جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «شەرەفخانی بەدلیسی»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە « شه‌رەفخان كوڕی شه‌مسه‌دین بەدلیس له ڕێکەوتی 1543-02-25ز بەرانبەر بە ساڵی 2241ی کوردی له گوندی "گه‌رمه‌ڕووی" سه‌ر به شاری "قوم" له ئێرانی عه‌جه‌م لە دایكبووه. له دیوه‌خانی "شاته‌هماسبی یه‌كه‌م" له ساڵی (1543 تا 1576) لەگه‌ڵ كوڕه‌كانی ئه‌ودا ژیاوه...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
شه‌رەفخان كوڕی شه‌مسه‌دین بەدلیس له ڕێکەوتی 1543-02-25ز بەرانبەر بە ساڵی 2241ی کوردی له گوندی "گه‌رمه‌ڕووی" سه‌ر به شاری "قوم" له ئێرانی عه‌جه‌م لە دایكبووه. | شەرەفخانی بەدلیسی (Şerefxanê Bidlîsî) شه‌رەفخان كوڕی شه‌مسه‌دین بەدلیس له ڕێکەوتی 1543-02-25ز بەرانبەر بە ساڵی 2241ی کوردی له گوندی "گه‌رمه‌ڕووی" سه‌ر به شاری "قوم" له ئێرانی عه‌جه‌م لە دایكبووه. | ||
له دیوه‌خانی "شاته‌هماسبی یه‌كه‌م" له ساڵی (1543 تا 1576) لەگه‌ڵ كوڕه‌كانی ئه‌ودا ژیاوه. | له دیوه‌خانی "شاته‌هماسبی یه‌كه‌م" له ساڵی (1543 تا 1576) لەگه‌ڵ كوڕه‌كانی ئه‌ودا ژیاوه. | ||
وەک پێداچوونەوەی ١٧:٣٤، ٧ی ئایاری ٢٠٢٣
شەرەفخانی بەدلیسی (Şerefxanê Bidlîsî) شه‌رەفخان كوڕی شه‌مسه‌دین بەدلیس له ڕێکەوتی 1543-02-25ز بەرانبەر بە ساڵی 2241ی کوردی له گوندی "گه‌رمه‌ڕووی" سه‌ر به شاری "قوم" له ئێرانی عه‌جه‌م لە دایكبووه. له دیوه‌خانی "شاته‌هماسبی یه‌كه‌م" له ساڵی (1543 تا 1576) لەگه‌ڵ كوڕه‌كانی ئه‌ودا ژیاوه.
له ئێران شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی ساڵی 1576 پایه و نازناوی میری میران ده‌به‌خشێته شه‌ره‌فخان و ده‌یكاته سه‌رۆكی هۆزی كورده‌كانی ئێران. له كانوونی دووه‌می ساڵی 1578 له جه‌نگی نێوان ئێرانییه‌كان و عوسمانییه‌كاندا پشتی ئێرانییه‌كان به‌رده‌دات و لایه‌نگری عوسمانییه‌كان ده‌كات به خۆی و 400 چه‌كداره‌وه دژ به ئێران ده‌وه‌ستێ سه‌ركردایه‌تی عوسمانییه‌كان ده‌كات.
له ساڵی 1589 سوڵتان مورادی سێیه‌م دژ به ئێرانییه‌كان پایه و نازناوی خان ده‌به‌خشێته شه‌ره‌فخان و ده‌یكاته میری ویلایه‌تی #بەدلیس له ساڵی 1590 واتا له ته‌مه‌نی 53 ساڵیدا جڵه‌وی فه‌رمانڕه‌وایی خۆی ده‌داته ده‌ست كوڕه‌كه‌ی خۆی شه‌مسه‌دین به‌گ.
له ساڵی 1591 تا 1592 ده‌ست ده‌كات به نووسینی شه‌ره‌فنامه و لە 1597-08-04 نووسینی شه‌ره‌فنامه ته‌واو ده‌بێت و پوخته‌ی نووسینه‌كانی له دوای ساڵی 1597دا كۆتایی پێهێنا به‌م جۆره پڕۆژه‌ی تۆماركردنی كوردی ئه‌نجام دا.
میر شه‌ره‌فخان له ساڵی 1012ی كۆچی‌دا به‌رامبه‌ر به ساڵانی 1603-1604ز كۆچیی دوایی كردووه.
به ساڵنامه‌ی زایینی 60 ساڵ ژیاوه و به ساڵنامه‌ی كۆچیش 63 ساڵ.
شەرفنامە گەلێ بابەتی سەرەکی و گرنگی گرتۆتەخۆ وەکو ئەمانەی خوارەوە:
حکوومەتە کوردییەکانی مەڕوانی و حەسنەوی و فەچلەوی و ئەیووبی.
حاکمە کوردییەکانی پشتاوپشت حوکمڕانیان کردووە.
ئەو حاکمە کوردانەی پارەیان لێداوە و وتاریان بەناو خوێندراوەتەوە.
جگە لەمانەش بە دوور‌و درێژی باسی حکوومەتی بتلیسی کردووە.
ئەم پەرتووکەی شەرفنامە لە کۆنەوە گرنگییەکی زۆری پێدراوە لە ساڵی1667ی زایینی لە زمانی فارسیەوە لەلایەن شامی ناوێکەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی تورکی و لەدواییدا (ولیامینۆف)ی ڕووسی کردوویەتییە ڕووسی و بە چاپی گەیاندووە و "کارمۆی" مێژوونووسی فەڕەنسیش کردوییتەتیە فەڕەنسی و لە میسریش مێژوونووسی کورد لە چلەکانی سەدەی رابردوو بە فارسی چاپی کردووە و مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی لە ساڵی 1953دا بەپەراوێزی بەنرخەوە کردوویەتییە عەرەبی و بە چاپی گەیاندووە دواجاریش ھەژار موکریانی بە پەراوێزو پێشەکیەکی درێژەوە کردوویەتییە کوردی و لە ساڵی 1972دا لەچاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد لە بەغدا لە چاپ دراوە.