جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «سۆران خورماڵی»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٣٩: | ھێڵی ٣٩: | ||
[[پۆل:کەسایەتی]] | [[پۆل:کەسایەتی]][[پۆل:جۆری کەس: موزیکژەن/ ژەنیار]][[پۆل:زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست]] [[پۆل:جۆری کەس: هۆزانەوان]] [[پۆل:رەگەزی کەس: نێر]] | ||
[[پۆل:نەتەوە: کورد]] [[پۆل:شار و شارۆچکەکان: سلێمانی]][[پۆل:وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان]] |
دوایین پێداچوونەوەی ٠٦:٠٥، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٤
سۆران حەمە ڕەشید ئەحمەد ناسراو بە (سۆران خورماڵی) لە 01-07-1971 لە شارۆچکەی خورماڵ لە دایکبووە.
سۆران خورماڵی قۆناغەکانی خویندنی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە و دەرچوی ئامادەیی کشتوکاڵی بەشی ئاژەڵداریە.
سەرەتای کاری هونەری : لە تەمەنی چواردە ساڵیەوە دەستی کردووە بە خوێندنی مۆسیقا لە سەر ئامێری گیتار و باس گیتار و فلامینگۆ بۆ ماوەی چوار ساڵ لە چالاکی قوتابخانەکان بەشداری و کاری هونەری ئەنجامداوە
ئەندامی تیپی مۆسیقای دیلان بووە بەشداری سەرجەم چالاکی و ڤیستیڤاڵی ساڵانەیی قوتابخانەکانی کردووە و لەسەر ئاستی عێراق چەند جارێک ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە.
بواری ئەدەب و هونەر : هەر لەسەرەتایی لاویدا وەک گەنجێکی چالاک لە بواری ئەدەب و هونەردا دەست بەکاربووە هەمیشە هۆنراوەکانی لە ڕۆژنامەکاندا بڵاوکردوەتەوە و بەشداری چەندان کۆڕی هونەری کردوە لە شاری سلێمانی و ناوچەکانی تری کوردستان.
لە ساڵی 1992 یەکەم دیوانە شیعری خۆی بڵاوکردۆتەوە بەناوی ( ئەلف ) لەگەڵ هەندێک چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی.
بەجێهێشتنی ووڵات : بەهۆی سەربازی ڕژێمی عێراق و نا سەقامگیری ووڵاتی بەجێهێشت و لە ووڵاتەکانی ڕووسیا و سلۆڤاکیاو هۆڵەنداو ژیاوە ، لە ئێستادا لە ووڵاتی سکۆتڵاندا دەژی.
کارو چاڵاکیەکانی لە دەرەوەی کوردستان : وەک کەسێکی چالاک و غەمخۆری نیشتیمانی خۆی لەهەموو خۆپیشاندان و پشتگیری بۆ دۆزی کورد هیچ کات درێخی نەکردوە وەک ڕۆژنامەنووس کاری کردوە وەک وێنەگر هەمیشە توانیویەتی چالاکیەکانی کوردانی تاراوگە بە ئەرشیف بکات.
پێکەی سیاسی : لە سەرەتایی دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە لە تاڕاوگە گڕووتینێکی زۆر باشی هەبووە بۆ ڕێکخستنی چالاکیەکان و ماوەیەک ئەندامی بازنەی گۆڕان بووە لە باشووری هۆڵەندا چالاکەوانێکی باش بوە لە ڕێکخراوە کوردیەکان بۆ نزیکردنەوەی کوردانی تاراوگە لە بۆنە نیشتیمانیەکاندا.
لە ئێستادا : سەرقاڵی نوسینەوەی کتێبێکی تایبەت بە بیرەوەریەکانیەتی بەم نزیکانە بە زمانی ئینگلیزی بڵاو دەکرێتەوە.
لە سۆشیال میدیا : کەسێکی چالاکە لە بواری نوسین و مۆسیقا و ووێنەگرتن و نوسینەوەی مێژودا.
کاری نواندن : له چەندان شانۆدا بەشداری هەبووە لە کۆتا فلیمدا لە ساڵی 1992 لە فلیمکێدا ڕۆڵی زیندانییەکی بینیووە بەناوی ( مەرگی ئەرخەوانی ) کە لەسەر شاشەی تلفزیۆنەکان پەخش کرا.
تێبینی: تۆمارێکی تایبەت بۆ کورد کۆلێکت لەلایەن بەرێز (کاوە محەمەد) سەبارەت بە ژیان و کارنامەی ( سۆران خورماڵی).