جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی سێیه‌م»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
 
(٦٧ دەستکاری لەلایەن ٣ بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت)
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Oran01.jpg|وێنۆک]]
'''[[مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس]]'''
گۆران و ئەرکی شیعر
[[پەڕگە:Image002.jpg|وێنۆک]]

نووسینی: د. '''[[حەمە نوری عومەر کاکی]]'''
ئەو زیاتر لە ٦٠ پەرتووکی ئایینی، مێژوویی و وێژەیی بڵاو کردووەتەوە.  

سکولی زمان / بەشی کوردى
ھەروەھا تەفسیری قورئانی بە زمانی کوردی و عەرەبی ھەیە.

'''پێشەکی :'''
ساغکردنەوە و شیکردنەوەی چەندین شاکاری شیعری کلاسیکی کوردی لە کارە گرنگەکانی تری ئەم کەسایەتییەیە.

شیعرى لیریکی پانتاییەکی گەورە و فراوانی لە دنیاى ئەدەبدا داگیر کردووە ، لەشیعرى کلاسیکیی کوردیدا ، وەک ئەدەبی نەتەوە ڕۆژهەڵاتییەکان ، ئەم جۆرە شیعرە گەلێک ئەرک وپەیامی جۆراوجۆرى لەئەستۆ گرتبوو ، ئەرکی شیعر لە کلاسیکدا ، ئەرکێکی گران و فرە ڕەهەند بووە ، شیعر مێدیایەک بووە بۆ خۆى . شاعیر بە شیعرى لیریک مێژووى دەنووسییەوە ، زانستە بەرجەستەییەکان و زانستی ئاینی و کۆمەڵایەتی و مێژوو و.....هتد ، لەدووتوێی شیعردا دەنووسرانەوە . ئەوگۆڕانەى لە شیۆازى شیعری نوێدا ڕوویدا ، تاڕادەیەک لاى هەندێک شاعیرى داهێنەر ، ئەرکی شیعریشی دەگرتەوە ، لە شیعرى نوێی کوردیدا ئەم دیاردەیە واتە گۆڕانی ئەرکی شیعر ، لاى شاعیرە ڕۆمانسیزمە نوێخوازەکان بەتەواوى دەبینرا ، بەتایبەتی لەڕێچکەى دووەمی شیعرى نوێی کوردیدا ، کە (گۆران 1904 -1962 ) سەردەستەى ئەو ڕێچکە و ڕێبازە نوێیە بوو. ئەم لێکۆڵینەوەیە ، لەڕوانگەى چەند سەرنج و تێبینییەکەوە سەبارەت بە بیۆگرافیاى گۆران ،ئەرکی شاعیر و ئەرکی شیعر لاى گۆران ڕوون دەکاتەوە ، بەهیواى ئەوەى ببێتە دەروازەیەک بۆ توێژینەوەى ئەرکی شیعرى لە لاى شاعیرانی شوێنکەوتووى ڕێچکەى گۆران و شاعیرانی دیکەش . لەم لێکۆڵینەوەیەدا ڕێبازى شیکاریی دەق بەگشتی و لە ڕوانگەیەکی سایکۆلۆجییەوە بەپێی پێویست ڕێبازى شیکاریی دەروونی بۆ شیکردنەوەى هەندێک دەقی شیعرى ( گۆران )بەکارهێنراوە . لە کۆتایی لێکۆڵینەوەکەدا بەچەندخاڵێک ئەنجامە گرنگەکان دیارى کراون ودواتر سیستێمی کۆد (* )بۆ پەراوێزەکان وئەوسەرچاوانەى کەڵک وسودیان لێوەرگیراوە ، پێڕەوىکراوە .
نموونەی ئەو شاعیرانە بریتین لە مەولەوی، نالی، مەحوی، فەقێ قادری ھەمەوەندی.

[[گۆران و ئەرکی شیعر|درێژەی بابەت]]
ئەگەرچی زۆربەی سەرچاوەکان دەڵێن لە دێی تەکیەی ناوچەی خورماڵ لەدایکبووە، بەڵام لە ڕاستیدا لە ماوەی ساڵانی ١٨٩٩ تا ١٩٠١دا لە گوندی گوێزەکوێرەی سەر بەشاری '''[[مەریوان]]''' ھاتووەتە دنیاوە و ناوی تەواویشی عەبدولکەریم کوڕی محەممەد کوڕی فەتاح کوڕی سلێمان کوڕی مستەفا کوڕی محەمەد خەجێ لە عەشیرەتی قازییە.
 
سەرەتا خوێندنیشی بە قورئان و پەرتووکە ئایینییەکان دەست پێکردووە و گوندەکانی بەیەڵە و بالک و کانی سانان و دەرەتفێ و دووڕۆ گەڕاوە.
 
لەسەرەتای ھەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیھانیشدا لە مزگەوتی مەڵکەندی شاری '''[[سلێمانی]]''' نیشتەجێ بووە و دواتر چووەتە مزگەوتی مەلا محەمەد ئەمین بالیکەدەری.
 
لە ساڵی ١٩٢٤ یشدا لە ئاھەنگێکی فراواندا لە شاری '''[[سلێمانی]]''' مۆڵەی مەلایەتی لەسەر دەستی زانای ئایینی شێخ عومەری ئیبن قەرەداغی وەرگرتووە.
 
دواتر بووە بە مەلای گوندی نێرگسەجار تا لەسەر داوای حەزرەتی شێخ عەلائەددین نەقشبەندی دێتە بیارە کە بە ئەزھەری کوردستان ناسراوە و ڕۆژانە سەدان کەس سەردانیان کردووە.
 
لە ڕاستیدا نازناوی مودەڕڕیس بۆ مامۆستا دەگەڕێتەوە بۆ وانەبێژی خانەقای بیارە کە لەوێ بە ماوەی ٢٥ ساڵ خزمەتی زانست و فەرھەنگی کوردی کردووە.
 
مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لە ساڵی ١٩٦٠ لە مزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا بەناونیشانی «مودەریس» دامەزراوە، زیاتر لە ٥٠ فەقێ لەسەردەستی مۆڵەتی زانستییان وەرگرتووە، ھەر لەو کاتەوە بەبێ پشوودان خەریکی وانەوتنەوە بووە لە زانستە شەرعی و وێژەی و عەرەبییەکاندا.
 
[[مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس|درێژەی بابەت]]

دوایین پێداچوونەوەی ‏٠٩:٤٩، ١ی تەممووزی ٢٠٢٤

مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس

Image002.jpg

ئەو زیاتر لە ٦٠ پەرتووکی ئایینی، مێژوویی و وێژەیی بڵاو کردووەتەوە.

ھەروەھا تەفسیری قورئانی بە زمانی کوردی و عەرەبی ھەیە.

ساغکردنەوە و شیکردنەوەی چەندین شاکاری شیعری کلاسیکی کوردی لە کارە گرنگەکانی تری ئەم کەسایەتییەیە.

نموونەی ئەو شاعیرانە بریتین لە مەولەوی، نالی، مەحوی، فەقێ قادری ھەمەوەندی.

ئەگەرچی زۆربەی سەرچاوەکان دەڵێن لە دێی تەکیەی ناوچەی خورماڵ لەدایکبووە، بەڵام لە ڕاستیدا لە ماوەی ساڵانی ١٨٩٩ تا ١٩٠١دا لە گوندی گوێزەکوێرەی سەر بەشاری مەریوان ھاتووەتە دنیاوە و ناوی تەواویشی عەبدولکەریم کوڕی محەممەد کوڕی فەتاح کوڕی سلێمان کوڕی مستەفا کوڕی محەمەد خەجێ لە عەشیرەتی قازییە.

سەرەتا خوێندنیشی بە قورئان و پەرتووکە ئایینییەکان دەست پێکردووە و گوندەکانی بەیەڵە و بالک و کانی سانان و دەرەتفێ و دووڕۆ گەڕاوە.

لەسەرەتای ھەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیھانیشدا لە مزگەوتی مەڵکەندی شاری سلێمانی نیشتەجێ بووە و دواتر چووەتە مزگەوتی مەلا محەمەد ئەمین بالیکەدەری.

لە ساڵی ١٩٢٤ یشدا لە ئاھەنگێکی فراواندا لە شاری سلێمانی مۆڵەی مەلایەتی لەسەر دەستی زانای ئایینی شێخ عومەری ئیبن قەرەداغی وەرگرتووە.

درێژەی بابەت