جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «دەربەندی بازیان»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ئاشتی ئه‌حمه‌د وێنۆک ده‌ربه‌ندی بازیان به‌چه‌ندین ناو تۆمارکراوه لە مێژوودا و ده‌که‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌دێی ته‌کییه‌ی کاکه‌مه‌ندی سه‌ربه‌شارۆچکه‌ی '''چه‌مچه‌ماڵ'''، توێژه‌رێکی بواری مێژووییش ناو و مێژوو و...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
(یەک دەستکاری مامناوەند لەلایەن ھەمان بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت) | |||
ھێڵی ٢: | ھێڵی ٢: | ||
[[پەڕگە:2020-09-20 at 11.38.jpg|وێنۆک]] | [[پەڕگە:2020-09-20 at 11.38.jpg|وێنۆک]] | ||
ده‌ربه‌ندی بازیان به‌چه‌ندین ناو تۆمارکراوه لە مێژوودا و ده‌که‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌دێی ته‌کییه‌ی کاکه‌مه‌ندی سه‌ربه‌شارۆچکه‌ی '''[[ | ده‌ربه‌ندی بازیان به‌چه‌ندین ناو تۆمارکراوه لە مێژوودا و ده‌که‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌دێی ته‌کییه‌ی کاکه‌مه‌ندی سه‌ربه‌شارۆچکه‌ی '''[[چەمچەماڵ]]'''، توێژه‌رێکی بواری مێژووییش ناو و مێژوو و ڕووداوەکانی ئەو دەربەندە و شکستەکانی کورد لەو دەربەندەدا دەخاتەڕوو. | ||
له‌ساڵی 2013 ه‌وه له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌ربه‌ندی بازیان نۆژه‌نکراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ڕێگایه‌کی سه‌ره‌کییه که پارێزگای '''[[ | له‌ساڵی 2013 ه‌وه له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌ربه‌ندی بازیان نۆژه‌نکراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ڕێگایه‌کی سه‌ره‌کییه که پارێزگای '''[[کەرکووک]]''' به پارێزگای '''[[سلێمانی]]'''یه‌وه به‌ستووەته‌وه. | ||
[[پەڕگە:84869.jpg|وێنۆک|ڕاست]] | [[پەڕگە:84869.jpg|وێنۆک|ڕاست]] | ||
ھێڵی ١٠: | ھێڵی ١٠: | ||
ناوی دەربەندی بازیان لە چییەوە هاتووە؟ | ناوی دەربەندی بازیان لە چییەوە هاتووە؟ | ||
ئومێد خه‌تاب، توێژه‌ری مێژووی و مامۆستا له زانکۆی چه‌رموو بۆ ڕۆژنیوز وتی:”سەبارەت بە ده‌ربه‌ندی بازیان بیروبۆچوونی جیاواز هه‌یه بۆ نمونه مامۆستا '''[[ | ئومێد خه‌تاب، توێژه‌ری مێژووی و مامۆستا له زانکۆی چه‌رموو بۆ ڕۆژنیوز وتی:”سەبارەت بە ده‌ربه‌ندی بازیان بیروبۆچوونی جیاواز هه‌یه بۆ نمونه مامۆستا '''[[مەسعود محەمەد]]''' نوسەر پێیوایه، کە بازیان له (باجیان)ه‌وه هاتووه ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ربه‌نده‌که یاخود ناوچه‌که شوێنێک بووه بۆ وه‌رگرتنی باج له خه‌ڵک، به‌ڵام مامۆستا که‌ریم زه‌ندی و جه‌میل ڕۆژبه‌یانی پێیانوایه بازیان له (باسیان)ه‌وه یان سیانه‌وه هاتووه که ناوی دوو هۆزی کۆنی کوردن پێش هۆزه‌کانی هه‌مه‌وه‌ند و کافرۆش له‌ناوچه‌که‌دا جێگیربوون پاشان کۆچیان کردووه به‌ره‌و یه‌مه‌ن و دورگه‌ی عه‌ره‌بی”. | ||
دوایین پێداچوونەوەی ٠٧:٢٦، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤
ئاشتی ئه‌حمه‌د
ده‌ربه‌ندی بازیان به‌چه‌ندین ناو تۆمارکراوه لە مێژوودا و ده‌که‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌دێی ته‌کییه‌ی کاکه‌مه‌ندی سه‌ربه‌شارۆچکه‌ی چەمچەماڵ، توێژه‌رێکی بواری مێژووییش ناو و مێژوو و ڕووداوەکانی ئەو دەربەندە و شکستەکانی کورد لەو دەربەندەدا دەخاتەڕوو.
له‌ساڵی 2013 ه‌وه له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌ربه‌ندی بازیان نۆژه‌نکراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ڕێگایه‌کی سه‌ره‌کییه که پارێزگای کەرکووک به پارێزگای سلێمانییه‌وه به‌ستووەته‌وه.
ناوی دەربەندی بازیان لە چییەوە هاتووە؟
ئومێد خه‌تاب، توێژه‌ری مێژووی و مامۆستا له زانکۆی چه‌رموو بۆ ڕۆژنیوز وتی:”سەبارەت بە ده‌ربه‌ندی بازیان بیروبۆچوونی جیاواز هه‌یه بۆ نمونه مامۆستا مەسعود محەمەد نوسەر پێیوایه، کە بازیان له (باجیان)ه‌وه هاتووه ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ربه‌نده‌که یاخود ناوچه‌که شوێنێک بووه بۆ وه‌رگرتنی باج له خه‌ڵک، به‌ڵام مامۆستا که‌ریم زه‌ندی و جه‌میل ڕۆژبه‌یانی پێیانوایه بازیان له (باسیان)ه‌وه یان سیانه‌وه هاتووه که ناوی دوو هۆزی کۆنی کوردن پێش هۆزه‌کانی هه‌مه‌وه‌ند و کافرۆش له‌ناوچه‌که‌دا جێگیربوون پاشان کۆچیان کردووه به‌ره‌و یه‌مه‌ن و دورگه‌ی عه‌ره‌بی”.
باسی لەوشکرد:”مامۆستا شاکر فه‌تاح مێژوونوس، پێیوایه بازیان له (بێت زیان)ه‌وه هاتووه، ئه‌وه‌ش ناوێکی سریانییه، وه‌ک چه‌ند ناوێکی دیکه‌ی سریانییمان هه‌یه باعه‌زرا (بێت عه‌زرا)، باتۆڤا (بێت تۆڤا)، هه‌روه‌ها له کتێبی مورشید-یشدا ناوی بازیان له (زیان)ه‌وه هاتووه، چونکه به‌شێک له مێژوونووسان پێیانوایه ئێره شوێنێک بووه بۆ کورده‌کان تووشی زیان و دۆڕاندن بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ربه‌ندی بازیان چه‌ندین ناوی دیکه‌شی پێوتراوه وه‌ک (ده‌ربه‌نده وشکه) و (ده‌ربه‌نده ڕووته)، به‌ڵام ئه‌و بۆچوونه‌ی که زۆر نزیکه له ڕاستییه‌وه (باز) به‌واتای (هه‌ڵۆ) یان به‌واتای (هێلانه) دێت که واتا ئێره شوێنی یاخود هێلانه‌ی هه‌ڵۆ بووه و کاتی خۆی بوونیان هه‌بووه، هه‌رچه‌نده له‌سه‌رده‌می ئیسلام-یشدا مامۆستا تۆفیق وه‌هبی به‌گ پێیوایه ئاماژه‌یه‌کی کۆن که پێی کرابێت له کتێبی (نسهه‌ت لقلوب) ئێره به (ده‌ربه‌ند خه‌لیفه) ناسێرنراوه، ئه‌وه‌ش ناوێکی باتن-ییه و ئاماژه‌یه‌که بۆ ئیماندار”.
مێژووی ڕووداوەکانی دەربەندی بازیان:
ئومێد خه‌تاب، وتی:”ده‌بێت بگه‌ڕێیینه‌وه بۆ ئه‌و نوسینه بزمارییانه‌ی که مێژووی پێنوسراوه‌ته‌وه، تێیدا باس له‌وه ده‌کرێت له ساڵانی ٨٠٤- ٨٠٥ پێش زایین، ئاشور ناسر پاڵی دوو هێرشی هێناوه بۆ سه‌ر مه‌مله‌که‌تی زاموا و هه‌زار و ٤٦٠ که‌سیان لە خه‌ڵکی ئه‌و مه‌مله‌که‌ته کوشتووه، له‌ناوچه‌که ١٠٠ گوند بوونیان هه‌بووه.
هه‌روه‌ها، وتیشی:”له‌سه‌رده‌می سوڵتان سلێمانی قانوونی دووه‌م، کاتێک هێرشیان هێناوه بۆ سه‌ر به‌غدا و به‌و دهربهندەدا تێپه‌ڕیوون، له‌سه‌رده‌می نادر شای ئه‌فشاری ئێران له ٩ی تشرینی دوومی ساڵی ١٧٣٤دا کاتێک له‌شکرکێشی کردووه بۆ سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه، لێره سوپای جه‌مشید پاشا به‌ره‌نگاری بووه‌ته‌وه، دیاره سوپای تۆباڵ عوسمان پاشا ١٢ هه‌زار چه‌کداره‌وه هاتووه بۆ ناوچه‌که و ده‌ربه‌نده‌که‌ی به ده‌ربه‌ندی سپی ناوبردووه، وه‌ک دیاریشه چوارده‌وری ده‌ربه‌نده‌که به‌رده‌کانی سپین.
له‌دوای جه‌نگی جیهانی یەکەم-دا له ١٨ی حوزه‌یرانی ساڵی ١٩١٩ کاتێک ژه‌نه‌راڵ فرایزه‌ری ئینگلیز په‌لاماری شێخ مه‌حمودیان داوه و شه‌ڕێک له‌نێوانیان ڕووده‌دات، شێخ به دیلی ده‌که‌وێته ده‌ست ئینگلیزه‌کان و شێخ ڕه‌وانه‌ی هیندستان ده‌کرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نابه‌رانبه‌ری هێز و چه‌ک و ژماری سوپاوه بووه، له‌ساڵی ١٩٩١ مێژووی جارێکی دیکه خۆی دووبارهکردووه، دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به‌رگریان کرد دژی ڕژێمی به‌عس، به‌ڵام به‌هۆی نابه‌رانبه‌ری هێزه‌وه پێشمه‌رگه لێره‌دا دوژمن ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌ربه‌نده‌که‌دا گرت.
مێژووی دروستکردنی شواری ده‌ربه‌ندی بازیان:
ئومێد خه‌تاب، وتی: له‌ساڵی ١٨٠٥ به‌دواوه، عه‌بدولڕه‌حمان پاشای بابان، کاتێک سلێمان پاشای مه‌مالیک له به‌غدا دێته سه‌ر ته‌خت و ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست، عه‌بدولڕه‌حمان پاشای بابان پیرۆزبایی لێ‌ناکات، بۆیه ئه‌ویش به سوپاوه هێرش ده‌کاتە سه‌ری، له‌به‌ر ئه‌وە پاشای بابان بڕیاری دروستکردنی ئه‌و دیواره ده‌دات له‌نێو ده‌ربه‌ندی بازیان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوپای مه‌مالیک زیاتر له ١٠٠ هه‌زار که‌س ده‌بێت، هێزی بابانییه‌کان ٢٠٠ هه‌زار چه‌کدار ده‌بن، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تاوه سوپای مه‌مالیک تێک ده‌شکێت، به‌ڵام دواجار به‌هۆی چاوساغی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌وه، سوپای بابانییه‌کان تێکده‌شکێن و عه‌بدولڕه‌حمان پاشای بابان په‌نا ده‌باته به‌ر ئێران.[١]
- ↑ سەرچاوە: rojnews