جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
 
(١٢٩ دەستکاری لەلایەن ٣ بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت)
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Hasandlsoz.jpg|وێنۆک]]
'''[[مەرگی چاوکاڵان]]'''

'''حەسەن دڵسۆز''' بۆ جاری يەکەم لە ئێزگەی بەغدا ساڵی 1964وەک هونەرمەندێکی لاو لەگەڵ هونەرمەندی گەورەی کورد مامۆستا (عەلی مەردان)ڕوبەڕوو دەبێتەوە و بۆ يەکەم جار وەک هونەرمەندێک پەسەند دەکرێت،.
نووسینی: '''[[ڕێڤان جاف]]'''
کە وەک (دڵسۆز) خۆی دەڵێت، لە کاتی دەرچوونم لەو تاقیکردنەوەيەدا و لەبەرانبەر ئەو کەڵە هونەرمەندە، لە کاتی پەڕينەوەمدا لە جادەی بەردەمی ئێزگە ئاگام لە خۆم نەمابوو و مەلەوانيم ئەکرد لە ناو خەياڵی هونەر، پاش ئەم ڕووداوە چەندين بەرهەمم تۆمار کرد لەوانە (چۆن پێنەکەنم بەم جۆرە گەنجە)لە ساڵی 1969لە ئێزگەی بەغدا کە لە ئاواز و تێکستی خۆمە، هەروەها بۆ هونەرمەند (عەلی حسين وەندی) گۆرانی بەناوبانگی (ئەی هاوسيەکەی بەر پەنجەرە)و(ئای کەوی گيانم کەوی)و(بەردە بەردە) و چەندين بەرهەمی تر ئەنجام داوە و گۆرانی (ئاواتی دڵ) کە لە ئاواز و تێکستی خۆمە لە ئێزگەی بەغدا تۆمار کردووەو دواتريش لە تلفزيۆنی (کەرکووکيش)پێشکەش کراوە، لە ساڵی 1974 و لە شاری خانەقين، مەنەلۆجی (کرانشينی يان کرێ چی) کە لە تێکست و ئاوازی خۆمە لەگەڵ هونەرمەند (ناسر حەسەن)ئەنجام دا، کە بۆ جاری يەکەم بوو لە مێژووی ئێراق و کوردستان لەو سەردەمە بە کامێرای سينەمايی ئەو جۆرە کارانە ئەنجام درا، چەندين بابەتی هونەریم ئەنجام داوە بەتايبەت لە کاتی مانگی ڕەمەزان دا و تائێستا خاوەنی 40 بەرهەمی هونەريم کە زۆربەيان لە ئێزگەی بەغدا تۆمار کراون.
[[پەڕگە:465916313 .jpg|وێنۆک]]

ڕانانێکی وردی ڕێڤان جاف بۆ ڕۆمانی (مەرگی چاوکاڵان)ی '''[[نەبەز گۆران]]'''

[[حەسەن دڵسۆز|درێژەی بابەت]]
نووسەر زۆر بە سادەیی ئازارەکانی داڕشتووە، دەتوانی جوانیی هەموو ڕستەیەکی لەو سادەییەوە ببینیتەوە، جوانی دەربڕین و داڕشتن کە لە ئاکامی بیرکردنەوە و ئەزموونەکانی نووسەرەوە زۆر بە ئاسانی لە بیروهزری خوێنەردا جێگیر دەبن، بواری خوێندنەوە بۆ خوێنەر ئاسانتر و لەبارتر دەکات بەبێ ئەوەی ئاسۆی بیرکردنەوە بشێوێنێت وا لە خوێنەر دەکات بە دوای ڕەگی کێشە و تاوانەکاندا بگەڕێت و هەڵوێست وەربگرێت. بە ڕوانگەیەکی بەرز و ڕۆشنەوە، بە دیدێکی ڕوون و ڕاستەوە واقیعیەتی مێژووی مەرگ و کاریگەری ڕووداوەکان لە مێشکی خوێنەردا گەڵاڵە و پەسەند دەکات وا لە خوێنەر دەکات هەر زوو لە نێو هزر و هەستەکانیدا ساغ بێتەوە، هێزی وشە و ڕستەکانی زۆر بە وردی خوێنەر بە ناوەڕۆکی ڕۆمانەکەوە دەبەستێتەوە.
 
نووسەر بە زامێکی قووڵ و ئازارێکی نەبڕاوەوە، بە کارامەیی و شارەزایی پوخت و چڕەوە، بە هەستێکی پڕ لە شانازی نیشتیمانی و نەتەوایەتی یەوە، ڕژان و ئافاتی مەرگ لە شارە بە هەیبەت و خانەدانەکەی هەڵەبجەدا دەگێڕێتەوە، بە دڵێکی پڕ ئازارەوە ئەو ئازارە جەرگبڕەی سەنگینی ژیانت لەبیردەباتەوە بە نێو بچوککردنەوە و چاوەڕوانی گەلیکی هەمیشە چاوەڕوانکراو و ئومێدبڕاو و زامداردا شۆڕدەبێتەوە کە کرانە کەرەستە و هەوێنی دەسەڵاتی خوێناویی و ستەمکاری بەعس. باس لە خامۆشیەکی ترسناک و ژەهراوی، باس لە هەتککردن و دەستبردنی ئاسمان و خاکی کوردستان دەکات کە دەستبردنە بۆ ڕۆحی نەتەوەیەک، باس لە خاڵێکی ڕەشی قڕکردن و کۆمەڵکوژی دەکات کە هێندەی ئەستێرەکانی سەر ئاسمانی شارەکە لە ناو کوچە و کۆڵان و ماڵ و قەراغ ڕێگاکاندا کوردی بێ دەرەتان کرانە قوربانی دەستی دیکتاتۆرێکی تاوانکار و خوێنڕێژ.
 
[[مەرگی چاوکاڵان|درێژەی بابەت]]

دوایین پێداچوونەوەی ‏١٠:١٤، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

مەرگی چاوکاڵان

نووسینی: ڕێڤان جاف

465916313 .jpg

ڕانانێکی وردی ڕێڤان جاف بۆ ڕۆمانی (مەرگی چاوکاڵان)ی نەبەز گۆران

درێژەی بابەت