جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «حەمە تیماری»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «حەمە تیماری ، ئەفسانەکەی برزوت ، بالۆسە ... (٢) وێنۆک لە ساڵی ١٩٨٣ حەمە تیماری ، بوو بە هاوڕێ ی حەبیب برایم خانی دەلۆ . ناسراوبە (هەژا ر) ، لە سەر پێشنیاری مەلا ئەحمەد ی گەرمیان ، لە کۆنفراسی ناوخۆی کۆمەڵە ، حەمە تیماری ،لە بەر ئازا...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
حەمە تیماری ، ئەفسانەکەی برزوت ، بالۆسە ... (٢) | حەمە تیماری ، ئەفسانەکەی برزوت ، بالۆسە ... (٢) | ||
[[پەڕگە:407786370 .jpg|وێنۆک]] | [[پەڕگە:407786370 .jpg|وێنۆک]] | ||
ئامادەکردنی: '''[[عەبدوڵڵا کەریم مەحمود]]''' | |||
لە ساڵی ١٩٨٣ حەمە تیماری ، بوو بە هاوڕێ ی حەبیب برایم خانی دەلۆ . ناسراوبە (هەژا ر) ، لە سەر پێشنیاری مەلا ئەحمەد ی گەرمیان ، لە کۆنفراسی ناوخۆی کۆمەڵە ، حەمە تیماری ،لە بەر ئازایەتی و لیهاتوویی ، لە گوندی تەپە گەروس کرا ، بە فەرماندەی مەفرەزە . | لە ساڵی ١٩٨٣ حەمە تیماری ، بوو بە هاوڕێ ی حەبیب برایم خانی دەلۆ . ناسراوبە (هەژا ر) ، لە سەر پێشنیاری مەلا ئەحمەد ی گەرمیان ، لە کۆنفراسی ناوخۆی کۆمەڵە ، حەمە تیماری ،لە بەر ئازایەتی و لیهاتوویی ، لە گوندی تەپە گەروس کرا ، بە فەرماندەی مەفرەزە . | ||
ھێڵی ١٤: | ھێڵی ١٥: | ||
هەمیشە بە هەست و نەست ، دڵی لای پەلەپیتکەی چەکەکەی بوو ، سڵی لە هیچ گولە و دەسڕیژێکی هیزەکانی سوپاو جاش نەدەکردەوە. | هەمیشە بە هەست و نەست ، دڵی لای پەلەپیتکەی چەکەکەی بوو ، سڵی لە هیچ گولە و دەسڕیژێکی هیزەکانی سوپاو جاش نەدەکردەوە. | ||
ئازایەتی وجەربەزەییەکەی بە جۆرێک بوو، هیچ کاتێک ، لەو بڕوایەدا نەبوو ، دەستڕێژی گولەی دوژمن جەستەی بپێکێ . | |||
لە نەبەردی و چالاکی وداستانەکان دا، ، بە پێوە دەوەستا ، بۆ ئەوەی نیشانەکانی بە تەواوی بپێکێت ، گرنگی بە خۆپاراسین نەدەدا ، لە شەڕی زینانەدا ، چەند جارێک هێڕشی کردە سەر سەنگەرەکانی دوژمن . | لە نەبەردی و چالاکی وداستانەکان دا، ، بە پێوە دەوەستا ، بۆ ئەوەی نیشانەکانی بە تەواوی بپێکێت ، گرنگی بە خۆپاراسین نەدەدا ، لە شەڕی زینانەدا ، چەند جارێک هێڕشی کردە سەر سەنگەرەکانی دوژمن . | ||
ھێڵی ٥٩: | ھێڵی ٦٠: | ||
حەمە تیماری و پێشمەرگەکان هەڵمەتیان برد و هێزەکەی سوپای عیراقیان تێك شکاند و هەڵاتن . | حەمە تیماری و پێشمەرگەکان هەڵمەتیان برد و هێزەکەی سوپای عیراقیان تێك شکاند و هەڵاتن . | ||
وەک پێداچوونەوەی ٠٩:٥٤، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣
حەمە تیماری ، ئەفسانەکەی برزوت ، بالۆسە ... (٢)
ئامادەکردنی: عەبدوڵڵا کەریم مەحمود
لە ساڵی ١٩٨٣ حەمە تیماری ، بوو بە هاوڕێ ی حەبیب برایم خانی دەلۆ . ناسراوبە (هەژا ر) ، لە سەر پێشنیاری مەلا ئەحمەد ی گەرمیان ، لە کۆنفراسی ناوخۆی کۆمەڵە ، حەمە تیماری ،لە بەر ئازایەتی و لیهاتوویی ، لە گوندی تەپە گەروس کرا ، بە فەرماندەی مەفرەزە .
تیماری خاوەنی هەمووو بەها جوانەکانی ، کەسێتی پێشمەرگایەتی بوو ، هەموو بەها تایبەتمەندەکانی فەرماندەیی نمونەیی تیا بوو .
لە چالا کییەکان دا بەدەست و برد بوو ، لە گەڵ هاوڕێ پێشمەرگەکانی دا ، کەسێتیەکی خاکی و قسە خۆش و رووخۆش و دەم بە پێکەنین بوو .
بەرامبەر بە داگیرکەرانی نیشتمان ، بە جەربەزە و زەبروەشێن بوو .
لەکاتی داستان و نەبەردییەکان دا ، بروسکە ئاسا ، هەڵمەتی بۆ سەر هێزەکانی سوپای عێراق وجاش دەبرد ،هیچ تارماییەکی ترس وگومانی لا نەبوو .
هەمیشە بە هەست و نەست ، دڵی لای پەلەپیتکەی چەکەکەی بوو ، سڵی لە هیچ گولە و دەسڕیژێکی هیزەکانی سوپاو جاش نەدەکردەوە.
ئازایەتی وجەربەزەییەکەی بە جۆرێک بوو، هیچ کاتێک ، لەو بڕوایەدا نەبوو ، دەستڕێژی گولەی دوژمن جەستەی بپێکێ .
لە نەبەردی و چالاکی وداستانەکان دا، ، بە پێوە دەوەستا ، بۆ ئەوەی نیشانەکانی بە تەواوی بپێکێت ، گرنگی بە خۆپاراسین نەدەدا ، لە شەڕی زینانەدا ، چەند جارێک هێڕشی کردە سەر سەنگەرەکانی دوژمن .
(یەکەم پێشمەرگەی ناو بێتواتە )
حەمە تیماری لە چالاکی وداستانەکان دا ، بە پێ ی هەل و مەرجی شەڕەکان ،جارێک بە چەکی (ژێ سێ ) و جارێکی تر بە (ئاڕبی جی) و هەندێ جار بە (بی کەی سی ) زەبری توند ی . لە هێزەکانی دوژمن دەدا.
لەشەڕی بێتواتەدا ٢٠ پێشمەرگە بوون ، تیماری لە کاتی هەڵمەت بردن بۆسەر رەبایەکان ، دوای گرتنی رەباییەکان ، لەپێش هەموو پێشمەرگەکانەوە بوو ، یەکەم کەس بوو ، رووی کردە ناو ناحیەکە .
(هێمای سەرکەوتن بوو)
پێشمەرگەکانی تیپی ٥١ی گەرمیان ، حەمە تیماریان لا ببوو بە هیمای سەرکەوتن ، دەیانزانی لە هەر شەڕێکدا ئەویان لە گەڵ دابیت ، دوژمن دەشکێنن ، شوین دەستی لە هەموو نەبەردی وداستان و چالاکییەکانی دا دیاربوو وەک چالاکی و داستانەکانی (شارباژێر ،ناوچەی زەنگاباد ، گرتنی ناحیەی سەنگاو ، بێتواتە ، شاخی گوڵآن ، خاڵی پشکنینی سەنگاو، قەیوان –ماوەت ) .
(گوڵان)
لەشەڕی گوڵان دا ، چەند سەربازێکی سوپای عێراق ، خۆیان بە دەستەوە نەدادا ، بە بەردەوامی بەرگریان دەکرد و تەقەیان دەکرد ، بواریان بە پێشمەرگەکان نەدەدا بگەنە شوێنی دیاری کراو ، حەمە تیماری خۆی گەیاندە نزیکیان و نارنجۆکێکی بۆ فڕی دان ، هەمووسەربازەکانی بە مەرگ سپارد و شوێنەکەیان گرت .
(سەربازەکەی بەدەست گرت)
جارێک جەلال مەسۆیی و شێخ حەسەن و حەمە تیماری ، بە پێی نەخشەیەکی دیاری کراو ، بۆ چالاکیەک بۆسەیەکیان دانا ، دەبوایە هێڕش بکەنە ، سەر ، چەند سەربازێکی عێراقی ،لە شوێنێکی دیاریکراو ، لە نێوان قادر کەرم و کۆرمۆردا.
جەلال مەسۆیی و شێخ حسین بە خێرایی هەڵمەتیان بردە بۆ ئەو شوێنە ، وایان دەزانی خۆیان لە پێشی پێشەوەن ، کە گەییشتنە ئەو شوێنە ، حەمە تیماری یان بینی لە پێش ئەوانەوەیە ،لەو کاتەدا هەڵمەتی بۆ سەربازێک برد و بە دەستی گرتی و چەکی کرد ، سەربازەکانی تر،بە بەردەوامی بەرگریان دە کرد ، هەموویان کوشت و بێ زیان ، بەدەسکەوتەوە گەڕانەوە.
(بروسکە بوو)
حەمە تیماری لە هەموو شەڕە پڕ لە مەترسییەکان دا ، بروسکە ئاسا ، دەهاتە دەست ، دەیزانی چۆن دەست لە دوژمن دەکاتەوە .
خاوەن دڵ و دەرونێکی پاک بوو ، ،لە گەڵ هاوڕێکانی هەست ناسک ومیهرەبان بوو ،خۆشی دەویستن ، بەهەموو تواناییەوە ، یارمەتی هەموویانی دەدا و هاوکاریی دەکردن .
لە هەموو جەولەکان دا ،چەکی قورسی (ئاڕبی جی ) و (بی کەی سی ) بۆ هاوڕێکانی هەڵدەگرت .
پێکهاتەی جەستەی حەمە تیماریی بەجۆرێکی بەهێز و هەڵکەوتوبوو ، ماندووبوونی نەدەزانی.
(ئابڵوقەکەیان تێک شکاند)
لە مانگی پایزی ١٩٨٥ کەرتی دوو و کەرتی یەکی تیپی ٥١ی گەرمیان ، لە خوارووی گەرمیان بوون ، سوپای عێراق بە هەموو چەکیکی قورس و تەکنەلۆژیای نوێ ی سەربازییەوە ،بە چەند دەبابەو و کۆپتەرو تۆپی قورس پەلاماری گوندەکانی (سەید جەژنی ، فەتاح هۆمەر ، هۆمەرمل .، توکن ، عەزیز قادر )ی دا .
لەوکاتەدا کەرتی دوو و کەرتی یەک ، لە بناری گل ی نزیک قادرکەرەم بوون ،چەند کیلۆمەترێک لەو گوندانە دوربوون ،هەر کە گوێ یان لە دەنگی تەقینەوەی تۆپ باران و دەسڕێژەکان بوو ،بە خێرایی روویان کردە شەڕگەکە .
کاتێ گەیشتنە ئەوێ ،هیزەکانی سوپا ی عێراق ئابڵۆقەی پێشمەرگاکان و گوندەکەیان دابوو ،چەند پێشمەرگەیەک و هێزی پشتگیری بەرگریان دەکرد .
حەمە تیماری و پێشمەرگەکان هەڵمەتیان برد و هێزەکەی سوپای عیراقیان تێك شکاند و هەڵاتن .
سەرچاوە : عەبدوڵڵا کەریم مەحمود ،ئەفسانەکەی برزوت ، بالۆسە ،کوردستانی نوێ ،ژمارە ٤٣٧٢، ١٣/ ١٠/ ٢٠٠٧.ل٩.