جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ڕەئووف حەسەن»
Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٣: | ھێڵی ٣: | ||
زیندانى ژمارە 2ى ئەمنى عامە | زیندانى ژمارە 2ى ئەمنى عامە | ||
ره‌ئوف حه‌سه‌ن ی | ره‌ئوف حه‌سه‌ن ی نووسه‌ر و ڕۆژنامەنووس و سیناریۆنووس و زمانه‌وان ورۆمان نووس و وه‌رگێڕی خاوه‌ن ئه‌زمون ، توانایه‌کی بێ سنوور له چه‌ندان بواری جیا جیادا ، خاوه‌نی مه‌عریفه‌یه‌کی فراوان قوڵ ، له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌کان له‌گه‌ڵ مامۆستا '''[[عومەر مەعروف بەرزنجی]]''' هاوڕێی ته‌مه‌نی دا ئه‌وه‌نده عاشقی وشه‌وده‌قی ئه‌ده‌بی و نوسین بوون ، به‌ده‌ست وخه‌ته جوانه‌که‌یان ، هه‌فته نامه‌یه‌کیان تۆمار کردووه و ده‌ستاو ده‌ستی پێ کراوه ،ره‌ئوف له گه‌ڵ شه‌هید '''[[دڵشاد مەریوانی]]''' هاوڕێ ی دا ، رۆڵی سه‌ره‌کی و گرنگیان نواند ،له دامه‌زراندنی تیپی پێشره‌وی شانۆی کوردی ،ئه‌وان و هاوڕێ هونه‌رمه‌نده‌کانیان ، توانیان ره‌وتی شانۆی کوردی به‌ره و ئاراسته‌یه‌کی نوێ ببه‌ن ، شانۆ ببێ به رۆحی زمانی خه‌ڵک ، به‌رهه‌مه‌کانی تیپی شانۆی پێشره‌و به ( لانه‌وازان و...خوله چه‌خماخه ) وه تا ئێستا‌و چه‌ندان ساڵی تر وێردی سه‌ر زمانی چین و توێژه زه‌حمه‌ت کێشه‌کانه . | ||
ره‌وف حه‌سه‌ن ئه‌وه‌نده خاوه‌ن هه‌ڵوێستی باڵابوو ، هه‌موو دیمه‌نه‌کانی ژیانی به‌رگری بوو ، له چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی ، قه‌د ملی بۆهیچ کارێکی ناره‌وا نه‌داوه ، هه‌موو ته‌مه‌نی هه‌ڵوێستی به‌رگری بوو دژ به داگیرکه‌ران ، عیزه‌تی نه‌فسی ئه‌وه‌نده باڵا‌و به‌رین بوو ، له1964- 2018 تا دوا هه‌ناسه ی ، به درێژای 54ساڵ مامۆستا و چیرۆک نوس و رۆمان نووس ورۆژنامه وان و وه‌رگێڕ وزمانه‌وان بوو. | ره‌وف حه‌سه‌ن ئه‌وه‌نده خاوه‌ن هه‌ڵوێستی باڵابوو ، هه‌موو دیمه‌نه‌کانی ژیانی به‌رگری بوو ، له چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی ، قه‌د ملی بۆهیچ کارێکی ناره‌وا نه‌داوه ، هه‌موو ته‌مه‌نی هه‌ڵوێستی به‌رگری بوو دژ به داگیرکه‌ران ، عیزه‌تی نه‌فسی ئه‌وه‌نده باڵا‌و به‌رین بوو ، له1964- 2018 تا دوا هه‌ناسه ی ، به درێژای 54ساڵ مامۆستا و چیرۆک نوس و رۆمان نووس ورۆژنامه وان و وه‌رگێڕ وزمانه‌وان بوو. |
دوایین پێداچوونەوەی ٠٩:٣٨، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
لە ساڵی 1945 لە شاری سلێمانی رۆژی 21-12-2018 کۆچی دوایی کرد.
زیندانى ژمارە 2ى ئەمنى عامە ره‌ئوف حه‌سه‌ن ی نووسه‌ر و ڕۆژنامەنووس و سیناریۆنووس و زمانه‌وان ورۆمان نووس و وه‌رگێڕی خاوه‌ن ئه‌زمون ، توانایه‌کی بێ سنوور له چه‌ندان بواری جیا جیادا ، خاوه‌نی مه‌عریفه‌یه‌کی فراوان قوڵ ، له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌کان له‌گه‌ڵ مامۆستا عومەر مەعروف بەرزنجی هاوڕێی ته‌مه‌نی دا ئه‌وه‌نده عاشقی وشه‌وده‌قی ئه‌ده‌بی و نوسین بوون ، به‌ده‌ست وخه‌ته جوانه‌که‌یان ، هه‌فته نامه‌یه‌کیان تۆمار کردووه و ده‌ستاو ده‌ستی پێ کراوه ،ره‌ئوف له گه‌ڵ شه‌هید دڵشاد مەریوانی هاوڕێ ی دا ، رۆڵی سه‌ره‌کی و گرنگیان نواند ،له دامه‌زراندنی تیپی پێشره‌وی شانۆی کوردی ،ئه‌وان و هاوڕێ هونه‌رمه‌نده‌کانیان ، توانیان ره‌وتی شانۆی کوردی به‌ره و ئاراسته‌یه‌کی نوێ ببه‌ن ، شانۆ ببێ به رۆحی زمانی خه‌ڵک ، به‌رهه‌مه‌کانی تیپی شانۆی پێشره‌و به ( لانه‌وازان و...خوله چه‌خماخه ) وه تا ئێستا‌و چه‌ندان ساڵی تر وێردی سه‌ر زمانی چین و توێژه زه‌حمه‌ت کێشه‌کانه .
ره‌وف حه‌سه‌ن ئه‌وه‌نده خاوه‌ن هه‌ڵوێستی باڵابوو ، هه‌موو دیمه‌نه‌کانی ژیانی به‌رگری بوو ، له چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی ، قه‌د ملی بۆهیچ کارێکی ناره‌وا نه‌داوه ، هه‌موو ته‌مه‌نی هه‌ڵوێستی به‌رگری بوو دژ به داگیرکه‌ران ، عیزه‌تی نه‌فسی ئه‌وه‌نده باڵا‌و به‌رین بوو ، له1964- 2018 تا دوا هه‌ناسه ی ، به درێژای 54ساڵ مامۆستا و چیرۆک نوس و رۆمان نووس ورۆژنامه وان و وه‌رگێڕ وزمانه‌وان بوو. ئه‌م نووسه‌ره له هه‌موو ته‌مه‌نیا به ته‌حه‌دایه‌کی لۆژیکانه‌وه ده‌چوو به‌گژ غه‌درو زوڵم دا ، هه‌میشه پارێزگاری له‌و که‌سانه کردوه که غه‌درو زوڵمیان لێ کراوه .به‌ڵام له‌و په‌ڕی به‌های باڵای جوامێری و به‌خشنده‌ی یه‌وه غه‌در له خۆی ده‌کرا ، عیزه‌تی نه‌فسی به‌قه‌د ئه‌م دنیایه گه‌وره‌بوو .
سه‌راپا ژیانی دژواریی و قورس بوو ، ته‌نانه‌ت له خانه‌نشینش دا بێ ویژدانی له گه‌ڵ کراوغهدری لێ‌کرا ، خانه‌نشینیه‌که‌ی ئه‌وه‌نده نه‌بوو ، بژێوی ژیانی خۆی و خانه‌واده‌که‌ی دابین بکات ،ئه‌مه‌ش شه‌رمه‌زاری یه بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵات دارانه‌ی هه‌رێم ،ئه‌و نووسه‌ره مه‌زنه له جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌سته‌کانی قه‌ڵه‌م بگرێت ، سوکانی ته‌کسی گرت ،به دوای بژێوی ژیانی خۆی و خانه‌واده‌که‌ی دا دا عه‌وداڵ بوو ، له بری ئه‌وه‌ی سه‌قاڵی پرۆژه‌ی نوسینه ده‌گمه‌نه‌کانی بێت . شه‌قام و کۆڵانی گه‌ره‌که‌کانی شاری به ته‌کسیه‌که‌ی تهی ده‌کرد .
له دیدارێک دا چه‌ند پرسیارێکم روو به روو کرده‌وه ، له وه‌ڵامه‌کانی دا مامۆستا ره‌ئوف حه‌سه‌ن ئه‌و 15 دیمه‌نه‌م بۆ به‌رگی سێیه‌می ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال تۆمار کرد ، له‌دوا دیمه‌ن دا ،مامۆستا ره‌ئوف حه‌سه‌ن له وه‌ڵامی دوا پرسیارم دا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد: هەندێک که‌س لەو بڕوایەدان نوسینەوەى ئەم بەسەرهاتانە بۆ مێژو پێویستە، به‌ڵام من وه‌ک ( ره‌ئوف) * هەگیز باوەڕم بەوە نەبووە و نییە،ئێمەى خەڵکى وڵات و ناوچە عهرەبى و ئیسلامیه‌کان ، تێکڕا لە دەرڤەى مێژودا دەژین ، ئەم جۆرە بیرەوەرى و ڕووداوانە لە سەرگوزوشتە و گورگانەشەوێ زیاتر هیچی دى نین.میسریه‌کان پێ یان دەڵێن (حەددوتە).
ئەگەر کاکە عەبدوڵڵا کەریم داواى لێ نەکردمایە و تەنانەت هێندەش سەری نەکردایەتە سەرم و ئیلحاحى نەکردایە ئامادەنەبووم پیتێ لەمانە بنوسم، چونکە زۆر باش دەزانم تاکو تەرا نەبێت هیچ کەسێکى دى نەتەوەکەم و هاوڕێکانم نین لەمانەى من لێرەدا نوسیوومه‌ته‌وه زیاتر و خراپتریشیان بەسەر نەهاتبێت ،تەنانەت زۆربەشیان لەگەڵ خۆیاندا هەموو کوێرەوەریەکانیان بردۆتە ژێر گڵ، یان بۆ نێو ورگى سەگ، یان ژێر ئاو و نێو دەمى ماسى. عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
- ره‌ئوف حه‌سه‌ن له 18ی تشرینی یه‌که‌می 1945 له گه‌ره‌کی گۆیژه‌ی شاری سلێمانی له‌دایک بووه
له 1959- 1960له گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کی دا کۆمه‌ڵه‌ی نوسه‌رانی کوردیان به‌ناوی (کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌دیبانی پرشنگ ) دامه‌زراندووه . دواتر گۆڤارێکی مانگانه‌یان به ناوی پرشنگ به‌ده‌ست و جهت ده‌رکردووه . له ساڵی 1960 دا له گه‌ڵ مامۆستا عومه‌ر مارف به‌رزنجی دا ،هه‌فتانه‌یه‌کی ده‌ست و خه‌تیان به ناوی ( تریفه ) ده‌رکردووه . دواتر خۆی به ته‌نیا هه‌فتانه‌یه‌کی به ناوی( که‌ژ ) به‌ده‌ست و خه‌ت ده‌رکردووه .
- له 1963 دا بووه به ئه‌ندامی حیزبی شیوعی عێراق ، له‌و ماوه‌یه‌دا مامۆستا ی وانه‌ی ئینگلیزی بووه ، له زۆر به‌ی گوند‌و شارۆچکه کانی کوردستان .
- له 1964 خانه‌ی مامۆستایانی ته‌واوکردوه ،کۆرسه‌کانی زمانی ئینگلیزی له په‌یمانگای زانستی و سه‌نته‌ری به‌ریتانی له به‌غداد ته‌واوکردووه .
- له 1968 له گه‌ڵ خاتوو له‌یلا حمه عه‌لی ژیانی هاوسه‌ریان پێک هێناوه .خاوه‌نی دوو کوڕه‌وه به ناوی زانا‌و شێرۆ .
- له 1971دا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رو وێژه‌ی کورد بووه .
- له ساڵی 1973 له گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کی تیپی پێشره‌وی شانۆۆی کوردیان دامه‌زراندووه .
- له 1975 دا بووه به ئه‌ندامی یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد .
- له 1977دا بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێک له زیندانی تاکه که‌سی دا له ئه‌منی عامه له به‌غداد زیندان بووه .
- له 1992 دا له دامه‌زرێنه‌رانی رۆژنامه‌ی ئاڵای ئازادی –وڵات بووه .
- له دوای راپه‌ڕینی 1991 دا کراوه به به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌فیزیونی هه‌رێم له سلێمانی .
- له 1996 دا سه‌نته‌ری دیالۆگی رۆشنبیری کوردی دامه‌زراند .
- له 2002دا رێکخراوی سارای منداڵانی دامه‌زراند .
- له 2011 بۆ ماوه‌ی ساڵێک له که‌ناڵی ئێن ئارتی وه‌ک وه‌ک زمانه‌وانی کاری کردووه،
له شه‌وی 21ی کانونی یه‌که‌می 2018 له سلێمانی له ته‌مه‌نی 73 ساڵی دا ماڵئاوای له ژیان کردووه.،سه‌نته‌ری میترۆ ،سلێمانی
- ره‌ئوف حه‌سه‌ن له ساڵی 1967 یه‌که‌م به‌رهه‌می به ناوی گه‌ردون چاپ و بڵاو کردوه‌ته‌وه.
خاوه‌نی ئه‌م به‌رهه‌مه کورته چیرۆکانه‌یه : سبه‌ینێ باوکت دێته‌وه، ده‌رزی ئه‌ژنی ،وێنه‌ی خوشکت .
له رۆمان خۆری تار یان کۆچی سوور
به‌رهه‌می رۆژنامه‌وانی : هه‌واڵنێری ته‌له‌فیزیونی ، گۆڤاری رۆژنامه‌وانی ، هه‌ڵسه‌نگاندنێک ، ئهلف و بێ ی رۆژنامه‌گه‌ری
وه‌رگێڕان: تیوری نیسبی چی یه ،هونه‌ری جه‌نگ ، سۆفیگه‌ری ، کوردناسی
ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی کرێکار له چیرۆکی کوردی ،ئه‌ندێشه جوانه‌کانی رۆح له چیرۆکی کوردی دا ، خولیای مه‌یموونه سپیه‌کان ، لاپهی هۆشه‌نگ که‌ریم .[١]
ڕەئووف حەسەن (١٩٤٥ لە سلێمانی، باشووری کوردستان - ٢٠١٨ لە سلێمانی) چیرۆک‌نووس و نووسەرێکی کورد بوو.
لە سەردەمی ڕژێمی بەعس لەبەر ئەوەی چەند وتارێکی دژی بەعس نووسیوە، گیراوە.
ڕەئووف حەسەن لە نووسەرانی سەرەتای شۆڕشی کوردستان بووە و دوو کوڕی ھەبووە بە ناوەکانی: زانا کە بێژەری تیڤی و نووسەرە و شێرۆش کە ئەکتەرە.
ڕەئووف حەسەن لە گەڕەکی گوێژە لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و خانەی مامۆستایانی (١٩٦٤) ھەر لە سلێمانی و چەندین خولیشی لە پەیمانگای بەریتانی لە بەغدا تەواو کردووە. بۆ ماوەی دە ساڵ مامۆستای سەرەتایی و ناوەندی بووە و وانەی ئینگلیزی وتووەتەوە.
ڕەئووف حەسەن ساڵی ١٩٦٠ حەفتەنامەی تریفەی دەرکردووە، کە دواتر ناوەکەی بووە بە ھەفتەنامەی کەش.
ساڵی ١٩٦١ لەگەڵ چەند نووسەرێکی تر، کۆمەڵەی ئەدیبانی پڕشنگی دامەزراندووە و گۆڤارێکیشی بەناوی پڕشنگ بڵاو کردووەتەوە.
لە ساڵی ١٩٦٣وە ھەتاوکوو ١٩٦٧ بووە بە ئەندامی حیزبی شیووعیی عێراقی و دوای ئەوە لە وێژەدا درێژەی بە چالاکییەکانی داوە. ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی بووە.
ساڵی ١٩٧٣ تیپی پێشرەوی شانۆی کوردی دامەزراندووە؛ وەرگێڕانی درامای «جەنابی موفەتیش» و کاری بەڕێوەبردنی درامای «لانەوازان»ی لە ئەستۆ بووە. ئەندامی یەکیەتیی نووسەرانی کورد و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بووە.
لە نێوان ساڵەکانی ٩٧٤–١٩٨٢ لە بەغدا، بە کاری ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی کوردی و ڕۆژنامەوانییەوە خەریک بووە و لە ڕۆژنامەکانی: ھاوکاری، بەیان، بیری نوێ، ئەستێرە، ڕۆژی کوردستان و ڕۆشنبیری نوێ ھاوکار بووە. ساڵی ١٩٧٧ لە ئەمنی عامەی بەغدا گیراوە و لە زیندانی تاکەکەسیدا ئەشکەنجە دراوە.
ساڵی ١٩٩٢ کراوە بە بەڕێوەبەری تەلەڤیزیۆنی ھەرێم. لە دوای ڕاپەڕێن، ساڵی ١٩٩٣، ڕۆژنامەکانی: ئاڵای ئازادی و وڵاتی دەرکردووە. سەرنووسەری گۆڤاری دیالۆگ و دامەزرێنەری «سەنتەری دیالۆگی ڕۆشنبیریی کورد» بووە و لە ساڵی ١٩٩٦ تا ٢٠٠٠ کاری تێدا کردووە.
ساڵی ٢٠٠٢ تا ٢٠٠٤ یانەی سەرای منداڵانی دامەزراندووە و خۆی بووە بە بەڕێوەبەری.
ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٩ ڕاوێژکاری بزافی ڕۆشنبیریی سلێمانی بووە. خاوەنی زیاتر لە ٣٧٠٠ وتار و ٢٦ کتێبە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
ڕەئووف حەسەن سەر لە بەیانی ٢١ی مانگی ١٢ی ٢٠١٨ لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
بەرھەمەکان
سەرجەم چیرۆکەکانی ڕەوف حەسەن، چاپخانەی ڕۆشنبیری، ھەولێر ٢٠١٨
گەردوونناسی
گەردوون (باسێکی زانستیانە) ١٩٦٧ (یەکەمین بەرھەمی نووسەر)
کورتەچیڕۆک
سبەینێ باوکت دێتەوە (کۆمەڵەچیرۆک) ١٩٧١
چەکەرە (کۆمەڵەچیرۆک لەگەڵ دوو نووسەری دیکەدا) ١٩٧٣
دەرزی ئەژنی خەمەکان (١٩٨٨)
وێنەکەی خوشکت (کۆمەڵەچیرۆک) ١٩٩٩
ڕۆمان
خۆری تار (کۆچی سوور)
ڕۆژنامەوانی
ھەواڵنێری تەلەڤیزیۆنی (٢٠١١)
گۆڤاری ڕۆژنامەوانی و ھەڵسەنگاندنێک (٢٠٠٦)
لە بەینمان دەرناچێت
ئەلفاو بێتای ڕۆژنامەگەری (١٩٩٩)
وەرگێڕان
تیۆری نیسبی (بابەتێکی زانستیانە) ١٩٨٤
ھونەری جەنگ (٢٠٠٤)
سۆفیگەری (٢٠٠٥)
کوردناسی (٢٠٠٦)
ڕەخنەی ئەدەبی
کرێکار و چیڕۆکی کوردی (١٩٨٢)
ئەندێشە جوانەکانی ڕۆح لە چیرۆکی کوردی‌دا (٢٠٠٧)
خولیای مەیموونە سپییەکان (٢٠٠٧)[٢]