جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «چۆنیەتی گرتنی هەڵەبجە»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
 
(یەک دەستکاری مامناوەند لەلایەن ھەمان بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت)
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Wtar.jpg|وێنۆک|چەپ]]
'''چۆنیەتی گرتنی هەڵەبجە'''
'''چۆنیەتی گرتنی هەڵەبجە'''


ھێڵی ٢٦: ھێڵی ٢٧:


عەمید عەلی حسێن عەلگاویش لەناو ڕووبارەکەدا فیشەکێک بەخۆیەوە دەنێت و خۆی دەکوژێت . لە ١٦ ی ئازاردا ، سەدام حسێن فەرماندەکات تەڕ و وشک لە هەڵەبجەدا پێکەوە بسووتێنن و شارەکە بەچەکی کیمیایی بۆردمان دەکات .
عەمید عەلی حسێن عەلگاویش لەناو ڕووبارەکەدا فیشەکێک بەخۆیەوە دەنێت و خۆی دەکوژێت . لە ١٦ ی ئازاردا ، سەدام حسێن فەرماندەکات تەڕ و وشک لە هەڵەبجەدا پێکەوە بسووتێنن و شارەکە بەچەکی کیمیایی بۆردمان دەکات .
[[پۆل:وتار]]

دوایین پێداچوونەوەی ‏٠٠:٤٧، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢١

Wtar.jpg

چۆنیەتی گرتنی هەڵەبجە

نووسینی: هونەر تۆفیق

سوپای ئێران لەپاش گرتنی فاو ١٩٨٦ ەوە ، لە زۆربەی بەرەکانەوە زۆری بۆ سوپای عێراق هێنابوو . هێرشە بەردەوامەکانی بەناوی فەجر و فەتح و کەربەلاوە ناونابوو کە زنجیرەیەک بوون لەو هێرشانەی ناویان نابوو دیفاعی مقەدەس .

هێرشی گرتنی هەڵەبجە سەر بە زنجیرە هێرشەکانی فەتح بوو بەناوی فەتحی پێنجەمەوە . لە ١٣ ی ئازاری ١٩٨٨ دا بەهاوبەشی سوپا و پاسداران و پێشمەرگە کوردەکانی دژ بە عێراق دەستپێکراوە .

پلانە سەربازیەکە ( کەماشە) یی بۆ ئابڵۆقەدانی سوپای عێراق بووە لە سێ لاوە ( ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باشوور ) ی هەڵەبجە بە دەشتی شارەزوورەوە و دواتر لە باکوورەوە لە عەرەبەت هەرسێ سوپاکە یەکبگرنەوە و بەرەو سلێمانی هێرش دەست پێبکەنەوە .

ئەگەر ئەو پلانە بەتەواوی سەریبگرتایە ، سوپای ئێران دەربەندیخان و کەلاریشی دەخستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە ، بەهۆی دابڕینی سلێمانی لە سێ لاوە هەمان ئابڵۆقەدانی سەربازی ( کەماشە) ی دووبارە دەکردەوە و بەئاسانی سلێمانیشی داگیردەکرد .

هێڵی بەرگری سوپای عێراق بریتی بوو لە دوو فیرقەی ٤٢ لەناو هەڵەبجە و ٣٦ لە دەربەندیخان . فیرقەی ٤٢ بە سەرلەشکری عەمید ڕوکن عەلی حسێن عەلگاوی ، لیواکانی ٦٠٧ ، ٦٠٢ ، ٤٣٤ ی بەدرێژایی سنووری عێراق - ئێران لە سوورێنەوە تا هەورامان و شنروێ و باڵانبۆی لەژێر دەستدابوو . فیرقەی ٣٦یش کە سەرلەشکرکەی عەمید فەرحان جاسم عەباد بوو ، بەدوو لیوای ٥٠٦ ، ٦٦ ئەرکی پاراستنی خۆرئاوای ڕووباری سیروان و دەریاچەی دەربەندیخانی لە ئەستۆبوو .

ئێرانیەکان لە ١٣ ی ئازاردا لەگەڵ پیشمەرگەدا لە چیای شنروێ وە دەستیان بەهێرشەکە کرد . لەهەمان شەودا پێشمەرگە دەچنە ناوشاری هەڵەبجەوە و سوپای عێراق بەخۆیانەوە سەرقاڵ دەکەن . فیرقەی فەتح ی سوپای ئێران لە ڕووباری سیروان و چیای باڵانبۆوە هێرشە سەرەکیەکەیان دەستپێدەکەن .

بە خێرایی دەپەڕێنەوە بەرەو ناوچەی زەڵم و یەکگرتنەوە لەگەڵ هێزی پاسداراندا کەلە هەورامان و خورماڵەوە هێرشیان دەستپێکردبوو و لە نێوان سەیدسادق و زەڵمدا یەکدەگرنەوە .

پێکەوە پێشڕەوی دەکەن بەرەو سەیدسادق . بەشێک لە فیرقەی فەتحیش هێرش دەکەنە سەر لیواکانی ٥٠٦ و ٦٦ . بەڵام لیوای ٦٦ بەرگریەکی سەخت دەکەن کەمقەدەم فەرید حەمودەی بەڕەگەز فەڵەستینی بووە .

کاتێک فیرقەی ٤٢ لە ڕۆژی ١٤ ی ئازاردا بۆیان دەردەکەوێت ئابڵۆقەدراون هیچ دەرچەیەکیان لەبەردەمدا نەماوە ، هەموو ڕێگاکانی بەهاناوە چونیان لێگیراوە ، داوای هێزی دابەزینی ئاسمانی دەکەن .

سوپای عێراق هێزێکی مغاویریان بە هالیکۆپتەر لە چیای باڵانبۆ بۆ یارمەتیدانیان دەنێرێت . بەڵام هیچیان پێ ناکرێت . لە ١٥ ی ئازاردا فیرقەی ٤٢ تەسلیم بە ئێرانیەکان دەبن .

سەرلەشکرەکەیان لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەمن و ئیستخباراتەکانی هەڵەبجە دەیانەوێت بەپیادە لە ڕووباری سیروان بپەڕنەوە و خۆیان دەربازبکەن . زۆرینەیان لە ڕووبارەکەدا خنکاون .

عەمید عەلی حسێن عەلگاویش لەناو ڕووبارەکەدا فیشەکێک بەخۆیەوە دەنێت و خۆی دەکوژێت . لە ١٦ ی ئازاردا ، سەدام حسێن فەرماندەکات تەڕ و وشک لە هەڵەبجەدا پێکەوە بسووتێنن و شارەکە بەچەکی کیمیایی بۆردمان دەکات .