جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «شێخ سەلام»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
(٢ دەستکاری لەلایەن ھەمان بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت) | |||
ھێڵی ١٥: | ھێڵی ١٥: | ||
'''ژیانی شێخ سەڵام''' | '''ژیانی شێخ سەڵام''' | ||
[[پەڕگە:13076912.jpg|وێنۆک|ڕاست]] | |||
ھێشتا منداڵ بووە باوکی کۆچی دوایی کردووە. | ھێشتا منداڵ بووە باوکی کۆچی دوایی کردووە. | ||
ھێڵی ٩٥: | ھێڵی ٩٥: | ||
'''ھۆنراوەکان''' | '''ھۆنراوەکان''' | ||
[[پەڕگە:Do14 (21).jpg|وێنۆک|ڕاست]] | |||
وەسف و دڵداری | وەسف و دڵداری | ||
دوایین پێداچوونەوەی ٠٩:٥٣، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
شێخ سەلام عازەبانی ناوی تەواوی سەلام کوڕی شێخ ئەحمەد کوڕی شێخ عەبدولکەریم کوڕی شێخ محەممەد شاعیر، نووسەر و وەرگێر بوو.
لە ساڵی 1892 لە گوندی عازەبان لە ناوچەی وارماوای پارێزگای ھەڵەبجە لەدایکبووە.
لە دواییدا ناوی ڕاستەقینەی خۆی کردووە بەنازناوی شیعریی و لە ناو خەڵکی بە «شێخ سەلام» ناسراوە.
باوکی شێخ سەلام هاوەڵێکی نزیکی مەحمود پاشا بووە تا ساڵی 1915 لە سلێمانی خوێندوویەتی، شێخ سەلام کەمەلایەتی خوێندووە.
لە ساڵی 1924 کراوەتە قازی هەڵەبجە ساڵێک دواتر کراوەتە قازی سلێمانی.
لە ٣ی ئازاری 1959 گوندی دۆلان سەر بە ناوچەی قەرەداغ کۆچی دوایی کردووە.
تەرمەکەی ھێنراوەتە سلێمانی و لە گردی سەیوان بەخاک سپێردراوە.
ژیانی شێخ سەڵام
ھێشتا منداڵ بووە باوکی کۆچی دوایی کردووە.
خێزانی سەلام سەر بە ماڵی مەحموود پاشای جاف بوون، باوکی لەگەڵ ئەودا گەرمیان و کوێستانی کردووە.
خوێندن
سەرەتای خوێندنی لەگەڵ برایەکی بە ناوی (ئەبوو عەلی) لەبن دەستی مامۆستایەکی ھەورامی بووە، فێری نووسین و خوێندنی قورئان و فارسی کردووە.
لە پاشاندا چووە بۆ ئاوایی قلیچە لای شێخ محەممەدی بەرزنجی لەگەڵ منداڵی بەگەکانی جافی ئەو ناوە خوێندوویەتی، لە دواییدا گەڕاوەتەوە عازەبان، ئەمجارەیان خوێندنی لە گوندی ئەحمەد بڕندە بووە، بۆ ماوەی دوو کیلۆمەتر کەوتووەتە لای باکووری عازەبان، بەیانییان و دەچووە و ئەوێ ئێواران دەگەڕایەوە.
لە دواییدا ڕووی کردووەتە سلێمانی و لە مزگەوتی شێخ عەبدولڕەحمانی عازەبانی دەستی کردووەتەوە بە خوێندن، تا ساڵی ١٩١٥ خوێندوویەتی، لەو ماوەیەدا کە ھەڵسوکەوتی شار ناخۆش بووە، گەڕاوەتەوە عازەبان.
شێواز
شێخ سەلام شێوازی ڕیالیزمییە و ئاوێتەکردنی بەو بیرە ڕۆمانتیکی ئامێزەو داڕشتنی بەو بیرە پێشکەوتنخوازە.
چالاکی سیاسی
لە ساڵی 1918- 1919 مەحموود پاشا دوو نامەی تایبەتی بە سەلام داوە بۆ شێخ مەحموود حوکمداری ئەو کاتی کوردستان لە سلێمانی، و بۆ حاکمی وڵات حاجی سەید عومەری مامی.
کاتێ ھاتووەتە سلێمانی شێخ مەحموود لە دەربەندی بازیان سەرقاڵی شەڕ بووە. سەید عومەر پێی وتووە:
ئەو نامەیەی کە ھێناوتە بۆ حوکمدار ئەبێ خۆت بۆی ببەی لەگەڵ ئەم کاغەزەی من پێشکەشی بکەی.
سەلام چاوی بە شێخ کەوتووە و نامەی داوەتێ، کە گەڕاوەتە لای مەحموود پاشا لە کاروباری شێخی پرسیوە، ئەویش پێی وتووە زیندووە و بریندارە و گیراوە.
مەحموود پاشا لە وەڵامی قسەکانی سەلام وتوویەتی:
شێخ مەحموود بوو بە پیاوێکی زۆر گەورە و ڕەفیقی ئێمەمانان نییە!.
بە ڕەزامەندی مەحموود پاشا سەلام گەڕاوەتەوە سلێمانی و نامەیەکی بۆ حاکمی سیاسی ئینگلیز ھێناوە، ئەمە کردوویەتی بە پۆلیس تا ساڵی 1922 لەم کارەدا ماوەتەوە.
لەو ساڵەدا کە شێخ بوو بە مەلیکی کوردستان، سەلام کراوە بە کارگێڕی دەفتەری سوپا.
لە21ی ئازاری ئەو ساڵە ڕای کردووە بۆ سورداش، لەبەرئەوەی سەرباز لەوێ بەدوایدا دەگەڕان ناچار بوو ڕوو بکاتە ھەورامان.
لەو ماوەیەدا ھەندێ ناحەز دەمیان لەو و لە خەڵکی دیکە دابوو، ئیتر شێخ مەحموود کۆمەڵێکی خستبووە زیندان بەندیخانەوە یەکێ لەوانە سەلام بوو، ھی وەکو ساڵح زەکی ساحێبقران، فایەق کاکەمین، عەزیز قەزاز و ئەمین ڕواندزی تێدا بوو.
ھەشت مانگ لە بەندیخانەی سیاکوڵە لە نزیک دزڵی مانەوە.
لەو کاتەدا ئینگلیز سلێمانییان بەجێھێشت، شێخ سەر لە نوێ ھاتەوە سلێمانی و شێخ سەلامی لەوێ بەڕەڵڵا کرد، ئەویش بە ناچاری گەڕایەوە عازەبان.
کارەکان
لە ساڵی 1923 سەلام وەک مووچەخۆر کاری تەحسیلداری تاوایی وارماوای پێ سپێردرا.
لە دوای ساڵێک گوازرایەوە ھەڵەبجە، لە پاش ساڵێکی دیکە بۆ سلێمانی.
لە ساڵی 1927 لە کاری میری دوورخرایەوە، دەستی دایە کشتوکاڵ.
لە ساڵی 1930 بەھۆی ڕاپەڕینی 6ی ئەیلوولی بەردەرکی سەرای سلێمانی تووشی ناخۆشی و دەردەسەری بوو.
لە ساڵی 1932 بوو بە چاوەشی کرێکاران لە پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگەی پێنجوێن.
لە ساڵی 1935 گەڕایەوە سلێمانی و ماوەیەک لە کردنەوەی ڕێگای دەربەندیخان کاری کرد، ئینجا بوو بە مووچەخۆر لە کارگێڕیی پاراستنی ڕووەک لە بەغدا و پاشان بۆ شاری حیللە.
لە ساڵی 1940 ھاتەوە سلێمانی و کارگێڕیی ڕێگەوبانی پێ سپێردرا.
لە ساڵی 1943 جارێکی دیکە لە کاری میری دوورخرایەوە، لە دوای ئەمانە بوو بە کارگێڕی دەسکەوتی ناوچەیی لە شارباژێڕ.
لە ساڵی 1944 تا ساڵی 1955 لە کارگێڕیی سەرژمێر و کارگێڕیی دارستان لە پشدەر، ھەڵەبجە، ھەولێر و سلێمانی کاری کردووە.
لەسەر داوای خۆی لە ساڵی 1955 خانەنشین کراوە، ئیتر دەستی کردووە بە کشتوکاڵ و زیاتریش خەریکی نووسین و ھۆنینەوەی شیعر و لێکۆڵینەوە بووە لە ئەدەب و مێژووی سەردەمی کورد.
دیوانی سەلام
سەلام ھێشتا لە ژیاندا بوو چاپی یەکەمی دیوانی بڵاوکرایەوە (1985).
ئەو دیوانە بوو بە سەرچاوە بۆ چاپی دیکە.
بەھۆی سانسۆری میری لە سەردەمی دەسەڵاتی پاشایەتی و دەسەڵاتی کۆماری عەبدولکەریم قاسم ھەندێ بۆچوونی سەلام لە شیعریدا بە ھیچ جۆرێک شایانی بڵاوکردنەوە نەبوون، لەبەرئەوە ئەو جێیانە بە بەتاڵی مانەوە بە ھیوای ئەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان پڕ بکرێنەوە.
چاپی دووەمی دیوانەکە (1990) کەڵکی لەوەدا بوو شیعری تازەی تێدا بڵاوکرایەوە.
بەڵام لەبارەی جێگەی بەتاڵی شیعرەکان لە چاپی دووەمدا زیاتر بوو لە چاپی یەکەم، چونکە سانسۆری دەسەڵاتی حیزبی بەعس لە عێراق (1968 – 2003) سەختتر و دژوارتر بوو لە دەسەڵاتی پاشایەتی و کۆماری عێراق.
ھەر چۆنێک بێت چاپی یەکەم لە دیوانی سەلام سەرچاوەی بنچینەییە بۆ لێکۆڵینەوە لە سەلام و شیعری لەم بەشەی ئەم کتێبە کە لە بابەت سەلامەوەیە، ھەموو ئەو بەڵگانەی وەرگیراون و بۆشاییان تێدایە لە ھەردوو چاپی دیوانەکە پڕ کراونەتەوە و بۆ یەکەمین جار خوێنەری کورد ئاشنایان دەبێت.
ھۆنراوەکان
وەسف و دڵداری
من کە دڵ ماتەم نشین و بولبولیش ھاوار و نشین........ ھەریەکە سەوداسەری غونچەی گوڵێکی بێ غەشین
من بە نەقدی دڵ لە سەوزەی غونچە لێوی سوخمەشین...... ئەو بە ئاھی لێوی غونچەی دوگمە سەوزی ئاتەشین
ھەریەکە خار و جەخاری باری دەردی دڵ کەشین..... تاڵی شاری کوڵم و ژاری ماری زولفی خەم شین
ھەریەکە زامی بە تیر و نەشتەرێ کون کون لە شین..... دڵ بە ئاواتی نەباتی گوڵ دەمی ماتەم بەشین
ھەریەکە سەرخۆشی جۆشی قەترە عەترێکی خۆشین ...... کوا نەسیمێ بێ بەیانی دەم گوڵی کا مەھوەشین
لەو دوو لێوە ئاڵە دوو کوڵمی سپی خاڵی ھەشین..... دڵ دەھێنێت و دەبا ھاوار ئەکا خەڵوەت نشین
چارەریێک شینی ئوفوق سووری شەفەق خۆری بەتین.... گشتی شێوان عەسر و شێوان و عیشا چۆن دابەشین
من سەرم سوڕماوە چۆن یەک کەوتوون وا سوور و شین... خاڵی شین ماتەم دەکا بەو لێوە سوورە دڵگەشین
ئووچی پاراو و تەڕی زاری (چروستانی) یەقین...... بولبول ئاسا نەغمەیی سەد نەزمە بێ تالع ڕەشین
سەرچاوەکان
- دیوانی سەلام، چاپی دووەم (١٩٩٠)، ئامادەکردن و پێداچوونەوە و پێشەکی بۆ نووسینی: ئومێد کاکە ڕەش
- مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی شەشەم، مارف خەزنەدار، لاپەڕەکانی ٢٦٥ تا ٢٨٥، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر:٢٠٠٦.
- ویکیپدیا