جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «حەقی قەرار»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «بە رەگەز تورکە، هاوخەباتی سەرۆکی پارتی کریکارانی کوردستان، عەبدوڵڵا ئۆجەلان و یەک...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
[[پەڕگە:Alihakar.jpg|وێنۆک]] | |||
بە رەگەز تورکە، هاوخەباتی سەرۆکی پارتی کریکارانی کوردستان، عەبدوڵڵا ئۆجەلان و یەک لە دەستەی دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە بوو. | بە رەگەز تورکە، هاوخەباتی سەرۆکی پارتی کریکارانی کوردستان، عەبدوڵڵا ئۆجەلان و یەک لە دەستەی دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە بوو. | ||
دوایین پێداچوونەوەی ١٦:٣٦، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢١
بە رەگەز تورکە، هاوخەباتی سەرۆکی پارتی کریکارانی کوردستان، عەبدوڵڵا ئۆجەلان و یەک لە دەستەی دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە بوو.
حەقی قەرار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان و کەمال پیر دا بەیەکەوە یەکەم بەردی بناخەی پەکەکە دادەنێن.
حەقی قەرار لە 18ی گوڵانی 1977 دا لە شاری عەنتاب شەهیدکرا، ئەوەی حەقی قەراریشی شەهید کرد رێکخراوێک هەبوو بەناوی ستێرکا سۆر ئەو رێکخراوە حەقی قەرار شەهید کرد، سەرۆکی ئەو رێکخراوەش ناوی عەلائەددین قاپان بوو، ئەو کەسە بەرەگەز کورد بوو و پێشتر لەناو رێکخراوێکی چەپی تورک دابوو بەناوی ئەرتەشی رزگاری گەلی تورکیا (THKO).
دەنیز گەزمیش سەرۆکی (THKO) بوو، کە لەرێکخراوەکەدا کاری دەکرد دەستگیرکرابوو، لە زینداندا بوو، دوای دەرکەوتنی لە زیندان رێکخراوی ستێرکا سۆری دروستکرد. ئەوەی لە ستێرکا سۆردا جێیان دەگرت هەندێک لەو کەسانە بوون کە پێشتر لە پارتی دیموکراتی کوردستان تورکیا (PDK-T) دابوون، هەندێکیش لە ئەرتەشی رزگاری گەلی تورکیا (THKO) کە چەپی تورکیا بوون، هەندێکیش ئەوانە بوون کە بەخۆیان دەگووت: ئێمە کاوەچی ین، ستێرکا سۆر لەوانە پێکهاتبوو.
گروپێکی سیخوڕی بوو. میت (MİT) دروستیکردبوو، بەناوی رێکخراوێکی کوردییەوە دروستیکردبوو، ئامانجیشی ناشرینی کردنی کورد و دۆزی کورد بوو شکاندن و تەسفیەکردنی پەکەکە بوو.
حەقی قەرار لە ساڵی 1952 دا لە ناوچەی (ئۆلوبەی) سەر بە (ئۆردوی)لەدایکبووە.
دوای خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە ئۆردوی، چووەتە زانکۆ.
دوای ساڵەکانی 70 دەکەوێتە ژێر کاریگەری تەڤگەری جەوانانی شۆڕشگێڕ و له و ساڵانەدا بە کەمال پیر و عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئاشنادەبێت.
ساڵی 1976 دوای کۆبوونەوەی گرووپی ئاپۆچییەکان لە گەڕەکی (دیکمەن) حەقی دەچێتە کوردستان.
لە رۆژانی 26 و 27 ی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 1978، لەگوندی (فیس)ی سەر بە قەزای (لیجە)ی شاری ئامەد، بەئامادەبوونی 22 کەس، کە دووانیان کچ بوون، یەکەم کۆنگرەی دامەزراندن بەڕێوەچوو و لەو کۆنگرەیەدا، پارتی کرێکارانی کوردستان بە رێبەرایەتی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، وەک پارتێکی مارکسی- لینینی دامەزرا.