جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی هەشتەم»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
 
(٣ دەستکاری لەلایەن ھەمان بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت)
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
'''[[دامەزراندن و خەبات یەکێتی مامۆستایانی کوردستان]]'''
'''[[لە کتێبی (مێژووی پەخشانی کوردی مامۆستا سەجادی)یەوە.]]'''

نووسینی: '''[[محەمەد باقی سەعید بەرزنجی]]'''
[[پەڕگە:10308191 .jpg|وێنۆک]]
[[پەڕگە:290685017 .jpg|وێنۆک]]
'''[[عومەر مەعروف بەرزنجی]]'''  

لەژێر ناوی (لێکۆڵینەوەو بیبلیۆگرافیای چیرۆکی کوردی ١٩٢٥-١٩٦٩) دا بەرھەمێکی پەخشانی ھێناوەتەوە  ناوەوە کە لەساڵی ١٩٧٨دا دەستی چاپی گەیشتۆتێ. ئەمەی خوارەوە نموونەیەکە لەو پەخشانە:

چاپی یەکەم ساڵی 2012
'''چووزەرەی چیرۆکی کوردی'''

ھەموو دیاردەیەکی سروشت سەرەتایەکی تایبەتی ھەیە کە بەندە بە چەند یاسایەکی گۆڕان و گەشەکردنەوە . ئەمەیش بەڵگەنە ویستەو ھەوێنی فەلسەفەیێکی تاقیکراوەیە. ئەدەبیش بەھەموو بەشەکانیەوە سەرەتاو کاتێکی دیاریکراوی ھەیەو لە خۆیەوە ئەم پلەو دۆخەی ئێستای وەرنەگرتووە ، بەڵام گەر قەڵەمی لێکۆڵینەوەو وردکردنەوەیێکی زانستیانە بژەنینە لاپەڕەکانی ئەدەبی کوردی و تاوتووی بابەتەکانی بکەین و لەڕوانگەی ھەڵسەنگاندن و توێژینەوەی پڕاوپڕی زانستیانەوە بۆی بڕوانین دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە بەرھەمی ئەدەبیمان تاکۆتای جەنگی یەکەمی جیھانی تێکڕا برێتیبووە لە شیعر و بابەتەکانی و بە چەشنی کاڵایێک بەباڵایا بڕابوو، ئەم سیمایەش وەنەبێ تەنھا مۆرکێکی تایبەتی بێ و بەئەدەبی کوردییەوە لکابێ، بەڵکو ئەدەبی عەرەبیش لە عێراقدا ھەمان دیاردە رووی تێ کردبوو. لەم بارەیەشەوە((چیرۆک نووسی عەرەب زەنون ئەیوب لەوباوەڕەدایە کە چیرۆکی نووسراوی عەرەبی لەسەرەتای ئەم سەدەیەوە دەرکەوت و بەجۆرێکی رەخساو لەسەر لاپەڕەی رۆژنامەو گۆڤارەکان کەوتە روو چونکە چیرۆک بە پێچەوانەی بەشەکانی تری ئەدەبەوە زیاتر لەناو ئەوگەلانەدا بایەخی پێدراوە کە زووتر دۆستایەتییان پەیداکرد لەگەڵ رۆژنامەو گۆڤار و ھونەری چاپ و بڵاوکردنەوەدا، ھەرنەتەوەیەکیش چاپەمەنی لەناویا گەشەی نەکردبێ و مەودای رۆشنبیرێتی ڕێگایێکی نەبڕیبێ ئەوە شتێکی ئاشکرایە کە چیرۆک بە ساوایی لەناویدا ژیاوەو پێشکەوتنی بەدەست نەھێناوە، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ سروشتی ھونەرەکە خۆی، چونکە چیرۆکی ھونەری وەک شیعر لەبەر ناکرێ و خولیاو تاسەیێکی دەروونی پێ نادرکێنرێ و سەرتاپا پێویستی بە نووسین و بڵاوکردنەوە ھەیە، جائەو نەتەوانەی کە درەنگ رویان کردووەتە چاپەمەنی و بایەخ پێدانی، ھەر بەو ڕەوشتەش چیرۆک لەگەڵ کاروانی ئەدەبدا بەرێ کەوتوە.

بۆ خوێندنەوە یان داونلۆدکردنی پەڕتووکی: (یادەوەری دەربارەی خەبات و دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ) کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە!

'''[[پەڕگە:یادەوەری دەربارەی خەبات و دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان.pdf|وێنۆک]]'''

[[لە کتێبی (مێژووی پەخشانی کوردی مامۆستا سەجادی)یەوە.|درێژەی بابەت]]
 
[[دامەزراندن و خەبات یەکێتی مامۆستایانی کوردستان|درێژەی بابەت]]

دوایین پێداچوونەوەی ‏١٢:٥١، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢

لە کتێبی (مێژووی پەخشانی کوردی مامۆستا سەجادی)یەوە.

10308191 .jpg

عومەر مەعروف بەرزنجی

لەژێر ناوی (لێکۆڵینەوەو بیبلیۆگرافیای چیرۆکی کوردی ١٩٢٥-١٩٦٩) دا بەرھەمێکی پەخشانی ھێناوەتەوە ناوەوە کە لەساڵی ١٩٧٨دا دەستی چاپی گەیشتۆتێ. ئەمەی خوارەوە نموونەیەکە لەو پەخشانە:

چووزەرەی چیرۆکی کوردی

درێژەی بابەت