جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ئەحمەد عەزیز عەلی عەلاف»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە « لە ساڵی 1941 لە گەرەکی شێخان لە شاری '''سلێمانی''' لە دایکبووە. لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە بەهۆی نەخۆشی چاو ئێشەوە بینایی لە دەست ئەدات. لە دوایی دوو نەشتەرگەری بێ هیوا دەبیت و بینایی بۆ ناگەرێتەوە. بۆیە ناتوانیت وەک منداڵیکی ئاسایی بچێتە قوتابخانەی ئ...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١٨: | ھێڵی ١٨: | ||
تێبینی: نووسینی برێڵ (Braille) کە پیتەکانی لە شەش خاڵی بەرز پێکهاتوون لە پێکهاتەی جۆراوجۆر، کە بە هەستی دەست لێدان دەستنیشان دەکرێن؛ برێل. | تێبینی: نووسینی برێڵ (Braille) کە پیتەکانی لە شەش خاڵی بەرز پێکهاتوون لە پێکهاتەی جۆراوجۆر، کە بە هەستی دەست لێدان دەستنیشان دەکرێن؛ برێل. | ||
پاش | مامۆستا ئەحمەد عەزیز عەلی عەلاف پاش خانەنشین دەبیێتە سەرپەرشتیاری پەروەردە و مامۆستای پەیمانگای نابینایان. | ||
مامۆستا ئەحمەد عەزیز عەلی عەلاف لە کۆتایی جەنگی جیهانی دووەم و سەرهەڵدانی بیری ئازادیخوازیوو یەکسانی دەبێتە ئەندانی حیزبی شیوعی ئێراقی. | |||
لە ساڵی 1979 لەلایەن ئەمنی سلێمانیەوە دەستگیر دەکرێت و دوایی ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر لەبەردەمی ماڵەکەی خۆیدا فڕیی دەدەن و بەجێدەهێڵن. | |||
مامۆستا ئەحمەد عەزیز عەلی عەلاف دوایی گەڕانەوەی لە بەغدا کە نووسینی برایل دەهێنتە سلێمانی هەر لەو کاتەدا چەند مامۆستایەکی نابیانی فیری خوێندنەوە دەکات لەوانە مامۆستا ( مەلا محەمەدی دەنگ گەورە) و (مەلا تۆفیقی خاڵی میرزا کەریم) هەروەها بهرام خورشید بەگ و مەلا ئەحمەدی گەرمیانی و غەفووری میرزا کەریم و مەلا تۆفیق خاڵی بەنیازی کۆمەڵەی نابینایانی دامەزرێنن بەڵام رێگری کراوە و رێگەیان پێنەداون. | |||
مامۆستا ئەحمەد عەزیز عەلی عەلاف لە رۆژی 01-11-2019 بە نەخۆشی کۆچی دوایی دەکات و لە گردی بەکرەجۆ بە خاکی دەسپێرن. | |||
'''سەرچاوە:''' تۆمارێکی تایبەت بۆ (کوردکۆلێکت) لەلایەن بەرێز (ئافتاو عەزیز عەلی عەلاف) سەبارەت بەکار و ژیاننامەی مامۆستا (ئەحمەد عەزیز عەلی عەلاف). | |||
مامۆستا | |||
[[پۆل:کەسایەتی]] |
وەک پێداچوونەوەی ١٠:٢٩، ٢ی ئازاری ٢٠٢٤
لە ساڵی 1941 لە گەرەکی شێخان لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە بەهۆی نەخۆشی چاو ئێشەوە بینایی لە دەست ئەدات. لە دوایی دوو نەشتەرگەری بێ هیوا دەبیت و بینایی بۆ ناگەرێتەوە.
بۆیە ناتوانیت وەک منداڵیکی ئاسایی بچێتە قوتابخانەی ئاسایی، ماوەیەک لە فێرگەی لە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی قورعان دەخوێنیت و پاشان دەچیتە بەغدا لەوێ دەخوێنێت و هەر لە بەغدا بڕوانامەی سەرەتایی وەردەگرێت و دەگرێتەوە شاری سلێمانی.
پاش گەرانەوەی بۆ شاری سلێمانی پەیوەندی بە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانیەوە و دەکات لە خوێندگای ئێوان درێژە بە خویندی ناوەندی دەدات بە هاوکاری هاورێکانی (عەباس مەلا قادر، نەوشیروان مستەفا، قادر فەرجی ڕەشان و براو باوکێیەوە هاتووچۆی پێ دەکرێت، پاشان ساڵی 1962 ناوەندیش بە سەرکەوتوویی تەواو دەکات و درێژە بە خویندن دەدات لە کۆلیژی ئادان بەشی زمانی عەرەبی لە بەغدا وەردەگیرێت.
لە بەغداش لەگەڵ ڕەوانشاد ( نەوشیروان مستەفا و قادر فەرجی ڕەشان) لە شەقامی ڕەشیدا لە (راس القریة) لەو جێگەییەی کە تەلەقە لە عەبدولکەریم قاسم کرا شوقەیەک دەگرن بەکرێ لە ماڵیکی مەسیحی خەڵکی سلێمانی بە کرێ. نەوشیروان مستەفا (علوم سیاسی) و مامۆستا قادر فەرجی ڕەشان کۆلیژی ئاداب بەشی ئینگلزی دەخوێنن بەهۆی جیاوازی کاتی خوێندنی هاورێکانی دیسانەوە گرفتی هاتووچۆ بۆ ناوبراو دروست دەبێت. هەر بۆیە بەناچاری ماڵی باوکی بەناچاری لە سلێمانیەوە بار دەکەن بۆ بەغدا و بەو مەبەستەی هاوکاری کورەکەیان بکەن.
ئەحمەد عەزیز عەلی عەلاف دوایی چوار ساڵ خویندن لە کۆلێژی ئاداب بە سەرکەوتووی زانکۆ تەواو دەکات و بە خێزانەوە جارێکی تر دەگەرێنەوە بۆ شاری سلێمانیو دەبێتە مامۆستا لە قوتابخانەی (جمهوری) لە سەرشەقام و پاشان لە ئیسکان و دواتر لە قوتابخانەی کانێسکان دەبێتە مامۆستای زمانی عەرەبی.
ناوبراو لە ساڵی 1973 لەگەڵ سەبری حاجی قادری ئابڵاخی هاوسەرگیری دەکات و دەبنە خاوەنی چوار منداڵ بەناوەکانی ( ئاسوودە، ئاسا، ئارێز و ئاوان).
مامۆستا ئەحمەد عەزیز عەلی عەلاف یەکەم کەس دەبێت کە نووسینی برێڵ (Braille) دێنێتە شاری سلێمانی .
تێبینی: نووسینی برێڵ (Braille) کە پیتەکانی لە شەش خاڵی بەرز پێکهاتوون لە پێکهاتەی جۆراوجۆر، کە بە هەستی دەست لێدان دەستنیشان دەکرێن؛ برێل.
مامۆستا ئەحمەد عەزیز عەلی عەلاف پاش خانەنشین دەبیێتە سەرپەرشتیاری پەروەردە و مامۆستای پەیمانگای نابینایان.
مامۆستا ئەحمەد عەزیز عەلی عەلاف لە کۆتایی جەنگی جیهانی دووەم و سەرهەڵدانی بیری ئازادیخوازیوو یەکسانی دەبێتە ئەندانی حیزبی شیوعی ئێراقی.
لە ساڵی 1979 لەلایەن ئەمنی سلێمانیەوە دەستگیر دەکرێت و دوایی ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر لەبەردەمی ماڵەکەی خۆیدا فڕیی دەدەن و بەجێدەهێڵن.
مامۆستا ئەحمەد عەزیز عەلی عەلاف دوایی گەڕانەوەی لە بەغدا کە نووسینی برایل دەهێنتە سلێمانی هەر لەو کاتەدا چەند مامۆستایەکی نابیانی فیری خوێندنەوە دەکات لەوانە مامۆستا ( مەلا محەمەدی دەنگ گەورە) و (مەلا تۆفیقی خاڵی میرزا کەریم) هەروەها بهرام خورشید بەگ و مەلا ئەحمەدی گەرمیانی و غەفووری میرزا کەریم و مەلا تۆفیق خاڵی بەنیازی کۆمەڵەی نابینایانی دامەزرێنن بەڵام رێگری کراوە و رێگەیان پێنەداون.
مامۆستا ئەحمەد عەزیز عەلی عەلاف لە رۆژی 01-11-2019 بە نەخۆشی کۆچی دوایی دەکات و لە گردی بەکرەجۆ بە خاکی دەسپێرن.
سەرچاوە: تۆمارێکی تایبەت بۆ (کوردکۆلێکت) لەلایەن بەرێز (ئافتاو عەزیز عەلی عەلاف) سەبارەت بەکار و ژیاننامەی مامۆستا (ئەحمەد عەزیز عەلی عەلاف).