جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی هەشتەم»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
 
(یەک دەستکاری مامناوەند لەلایەن ھەمان بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت)
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
'''[[ئابڵاخ]]'''
'''[[لە کتێبی (مێژووی پەخشانی کوردی مامۆستا سەجادی)یەوە.]]'''

[[پەڕگە:Ablax.jpg|وێنۆک]]
[[پەڕگە:10308191 .jpg|وێنۆک]]
لە کۆن دا ئابڵاخ یەکێک بووە لە گوندە نزیکەکانی [[سلێمانی]] ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاتر لە ٧٠٠ کەس بووە. بەڵام ئێستا یەکێکە لە گەڕەکەکانی [[سلێمانی]]. ناوی ئابڵاخ دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانییەکان ئەم گوندە ناوی (ئاق بولاق) بووە. ئاق واتە سپی و بولاق واتە سەرچاوەی ئاو (چاوی ئاوە سپی). لە گوندەکەدا سەرچاوەیەکی ئاوی ڕوون هەبووە پێیان وتووە چاوی ئاو یان چاوگی ئاو بە پێی تێپەڕبوونی کات ناوەکە بووە بە ئابڵاخ.
'''[[عومەر مەعروف بەرزنجی]]'''

لەژێر ناوی (لێکۆڵینەوەو بیبلیۆگرافیای چیرۆکی کوردی ١٩٢٥-١٩٦٩) دا بەرھەمێکی پەخشانی ھێناوەتەوە  ناوەوە کە لەساڵی ١٩٧٨دا دەستی چاپی گەیشتۆتێ. ئەمەی خوارەوە نموونەیەکە لەو پەخشانە:

'''چووزەرەی چیرۆکی کوردی'''

ھەموو دیاردەیەکی سروشت سەرەتایەکی تایبەتی ھەیە کە بەندە بە چەند یاسایەکی گۆڕان و گەشەکردنەوە . ئەمەیش بەڵگەنە ویستەو ھەوێنی فەلسەفەیێکی تاقیکراوەیە. ئەدەبیش بەھەموو بەشەکانیەوە سەرەتاو کاتێکی دیاریکراوی ھەیەو لە خۆیەوە ئەم پلەو دۆخەی ئێستای وەرنەگرتووە ، بەڵام گەر قەڵەمی لێکۆڵینەوەو وردکردنەوەیێکی زانستیانە بژەنینە لاپەڕەکانی ئەدەبی کوردی و تاوتووی بابەتەکانی بکەین و لەڕوانگەی ھەڵسەنگاندن و توێژینەوەی پڕاوپڕی زانستیانەوە بۆی بڕوانین دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە بەرھەمی ئەدەبیمان تاکۆتای جەنگی یەکەمی جیھانی تێکڕا برێتیبووە لە شیعر و بابەتەکانی و بە چەشنی کاڵایێک بەباڵایا بڕابوو، ئەم سیمایەش وەنەبێ تەنھا مۆرکێکی تایبەتی بێ و بەئەدەبی کوردییەوە لکابێ، بەڵکو ئەدەبی عەرەبیش لە عێراقدا ھەمان دیاردە رووی تێ کردبوو. لەم بارەیەشەوە((چیرۆک نووسی عەرەب زەنون ئەیوب لەوباوەڕەدایە کە چیرۆکی نووسراوی عەرەبی لەسەرەتای ئەم سەدەیەوە دەرکەوت و بەجۆرێکی رەخساو لەسەر لاپەڕەی رۆژنامەو گۆڤارەکان کەوتە روو چونکە چیرۆک بە پێچەوانەی بەشەکانی تری ئەدەبەوە زیاتر لەناو ئەوگەلانەدا بایەخی پێدراوە کە زووتر دۆستایەتییان پەیداکرد لەگەڵ رۆژنامەو گۆڤار و ھونەری چاپ و بڵاوکردنەوەدا، ھەرنەتەوەیەکیش چاپەمەنی لەناویا گەشەی نەکردبێ و مەودای رۆشنبیرێتی ڕێگایێکی نەبڕیبێ ئەوە شتێکی ئاشکرایە کە چیرۆک بە ساوایی لەناویدا ژیاوەو پێشکەوتنی بەدەست نەھێناوە، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ سروشتی ھونەرەکە خۆی، چونکە چیرۆکی ھونەری وەک شیعر لەبەر ناکرێ و خولیاو تاسەیێکی دەروونی پێ نادرکێنرێ و سەرتاپا پێویستی بە نووسین و بڵاوکردنەوە ھەیە، جائەو نەتەوانەی کە درەنگ رویان کردووەتە چاپەمەنی و بایەخ پێدانی، ھەر بەو ڕەوشتەش چیرۆک لەگەڵ کاروانی ئەدەبدا بەرێ کەوتوە.

[[ئابڵاخ|درێژەی بابەت]]
 
[[لە کتێبی (مێژووی پەخشانی کوردی مامۆستا سەجادی)یەوە.|درێژەی بابەت]]

دوایین پێداچوونەوەی ‏١٢:٥١، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢

لە کتێبی (مێژووی پەخشانی کوردی مامۆستا سەجادی)یەوە.

10308191 .jpg

عومەر مەعروف بەرزنجی

لەژێر ناوی (لێکۆڵینەوەو بیبلیۆگرافیای چیرۆکی کوردی ١٩٢٥-١٩٦٩) دا بەرھەمێکی پەخشانی ھێناوەتەوە ناوەوە کە لەساڵی ١٩٧٨دا دەستی چاپی گەیشتۆتێ. ئەمەی خوارەوە نموونەیەکە لەو پەخشانە:

چووزەرەی چیرۆکی کوردی

درێژەی بابەت