جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ئه‌فسانه‌ی ئه‌شکه‌وتی داری خله بەشی 2»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٤٥: | ھێڵی ٤٥: | ||
سه‌رچاوه: عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود ، ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی دووه‌م | سه‌رچاوه: عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود ، ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی دووه‌م | ||
[[پۆل:مێژوو]] |
دوایین پێداچوونەوەی ٠٩:٥٣، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٢
نووسین و ئامادەکردنی: عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
حه‌مه‌ره‌ش و مه‌لا ئه‌حمه‌دی گه‌رمیان وسه‌ید محه‌مه‌دی گه‌رمیان وعوسمانی حاجی مه‌حمود وعه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا ، له گوندی (واران ) نوێنه‌ری رێکخراوی سلێمانی یان بینی ، بریتی بوون له :خه‌لیفه محه‌مه‌د و مام تاهیری خاڵی مه‌لا ئه‌حمه‌دی گه‌رمیان وقادرهسوور، له دانیشتنێکی نهێنی چۆنی یه‌تی کاتی دیاری کرا و شوێنی یه‌کتر بینی یان ده‌ست نیشان کرد.
هه‌واڵی مانه‌وه‌ی چه‌ند مه‌فرزه‌یه‌ک پارتیزان له‌قوڵایی گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ گه‌یشت به ئیستیخباراتی فه‌یله‌قی یه‌ک سوپای عێراق به هاوکاری جاش به هێزێکی پیاده ی گه‌وره‌وه، کێو‌ماڵی بست به بستی هه‌موو ده‌شتایی و گردۆڵکه و نشێو‌و و شوێنه چه‌په‌که‌کانی گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ –یان کرد ، به‌تایبه‌تی هه‌رده‌ی ناوچه‌ی زه‌نگه‌نه.
یه‌که‌م کێو‌ماڵی چڕ‌و به‌ربڵا وی سوپای عێراق له 22 / 9 /1988 بوو، سه‌راپا گه‌رمیانی گرته‌وه ، پێش کێوماڵه‌که حه‌مه‌ره‌ش له رێکخراوی سلێمانی یه‌وه هه‌واڵ و زانیاری ئه‌و کێوماڵه‌ی پێ گه‌یشت بوو، ههواڵاکه و زانیارییه‌کانی له سه‌ره موعید-ی جیهاز ، گه‌یاند به هه‌موو مه‌فره‌زه پارتیزانه‌کان .
ئه‌و رۆژه ئه‌م پارتیزانانه :
عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا ...مه‌حمودی مامه عه‌زه ...بورهانی حه‌مه‌ی مینا......سدیق عه‌لی تۆفیق ....حاجی عوسمان...مه‌لا که‌ریم .....هه‌یاس حه‌سه‌ن فه‌تاح....مام ساڵحی گه‌رمیان و...چه‌ند پارتیزانێکی تر له سه‌ر کانیه‌که له ژێر دار هه‌نجیره‌که‌ی (عه‌لی کوته‌ک ) دانیشت بوون ،که شوێنێكی به‌رز بوو، دهیڕو انی به سه‌رناوچه‌ی که‌لاردا له سه‌عات11-ی 22/9/1988 سامی سه‌مین سه‌عید حه‌ره‌س بوو، به دووربینه‌که‌ی سه‌یری ده‌وروبه‌ری خۆی کرد ، له دووره‌وه تهپو تۆزێکی چڕ و گه‌وره‌ی بینی له سه‌ر زه‌ویه‌که‌وه بهرهوقوڵایی ئاسمان ده‌کشا..
له سه‌ره‌تادا نه‌یتوانی هاوڕێ پارتیزانه‌کانی ئاگادار بکاته‌وه له‌و ته‌پ وتۆزه ، زیاتر روانییه ئه‌و شوێنه ، ئه‌مجا بۆی ده‌رکه‌وت که ئه‌وه کێو‌ماڵی چڕی سوپای پیاده‌ی عێراق- ه ، هه‌موو کون و که‌له‌به‌رێکی گه‌رمیان ده‌پشکنن..
سامی سه‌مین به‌خێرایی خۆی گه‌یانده خواره‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی ههواڵاکه به عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا و مه‌حمودی مامه عه‌زه و پارتیزانه‌کانی تربگهیهنێ.
ئه‌وه‌تا هێزه‌کانی سوپای عێراق له خواره‌وه به‌ره‌و ئاراسته‌ی لای ئیمه دێن له‌وساتانه‌دا مام ساڵح –ی گه‌رمیان له گه‌ڵ پارتیزانه‌کان بوو به عه‌دنان و پارتیزانه‌کانی وت :
من شاره‌زای حهشارگهیهکم له داری خله.
داری خله دوو کیلۆمه‌تر که‌وتوه‌ته خوار سه‌رووی رۆژهه‌ڵاتی رۆستهی شاماروزا و ت ، که‌ندڕێک بوو، به‌هۆی لافاوی بارانه‌وه وبه‌هۆی ئاوی چه‌مه‌که‌وه زیاتر قوڵ ببوو ، ئه‌وانیش به خێرایی که‌وتنه مقۆ مقۆی ئه‌وه‌ی به زوویی په‌ناگه‌یه‌ک بدۆزنه‌وه ،نه‌که‌ونه ناو کێوماڵه‌که .
له‌و کاته کت و پڕه‌دا مام ساڵح شاره‌زایانه کونه قه‌له‌که‌ی بۆحهشاردان بۆ ده‌ست نیشان کردن .
عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا له به‌رزاییه‌کانی (زاوت )-ه‌وه ڕانییه پێ ده‌شته‌کانی به‌رده‌می خۆیان ، ئه‌و هێزه بێ شوماره‌ی سوپای عێراق-ی به‌چاوی خۆی بینی ، بست به‌ست کێو ماڵ ده‌کرد چه‌ند کیلۆ مه‌ترێک لێ یان دوور بوو ، له‌و کێوماڵهدا ئه‌و هێزه بست به بست و کون و که‌له‌به‌ری ناوچه‌که‌یانی گه‌رمیانی ده‌پشکنی ، به پێی نه‌خشه‌و بهرناومهیهکی ورد‌و قوڵی ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری فه‌یله‌قی یه‌ک ، هێزه پیاده‌که به‌ره‌و قوڵایی گه‌رمیان هه‌نگاویان ده‌نا دوای ئه‌وه هێزی روویان کرده( زاوت )، دیواری چه‌ند خانوویه‌ک مابوو، ئه‌وانیشیان خاپوور کرد ، له‌و کاته‌دا عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا بڕیاری دا به پێی نه‌خشه‌یه‌کی کتو پڕ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌ونه ناو بازنه‌ی کێووماڵه چڕه‌که ، به‌ره‌و پشتی هێزه‌کانی سوپا بڕۆن ..
به خێرایی هه‌ر سێ وڵاخهکهیان له ژێر دار ژاڵهکانی عه‌لی کوته‌ک دا به‌سته‌وه ، پارتیزانه‌کان خۆیان به‌ست و به خێرایی خۆیان گه‌یانده گوندی (حه‌سه‌نی عهمنه )، تاقه ماڵێک بوو هێزی کێوماڵ ورده‌ورده نزیک تر ده‌بووه به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی ئه‌وان ده‌هات ، پارتیزانه‌کان روویان کرده ئه‌شکه‌وته‌که و رووه‌و ئاراسته‌ی سوپاکه ، به راکردن به 40 ده‌قیقه گه‌یشتنه به‌رده‌م ئه‌شکه‌وته‌که .
هێزی پیاده‌ی سوپا گه‌یشتنه رۆستهی شامار ، کوێرانه هه‌موو ئه‌و ده‌ورو به‌ره‌یان به ده‌سڕێژ داگرته‌وه ، پارتیزانه‌کان ئه‌وه‌نده رایان کرد بوو ماندوو بوون هێزیان لێ بڕابوو تونای جوڵه‌یان نه‌مابوو، مه‌ترسی گه‌یشتنی هێزه‌که‌یان له‌سه‌ر بوو ، بگه‌نه سه‌ریان ، خۆیان له بن ئه‌شکه‌وته‌که‌دا گرمۆڵکه کرد ،ئیتر ئاگایان له ئاڕاسته‌ی جوڵه‌ی هێزی کێوماڵ نه‌ما، به‌ره‌وکام لا ده‌ڕۆن ، ئه‌وشوێنه بوو به حهشارگهیا ن.
ئه‌و شه‌وه سوپای کێوماڵ به پاڵپشتی چه‌ندان زیلی عه‌سکه‌ری و ده‌بابه و کۆپته‌ر ،سه‌راپا ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌یان پشکنی .
ئه‌مه یه‌که‌م کێو‌ماڵی سوپای ئه‌نفال بوو ، دوای ئه‌نفالی گه‌رمیان به ناو گونده خاپورکراوه‌کانی گه‌رمیان دا ده‌گه‌ڕان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ر هه‌ر خانوو ماڵێک مابێت و نه‌ڕوخابێت ، بیروخێنن..
پارتیزانه‌کان ئه‌و شه‌وه له برسا ، نانه ره‌قه‌ی ناو کۆڵه پشته‌کانیان ده‌خوارد ، بۆ نیوه‌ڕۆکه‌ی برنج و فاسۆلیان لێ نابوو، به ڵام کێوماڵه که بواری نه‌دان ، به جێیان هێشت ، هێزی کێوماڵه‌که نه‌چوبوونه ئه‌وشوێنه‌ی که خواردن و که‌لوپه‌لی پارتیزانه‌کانی لێ بوو ئێواره‌که‌ی عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا به تهلهفۆنکن په‌یوه‌ندی به حه‌مه ره ش-ه‌وه کردبوو ،ئه‌ویش به عه‌دنانی وتبوو:
ئه‌و کێوماڵه بۆ ماوه‌ی 72 سه‌عات به‌رده‌وام ده‌بێت له گه‌رمیان .
پارتیزانه‌کان به رۆژ خۆیان حه‌شار ده‌داو چاودێری جم و ججۆڵی کێوماڵهکهیان ده‌کرد ، به‌شه‌ویش له کهندڕهکهدا نانیان ده‌کرد ، له چه‌ند شوێنێک دامه‌زرابوون بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ی حاڵه‌تی کت و پڕ روو بدات بتوان روو به ڕوویان ببنه‌وه ، دوای 72 سه‌عاته‌که هێزه‌که له کێوماڵهکهیان کشانه‌وه بۆ که‌لار.
ئه‌و یه‌که‌م کێوماڵه کت و پڕه ی سوپای عێراق به پاڵپشتی ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری ... فه‌یله‌قی یه‌ک... به ده‌بابه... کۆپته‌ر .،بووه هۆی ئه‌وه‌ی که پارتیزانه‌کان بیر له‌وه بکه‌نه‌وه ، بۆ خۆپاراستن له سوپای عێراق و کێوماڵه کانی و جاش و جاسوس ، له‌مه‌ودوا حه‌شارگه‌یه‌ک دابین بکه‌ن.
سه‌رچاوه: عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود ، ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی دووه‌م