوی سابر عەلی ئەحمەد په‌رتووكی (القذافي والقضیة الكوردیة) نووسیوه و له ساڵی ١٩٨٦ ئاماده‌ی چاپ و له ساڵی ١٩٨٩ له چاپ دراوه، له كۆتایی ساڵی ١٩٨٩ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری بانگ ئۆرگانی كۆمه‌ڵه‌ی نووسه‌رانی كوردستان بووه، ڕۆژانی ١٥ تا ١٧ی تشرینی دووه‌می ١٩٩١ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد (كۆنگره‌ی ئازادی) به جێگری سه‌رۆك هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٢ بووه‌ته جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد، له ساڵی ١٩٩٣ وتاری له ڕۆژنامه‌ی عه‌ربیزمانی (المؤتمر)دا بڵاوكردووه‌ته‌وه، لە ٢٦ی ئه‌یلوولی ١٩٩٦ له كابینه‌ی سێیه‌مدا كراوه‌ته وه‌زیری ڕۆشنبیری له هه‌رێمی كوردستان، لە ٢٠ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٩ له به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد و كراوه‌ته وه‌زیری ڕۆشنبیری لە كابینه‌ی چواره‌م، ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ٤ی ته‌موزی ٢٠٠٠ ده‌زگای موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وەی له شاری هه‌ولێر كردووه‌ته‌وه، ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ٣٠ی كانونی دووه‌می ٢٠٠١ به‌شداری كۆنگره‌ی دووه‌می سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستانی له شاری هه‌ولێر كردووه، لە ١٥ی ئابی ٢٠٠١ ده‌ستی له وه‌زیری ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان كێشاوه‌ته‌وه، لە ١٥ی ئابی ٢٠٠١ به وه‌زیری هه‌رێم له كابینه‌ی چواره‌م ده‌ستبه‌كار بووه، ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ٣١ی كانونی دووه‌می ٢٠٠١ له هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر به‌شداری كۆنگره‌ی دووه‌می سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستانی كردووه، له نیسانی ٢٠٠٣ خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری نه‌وشه‌فه‌ق و ڕۆژنامه‌ی باسهڕە بووه، له نیسانی ٢٠٠٣ تا شوباتی ٢٠٠٥ سه‌رنووسه‌ری خولی سێیه‌می ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بیزمانی (التآخي) كه له شاری به‌غدا له دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام حسێن (١٩٣٧ـ٢٠٠٦) ناسراو به سه‌دام تكریتیه‌وه ده‌رچووه، ساڵی ٢٠٠٣ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی گشتی ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان له شاری هه‌ولێر بووه، له ٧ی ئایاری ٢٠٠٦ كراوه‌ته‌وه وه‌زیری ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان. ساڵی ٢٠٠٩ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی گۆڤاری توركیاناسی بووه، ساڵی ٢٠١٠ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی برایه‌تی كورد ـ تورك و خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری توركیاناسی بووه. | ساڵانی (١٩٧٥ـ١٩٩١) له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی كردووه‌ته ئێران، دوای ڕاپه‌ڕین گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و له‌شاری '''[[هه‌ولێر]]''' نیشته‌جێ بووه، له كۆتایی ساڵی ١٩٨٥ به ناوی خوازراوی سابر عەلی ئەحمەد په‌رتووكی (القذافي والقضیة الكوردیة) نووسیوه و له ساڵی ١٩٨٦ ئاماده‌ی چاپ و له ساڵی ١٩٨٩ له چاپ دراوه، له كۆتایی ساڵی ١٩٨٩ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری بانگ ئۆرگانی كۆمه‌ڵه‌ی | ||
[[پەڕگە:0002887.jpg|وێنۆک|ڕاست]] | |||
نووسه‌رانی كوردستان بووه، ڕۆژانی ١٥ تا ١٧ی تشرینی دووه‌می ١٩٩١ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد (كۆنگره‌ی ئازادی) به جێگری سه‌رۆك هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٢ بووه‌ته جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد، له ساڵی ١٩٩٣ وتاری له ڕۆژنامه‌ی عه‌ربیزمانی (المؤتمر)دا بڵاوكردووه‌ته‌وه، لە ٢٦ی ئه‌یلوولی ١٩٩٦ له كابینه‌ی سێیه‌مدا كراوه‌ته وه‌زیری ڕۆشنبیری له هه‌رێمی كوردستان، لە ٢٠ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٩ له به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد و كراوه‌ته وه‌زیری ڕۆشنبیری لە كابینه‌ی چواره‌م، ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ٤ی ته‌موزی ٢٠٠٠ ده‌زگای موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وەی له شاری هه‌ولێر كردووه‌ته‌وه، ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ٣٠ی كانونی دووه‌می ٢٠٠١ به‌شداری كۆنگره‌ی دووه‌می سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستانی له شاری هه‌ولێر كردووه، لە ١٥ی ئابی ٢٠٠١ ده‌ستی له وه‌زیری ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان كێشاوه‌ته‌وه، لە ١٥ی ئابی ٢٠٠١ به وه‌زیری هه‌رێم له كابینه‌ی چواره‌م ده‌ستبه‌كار بووه، ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ٣١ی كانونی دووه‌می ٢٠٠١ له هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر به‌شداری كۆنگره‌ی دووه‌می سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستانی كردووه، له نیسانی ٢٠٠٣ خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری نه‌وشه‌فه‌ق و ڕۆژنامه‌ی باسهڕە بووه، له نیسانی ٢٠٠٣ تا شوباتی ٢٠٠٥ سه‌رنووسه‌ری خولی سێیه‌می ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بیزمانی (التآخي) كه له شاری به‌غدا له دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام حسێن (١٩٣٧ـ٢٠٠٦) ناسراو به سه‌دام تكریتیه‌وه ده‌رچووه، ساڵی ٢٠٠٣ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی گشتی ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان له شاری هه‌ولێر بووه، له ٧ی ئایاری ٢٠٠٦ كراوه‌ته‌وه وه‌زیری ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان. ساڵی ٢٠٠٩ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی گۆڤاری توركیاناسی بووه، ساڵی ٢٠١٠ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی برایه‌تی كورد ـ تورك و خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری توركیاناسی بووه. | |||
[[پەڕگە:135605.jpg|وێنۆک]] | [[پەڕگە:135605.jpg|وێنۆک]] | ||
له ڕۆژی چوارشه‌مه، ٣١ی ته‌موزی ٢٠١٣ كۆچی دوای كردووه له پیرمام ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كراوه، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، توركمانی، فارسی و ئینگلیزی بووه. | له ڕۆژی چوارشه‌مه، ٣١ی ته‌موزی ٢٠١٣ كۆچی دوای كردووه له پیرمام ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كراوه، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، توركمانی، فارسی و ئینگلیزی بووه. | ||
ھێڵی ٢٠: | ھێڵی ٢٢: | ||
له به‌هاری ساڵی ١٩٩٩ به سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان و دواتر به ئه‌ندامی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٩٩ ڕاوێژكاری سه‌رۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، لە ١٥ی ئایاری ١٩٩٩ له‌به‌ر خه‌باتی له شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان و ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان و قۆناغی سه‌روه‌ری له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانییه‌وه مێدالیای بارزانیی نه‌مری پێ به‌خشراوه. | له به‌هاری ساڵی ١٩٩٩ به سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان و دواتر به ئه‌ندامی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٩٩ ڕاوێژكاری سه‌رۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، لە ١٥ی ئایاری ١٩٩٩ له‌به‌ر خه‌باتی له شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان و ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان و قۆناغی سه‌روه‌ری له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانییه‌وه مێدالیای بارزانیی نه‌مری پێ به‌خشراوه. | ||
ساڵی ٢٠٠٢ به ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای یادی سه‌دساڵه‌ی بارزانی نه‌مر ده‌ستنیشان كراوه، لە ١٢ی تشرینی دووه‌می ٢٠٠٢ كراوه‌ته ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردن له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان، له ڕۆژانی ٣ تا ٥ی تشرینی دووه‌می ٢٠٠٢ به یاوه‌ری سه‌رۆك '''[[ | ساڵی ٢٠٠٢ به ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای یادی سه‌دساڵه‌ی بارزانی نه‌مر ده‌ستنیشان كراوه، لە ١٢ی تشرینی دووه‌می ٢٠٠٢ كراوه‌ته ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردن له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان، له ڕۆژانی ٣ تا ٥ی تشرینی دووه‌می ٢٠٠٢ به یاوه‌ری سه‌رۆك '''[[مەسعود بارزانی]]''' به‌شداری كۆنگره‌ی هه‌ژار موكریانی كردووه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له شاری هه‌ولێر ساز درابوو. | ||
'''له به‌رهه‌مه‌كانی:''' | '''له به‌رهه‌مه‌كانی:''' |
دوایین پێداچوونەوەی ٠٨:٥٨، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤
فەلەکەدین کاکەیی ساڵی ١٩٤٣ له شاری کەرکووک له‌دایكبووه، له پهیڕەوانی ئاینیی یارسان بووه و له سه‌یده‌كانی مسته‌فایی بنه‌ماڵه‌ی پیره‌كانی یارسانه، سه‌ید سابیر سه‌ید حه‌مودی (١٩٠٧ـ ١٩٨٨) باوكی سه‌رۆكی تیره و شاعیر بووه، ساڵی ١٩٥٧ قوتابی قۆناغی ناوه‌ندی بووه له شاری كه‌ركووك، ساڵی ١٩٦٢ قۆناغی ئاماده‌یی به‌شی زانستی ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٦٢ یه‌كه‌مین كورته چیرۆكی كوردی خۆی له ڕۆژنامه‌ی ڤین چاپی سلێمانی به ناوی خوازراوی لاو بڵاوكرده‌وه، ساڵی ١٩٦٤ له‌گه‌ڵ وه‌سفیه ڕەشاد سلێمان هاوسه‌رگیری كردووه، ساڵی ١٩٦٤ ده‌ستی داوه‌ته نووسین به زمانی عه‌ره‌بی له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا، ساڵی ١٩٦٤ له به‌شی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی به‌غدا وه‌رگیراوه، ساڵی ١٩٦٦ یه‌كه‌مین ڕ‌ومانی خۆی به زمانی عه‌ره‌بی به‌ناوی (بطاقة یانصیب) ده‌نووسێت و ساڵی ١٩٦٧ بڵاو كردووه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٦٧ به‌شێك له نووسینه‌كانی بۆ پاراستنی ژینگه ته‌رخان ده‌كات و به چالاكوانێكی ئه‌م بواره ناسراوه.
ساڵانی (١٩٧٥ـ١٩٩١) له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی كردووه‌ته ئێران، دوای ڕاپه‌ڕین گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و له‌شاری هه‌ولێر نیشته‌جێ بووه، له كۆتایی ساڵی ١٩٨٥ به ناوی خوازراوی سابر عەلی ئەحمەد په‌رتووكی (القذافي والقضیة الكوردیة) نووسیوه و له ساڵی ١٩٨٦ ئاماده‌ی چاپ و له ساڵی ١٩٨٩ له چاپ دراوه، له كۆتایی ساڵی ١٩٨٩ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری بانگ ئۆرگانی كۆمه‌ڵه‌ی
نووسه‌رانی كوردستان بووه، ڕۆژانی ١٥ تا ١٧ی تشرینی دووه‌می ١٩٩١ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد (كۆنگره‌ی ئازادی) به جێگری سه‌رۆك هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٢ بووه‌ته جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد، له ساڵی ١٩٩٣ وتاری له ڕۆژنامه‌ی عه‌ربیزمانی (المؤتمر)دا بڵاوكردووه‌ته‌وه، لە ٢٦ی ئه‌یلوولی ١٩٩٦ له كابینه‌ی سێیه‌مدا كراوه‌ته وه‌زیری ڕۆشنبیری له هه‌رێمی كوردستان، لە ٢٠ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٩ له به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد و كراوه‌ته وه‌زیری ڕۆشنبیری لە كابینه‌ی چواره‌م، ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ٤ی ته‌موزی ٢٠٠٠ ده‌زگای موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وەی له شاری هه‌ولێر كردووه‌ته‌وه، ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ٣٠ی كانونی دووه‌می ٢٠٠١ به‌شداری كۆنگره‌ی دووه‌می سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستانی له شاری هه‌ولێر كردووه، لە ١٥ی ئابی ٢٠٠١ ده‌ستی له وه‌زیری ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان كێشاوه‌ته‌وه، لە ١٥ی ئابی ٢٠٠١ به وه‌زیری هه‌رێم له كابینه‌ی چواره‌م ده‌ستبه‌كار بووه، ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ٣١ی كانونی دووه‌می ٢٠٠١ له هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر به‌شداری كۆنگره‌ی دووه‌می سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستانی كردووه، له نیسانی ٢٠٠٣ خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری نه‌وشه‌فه‌ق و ڕۆژنامه‌ی باسهڕە بووه، له نیسانی ٢٠٠٣ تا شوباتی ٢٠٠٥ سه‌رنووسه‌ری خولی سێیه‌می ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بیزمانی (التآخي) كه له شاری به‌غدا له دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام حسێن (١٩٣٧ـ٢٠٠٦) ناسراو به سه‌دام تكریتیه‌وه ده‌رچووه، ساڵی ٢٠٠٣ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی گشتی ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان له شاری هه‌ولێر بووه، له ٧ی ئایاری ٢٠٠٦ كراوه‌ته‌وه وه‌زیری ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان. ساڵی ٢٠٠٩ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی گۆڤاری توركیاناسی بووه، ساڵی ٢٠١٠ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی برایه‌تی كورد ـ تورك و خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری توركیاناسی بووه.
له ڕۆژی چوارشه‌مه، ٣١ی ته‌موزی ٢٠١٣ كۆچی دوای كردووه له پیرمام ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كراوه، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، توركمانی، فارسی و ئینگلیزی بووه.
خه‌باتنامه
فەلەکەدین کاکەیی ساڵی ١٩٥٧ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی گشتی عێراقه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٠ له سه‌ندیكای جوتیارانی كه‌ركووكی حزبی شیوعی عێراقی چالاكی نواندووه، ساڵی ١٩٦٠ له‌گه‌ڵ كۆمێته‌ی سه‌ربازی حزبی شیوعی عێراقی له شاری كه‌ركووك كاری ده‌كرد، ساڵی ١٩٦٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٧ وه‌ك په‌یامنێر و نووسه‌ر له ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بیزمانی (التآخي) كه له به‌غدا له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه ده‌رده‌چوو به ناوی خوازراوی (أ. پرشنگ)، خدر ڕەشۆ و حه‌لاج ده‌ستبه‌كار بووه، له ڕۆژی دووشه‌مه‌ی ٢٢ی ئایاری ١٩٦٧ به ناوی خۆیه‌وه له ڕۆژنامه‌ی عه‌ربیزمانی (التآخي) وتاری بڵاو كردووه‌ته‌وه، هه‌مان ساڵ به‌ناوی خوازراوی (الحلاج)ەوه وتاری بڵاو كردووه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٦٧ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌ند كراوه، ساڵی ١٩٦٧ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٠ سكرتێری نووسینی ڕۆژنامه‌ی (التآخي) بووه، ساڵی ١٩٧٢ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌شی عه‌ره‌بی گۆڤاری (شمس كوردستان) بووه، ساڵی ١٩٧٢ وه‌ك ڕیزگرتن له ماندووبوون و گرنگی ژیانی له‌لایه‌ن ئیدریس مسته‌فا شێخ محه‌مه‌د (١٩٤٤ـ١٩٨٧) ناسراو به ئیدریس بارزانی خه‌ڵات كراوه، له ٣١ی ئاداری ١٩٧٤ وه‌ك سكرتێری نووسین واژۆی له‌سه‌ر تۆماری پڕۆتێستۆكردنی داگیركردنی باره‌گای ڕۆژنامه‌ی (التآخي) و برایه‌تی كردووه كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارنی عێراقه‌وه داگیر كرابوو، ساڵی ١٩٧٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، لە ١٨ی نیسانی ١٩٧٤ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی كۆشكی ئاشتی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد له نزیك شارۆچكه‌ی چۆمان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كردووه، ساڵی ١٩٧٤ سه‌رنووسه‌ری ئێزگه‌ی ڕادیۆی ده‌نگی كوردستان بووه.
ساڵی ١٩٧٩ ئه‌ندامی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتكاری کۆنگرەی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی نۆیه‌م به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه، له كۆتایی ساڵی ١٩٧٩ به ناوی سابیر، هه‌واڵ و وتار و ڕیپۆرتاژی به زمانی عه‌ره‌بی و كوردی بۆ ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستانی ده‌نووسی، ساڵی ١٩٨٠ به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، ساڵی ١٩٨١ وانه‌ی ڕێبازی له خولی حه‌وته‌می په‌یمانگای كادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له گوندی ڕاژانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به قوتابیان گوتووه‌ته‌وه، ساڵانی (١٩٨١ـ١٩٩١) سه‌ره‌تا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌ران و دواتر سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی خه‌بات ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ قۆناغی شاخ بووه، له ساڵی ١٩٨٥ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، لە ١٦ی ته‌موزی ١٩٨٥ به به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندن و ئه‌ندامی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ستنیشان كراوه، لە ٣٠ی تشرینی دووه‌می ١٩٨٥ تا ٣ی نیسانی ١٩٨٦ مامۆستای وانه‌ی به‌ره‌ی جود و گهڵاڵهنامهكهیی و ئاڵای وڵاتان له خولی هه‌شته‌می په‌یمانگای كادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له گوندی ڕاژانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه، له ساڵی ١٩٨٦ ئه‌ندامی كۆمكاری نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان و هونه‌رمه‌ندانی دیموكراتی عێراقی بووه، ساڵی ١٩٨٨ به یه‌كه‌مین سه‌رپه‌رشتی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی به‌ره‌ی كوردستانی هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٨٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگرەی دەیەم به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٨٩ به ناوی خوازراوی سابر ئەحمەد وتاری له ڕۆژنامه‌ی خه‌بات (النضال) ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان نووسیوه، لە ١٣ی كانونی دووه‌می ١٩٩٠ به به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان و به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ستنیشان كراوه.
ساڵی ١٩٩١ له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه كراوه‌ته ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان، لە ١٦ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٩١ تا ١٨ی شوباتی ١٩٩٢ مامۆستای وانه‌ی ڕاگه‌یاندن و مافی مرۆڤ له خولی نۆیه‌می په‌یمانگای كادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له شاره‌دێی پیرمامی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بووه، ساڵی ١٩٩١ ئه‌ندامی لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٩٢ له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان، لە ٧ی ته‌موزی ١٩٩٢ ئه‌ندامی لێژنه‌ی كو‌لتور و سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان (خولی یه‌كه‌م) بووه، لە ٢٢ی ته‌موزی ١٩٩٢ سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌ردی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان به وه‌كاله‌ت بووه، ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ی ١٦ ئابی ١٩٩٢ وتاری له ڕۆژنامه‌ی خه‌بات ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاو كردووه‌ته‌وه، ساڵانی (١٩٩٣ـ٢٠٠١) سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی خه‌بات ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، ساڵی ١٩٩٣ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاریی کۆنگرەی یازدەیەم بووه، ساڵی ١٩٩٣ كراوه‌ته سه‌رۆكی لێژنه‌ی ڕاسپارده و بڕیاری کۆنگرەی یازده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، له٢٢ ئابی ١٩٩٣ به هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ناوه‌ندیی پشكنین و چاودێری پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو کۆنگرەی یازدەیەم هه‌ڵبژێردراوه، له‌ساڵی (١٩٩٣-٢٠٠١) سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی خه‌بات ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ قۆناغی كاری ئاشكرا بووه، ڕۆژی دووشه‌مه‌ی ١٨ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٣ به هاوڕێیه‌تی ده‌سته‌ی ناوه‌ندی پشكنین و چاودێری له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانییه‌وه پێشوازییان لێ كراوه.
ساڵی ١٩٩٧ سیمینارێكی له‌سه‌ر حزبه كوردستانییه‌كان پێشكه‌شی قوتابیانی خولی ده‌یه‌می په‌یمانگای كادیری پارتی دیموکراتی کوردستان له شاری هه‌ولێر كردووه، لە ٢٣ی ئه‌یلوولی ١٩٩٧ ده‌ستی له ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان كێشاوه‌ته‌وه.
له به‌هاری ساڵی ١٩٩٩ به سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان و دواتر به ئه‌ندامی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٩٩ ڕاوێژكاری سه‌رۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، لە ١٥ی ئایاری ١٩٩٩ له‌به‌ر خه‌باتی له شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان و ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان و قۆناغی سه‌روه‌ری له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانییه‌وه مێدالیای بارزانیی نه‌مری پێ به‌خشراوه.
ساڵی ٢٠٠٢ به ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای یادی سه‌دساڵه‌ی بارزانی نه‌مر ده‌ستنیشان كراوه، لە ١٢ی تشرینی دووه‌می ٢٠٠٢ كراوه‌ته ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردن له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان، له ڕۆژانی ٣ تا ٥ی تشرینی دووه‌می ٢٠٠٢ به یاوه‌ری سه‌رۆك مەسعود بارزانی به‌شداری كۆنگره‌ی هه‌ژار موكریانی كردووه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له شاری هه‌ولێر ساز درابوو.
له به‌رهه‌مه‌كانی:
- بطاقة یانصیب ـ (چاپی یه‌كه‌م ـ ١٩٦٧)، (چاپی دووه‌م ـ ٢٠٠٨).
- كورته‌یه‌ك له شانۆی كوردی ـ ١٩٨٤.
- دۆنی ئارام ـ (چاپی یه‌كه‌م ـ ١٩٨٤)، (چاپی دووه‌م ـ ٢٠٠٧)، وه‌رگێڕان له زمانی فارسی بۆ سه‌ر كوردی له نووسینی میكائیل شۆلۆخۆف ڕومانووسی ڕووسی.
- له‌باره‌ی خوێندن له كوردستان و له شاخ ـ ١٩٨٥.
- مسیرة العمل الجبهوي للحزب الدیمقراطي الكردستاني ـ العراق (١٩٧٥ ـ ١٩٨٨) ـ ١٩٨٨.
- كاروانی كاری به‌ره‌یی ـ ١٩٨٥.
- كیف علمونا الحقد ـ ١٩٨٥.
- عن التعلیم في كردستان العراق ـ ١٩٨٦.
- گه‌لێك بێ ڕۆژنامه ـ ١٩٨٨.
- شع بلا صحیفة یومیة ـ ١٩٨٨.
- ئهلزهمیر ـ ١٩٩٨، به‌شی دووه‌م
- القذافي والقضیة الكوردیة ـ (چاپی شاخ ـ ١٩٨٩)، (چاپی یه‌كه‌م ـ ٢٠٠٨)، (چاپی دووه‌م ـ٢٠١٥)، له ژێر ناوی خوازراوی سابیر عه‌لی ئه‌حمه‌د ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی له چاپ داوه و به به‌شی یه‌كه‌م ناو براوه، (چاپی دووه‌م ـ ١٩٩١)، (چاپی سێیه‌م ـ ٢٠٠٨).
- ده‌فته‌ری كاف ـ (چاپی یه‌كه‌م ـ ٢٠٠١)، (چاپی دووه‌م ـ ٢٠١٣)
- به ڕه‌نگی خۆی دوور له سیاسه‌ت ـ (چاپی یه‌كه‌م ـ ٢٠٠٥)، (چاپی دووه‌م ـ ٢٠١٥).
- ئهلزهمیر ـ ٢٠٠٧، به‌شی یه‌كه‌م.
- ڕوناهی زه‌رده‌شت ـ (چاپی ـ ٢٠٠٨)، (چاپی دووه‌م ـ ٢٠١١)، (چاپی سێیه‌م ـ ٢٠١٥). ساڵی ٢٠٠٩ وه‌رگێرانی ئه‌م به‌رهه‌مه به زاراوه‌ی كرمانجی سه‌روو له شاری ئامه‌د له چاپ دراوه.
- چۆن فێری ڕقت ده‌كه‌ن ـ ٢٠١٠.
- ویژدان و ئازادی ـ (چاپی یه‌كه‌م ـ ٢٠٠٧)، (چاپی دووه‌م ٢٠١٠)، (چاپی سێیه‌م ـ ٢٠١٥)، به‌رگی یه‌كه‌م.
- ویژدان .
- البیت الزجاجي للشرق الأوسط ـ (چاپی یه‌كه‌م ـ ٢٠١٠)، (چاپی دووه‌م ـ ٢٠١٥).
- حلاجیات (یقظة متوهجة في حضور الحلاج) ـ (چاپی یه‌كه‌م ـ ٢٠١٠)، (چاپی دووه‌م ـ ٢٠١٥)، ساڵی ٢٠١٤ له‌لایه‌ن شێرزاد هه‌ینی كراوه‌ته كوردی و به ناونیشانی حهلاجیات له چاپ دراوه.
- احتفالا بالوجود ـ (چاپی یه‌كه‌م ـ ٢٠١٠)، (چاپی دووه‌م ـ ٢٠١٥).
- بێداری ـ (چاپی یه‌كه‌م ـ ٢٠١٠)، (چاپی دووه‌م ـ ٢٠١٥).
- موطن النور، (چاپی یه‌كه‌م ـ ٢٠١٠)، (چاپی دووه‌م ـ ٢٠١٥).
- ئاگایی ـ (چاپی یه‌كه‌م ـ ٢٠١١)، (چاپی دووه‌م ـ ٢٠١٥).
- لحظة الحكمة ـ ٢٠١١. ساڵی ٢٠١٤ له ژێرناونیشانی چركه‌ساتی هۆشمه‌ندی له‌لایه‌ن شێرزاد هه‌ینی كراوه‌ته كوردی و له چاپ دراوه.
- انقلاب روحي (چلپی یه‌كه‌م ـ٢٠١٠)، (چاپی دووه‌م ـ ٢٠١٢)، چاپی سێیه‌م ـ ٢٠١٥)،، ساڵی ٢٠١٦ له ژێرناونیشانی كوده‌تای ڕۆحی له‌لایه‌ن شێرزاد هه‌ینی كراوه‌ته كوردی و له چاپ دراوه.
- چركه ساتی هۆشمه‌ندی ـ ٢٠١٤.
- الأعمال الكاملة ـ تسع مجلدات ـ ٢٠١٥.
- كۆبه‌رهه‌م ـ نۆ به‌رگ ـ ٢٠١٥.
- نهێنییه شاراوه‌كه ـ (چاپی یه‌كه‌م ـ ٢٠١٥)، (چاپی دووه‌م ـ ٢٠١٦).
- لمن تفتح الأزهار؟ ـ (١ا٣ی یه‌كه‌م ـ ٢٠١٢)، (چاپی دووه‌م ـ ٢٠١٥)، له ژێر ناونیشانی گوڵه‌كان بۆ كێ ده‌پشكوێن؟ له ساڵی ٢٠١٦ كراوه‌ته كوردی.
- ڕۆژانی ڕاژان ئیدریس پیرۆزه ـ ٢٠١٦.
- سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه ـ ٢٠١٩.
- كوردستان ودول الجوار ـ ٢٠١٩.
- ده‌فته‌ری خاك.[١]
- ↑ سەرچاوە:پارتیپیدیا