جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «سینەما سیروان لە هەولێر و چەند یادگاریەک»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
(پەڕەی دروست کرد بە «'''کامەران وریا قانع''' وێنۆک لەم هەفتەیە لەبەر هەندێک کار سەردانی هەولێرم کرد، بەیانیەکی زوو لەسلێمانیەوە بەره و هەولێر بەرێکەوتم بەهیوای ئەوەی کارەکانم زوو تەواو کەم لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر. بەیانی زوو پێش ک...»ەوە)
 
(٢ دەستکاری لەلایەن ھەمان بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت)
ھێڵی ٢: ھێڵی ٢:
[[پەڕگە:191162019 500-500.jpg|وێنۆک]]
[[پەڕگە:191162019 500-500.jpg|وێنۆک]]

لەم هەفتەیە لەبەر هەندێک کار سەردانی هەولێرم کرد، بەیانیەکی زوو لەسلێمانیەوە بەره و هەولێر بەرێکەوتم بەهیوای ئەوەی کارەکانم زوو تەواو کەم لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر.
لەم هەفتەیە لەبەر هەندێک کار سەردانی [[هەولێر]]م کرد، بەیانیەکی زوو لە '''[[سلێمانی]]'''ەوە بەره و [[هەولێر]] بەرێکەوتم بەهیوای ئەوەی کارەکانم زوو تەواو کەم لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر.
بەیانی زوو پێش کردنەوەی فەرمانگەکان بەرووی هاوڵاتیان من گەیشتەمە ئەوێ هێشتا شەقامەکان چۆل بوون لە ئۆتۆمبێل. من نزیکەی 45 خولەک کاتم هەبوو کەسەربەست بم، لەبەرئەوە بریارمدا بچم نانی بەیانی بخۆم لە کۆڵانی سینما سیروان. دوری نێوان بەرێوەبەرايەتی پەروەدەری گشتی و سینما سیروان نزیکەی 5 خولەکێکە بەپیاسەکردن.

کەچومە ئەوکۆڵانەی سینما سیروانی خەیاڵ منی بردەوە بۆ سەرەتاو ناوەراستی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، تەمەنی هەرزەکاریم کە زۆرکاتم لەم کۆڵانە بەسەر بردوه، یەکسەر ئەورۆژانەم بیرئەکەوتەوە کە لە قوتابخانە لەگەڵ هاورێکانم دوای تەواوبوون یان زۆرجار لەکاتی دەوامی فەرمی ڕامان ئەکرد و خۆمان ئەگەیاندە ئەوکۆڵانە.
کە چومە ئەو کۆڵانەی سینەما سیروانی خەیاڵ منی بردەوە بۆ سەرەتاو ناوەراستی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، تەمەنی هەرزەکاریم کە زۆرکاتم لەم کۆڵانە بەسەر بردوه، یەکسەر ئەورۆژانەم بیرئەکەوتەوە کە لە قوتابخانە لەگەڵ هاورێکانم دوای تەواوبوون یان زۆرجار لەکاتی دەوامی فەرمی ڕامان ئەکرد و خۆمان ئەگەیاندە ئەوکۆڵانە.

ئەوکاتە هەموو خۆشیمان ئەوە بوو بچینە سینما. کە چومە ناوەراستی کۆڵانەکە، دووبارە خەیاڵ منی بردەوە بۆ ئەو ڕۆژگارانەی کەئەم کۆڵانە هەر بە بۆنی (لەفەی گەص ” شاورمەی گۆشت ”) ڕێبوارانی مەست ئەکرد، کۆڵانێک تەسکوکورت، بەڵام پڕ بوو لەژیان، لەوکۆڵانەدا چەندین دوکانی گەصی لێبوو یەک لەیەک قەرەبالغتر ئەوکات زۆر عجیب بوو لەلام کە ئەو هەموو کەسە لەکوێوە ئەهاتنە ئه و کۆڵانه …، لەبیرمە چەند دوکانێکی تر هەبوو، وەکو دوکانی (ڤیدۆ و کاسێتی به کرێ ئةدا) چایخانەیک و گەراجێکی لێ بوو یاری بلیارد و تێنس و دووگۆڵی دەستی تیا ئەکرا، هەروەها دوکانێکی لێ بوو لەفەی گۆشتی ڕۆست و مریشک و جگەر فروش.
ئەوکاتە هەموو خۆشیمان ئەوە بوو بچینە سینەما. کە چومە ناوەراستی کۆڵانەکە، دووبارە خەیاڵ منی بردەوە بۆ ئەو ڕۆژگارانەی کەئەم کۆڵانە هەر بە بۆنی (لەفەی گەص ” شاورمەی گۆشت ”) ڕێبوارانی مەست ئەکرد، کۆڵانێک تەسکوکورت، بەڵام پڕ بوو لەژیان، لەوکۆڵانەدا چەندین دوکانی گەصی لێبوو یەک لەیەک قەرەبالغتر ئەوکات زۆر عجیب بوو لەلام کە ئەو هەموو کەسە لەکوێوە ئەهاتنە ئه و کۆڵانه …، لەبیرمە چەند دوکانێکی تر هەبوو، وەکو دوکانی (ڤیدۆ و کاسێتی به کرێ ئةدا) چایخانەیک و گەراجێکی لێ بوو یاری بلیارد و تێنس و دووگۆڵی دەستی تیا ئەکرا، هەروەها دوکانێکی لێ بوو لەفەی گۆشتی ڕۆست و مریشک و جگەر فروش.

ئەورۆژگارانە هەرزەکار بووین، تاقە ڕێگەیەک کە بەدنیای دەرەوەی ئەیبەستینەوە ئه و سینەمایانە بوون، هەر لەفلیمەکانیەوە تاکو ئەو پۆستەرە گەورانەی فلیمەکان کە زۆرترینیان کچێکی نمیچە ڕووت یانکچێک لەباوەشی کورێک بوو. بۆ من چوونە ناوسینما وەکو ئەوە وابوو دوو دەستی نادیار بێن و دوورم خەنەوە لەسەر زەوی، بمبەن بۆ کیشوەرێکی دوور، لەناو سینەمادا هەموو شتێکت دەربارەی کۆمەڵگا و دەوربەر لەبیر ئەچوەوە؛ چەند خولەکێک ئەبوویت بە بونەوەرێکی تر.

ھێڵی ١٧: ھێڵی ١٧:
زۆرجار کە ئەچویتە ناوهۆڵی سینەما لەبەر قەرەبالغي جێگا نەدەما و هولەکەش تاریک ئەبوو لەبەر ئەوە کەسێک بەخۆیی و لایتێکی دەستی هاواری ئەکرد وەرە ئێره برا ! هەندێکجار لایتەکەی لەناو چاوت ئەدا، زۆرجار دەبوایە لەسەر پلیکانەی نێوان هەردوولای کورسیەکان دابنیشت بەتایبەتە لە فلیمە هیندیەکان، یان ئەو فلیمە ئەمریکیانەی کە زۆربەیان ئەکشن بوون، یان ئەو کاتانەی کەدرەنگ ئەچوویت بلیت بکریت و لەکاتی کرینی بلیتەکە گوێت لە زەنگی دەست پێکردنی فلیمەکە ئەبوو (خۆشترین زەنگ بوو لەژیانم کە گوێبیستی بم بەتایبەتی کاتێک زوو ئەچویتە هۆڵەکه و لەچاوەروانی ئەبوییت بەبیستنی لێدانی زەنگی دەست پێکردن خۆت ئامادەئەکرد بۆ سەفەرێک لەگەڵ فلیمەکە بکەیت). خۆشی ئەو دۆخە ئەوەبوو لەکاتی نمايشکردنی لەقتەیەکی شەردا دەبوە فیکە لێدان و چەپڵە ڕێزان، بەڵام لەکاتی لەقتەیەکی ڕۆمانسی یان ماچ ئه و هۆڵه کزو بێ دەنگ ئەبوو لەپڕ یەکێک بەدەنگی بەرز کۆمنتێکی بازاریی ئەداو دواتر بەدوای ئەو هاوار و فیکە دەستی پێ ئەکردەوە.. هەروەها ناوبڕی نێوان فلیمەکەش باش بوو بۆخواردنی شتێک یان خواردنەوەی ساردەمەنیک.

من خۆم یەکەم فلیم کە لە سینما سیروان بینیم ئەگەر خەیاڵم خیانەتم لێ نەکات فلیمی (عمر مختار بوو) لەبیرمە زۆر زۆر قەرەبالغ بوو. یەکێک لەسیفەتەکانی ئەوکاتی سینما ئەوە بوو کە زۆرجار فلیمەکە زۆرکورت کرابوەوە چونکە لێیان ئەپچڕی یان سانسۆری ئەخرایەسەر، لەبەرئەوە زۆرجار لەناوەراستی فلیمەکە لەقتەیەکی ڕووتی فلیميکی تریان پیشان ئەدا، خۆش ئەوە بوو دوای ئەو لەقەتە ڕووتە خەڵکێکی زۆر ئەهاتنە دەرەوەی هۆڵەکە چونکە پێشتر ئەو فلیمەیان دی بوو!. هەروەها دۆخی ناخۆشی ئەوکاتە ئەوەبوو زۆرجار لەکاتی تەواوبوونی فلیمەکان و چۆڵکردنی هۆڵەکە، لەپێش دەرگای سینەماکان مەفرەزەکانی سوپای گەل (جەیش شەعبی) سەیتەرەیان دائەناو داوای ناسنامەیان لەخەڵک ئەکردو زۆر گەنجیان ئەگرت.
من خۆم یەکەم فلیم کە لە سینەما سیروان بینیم ئەگەر خەیاڵم خیانەتم لێ نەکات فلیمی (عومەر موختار بوو) لەبیرمە زۆر زۆر قەرەبالغ بوو. یەکێک لەسیفەتەکانی ئەوکاتی سینەما ئەوە بوو کە زۆرجار فلیمەکە زۆرکورت کرابوەوە چونکە لێیان ئەپچڕی یان سانسۆری ئەخرایەسەر، لەبەر ئەوە زۆر جار لە ناوەراستی فلیمەکە لەقتەیەکی ڕووتی فلیميکی تریان پیشان ئەدا، خۆش ئەوە بوو دوای ئەو لەقەتە ڕووتە خەڵکێکی زۆر ئەهاتنە دەرەوەی هۆڵەکە چونکە پێشتر ئەو فلیمەیان دی بوو!. هەروەها دۆخی ناخۆشی ئەوکاتە ئەوەبوو زۆرجار لەکاتی تەواوبوونی فلیمەکان و چۆڵکردنی هۆڵەکە، لەپێش دەرگای سینەماکان مەفرەزەکانی سوپای گەل (جەیش شەعبی) سەیتەرەیان دائەناو داوای ناسنامەیان لەخەڵک ئەکردو زۆر گەنجیان ئەگرت.

لەکۆتایی ئەم بیرەوەرییە کاتێک هاتمەوە سەرخۆم چومە ئەو چایخانەی ئێستاش ماوە، نانی بەیانیم و چایەکەم خواردەوە، کابرایەکی بەتەمەن بەرامبەرم دانیشت بوو، لێم پرسی ئەخباری سینما سیروان چیه ؟ وەڵامێکی سەیر و جوانی دامەوە بەشێوەی هەولێریەکی ساف و بێگەرد وتی : مامۆستا ژیانی خەڵک بەخۆیی بویتە سینما، ئیتر سینەمامان لۆچیە ! دواتر درێژەی بەقسەکردن داو وتی : ئەوە نزیکەی دووسارە سینەما قەپاتکرایە، بریارە تێکی بدەن و بیکەن بەپارک !. منیش لێرەوە ئەلێم خۆزگە پارێزگای هەولێر نەدەهێشت ئەو کۆلان و سینەمایە و گازینۆی لەیالی تێک بچێت، چونکە کەم کەس هەیە لەنەوەی پەنجاکان و شەستەکان و هەفتاکان ڕۆژێک لەرۆژان نەچوبێتە ئهو سینەمایە ‘ یان لەفەیەکی گەصی لەوێ نەخواردبێ.
لەکۆتایی ئەم بیرەوەرییە کاتێک هاتمەوە سەرخۆم چومە ئەو چایخانەی ئێستاش ماوە، نانی بەیانیم و چایەکەم خواردەوە، کابرایەکی بەتەمەن بەرامبەرم دانیشت بوو، لێم پرسی ئەخباری سینما سیروان چیه ؟ وەڵامێکی سەیر و جوانی دامەوە بەشێوەی هەولێریەکی ساف و بێگەرد وتی : مامۆستا ژیانی خەڵک بەخۆیی بویتە سینما، ئیتر سینەمامان لۆچیە ! دواتر درێژەی بەقسەکردن داو وتی : ئەوە نزیکەی دووسارە سینەما قەپاتکرایە، بریارە تێکی بدەن و بیکەن بەپارک !. منیش لێرەوە ئەلێم خۆزگە پارێزگای هەولێر نەدەهێشت ئەو کۆلان و سینەمایە و گازینۆی لەیالی تێک بچێت، چونکە کەم کەس هەیە لەنەوەی پەنجاکان و شەستەکان و هەفتاکان ڕۆژێک لەرۆژان نەچوبێتە ئهو سینەمایە ‘ یان لەفەیەکی گەصی لەوێ نەخواردبێ.<ref>سەرچاوە: ماڵپەری وتاری کورد</ref>

[[پۆل:کورتەباس]][[پۆل:یاداشت/ بیرەوەری]]

دوایین پێداچوونەوەی ‏٠٩:٣٤، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤

کامەران وریا قانع

191162019 500-500.jpg

لەم هەفتەیە لەبەر هەندێک کار سەردانی هەولێرم کرد، بەیانیەکی زوو لە سلێمانیەوە بەره و هەولێر بەرێکەوتم بەهیوای ئەوەی کارەکانم زوو تەواو کەم لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر. بەیانی زوو پێش کردنەوەی فەرمانگەکان بەرووی هاوڵاتیان من گەیشتەمە ئەوێ هێشتا شەقامەکان چۆل بوون لە ئۆتۆمبێل. من نزیکەی 45 خولەک کاتم هەبوو کەسەربەست بم، لەبەرئەوە بریارمدا بچم نانی بەیانی بخۆم لە کۆڵانی سینما سیروان. دوری نێوان بەرێوەبەرايەتی پەروەدەری گشتی و سینما سیروان نزیکەی 5 خولەکێکە بەپیاسەکردن.

کە چومە ئەو کۆڵانەی سینەما سیروانی خەیاڵ منی بردەوە بۆ سەرەتاو ناوەراستی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، تەمەنی هەرزەکاریم کە زۆرکاتم لەم کۆڵانە بەسەر بردوه، یەکسەر ئەورۆژانەم بیرئەکەوتەوە کە لە قوتابخانە لەگەڵ هاورێکانم دوای تەواوبوون یان زۆرجار لەکاتی دەوامی فەرمی ڕامان ئەکرد و خۆمان ئەگەیاندە ئەوکۆڵانە.

ئەوکاتە هەموو خۆشیمان ئەوە بوو بچینە سینەما. کە چومە ناوەراستی کۆڵانەکە، دووبارە خەیاڵ منی بردەوە بۆ ئەو ڕۆژگارانەی کەئەم کۆڵانە هەر بە بۆنی (لەفەی گەص ” شاورمەی گۆشت ”) ڕێبوارانی مەست ئەکرد، کۆڵانێک تەسکوکورت، بەڵام پڕ بوو لەژیان، لەوکۆڵانەدا چەندین دوکانی گەصی لێبوو یەک لەیەک قەرەبالغتر ئەوکات زۆر عجیب بوو لەلام کە ئەو هەموو کەسە لەکوێوە ئەهاتنە ئه و کۆڵانه …، لەبیرمە چەند دوکانێکی تر هەبوو، وەکو دوکانی (ڤیدۆ و کاسێتی به کرێ ئةدا) چایخانەیک و گەراجێکی لێ بوو یاری بلیارد و تێنس و دووگۆڵی دەستی تیا ئەکرا، هەروەها دوکانێکی لێ بوو لەفەی گۆشتی ڕۆست و مریشک و جگەر فروش.

ئەورۆژگارانە هەرزەکار بووین، تاقە ڕێگەیەک کە بەدنیای دەرەوەی ئەیبەستینەوە ئه و سینەمایانە بوون، هەر لەفلیمەکانیەوە تاکو ئەو پۆستەرە گەورانەی فلیمەکان کە زۆرترینیان کچێکی نمیچە ڕووت یانکچێک لەباوەشی کورێک بوو. بۆ من چوونە ناوسینما وەکو ئەوە وابوو دوو دەستی نادیار بێن و دوورم خەنەوە لەسەر زەوی، بمبەن بۆ کیشوەرێکی دوور، لەناو سینەمادا هەموو شتێکت دەربارەی کۆمەڵگا و دەوربەر لەبیر ئەچوەوە؛ چەند خولەکێک ئەبوویت بە بونەوەرێکی تر.

لە بیرمە چەندین جار لەبەرئەو پەنجەرە بچوکەی پێش سینما کە بلیتی لێ ئەفرۆشرا، ڕیزم ئەگرت یان بەهۆی قەرەبالغی لەدوورەوە تەماشای ئەو گەنجانەم ئەکرد کە زۆر زەحمەت بوو بزانیت کام سەرە هی کام جەستەیە ئەوەندە تێکەڵ یەک بووبوون، بەتایبەتی لەرۆژانی چەژن، هەتاکو لەو ڕۆژگارانەش کەسانێک کاسبیان بەبلیتی سینما ئەکرد و ئەچوون بەکۆمەڵ ئەیانکری و دواتر بەگرانتر بەخەڵکیان ئەفرۆشتەوە کەتاقەتی ئەو قەرەبالغیان نەبوو.

من ئەو کابرایەی کە بلیتەکانی لە خەڵک وەرئەگرت و ئەیهێشت بچنە ژوورەوە بەگرنگترین پیاوی سەر زەویم ئەزانی چونکە بە دەست ئەو بوو بچیتە ناو هۆڵی سینەماکه و کیشوەرێکی تر.

زۆرجار کە ئەچویتە ناوهۆڵی سینەما لەبەر قەرەبالغي جێگا نەدەما و هولەکەش تاریک ئەبوو لەبەر ئەوە کەسێک بەخۆیی و لایتێکی دەستی هاواری ئەکرد وەرە ئێره برا ! هەندێکجار لایتەکەی لەناو چاوت ئەدا، زۆرجار دەبوایە لەسەر پلیکانەی نێوان هەردوولای کورسیەکان دابنیشت بەتایبەتە لە فلیمە هیندیەکان، یان ئەو فلیمە ئەمریکیانەی کە زۆربەیان ئەکشن بوون، یان ئەو کاتانەی کەدرەنگ ئەچوویت بلیت بکریت و لەکاتی کرینی بلیتەکە گوێت لە زەنگی دەست پێکردنی فلیمەکە ئەبوو (خۆشترین زەنگ بوو لەژیانم کە گوێبیستی بم بەتایبەتی کاتێک زوو ئەچویتە هۆڵەکه و لەچاوەروانی ئەبوییت بەبیستنی لێدانی زەنگی دەست پێکردن خۆت ئامادەئەکرد بۆ سەفەرێک لەگەڵ فلیمەکە بکەیت). خۆشی ئەو دۆخە ئەوەبوو لەکاتی نمايشکردنی لەقتەیەکی شەردا دەبوە فیکە لێدان و چەپڵە ڕێزان، بەڵام لەکاتی لەقتەیەکی ڕۆمانسی یان ماچ ئه و هۆڵه کزو بێ دەنگ ئەبوو لەپڕ یەکێک بەدەنگی بەرز کۆمنتێکی بازاریی ئەداو دواتر بەدوای ئەو هاوار و فیکە دەستی پێ ئەکردەوە.. هەروەها ناوبڕی نێوان فلیمەکەش باش بوو بۆخواردنی شتێک یان خواردنەوەی ساردەمەنیک.

من خۆم یەکەم فلیم کە لە سینەما سیروان بینیم ئەگەر خەیاڵم خیانەتم لێ نەکات فلیمی (عومەر موختار بوو) لەبیرمە زۆر زۆر قەرەبالغ بوو. یەکێک لەسیفەتەکانی ئەوکاتی سینەما ئەوە بوو کە زۆرجار فلیمەکە زۆرکورت کرابوەوە چونکە لێیان ئەپچڕی یان سانسۆری ئەخرایەسەر، لەبەر ئەوە زۆر جار لە ناوەراستی فلیمەکە لەقتەیەکی ڕووتی فلیميکی تریان پیشان ئەدا، خۆش ئەوە بوو دوای ئەو لەقەتە ڕووتە خەڵکێکی زۆر ئەهاتنە دەرەوەی هۆڵەکە چونکە پێشتر ئەو فلیمەیان دی بوو!. هەروەها دۆخی ناخۆشی ئەوکاتە ئەوەبوو زۆرجار لەکاتی تەواوبوونی فلیمەکان و چۆڵکردنی هۆڵەکە، لەپێش دەرگای سینەماکان مەفرەزەکانی سوپای گەل (جەیش شەعبی) سەیتەرەیان دائەناو داوای ناسنامەیان لەخەڵک ئەکردو زۆر گەنجیان ئەگرت.

لەکۆتایی ئەم بیرەوەرییە کاتێک هاتمەوە سەرخۆم چومە ئەو چایخانەی ئێستاش ماوە، نانی بەیانیم و چایەکەم خواردەوە، کابرایەکی بەتەمەن بەرامبەرم دانیشت بوو، لێم پرسی ئەخباری سینما سیروان چیه ؟ وەڵامێکی سەیر و جوانی دامەوە بەشێوەی هەولێریەکی ساف و بێگەرد وتی : مامۆستا ژیانی خەڵک بەخۆیی بویتە سینما، ئیتر سینەمامان لۆچیە ! دواتر درێژەی بەقسەکردن داو وتی : ئەوە نزیکەی دووسارە سینەما قەپاتکرایە، بریارە تێکی بدەن و بیکەن بەپارک !. منیش لێرەوە ئەلێم خۆزگە پارێزگای هەولێر نەدەهێشت ئەو کۆلان و سینەمایە و گازینۆی لەیالی تێک بچێت، چونکە کەم کەس هەیە لەنەوەی پەنجاکان و شەستەکان و هەفتاکان ڕۆژێک لەرۆژان نەچوبێتە ئهو سینەمایە ‘ یان لەفەیەکی گەصی لەوێ نەخواردبێ.[١]

  1. سەرچاوە: ماڵپەری وتاری کورد