جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ئارامی سەرکردە بەشی 01. 02. 03»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١٠: | ھێڵی ١٠: | ||
له‌و سهردهمهنە دا رێرەوکە یان ، بە کاریگه‌ری بیر‌و باوه‌ڕی (ماوتسی تۆنگ ) ئاراستەکرد ، ماوتسی تۆنگ-یان به (مارکس ولینین ) دادەنا . | له‌و سهردهمهنە دا رێرەوکە یان ، بە کاریگه‌ری بیر‌و باوه‌ڕی (ماوتسی تۆنگ ) ئاراستەکرد ، ماوتسی تۆنگ-یان به (مارکس ولینین ) دادەنا . | ||
[[پەڕگە:425413330 .jpg|وێنۆک|ڕاست]] | |||
ئارام -ی سه‌رکرده ، به خوێندنەوەیەکی نوێ ، بە تێڕوانینێکی نوێ وجیاواز ، یه‌که‌م سیاسەتمەدار بوو ، به جورئه‌ته‌وه ، ئتێڕوانینهکانی ئەوانی ، بەم شێوەیە خسته روو : | ئارام -ی سه‌رکرده ، به خوێندنەوەیەکی نوێ ، بە تێڕوانینێکی نوێ وجیاواز ، یه‌که‌م سیاسەتمەدار بوو ، به جورئه‌ته‌وه ، ئتێڕوانینهکانی ئەوانی ، بەم شێوەیە خسته روو : | ||
(ماوتسی تۆنگ ) ، نه دامه‌زرێنه‌ری فه‌لسه‌فه ی تیوری مارکسیزمه ، نه داهێنه‌ری تیوری تازه‌یه ، له فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیزم . | (ماوتسی تۆنگ ) ، نه دامه‌زرێنه‌ری فه‌لسه‌فه ی تیوری مارکسیزمه ، نه داهێنه‌ری تیوری تازه‌یه ، له فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیزم . |
وەک پێداچوونەوەی ٢٠:٠٧، ١ی شوباتی ٢٠٢٤
ئارام ی سەرکردە بەشی 01
ئارام ی پێشمه‌رگه‌و سه‌رکرده ، بە ره‌نج و ماندووبوونی بێ سنوور ، بە بیری نوێ و کرداری نوێ و هه‌ڵوێستی نوێ و تێڕاونینی نوێ ، بوو بە هێما. دوای هەرەس و مۆتەکەی ترس و گومان وتێک شکان وپەرتەوازە بوون ، ئارام بە ئیرادەو ورەیەکی پۆڵاین ، هەنگاوی نوێ ی نا ، بۆ شوڕش ،دوور له رۆحی خۆپەرستی سه‌رکرده کلاسیکیه کانی ، ره‌وتی خه‌باتی رزگاری خوازی کورد .
دوور له مه‌زاجی هه‌ڵپه‌ی (عەقڵی خێڵەکی و میکیاڤیلی )،سەرکردە دۆگماکان ، بە درۆ و فێڵی ره‌نگاو ره‌نگ ، خوینی گەنجانی ئەم نیشتمانەیان ، بۆ سیناریۆ ی ، دەسەڵاتی تاک رەوانەی ، خۆیان وخانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌کانیان ، ئاراستەی چارەنووسێکی نادیار کردەوە.
( کۆمه‌ڵه ی مارکسیزم -لینی نیزیم ) ، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه ، بە ره‌وتی بیر‌و باوه‌ڕی مارکسیزم – لینینزم سەری هەڵدا . له‌و سهردهمهنە دا رێرەوکە یان ، بە کاریگه‌ری بیر‌و باوه‌ڕی (ماوتسی تۆنگ ) ئاراستەکرد ، ماوتسی تۆنگ-یان به (مارکس ولینین ) دادەنا .
ئارام -ی سه‌رکرده ، به خوێندنەوەیەکی نوێ ، بە تێڕوانینێکی نوێ وجیاواز ، یه‌که‌م سیاسەتمەدار بوو ، به جورئه‌ته‌وه ، ئتێڕوانینهکانی ئەوانی ، بەم شێوەیە خسته روو : (ماوتسی تۆنگ ) ، نه دامه‌زرێنه‌ری فه‌لسه‌فه ی تیوری مارکسیزمه ، نه داهێنه‌ری تیوری تازه‌یه ، له فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیزم .
ئارام ی رووناک بیر ، به ستراتیژێکی نوێ ، بە بەرنامەی زانستی سیاسیی نوێ ، دەیویست ، ره‌وتی خەباتی ( کۆمەڵەی مارکسیزم ) ی ره‌نجده‌رانی کوردستان ، له هه‌ڵه‌ی سه‌رکرده کانی پێش سەردەمەکەی دوور بخاته‌وه .
بۆ ئه‌وه‌ی ، بە ناوی پێشمەرگایەتی و شۆڕش ، (کۆمەڵە ) نه‌بێت، به پاشکۆی به‌شێک ، له داگیرکه‌رانی (عێراق و ئێران و تورکیا و سوریا) و زلهیزەکانی دنیا . ئارام سنوورێکی بۆ ئه‌و زنجیره هه‌ڵه مێژوویانه ی سەکردەکانی شۆڕش دانا ، بۆ ئەوەی ، وەک ئەمیری ئەمارەتەکان ،نه‌بن به پاشکۆی ده‌سه‌ڵاتی (ئیسلامگه‌ری دەوڵەتی عوسمانی، سونی تورک ) ، نەبن بە پاشكۆی دەسەڵاتی (ئیسلامگەری ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی ، شێعەی فارس ).
بە بڕیاری عەقڵی داخراو ومەزاجیان ، جاریکی تر ،کورد ، کورد ، نەکوژێ . ئارام ده‌یویست ، ئاراسته ئهوپاشکۆیهتیه ی (باڵی بارزانی ) بۆ (شای ئیران )و (باڵی مەکتەبی سیاسیی ) ،بۆ (دەوڵەتی عیراق ) ، دوای هەرەس ،دووبارە نه‌بێتەوە. گرێ ی ئاڵۆزی دەروونی (رق و توند‌و تیژی و تۆڵەو تۆڵە کردنەوە و سیناریۆی یەکتر سڕینەوە و کورد کوشتن) ی١٩٦٤ ی ، (جەلالی )و (مەلایی)، سەرهەڵ نەداتەوە.
لەمە زیاتر ،کورد ، لە ناو هاوکێشە سیاسییەکان دا ، سێبەری داگیر کەرنەبێ و هه‌ڵه‌ی سیاسیی گه‌وره نەکەن ، بۆ مایە پوچی و تێک شکان و هه‌ره‌س . کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لینینی کوردستان ، دوور بێت ، له گرێ ی سایکۆلۆجی مه‌لایی و جه‌لالی ، بە سترانیژی بیری نوێ ی جارێکی تر ، پێشمەرگایەتی و شۆڕش ، بەعهقڵی خێڵه‌کی و ئاینیی ، ئاراستە نەکرێت . گەر لاپەرەکانی مێژوو هەڵ بدەینەوە ، کورد باجی ، ململانێ ی ناڕەوای نێوان سەرکردە نەرجسییەکانی داوە . گرێ ی ئاڵۆزی مەلایی و جەلالی لە ۱۹٦٤تا ١٩٧٠، پڕ بوو ،له ناکۆکۆکی شه‌خسی سەرکردەکان.
پڕ بوو لە رق و توند‌و تیژی وهیستریای شەڕی براکوژی و تۆڵەو تۆڵە کردنەوە و سڕینه‌وه‌ی یه‌کتریی . لاوازی کەسایەتی سەرکردەکان ، بە جۆرێک بوو ، هیچ سەرکردەیەک ،سەرکردەکەی تری قبوڵ نە بووە ، شانازیان بە پاشکۆیەتی داگیر کەرانی نیشتمانەکەیانەوە کردووە ، بۆ دژایەتی یەکتریی . سەنگەریان لە یەکتریی گرتوووە، وده‌رفه‌تیان داوە ، به داگیرکەرانی نیشتمان ، جاش و خائین و جاسوس دروست بکەن . دوای راپەڕین و نەمانی سەدام ، سەرکردەکانی کورد ، بوون بە پاشکۆی داگیرکەرانی نیشتمان .
پاشکۆ یا یەتی داگیرکەرانیان کرد ، بەکلتوری مۆدیلی دەسەڵاتیان ، بە جۆرێک شکۆی مێژوویان کاڵ کردەوە ، جیاوازیان ، لە نیوان پێشمەرگەو شەهید ، جاش و خائین و جاسوس دا نەهێشت . ئارام ی سەرکردە ، دوای تێک شکان و هەرەس ، بە رۆحێکی خاکیانە ، له ناو شارەکان و له ناو شاخ و گوندەکان ، ره‌وتی شۆڕ‌شیان به رەو سترا تیژێکی نوێ ، بۆ ئەزمونێکی نوێ ، ئاراسته کرد . بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر ، بە سیناریۆی داگیرکەران و سەرکردە کلاسیکییەکان و سه‌ره‌ک خێڵ وپێشه‌وا ئاینییه‌کان ، کورد کۆمەڵ کوژ نه کرێتەوه ، خەباتی رزگاری خوازی کورد ، خاوه‌نی وتاریی نه‌ته‌وه‌یی و ئەمنی قەومی بێ ، گه‌نجه‌کان به پەروەردەی بیری نوێ ، رۆڵی دیار یان هەبێ ، بە توانای خۆیان ، گۆڕانکاری بکەن .
به عه‌قڵی سه‌رکردایه‌تی به‌کۆمه‌ڵ ره‌وتی خه‌باتی رزگاری خوازی کورد ، رۆڵی خۆی ببینێ.
پەڵەی شەرمەزارییە ، بۆ سەرۆکەکان ، ئارامی سەرکردەی خاکی و بێ پشت و په نا ، له ناو ته‌م و مژی ئەو سیناریۆیانەدا، بە دەست رێژیی گولەی سەرەک جاشێکی مێشك پوچەڵ ، جەستەی دابێژن.
ئارام ی سەرکردە ...بەشی 02
ئارام ی سەرکردە ، کەسێتیەکی تایبەتمەندی نمونەیی بوو ، لە هەرشوێنێک ببوایە، مایەی سەرنج و تێڕامان ی هاوڕێکانی و دەوروبەرەکەی بوو. خاوەنی هزری وردی زانستی سیاسیی قوڵ و بیروبۆچوون و تێڕوانینی لۆجیکانە بوو.
له کاتی گفتۆگۆو لێدوان دا ، به هێمنی ده‌دوا و گوێ ی له ڕاوبۆچونی جیاوازی به‌رامبه‌ره‌که‌ی ده‌گرت ، رێزی هەموو بیر و بۆچونێکی جیا جیای ده‌گرت .
لە کاتی گفتوگۆدا ، به به‌ڵگه‌وه قسه‌ی ده‌کرد ، یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ، بەهای مرۆڤانەی ئارام ئەوەبوو ، بە شێوه‌ی دەدوا ، قه‌ناعه‌ت لۆژیکانه‌ی بە به‌رامبه‌ره‌که‌ی دەکرد .
رۆژنامه نوسێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و نووسه‌رێکی بە توانا‌و ورد و به‌سه‌لیقه بوو ، به راشکاوانه ، بێ سڵ کردنه‌وه ، ڕاو بۆچونه زانستیەکانی خۆی ، به جورئه‌ته‌وه ده‌خسته روو . ئارام له نوسینی ستونی (رۆژنامه‌وانی و وتاری سیاسی ) دا ، بێ سنوور، بەتوانابوو ، به ته‌کنیکێکی هونەری رۆژانه‌مه‌وانی نوێ ، له هەموو بواره جیاجیاکان دەدوا .
سەرەتای حەفتاکان ،ده‌یان وتاری به پێزی، لە رۆژنامەی (هاوکاری )دا بڵاو کردوه‌ته‌وه ، وتارەکانی ئەوەندە بەپێزو جوان بوون ، پڕ بوون لە زانیاری ورد ، ناخ و هەست ونەستی خوێنەری دەهەژاند . نووسینەکانی ئەوەندە سەرنج راکێشەرو جوان بوون ، تێکەڵ بە ناخی خوێنەرەکانی دەبوو ، بە جۆرێک کاریگەری لا یان دروست دەکردن ، بە بەردەوامی ، هەموو نوسینەکانییان ، بە تاسەوە ، دەخوێندەوە. وتارەکانی دەبوونە ، مایه‌ی مشت و مڕ ولێدوانی جیا جیا ی ، سیاسه‌تمه‌داران و چین و توێژەجیا جیاکان و خوێنه‌ری ئاسایی .
ناونیشانی وتار‌و ستون و نوسینه‌کانی ، لە بیرویادی خوێنەران دا ،کاڵ نەدەبونەوە ، ئەمەش یه‌کێکه له نیشانه پڕ لە شکۆکانی ، سه‌رکه‌وتنی رۆژنامه‌وانی ئارام ،. به پێچه‌وانه‌ی ، ئه‌و بە ناو رۆژنامە نووس و نووسەرانەی ،لاپەڕەی رۆژنامەکان ، بە ئینشا ی ساردوسرەکانیان پڕ دەکەنەوە ، خوێنەران بە نوسینەکانیان ، بێزار دەکەن ، کەس وتارەکانیان ناخوێنێتەوە . ئەو رۆژنامە نووسە دەربارانەی ، هه‌موو رۆژێ ، لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌کان داگیر ده‌که‌ن ، هەموو نوسینه‌کانیان ،رستەی ساردوسڕی مردوون ، رۆژنامەکەش ، بەونوسینە ساردوسڕانە ، دەبن بە بڵاوکراوەیەکی کرچ وکاڵ و دەکرین بە سفرەی ماڵان .
شاسوار جه لال سه‌عید غه‌نی ناسراو به( ئارام ) ، له مانگی تشرینی دووه‌می 1947 له گه‌ره‌کی حاجی حان له سلێمانی له‌دایکبووه .
ئاستی بژێوی خانه‌واده‌که‌یان ، مام ناوه‌ند بوو، بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر شێخانی به‌رزنجه .
شاسوار و وه‌زیره خانی خوشکی ، هه‌ر له منداڵییه‌وه ، له باوه‌شی خێزانێکدا په‌روه‌رده‌بوون ، وه‌ک دوو هاوڕێ هۆگری یه‌ک بوون ، پێکه‌وه یاری یان کر دوه وکاته‌کانی ژیانیان به‌ڕێ کردوه. له 20/9 / 1953 شاسوارجه‌لال ، له پۆلی یه‌که‌می قوتابخانه‌ی غازی سه‌ره‌تایی کوڕان لە سلێمانی به‌رده‌وام بوو، له‌سه‌ر خوێندن .
له ساڵی خوێندنی 1955-1956مه‌لیحه‌خانی خوشکی شاسوار ده‌کرێت به مامۆستا له ماوه‌ت . شاسوار-یش له پۆلی سێیه‌م له قوتابخانه‌ی غازی یه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له ماوه‌ت ، له گه‌ڵ مه‌لیحه‌خانی خوشکی دا پێکه‌وه ده‌ژیان .
له‌ساڵی 1958 شاسوارجه‌لال ، ده‌بێت به‌هاوڕێ ی ئاوات عه‌بدول غه‌فور، تایبه‌تمه‌ندی هێمنی و زیره‌کی ، له راده‌به‌ده‌ری شاسوار، له ناو قوتابیانی قوتابخانه‌ی ماوه‌ت ، ببووە مایه‌ی تێڕامانی قوتابیان ومامۆستاکانی .
وه‌زیره خانی خوشکی دووساڵ ، له شاسوار گه‌وره‌تر بوو ، له پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی عێراقیه ی کچان بوو.
گواستنه‌وه ی شاشوار ، له سلێمانی یه‌وه بۆ ماوه‌ت ، ، دوورکەوتنەو دابڕانی ،براو هاوڕێکەی وەزیرەخان ،بە جۆرێک ناخ و ده‌رونی داگیر کرد ، هەمیشە هه‌ستی بە نامۆیی دەکرد ، به‌شێک له‌ڕۆحی ون کردووه. دوای مامۆستا مه‌لیحه ، له قوتابخانه‌ی ماوه‌تی سه‌ره‌تایی یه‌وه گوێزرایەوە بۆ قوتابخانه‌ی چوارتای سه‌ره‌تایی ،شاسوار-یش گوێزرایە وه بۆ قوتابخانه‌ی چوارتا، شاسوار له‌ساڵی خوێندنی 1958-1959، له گه‌ڵ فازیلی مه‌لا مه‌حمود .
له پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی ، ده‌بن به‌هاوڕێ ، زۆربه‌ی کاته‌کانیان له قوتابخانه له چوارتا پێکه‌وه بوو.
شاسوار پۆلی شه‌شه‌می له چوارتای ته‌واو کردوه ،له ساڵی 1959 مه‌لیحه‌خانی خوشکی له دارلمعلمین وه‌رده‌گیرێت ، شاسواریش له گه‌ڵی دا گهڕایەوەربۆ سلێمانی له‌ساڵی خوێندنی 1959-1960له‌پۆلی یه‌که‌می ناوه‌ندی له ئاماده‌یی سلێمانی ده‌خوێنێت ، له به‌ر توانا‌و ئاستی ژیریی ، له پله‌یه‌کی باڵا دا بوو، هه‌مووساڵێک به نمره‌ی نایاب و به‌رز ، قۆناغه‌کانی خوێندنی ته‌واو کردووه.
ساڵی 1963-1964قۆناغی خوێندنی ئاماده‌یی به نمره‌ی نایاب ته‌واوکردووه.
سه‌رچاوه:
دیدارێک له گه‌ڵ وه‌زیره‌خان جه‌لال ی خوشکی شه‌هید ئارام ی سه‌رکرده له سلێمانی.
ئارام ی سەرکردە ...بەشی سێیەم
(ئه‌مین جه‌لال) برا گه‌وره‌ی ، ( شه‌هید ئارام) ، به به‌رده‌وامی کتێب ورۆژنامه‌ی دەکڕی .کتێبخانه‌یه‌کی لەماڵەوە دانا، خوشک و براکانی کرد به هاوڕێ ی رۆژنامه و گۆڤار و کتێب . ئارام له‌و کتێبخانهیەوە ، زیاتر عاشقی رۆژنامه و گۆڤار و کتێب بوو . ئه‌مین جه‌لال له ساڵی خوێندنی ( 1958 -1959) ، به نمره‌ی نایاب ، قۆناغی خوێندنی ئاماده‌یی ته‌واو کرد . (بهرێوهربهرایهتی به‌عسه‌ی عێراق ) ، ئەمین جەلال ی بۆ خویندن نارد بۆ مۆسکۆ –ی پایته‌ختی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت.
لە ساڵی خوێندنی 1959-1960 ، له کۆلێجی ئه‌ندازیاری نه‌وت، له مۆسکۆ وەرگیرا ، لەوێ بوو بە (سه‌رۆکی لقی خوێندکارانی کورد) ی مۆسکۆ، سه‌ر به کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کورد لە ئه‌وروپا.
ئەم رووناکبیرە بەتوانایە رۆڵی دیاری هەبوو ، بۆخزمه‌ت کردنی خه‌باتی رزگاری خوازی کورد ، هەموو کارەکانی زۆر به په‌رۆشه‌وه هه ڵسوڕاند .
لە قۆناغی سێ یه‌می کۆلیجی ئه‌ندازه ی نه‌وت بوو ، له‌و کاته‌دا ، خوێندکارێکی راپۆرت نووس ی کورد ، راپۆرتێکی لەسەر نوسی و گەیاندبویە ، سه‌فاره‌تی حکومه‌تی عێراق له مۆسکۆ : (ئێوه ئه‌مین جه‌لال –تان ، به به‌عسه ناردوە ، بۆ ئێره‌بۆ خوێندن ، به‌ڵام ئه و لێره دژی ئێوه کار دەکات و سه‌رۆکی لقی مۆسکۆی ، کۆمه‌ڵه خوێندکارانی کورده لە ئەوروپا ، ئەم (ئەمین )، له مۆسکۆو ئه‌وروپا ، سه‌ر به یاخی بوانی کورده و خزمه‌ت بە تێکدەرانی کورد ی عێراق ده‌کات ).
سه‌فاره‌تی عێراق، لەسەر بنەمای ئەو راپۆرتە ، ( ئه‌مین جه‌لال )یان ، له مافی به‌عسه‌ی خوێندنه‌که‌ی بێ به‌ری کرد ، یەکسەر په‌ساپۆرته‌که‌یان لێ سه‌نده‌وه .
ئه‌وساڵه (ئه‌مین جه‌لال ) ، لە خویندن بێ بەش کرا ، نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت له خوێندن ، بۆ ساڵی داهاتوو ، له‌سه‌ر زه‌ماله‌ی یه‌کێتی سۆڤیه ت ، له کۆلێجی رۆژنامه‌وانی له زانکۆی مۆسکۆ ، لهسهرمەسرەفی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت، به‌رده‌وام بوو له خوێندن .
ئەمین ئه‌وساڵه ، به‌بێ په‌ساپۆرت ، ئیش وکاره‌کانی لقی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کوردی لە ئه‌وروپا و له مۆسکۆ هه‌ڵسوڕاند، له به‌ر ئه‌وه‌ی پاساپۆرتی نه‌بوو، به نهێنی خۆی دەگەیاندە کۆنگره‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کورد لە بەرلینی رۆژئاوا ، هه‌ر ساڵه‌ی کۆنگرەی کۆمەڵەی خوێند کارانی ئەوروپا ،له یه‌کێک له وڵاتانی ئه‌وروپا ساز دەکرا.
ئه‌مین جه‌لال ، به‌رێز خاتوو (لیدیا ئیڤاتۆڤنا) ی خوێندکاری به‌شی (زمانی ئینگلیزی )و خه‌ڵکی مۆسکۆ ی ، لە زانکۆی مۆسکۆ ناسی و بوون بە هاوڕێ و هۆگری یه‌کتر بوون ، ئه‌مین ، خاتوو (لیدیا ئیڤاتۆڤنا ) ی خواست و بوو به هاوسه‌ری .
له 13 / 5 / 1968 ئه‌مین جه‌لال ، له کاره‌ساتێکی ته‌م و مژاوی دا ، له شوقه‌که‌ی که‌وته خواره‌وه و دوا هه‌ناسه‌ی سپارد.
له شه‌وی 14- 15 / 5 / 1968 ته‌رمه‌که‌ی ئەمین یان ، به فڕۆکه‌ی تایبه‌تی ،له رێگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بهعساتی عێراق-ه‌وه ، هێنایەوە بۆ فڕۆکه خانه‌ی به‌غداد، ته‌رمه‌که‌یان بە رێ‌و ره‌سمێکی شایسته ، لە بەغدادەوە گه‌یاندە سلێمانی .
له 15 / 5 / 1968 له گردی سه‌یوان به خاک سپێرا.
له 17 /11/ 1968 ، کوڕێکیان بوو ،خانه‌واده‌که‌یان ، له خۆشه‌ویستی (ئارام ) ناویان نا ( شاسوار ).
وێنه‌ی یه‌که‌م : ئه‌مین جه‌لال
وێنه‌ی دووه‌م : شاسوار جەلال (ئارام )
وێنەی سێ یەم :کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کورد له ئه‌وروپا.
سه‌رچاوه :
دیدارێک له گه‌ڵ وه‌زیره جه‌لال –ی خوشکی شه‌هید ئارام ی سه‌رکرده له سلێمانی