جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «فەرهاد شاکەلی»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «فەرھاد شاکەلی شاعیر و ئەکادیمیکار و نووسەرێکی کوردە، ساڵی ١٩٥١ لەباشووری کوردستان، ناوچەی گەرمیان، لە دایک بووە. شاکەلی یەکێکە لەو شاعیرانەی کە شیعری کوردییان لە ١٩٧٠دا تازە کردەوە و بزووتنەوەیەکی گەورەی نوێخوازییان ھێنایە ناو ئەدەبی کوردییەو...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
فەرھاد شاکەلی شاعیر و ئەکادیمیکار و نووسەرێکی کوردە، ساڵی ١٩٥١ لەباشووری کوردستان، ناوچەی گەرمیان، لە دایک بووە. | فەرھاد شاکەلی شاعیر و ئەکادیمیکار و نووسەرێکی کوردە، ساڵی ١٩٥١ لەباشووری کوردستان، ناوچەی گەرمیان، لە دایک بووە. | ||
[[پەڕگە:1569687997.jpg|وێنۆک]] | |||
شاکەلی یەکێکە لەو شاعیرانەی کە شیعری کوردییان لە ١٩٧٠دا تازە کردەوە و بزووتنەوەیەکی گەورەی نوێخوازییان ھێنایە ناو ئەدەبی کوردییەوە. | شاکەلی یەکێکە لەو شاعیرانەی کە شیعری کوردییان لە ١٩٧٠دا تازە کردەوە و بزووتنەوەیەکی گەورەی نوێخوازییان ھێنایە ناو ئەدەبی کوردییەوە. | ||
ھێڵی ٨: | ھێڵی ٩: | ||
شاکەلی دوای خوێندنی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی، زمانانی نۆرد، زمانە کۆن و تازەکانی ئێران، وەک مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردی لە زاانستگەی ئوپسالا، سوێد، دەستی بە کار کرد و ھەتا ئێستایش لەو زانستگەیە کار دەکات. | شاکەلی دوای خوێندنی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی، زمانانی نۆرد، زمانە کۆن و تازەکانی ئێران، وەک مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردی لە زاانستگەی ئوپسالا، سوێد، دەستی بە کار کرد و ھەتا ئێستایش لەو زانستگەیە کار دەکات. | ||
[[پەڕگە:Farhad-top-mobile.jpg|وێنۆک|ڕاست]] | |||
فەرھاد شاکەلی تا ئێستا نزیکەی ٣٠ کتێبی چاپ کردوون کە بەشێکی زۆریان دیوانی شیعرە، ئەوانی دیکەیش لێکۆڵینەوەی ئەکادێمی، کورتە چیرۆک، وەرگێڕان لە سوێدی و ئینگلیزییەوە و وتاری فکری و فەلسەفین. | فەرھاد شاکەلی تا ئێستا نزیکەی ٣٠ کتێبی چاپ کردوون کە بەشێکی زۆریان دیوانی شیعرە، ئەوانی دیکەیش لێکۆڵینەوەی ئەکادێمی، کورتە چیرۆک، وەرگێڕان لە سوێدی و ئینگلیزییەوە و وتاری فکری و فەلسەفین. | ||
دوایین پێداچوونەوەی ٢٠:٠٨، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٤
فەرھاد شاکەلی شاعیر و ئەکادیمیکار و نووسەرێکی کوردە، ساڵی ١٩٥١ لەباشووری کوردستان، ناوچەی گەرمیان، لە دایک بووە.
شاکەلی یەکێکە لەو شاعیرانەی کە شیعری کوردییان لە ١٩٧٠دا تازە کردەوە و بزووتنەوەیەکی گەورەی نوێخوازییان ھێنایە ناو ئەدەبی کوردییەوە.
فەرھاد شاکەلی خوێندنی دواناوەندیی لە شاری کفری تەواو کردووە و لە سەرەتای حەفتاکاندا لە زانکۆی بەغدا، بەشی زمانی کوردی خوێندوویەتی.
ساڵی ١٩٧٤-١٩٧٥ چووە ڕێزی شۆڕشی کوردستانەوە و بوو بە پێشمەرگە و دوای ھەرەسھێنانی شۆڕش ماوەیەک خەباتی نھێنیی کرد و پاشان لە ڕێگەی بیابانەوە ڕووی کردە سووریا و ماوەیەک خەریکی کاری سیاسی و پێشمەرگایەتی بوو. لە ھاوینی ١٩٧٧دا بە یەکجاری وازی لە کاری سیاسی ھێنا و ڕووی کردە ئەوروپا.
شاکەلی دوای خوێندنی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی، زمانانی نۆرد، زمانە کۆن و تازەکانی ئێران، وەک مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردی لە زاانستگەی ئوپسالا، سوێد، دەستی بە کار کرد و ھەتا ئێستایش لەو زانستگەیە کار دەکات.
فەرھاد شاکەلی تا ئێستا نزیکەی ٣٠ کتێبی چاپ کردوون کە بەشێکی زۆریان دیوانی شیعرە، ئەوانی دیکەیش لێکۆڵینەوەی ئەکادێمی، کورتە چیرۆک، وەرگێڕان لە سوێدی و ئینگلیزییەوە و وتاری فکری و فەلسەفین.
لە ساڵانی ١٩٨٥-١٩٩٦دا گۆڤاری (مامۆستای کورد) بڵاو کردەوە، کە گۆڤارێکی فەرھەنگی و فکری بوو، سەرجەم ٣١ ژمارەی لێ دەرچوو.
ھاوکاتیش ، ١٩٨٥-١٩٨٨، بە زمانی سوێدی گۆڤاری Svensk-kurdish journalی بڵاو کردەوە. فەرھاد شاکەلی ئەمڕۆ شاعیر، ئەکادێمی و زمانەوانێکی ناسراوی کوردستانە و بە شێوەیەکی چالاکانە لە ژیانی فەرھەنگیی کوردستاندا بەشداری دەکات.