جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی هەشتەم»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
 
(١٥ دەستکاری لەلایەن ٢ بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت)
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
'''[[کەریمی ئەلەکە]]'''
'''[[لە کتێبی (مێژووی پەخشانی کوردی مامۆستا سەجادی)یەوە.]]'''
[[پەڕگە:0001 (4)89.jpg|وێنۆک]]
ئامادەکردنی: زانیار سەردار قڕگەیی

(عه‌بدولكه‌ریم ئه‌لیاس پۆڵس ئیبراهیم)، ناسراو به‌ (كه‌ریمی ئه‌له‌كه‌) له‌ ساڵی (1867) له‌ سلێمانی له‌دایك بووه‌، گه‌وره‌ بازرگانێكى مه‌سیحیى ناسراوى شارى سلێمانى بووه‌، كه‌سایه‌تییه‌كى به‌هه‌ڵوێست و به‌خشنده‌ و خۆبه‌خش و ده‌ست و دڵ پاك و خه‌مخۆرى هه‌ژاران بووه‌، یارمه‌تیده‌رى لێقه‌وماوان بووه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ جوامێرانه‌یه‌ى كراوه‌ته‌ وه‌زیرى دارایى حكوومه‌ته‌كه‌ى شێخ مه‌حموودى نه‌مر، ئه‌و پۆسته‌ گرنگه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌نیا به‌و ره‌وا بینراوه‌، دواى ئه‌وه‌ى وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كى مه‌سیحى ناسناوى بازرگانێكى به‌خشنده‌ و دڵواڵا و پیاوچاك و خه‌مخۆرى هه‌ژارانى لێ نرا..  
[[پەڕگە:10308191 .jpg|وێنۆک]]
'''[[عومەر مەعروف بەرزنجی]]'''

ئه‌و له‌ قاتوقڕییه‌كه‌ى ساڵى 1914 كه‌ به‌ (ساڵى گرانییه‌كه‌) ناسراوه‌، ته‌نیا خۆراكى به‌سه‌ر هه‌ژاراندا دابه‌ش نه‌كردووه‌، به‌ڵكو به‌ مه‌نجه‌ڵى گه‌وره‌ى زنجیردار رۆژانه‌ چێشتى شۆربا و خواردنى تر لێنراوه‌ و به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا دابه‌شى كردووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش، جلوبه‌رگى بۆ قوتابییان كڕیوه‌ و هاوكاریى كردوون، به‌ ئاوى كارێزه‌كه‌ى ئاوى بۆ چه‌ند مزگه‌وتێكى شار دابین كردووه‌، وێڕاى چه‌ندین هه‌ڵوێستى جوامێرانه‌ى دیكه‌ى ئه‌م پیاوه‌ به‌نرخه‌. بۆیە وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئیەو پیاوە، له‌ شارى سلێمانى چه‌ند باڵه‌خانه‌ و دووكان و قوتابخانه‌ و شه‌قامێكیش له‌ ساڵانى زووه‌وه‌ به‌ناوى كه‌ریمى عه‌له‌كه‌ ناو نراون.
لەژێر ناوی (لێکۆڵینەوەو بیبلیۆگرافیای چیرۆکی کوردی ١٩٢٥-١٩٦٩) دا بەرھەمێکی پەخشانی ھێناوەتەوە  ناوەوە کە لەساڵی ١٩٧٨دا دەستی چاپی گەیشتۆتێ. ئەمەی خوارەوە نموونەیەکە لەو پەخشانە:

سه‌باره‌ت به‌ كه‌ریمی عه‌له‌كه‌، مامۆستا له‌تیف پۆڵس ئه‌ستفان، كه‌سایه‌تیى ناسراوى مه‌سیحیى شارى سلێمانى گوتى: "كه‌ریمی عه‌له‌كه‌ فریشته‌یه‌كی هه‌ره‌ ده‌ستپاك و فریاگوزاری شاره‌كه‌مان بوو.. له‌ هه‌ر كاتێكدا و له‌ هه‌ر كۆڕێكدا باسی گرانی و قاتوقڕی ساڵانی دوای جه‌نگی یه‌كه‌مى جیهانی له‌نێوان ساڵانی (1916- 1918) هاتبێته‌ پێشه‌وه‌، یه‌كسه‌ر ره‌فتاری پیاوانه‌ و به‌خشنده‌یی (كه‌ریمی عه‌له‌كه‌)یان یاد هێناوه‌ته‌وه‌ و زۆر به‌ڕێزه‌وه‌ ناو براوه‌".
'''چووزەرەی چیرۆکی کوردی'''

ھەموو دیاردەیەکی سروشت سەرەتایەکی تایبەتی ھەیە کە بەندە بە چەند یاسایەکی گۆڕان و گەشەکردنەوە . ئەمەیش بەڵگەنە ویستەو ھەوێنی فەلسەفەیێکی تاقیکراوەیە. ئەدەبیش بەھەموو بەشەکانیەوە سەرەتاو کاتێکی دیاریکراوی ھەیەو لە خۆیەوە ئەم پلەو دۆخەی ئێستای وەرنەگرتووە ، بەڵام گەر قەڵەمی لێکۆڵینەوەو وردکردنەوەیێکی زانستیانە بژەنینە لاپەڕەکانی ئەدەبی کوردی و تاوتووی بابەتەکانی بکەین و لەڕوانگەی ھەڵسەنگاندن و توێژینەوەی پڕاوپڕی زانستیانەوە بۆی بڕوانین دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە بەرھەمی ئەدەبیمان تاکۆتای جەنگی یەکەمی جیھانی تێکڕا برێتیبووە لە شیعر و بابەتەکانی و بە چەشنی کاڵایێک بەباڵایا بڕابوو، ئەم سیمایەش وەنەبێ تەنھا مۆرکێکی تایبەتی بێ و بەئەدەبی کوردییەوە لکابێ، بەڵکو ئەدەبی عەرەبیش لە عێراقدا ھەمان دیاردە رووی تێ کردبوو. لەم بارەیەشەوە((چیرۆک نووسی عەرەب زەنون ئەیوب لەوباوەڕەدایە کە چیرۆکی نووسراوی عەرەبی لەسەرەتای ئەم سەدەیەوە دەرکەوت و بەجۆرێکی رەخساو لەسەر لاپەڕەی رۆژنامەو گۆڤارەکان کەوتە روو چونکە چیرۆک بە پێچەوانەی بەشەکانی تری ئەدەبەوە زیاتر لەناو ئەوگەلانەدا بایەخی پێدراوە کە زووتر دۆستایەتییان پەیداکرد لەگەڵ رۆژنامەو گۆڤار و ھونەری چاپ و بڵاوکردنەوەدا، ھەرنەتەوەیەکیش چاپەمەنی لەناویا گەشەی نەکردبێ و مەودای رۆشنبیرێتی ڕێگایێکی نەبڕیبێ ئەوە شتێکی ئاشکرایە کە چیرۆک بە ساوایی لەناویدا ژیاوەو پێشکەوتنی بەدەست نەھێناوە، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ سروشتی ھونەرەکە خۆی، چونکە چیرۆکی ھونەری وەک شیعر لەبەر ناکرێ و خولیاو تاسەیێکی دەروونی پێ نادرکێنرێ و سەرتاپا پێویستی بە نووسین و بڵاوکردنەوە ھەیە، جائەو نەتەوانەی کە درەنگ رویان کردووەتە چاپەمەنی و بایەخ پێدانی، ھەر بەو ڕەوشتەش چیرۆک لەگەڵ کاروانی ئەدەبدا بەرێ کەوتوە.

[[کەریمی ئەلەکە|درێژەی بابەت]]
 
[[لە کتێبی (مێژووی پەخشانی کوردی مامۆستا سەجادی)یەوە.|درێژەی بابەت]]

دوایین پێداچوونەوەی ‏١٢:٥١، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢

لە کتێبی (مێژووی پەخشانی کوردی مامۆستا سەجادی)یەوە.

10308191 .jpg

عومەر مەعروف بەرزنجی

لەژێر ناوی (لێکۆڵینەوەو بیبلیۆگرافیای چیرۆکی کوردی ١٩٢٥-١٩٦٩) دا بەرھەمێکی پەخشانی ھێناوەتەوە ناوەوە کە لەساڵی ١٩٧٨دا دەستی چاپی گەیشتۆتێ. ئەمەی خوارەوە نموونەیەکە لەو پەخشانە:

چووزەرەی چیرۆکی کوردی

درێژەی بابەت