جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «شەماڵ عەبەڕەش»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
 
(یەک دەستکاری مامناوەند لەلایەن ھەمان بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت)
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
لە ساڵی 1955 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە '''[[سلێمانی]]''' تەواوکردووە، لە ساڵی 1974 خوێندن بە جێدێڵی و ڕوودەکاتە شاخ.  
لە ساڵی 1955 لە شاری '''[[سلێمانی]]''' لە دایکبووە و قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە '''[[سلێمانی]]''' تەواوکردووە، لە ساڵی 1974 خوێندن بە جێدێڵی و ڕوودەکاتە شاخ.  
[[پەڕگە:71709730 .jpg|وێنۆک]]


ساڵی 1976 پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی لە شاری بەغدا تەواوکردووە و ساڵی 1977 بووەتە مامۆستای سەرەتایی لە کەناروێ و بۆ ماوەی 6 مانگ پاشان گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان لە سلێمانی.  
ساڵی 1976 پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی لە شاری بەغدا تەواوکردووە و ساڵی 1977 بووەتە مامۆستای سەرەتایی لە کەناروێ و بۆ ماوەی 6 مانگ پاشان گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان لە '''[[سلێمانی]]'''.  


ساڵی 1993 کوردستان جێدێڵیت و ڕوو لە هەندەران دەکات.  
ساڵی 1993 کوردستان جێدێڵیت و ڕوو لە هەندەران دەکات.  
ھێڵی ٣٢: ھێڵی ٣٣:




 
ئامادەکردنی: زانا گەڵاڵی - ماڵپەڕی کڵاوڕۆژنە


[[پۆل:کەسایەتی]]
[[پۆل:کەسایەتی]]

دوایین پێداچوونەوەی ‏٠٧:٢٨، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤

لە ساڵی 1955 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە سلێمانی تەواوکردووە، لە ساڵی 1974 خوێندن بە جێدێڵی و ڕوودەکاتە شاخ.

71709730 .jpg

ساڵی 1976 پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی لە شاری بەغدا تەواوکردووە و ساڵی 1977 بووەتە مامۆستای سەرەتایی لە کەناروێ و بۆ ماوەی 6 مانگ پاشان گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان لە سلێمانی.

ساڵی 1993 کوردستان جێدێڵیت و ڕوو لە هەندەران دەکات.

پاش هەڵوەشاندنەوەی تیپی سۆران ساڵی 1972 دەبیتە ئەندامی تیپی پێشڕەوی شانۆی کوردی و لە ساڵی 1975 تا ئێستا ئەندامی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کوردە و لە سلێمانی زۆربەی بەرهەمەکانی لە کۆمەڵە ئەنجامداوە.

ساڵی 2009 لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا بە بێ ئامادەبوونی خۆی مەدالیای ئاڵتوونی وەک ڕێزلێنان پێ بەخشرا.

بەرهەمەکانی لە هەندەران:

  • - ساڵی 1994 کوورتە فیلم بە زمانی کوردی وەرگێڕانی هۆلەندی لە تیڤی RTL4، هۆڵەندی لە دەرهێنانی حسێن سێودین.
  • - فیلمی ئەو هەرزەکارەی کە ئێتر نادوێ – لەگەڵ هونەرمەندی ناسراوی هۆڵەندی Ben Sombogard لە ساڵی 1995 لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی دیکەی کورد لەوانە ئەکرەم سلێمان دیمەنەکانی ئەم فیلمە لە وڵاتانی بەلجیکا مەغریب هۆڵەندا وێنەگیرابوون.
  • - ساڵی 1996 بەشداری لە کاریکی شانۆیی کرد بۆ منداڵانی پەنابەر لە هۆڵەندا بەناوی -تاجەکەی شازادە
  • - ساڵی 1997 وەک یاریدەدەری دەرهێنەر بەشداری لە موزیکەلالێکی (Oparet) ی هۆڵەندی کرد لەگەڵ دەر هێنەری هۆڵەندی (Erik van Waalaijk van Doorn)
  • - ساڵی 1998 بە شانۆی دووبارەی داستانێک بەشداری یەکەم فیدستڤاڵی شانۆی کوردی لە تاراوگە کرد لە بەرلین ئەم شانۆیە لە ئامادەکردن و دەرهێنانی هونەرمەند سیروان ڕەحیم بوو
  • - ساڵی 2000 بەشداری لە دووەم فیستڤاڵی شانۆی کوردی لە تاراوگە کرد بە شانۆی پێنج (5) تابلۆ لە ئامادەکردن و دەرهێنانی هونەرمەند شۆڕش قادر بوو هەر لەم فیتسڤاڵە خەڵاتی باشترین ئەکتەری پێ بەخشرا.
  • - ساڵی 2001 ڕۆڵی سەرەکی بینی لە فیلمی سینەمایی 35 میلم ڕۆژانی زەرد ئەم بەرهەمە بەشداری چەندین فیستڤاڵی جیهانی ڕدووە کە بەرهەمێکی ئەڵمانی بوو.
  • - ساڵی 2002 ڕۆڵی سەرەکی بینی شانۆی - شەوی زاوایەتی- بە زمانی هۆڵەندی کە لە نووسین Vera Aikens دەرهێنانی هونەرمەندی عەرەب ڕسول السغیر
  • هەر لە ساڵی 2002 ڕۆڵی سەرەکی بینی لە درامای تەلەڤزیۆنی Hallo Holand کە لە نووسین و دەرهێنانی هونەرمەند ئەکرەم سلێمان بوو.
  • - لە ساڵی 2004 ڕۆڵی سەرەکی بینی لە درامای تەلەڤزیۆنی (نامۆیی) کە لەنووسین دەرهنانی هونەرمەند شۆڕش قادر بوو.
  • - هەر لە هەمان ساڵدا 2004 بە ڕۆڵی سەرەکی بەشداری لە فیلمی دەریایەک لە بیرەوەریم-یکرد کە لەنووسین و دەرهێنانی هونەرمەند کامەران ڕەئوف بوو.
  • -ساڵی 2005 ڕۆڵی سەرەکی بینی لە کوورتە فیلمی Gekleurde Ijs بە زمانی هۆڵەندی بۆ Art Universaty لە دەرهێنانی هونەرمەند ئاکۆ سیرینی بوو
  • - ساڵی 2006 ڕۆڵی سەرەکی بینی لە شانۆی De Herineringen بە زمانی هۆڵەندی ئەم شانۆیە لە نووسین و دەرهێنانی هونەرمەند کامەران ڕەئوف و وەرگێڕانی بۆ هۆڵەندی شەماڵی عەبەڕەش پێداچوونەوەی زمان Tom Theo Smit
  • - ساڵی 2006 بەشداری لە زنجیرە درامای تەلەڤزیۆنی بە زمانی ئینگلیزی بە ناوی – Casualtym- لە دەرهێنانی هونەرمەندی بەریتانی Ben Morris
  • - هەر لە ساڵی 2006 ڕۆڵی سەرەکی بینی لە کوورتە فیلمی (دڵشاد) کە لەنووسین و دەرهێنانی ئاکۆ سیرینی بۆ Art Universaty بوو لە Utrecht
  • - ساڵی 2007 ڕۆڵی سەرەکی بینی لە 8 ئەڵقەی زنجیرە درامای Nederlands aan het werk بە زمانی هۆڵەندی کە لە دەرهێنانی هونەرمەندی هۆڵەندی (Ruben Bults)
  • - هەر لە هەمان ساڵدا ڕۆڵی سەرەکی بینی لە شانۆی (دەرگە) بە زمانی کوردی ئەم شانۆیە لە نووسینی نووسەری ناوداری حەرەب (یوسف السغیر) و وەرگێڕان بۆ کوردی جەمال خەمباری شاعیر، وە وەرگێڕانی بۆ هۆڵەندی هونەرمەند شەماڵی عەبەڕیش بوو
  • - ساڵانی 2008 و سەرەتای 2009 ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە 5ئەڵقەی زنجیرە درامای منداڵان بە زمانی هۆڵەندی بۆ کۆمپانیای Ooit لە نووسین و دەرهێنانی ئەکرەم سولێمان کە ئێستا لە هۆڵەندا نمایش دەکرێت.
  • لە دوای نیشتەجێبوونی لە بەریتانیا بەشداریکردووە لە ڕێکخستن و سەرپەریشتیکردنی فیستڤاڵی مۆنۆدرامای کوردی لەلەندەن لە هەمانسالیشدا زنجیرە درامای Guardians of the Museum' ڕۆڵی بینیوە کە درامایەکی نوێی کە ناڵی BBC1.


ئامادەکردنی: زانا گەڵاڵی - ماڵپەڕی کڵاوڕۆژنە