جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ناوی مانگەکانی ساڵ»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
 
(یەک دەستکاری مامناوەند لەلایەن ھەمان بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت)
ھێڵی ١٦: ھێڵی ١٦:
* شوبات(February)؛ لە وشەی "febra" ھاتووە بە مانای پاککردنەوە دێت بە لاتینی و ڕۆمان لەم مانگەدا ئاھەنگیان گێڕاوە بە جەژنی پاککردنەوە و خەڵک ھەستاون بە شتن و پاککردنەوە و دوایین مانگی ساڵ بووە لای ڕۆمان.
* شوبات(February)؛ لە وشەی "febra" ھاتووە بە مانای پاککردنەوە دێت بە لاتینی و ڕۆمان لەم مانگەدا ئاھەنگیان گێڕاوە بە جەژنی پاککردنەوە و خەڵک ھەستاون بە شتن و پاککردنەوە و دوایین مانگی ساڵ بووە لای ڕۆمان.
* ئازار (March)؛ خواوەندی جەنگ بووە لای ڕۆمان و سەرەتای ساڵی ھەتاوی دەستی پێکردووە لای ڕۆمان.
* ئازار (March)؛ خواوەندی جەنگ بووە لای ڕۆمان و سەرەتای ساڵی ھەتاوی دەستی پێکردووە لای ڕۆمان.
[[پەڕگە:Christopher Clavius.jpg|وێنۆک|چەپ]]
* نیسان (April)؛ لە وشەی"avril" ھاتووە و بە مانای بەھار دێت لەبەر ئەوەی ئەم مانگە سەرەتای بەھارە.
* نیسان (April)؛ لە وشەی"avril" ھاتووە و بە مانای بەھار دێت لەبەر ئەوەی ئەم مانگە سەرەتای بەھارە.
* ئایار (May)؛ ناوی خواوەندێک بووە لای ڕۆمان "maya"و دایکی خواوەند عەتاڕد بووە کە ھەسارەکە بە ناوییەوە ناونراوە لەبەرئەوەی لەم مانگەدا بە ڕوونی دەردەکەوێت لە ئاسماندا.
* ئایار (May)؛ ناوی خواوەندێک بووە لای ڕۆمان "maya"و دایکی خواوەند عەتاڕد بووە کە ھەسارەکە بە ناوییەوە ناونراوە لەبەرئەوەی لەم مانگەدا بە ڕوونی دەردەکەوێت لە ئاسماندا.
ھێڵی ٤٧: ھێڵی ٤٨:


ڕۆژ ژمێری گریگۆری لە ھەر ٣٣٣٠ ساڵ یەک ڕۆژی ھەڵەیە.
ڕۆژ ژمێری گریگۆری لە ھەر ٣٣٣٠ ساڵ یەک ڕۆژی ھەڵەیە.
[[پەڕگە:284915.jpg|وێنۆک|ڕاست]]
سەرچاوە: ویکیپیدیا
[[پۆل:هەمەجۆرە]]

دوایین پێداچوونەوەی ‏١٠:١٧، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٢

Dow2456.jpg

ڕۆژژمێری زایینی (گریگۆری) ڕۆژ ژمێرێکی بەکارھاتووە لە جیھانی ڕۆژاوا و زۆربەی وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتدا، و ئەم ڕۆژ ژمێرە بە زایینی ناسراوە لەبەرئەوەی بە بڕوای ھەفتەی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا دانراوە، ٣١ی کانوونی یەکەم، کاتژمێر ١٢ی شەو (00:00)، ساتی گۆڕینەوەی ساڵی زایینییە بۆ ساڵێکی نوێ.

ساڵی زایینی خولێکی زەوی بە دەوری خۆردا دەنوێنێت، کە نزیکەی ٣٦٥ ڕۆژ دەکات (بە تەواوی ٣٦٥٫٢٤٢٥) ڕۆژە.

ھەروەھا لە ڕۆژژمێری زایینیدا پەیوەندی لە نێوان ساڵ و وەرزەکاندا نییە.

زانای ئیتالی (ئلیسیۆس لیلیۆس) دانەری بووە لە ساڵی ١٥٨١ وەک جێگرەوەیەک بۆ ڕۆژژمێری (یولیۆسی) کە بە ناوی یولیۆس قەیسەرەوە ناونرابوو، و ڕۆژژمێری زایینی نوێ بە گریگۆری ناو دەبرێت بە ناوی پاپا گریگۆریۆسی سێزدەیەم

(Pope Gregory XIII)، و سێ ڕۆژ جیاوازی ھەیە لەگەڵ ڕۆژژمێری یولیۆسی دێریندا لە ٤٠٠ ساڵدا.

Gregory XIII.jpg

ناوی مانگەکان

  • کانوونی دووەم(January)؛ بە ناوی "janus"ەوە ھاتووە کە خواوەندی دەروازە و سەرەتا کاتییەکان بووە لای ڕۆمان و یۆنان.
  • شوبات(February)؛ لە وشەی "febra" ھاتووە بە مانای پاککردنەوە دێت بە لاتینی و ڕۆمان لەم مانگەدا ئاھەنگیان گێڕاوە بە جەژنی پاککردنەوە و خەڵک ھەستاون بە شتن و پاککردنەوە و دوایین مانگی ساڵ بووە لای ڕۆمان.
  • ئازار (March)؛ خواوەندی جەنگ بووە لای ڕۆمان و سەرەتای ساڵی ھەتاوی دەستی پێکردووە لای ڕۆمان.
Christopher Clavius.jpg
  • نیسان (April)؛ لە وشەی"avril" ھاتووە و بە مانای بەھار دێت لەبەر ئەوەی ئەم مانگە سەرەتای بەھارە.
  • ئایار (May)؛ ناوی خواوەندێک بووە لای ڕۆمان "maya"و دایکی خواوەند عەتاڕد بووە کە ھەسارەکە بە ناوییەوە ناونراوە لەبەرئەوەی لەم مانگەدا بە ڕوونی دەردەکەوێت لە ئاسماندا.
  • حوزەیران (June)؛ لە وشەی "jonious" ھاتووە و مانای لاوان دەگەیەنێت بە لاتینی و تێیدا ئاھەنگیان گێڕاوە بە جەژنەکانی لاوان.
  • تەممووز(July)؛ بە ناوی ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی یۆلیوس قەیسەڕەوە "julius caesar" ناونراوە.
  • ئاب (August)؛ بە ناوی ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی ئۆگستۆسەوە "augustus" ناونراوە.
  • ئەیلوول(September)؛ لە "septa"وە ھاتووە بە مانای ژمارە حەوت دێت و ئەوە ڕیزبەندی مانگەکە بووە لای ڕۆمان.
  • تشرینی یەکەم (October)؛ لە "octa"وە ھاتووە بە مانای ژمارە ھەشت دێت و ئەوە ڕیزبەندی مانگەکە بووە لای ڕۆمان.
  • تشرینی دووەم (November)؛ لە "nova"وە ھاتووە بە مانای ژمارە نۆ دێت و ئەوە ڕیزبەندی مانگەکە بووە لای ڕۆمان.
  • کانوونی یەکەم (December)؛ لە "deca"وە ھاتووە بە مانای ژمارە دە دێت و ئەوە ڕیزبەندی مانگەکە بووە لای ڕۆمان.
6879547.jpg

لە ئێراق و سووریا و لوبنان و ئوردن و فەلەستیندا ئەم ناوانەی بۆ بەکاردێت کە بە عەربی کراون لە ناوە سریانییەکان (ئارامییەکان) وە؛

  • کانوونی دووەم
  • شوبات
  • ئازار (مارس)
  • نیسان
  • ئایار (مایس)
  • حوزەیران
  • تەممووز
  • ئاب
  • ئەیلوول
  • تشرینی یەکەم
  • تشرینی دووەم
  • کانوونی یەکەم

ژمارەی مانگەکان

بە شێوەیەکی بڕیاردراو، ژمارەی ڕۆژەکان لە حەوت مانگی ساڵدا ٣١ ڕۆژن، لە چوار مانگدا ٣٠ ڕۆژ و مانگێکیش لە ساڵدا بە شێوەیەکی ناڕێک ٢٨ یان ٢٩ ڕۆژە. ھەر چوار ساڵ جارێک، ساڵی پڕە، مەگەر ئەو ساڵانەی کە شیاوی دابەشکردن بن بە ١٠٠، بەڵام نەک بە ٤٠٠. کەوا بێ، ساڵی ٢٠٠٠ ساڵی پڕ بوو (چونکوو شیاوی دابەشکردنە بە ٤٠٠) بەڵام ساڵی ٢١٠٠ ساڵی پڕ نییە.

ڕۆژ ژمێری گریگۆری لە ھەر ٣٣٣٠ ساڵ یەک ڕۆژی ھەڵەیە.


284915.jpg


سەرچاوە: ویکیپیدیا