جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «گۆران»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
 
ھێڵی ٤٧: ھێڵی ٤٧:
* '''[[گوڵچنی دیوانی گۆران لەگەڵ دەستووری زمانی کوردی]]'''
* '''[[گوڵچنی دیوانی گۆران لەگەڵ دەستووری زمانی کوردی]]'''
* '''[[كۆنگرەی دووەمی مامۆستایانی كورد]]'''
* '''[[كۆنگرەی دووەمی مامۆستایانی كورد]]'''
* '''[[پیرەمێرد و حوسێن حوزنی موکریانی و گۆرانی شاعیر و فایەق بێکەس]]'''
* '''[[دەروونشیکاری شیعری کوردی]]'''





دوایین پێداچوونەوەی ‏٠٩:٠٤، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤

ناوی عەبدوڵڵا بەگە و کوڕی سلێمان بەگی کوڕی عەبدوڵڵا بەگە.

باوک و باپیریشی لە ھۆنراوە و وێژەدا بەھرەیان ھەبووە.

بنەماڵەی باپیری لە بەگزادەی «میران بەگی» لە ناوچەی مەریوان بوون. پاشان ڕوودەکەنە هەڵەبجە چونکە خۆیان بە گۆران زانیوە ‌و لەوێ جێگر دەبن.

گۆرانی شاعیر..jpg

گۆران لە ساڵی 1904 یان لە 1905دا لە هەڵەبجە لەدایکبووە.

لای باوکی قورئان ‌و سەرەتای خوێندنی خوێندووە. پاشانیش لە مزگەوتی پاشا‌ی هەڵەبجە بووە بە فەقێ. لە دوا ساڵەکانی جەنگی جیھانیی یەکەم ‌و سەرەتای ھاتنی ئینگلیزدا، بۆ ماوەیەک هەڵەبجە چۆڵ دەبێت ‌و خەڵک ڕوودەکەنە لادێکانی دەوروپشت. ماڵی باوکی گۆرانیش لە بەھاری 1919ەوە تا پاییزی ئەو ساڵە ڕوودەکەنە چەمی بیارە ‌و لەوێ لە باخێکدا ھەوار دەخەون ‌و بۆ پایز ئەگەڕێنەوە بۆ ھەڵەبجە.

کە یەکەم قوتابخانەی زمانی تورکی لە هەڵەبجە دانرا، بۆ پۆلی یەکەم وەرگیراوە. وەک گۆران خۆی گێڕاویەتەوە چوونی بۆ قوتابخانە پچڕپچڕ بووە.

پۆلی چوارەمی لە سەردەمی داگیرکرانی هەڵەبجەدا لەلایەن ئینگلیز‌ەوە تەواو کردووە.

لە ١٩١٩دا سلێمان بەگی باوکی گۆران کۆچی دوایی دەکات. پاشان لە 1921دا محەمەد بەگی برای، بە ھاندانی مستەفا سائیب، لەگەڵ عەبولواحید نووریی خاڵۆزایدا دەیاننێرێت بۆ قوتابجانەی عیلمییەی کەرکووک بۆ خوێندن.

بەڵام ھەر لەو ساڵەدا محەمەد بەگی برایشی دەکوژرێ.

ئیتر گۆران کەسی وەھای نامێنێ گوزەرانی خوێندنی خۆی ‌و ژیانی دایکی ببات بەڕێوە، لەبەرئەوە دەست لە خوێندن ھەڵئەگرێت ‌و لە ساڵی 1922ەوە تا ساڵی 1925 گەلێ دەست تەنگی ئەچێژێ.

گۆران بۆ یەکەمجار لە ساڵی1925دا بە مامۆستایی لە قوتابخانەی هەڵەبجە' دامەزراوە ‌و تا 1937 لە خوێندنگەکانی ئەو ناوچەیەدا ماوەتەوە.

لە سەرەتای 1959دا سەرپەرشتیی گۆڤاری شەفەق ئەگرێتە دەست و بە ناوی بەیان دەریدەکات. لە ئیسکانی سلێمانیش دایدەمەزرێنێت و تا ناوەڕاستی 1960 کاری تێدا دەکات.

دواتر بە بیانووی ئەوەوە کە گوایە بێپرس کاری بەجێهێشتووە - کار بەجێهێشتنەکەی بۆ ڕۆشتن بووە بۆ شەقڵاوە بۆ بەشداربوون لە کۆنگرەی دووهەمی مامۆستایانی کورد دا - لەسەر کار لای دەبەن.

لە ناوەڕاستی ساڵی 1960دا دێتە بەغدا و ئەبێ بە یاریدەدەری پڕۆفیسۆر لە بەشی کوردی کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا و بە ئەندامی دەستەی نووسەرانی رۆژنامەی ئازادی.

كۆچی دوایی

لە سەرەتای 1962دا ژانەسک زۆری پێ ئەهێنێ. دەرئەکەوێ کە گەدەی تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووه.

نەشتەرگەرێکی سەرکەوتووی لە بەغدا بۆ دەکرێ بەڵام بەداخەوە پاش وادەیەك. پاش ئەو نەشتەرگەرییە لە نیساندا ئەچێ بۆ مۆسکۆ و سێ مانگێک لە نەخۆشخانەی کرێملین و سەنەتۆری بەرڤیخە بەسەرئەبا و پاشان ئەگەڕێتەوە بۆ عێراق. پاش گەڕانەوەی بەماوەیەکی کەم نەخۆشییەکەی سەرهەڵئەداتەوە و تەنگی پێ هەڵئەچنێ. لەبەرئەوە ئەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و لەوێ لە جێدا ئەکەوێ.

لە کاژمێر نۆ و نیوی بەیانی (1962-11-18) کۆچی دوایی دەکات.

بابەتە پەیوەستکراوەکان