جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «واتای ناوی شاری کەلار»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
 
ھێڵی ٢: ھێڵی ٢:
[[پەڕگە:کەلار..jpg|وێنۆک]]
[[پەڕگە:کەلار..jpg|وێنۆک]]


'''[کەلار]]''' یەکێکە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و پێگەیەکی ئابووری و کشتوکاڵی بەهێزە و بە گەرما زۆرەکەی ناسراوە، دەربارەی ناوی ئەم شارە چەندین بۆچوونی جیاواز هەیە کە لە کتێب و ڕۆژنامەکانەوە وەرگیراون.
'''[[کەلار]]''' یەکێکە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و پێگەیەکی ئابووری و کشتوکاڵی بەهێزە و بە گەرما زۆرەکەی ناسراوە، دەربارەی ناوی ئەم شارە چەندین بۆچوونی جیاواز هەیە کە لە کتێب و ڕۆژنامەکانەوە وەرگیراون.


'''واتاکان'''
'''واتاکان'''

دوایین پێداچوونەوەی ‏١١:٣٥، ١٧ی ئابی ٢٠٢٣

وشەی کەلار

کەلار..jpg

کەلار یەکێکە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و پێگەیەکی ئابووری و کشتوکاڵی بەهێزە و بە گەرما زۆرەکەی ناسراوە، دەربارەی ناوی ئەم شارە چەندین بۆچوونی جیاواز هەیە کە لە کتێب و ڕۆژنامەکانەوە وەرگیراون.

واتاکان

بنەچەى کەلار لە ( كەلا – ڕێ )ـەوە هاتووە كە واتای گوندێكى دابڕاو و دوور لە ڕێگەى سەرەكييەوە دەدات، ئەم ڕێگايەى كە ئێستا هەيە كاتى خۆى نەبووە، چونكە پێشتر ئەم گوندە ڕێگەى سەرەكى تيادا نەبووە و هەموو پەيوەنديەكى لە ڕێگەى خۆڵەوە بووە كە دەيبەستێت بە جەلەولا و ناوەندى شارۆچکەی کفریيەوە.

یان دەڵێن کەلار لە ( كەڵ – يار )ـەوە هاتووە، واتە نيشتيمانى ئاسك، چونكە تاكو ئێستا ئاسك لە ناوچەكەدا دەژى، و ناوچەكەش شانازى پێوە دەكات، ئەم ڕايەش نزيكە لە ڕاستيەوە چونكە بەناوبانگ بووە بە لانەى ئاسك و بزنە كێوى و کەڵەکێوی.

هەندێکیش دەڵێن بنەچەى ناوەكە دەگەڕێتەوە بۆ (كەڵات) كە ماناكەى قەڵا و قوولەيە، و دەگەڕێتەوە بۆ قەڵاى شێروانە كە نزيكە لێيەوە.

قەڵای شیروانە..jpg

بە عەرەبی: واتای وشەى كەلار لە زمانى عەرەبيدا دەچێتە سەر ووشەى (الخربة) بە واتاى كەلاوە یان وێرانە دێت كە ئەمەش ئاماژەيە بۆ كاول بوون و وێرانە بوونى ئەم ناوچەيە لە چەند سەردەمێكدا، كەواتە دەردەكەوێت كە پێشتر ئەم دێيە هەبووە و ڕووخاوە و دواتر لەسەر دەستى عەشيرەتى جاف نۆژەن كراوەتەوە و لە ئێراق شيمالدا هەمان دەستەواژە پشت ڕاست كراوەتەوە.

ڕايەكى تر كە دەڵێ ئەو بنەماڵەيەى كە كەلاريان ئاوەدان كردۆتەوە، لە عەشيرەتى (گێژ)ـن و لە كوردستانى ئێرانەوە كۆچيان كردووە بۆ گەرميان، بە تايبەت لە ناوچەكانى دەوروبەرى کرماشان و تاوەكوو ئێستا بە شێوەزارى كەلهوڕى ئاخاوتن دەكەن و سەدان ساڵە تێكەڵى خێڵەكانى گەرميان بوون، ئەم بنەماڵەيە لە زێدى ڕەسەنياندا نيشتەجێى گوندى (كەلار دەشت) بوون يان لێوەى نزيك بوون بۆيە ئەم ناوەيان بەسەردا بڕیووە، وەك شانازيەك يان خۆشەويستيیەك بۆ زێدى پێشوويان.

سەرچاوەکان

  • بورهان مەحەمەد فەرەج, ڕۆژنامەى چاودێر, كەلارى باشوورى كوردستان وكەلاردەشتى ئێران لە بەراوردێكدا, ژمارە ( 525 ) دوو شەممە 27/ 7/2015
  • بۆردی نووسەرانی ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
  • جمال بابان, اصول اسماء المدن ُو المواقع العراقية ، الجزء الاول، الطبعة الثانية ، 1986 ، ص256
  • شێخ محمدى خاڵ، فەرهەنگى خاڵ، جزم سێ يەم ، ازادر ،13، چاپ اول ل137
  • م.كريم ئەحمەد عەزيز , كەشكۆڵى مێژوو , چاپخانەى پەيوەند , سليَمانى ,2012[١]
  1. سەرچاوە:https://zaniary.com/