جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «سەڵاحەدین ئاشتی»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٣٩: | ھێڵی ٣٩: | ||
* '''[[خەییامی هەژارانە]]''' | * '''[[خەییامی هەژارانە]]''' | ||
* '''[[مێژووی ئەفشار]]''' | * '''[[مێژووی ئەفشار]]''' | ||
* '''[[کەریم خانی زەند]]''' | |||
[[پۆل:کەسایەتی]] | [[پۆل:کەسایەتی]] |
وەک پێداچوونەوەی ١١:٤٨، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤
بەپێی پێناسەکەم 27-07-1963 لە شاری مەهاباد لە دایکبووم. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندیم هەر لەو شارە تەواو کردووە. بوومە کارمەند لە شەریکەی فرەباڵی ئاژەڵداری و سەنعەتیی مەهاباد...
وەک زۆربەی ڕێبوارانی وێژەی کوردی بە شێعر کەوتوومە نێو دنیای ئەدەبیاتەوە. دواتر چوومە سەر ڕێچکەی نووسین و ڕێبازی ڕۆژنامەوانی و وەرگێڕان. بە دەیان وتارم لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی نێوخۆ و دەرەوە بڵاو بوونەوە. بوومە یەکەمین و دوامین سەرنووسەری گۆڤاری مەهاباد.
ئەوەندەی توانیومە بەشداری کاری کۆمەڵایەتی بووم و سەرم پێوە ئێشاندووە.
لە حەوتئاوانی دنیای وێژەی کوردی و فارسی یەکدوویەکم بڕیون و لێیان پەڕیومەوە. ناشزانم بەپێی زەمان چی دیشم لە دەست دێ و داهاتوو چۆن دەبێ؟ بەڵام ئەوەندەی دەزانم کە زۆربەی ئادەمیزادەکان ئەوەندە بە نیشتمانی خۆیان قەرزدار هەن کە بێخەیاڵ و ئاسوودە لێی دانەنیشن و بکەونە دانەوەی قەرزەکانیان. نیشتمان بێ تێکۆشان سەربەست و ئاوەدان نابێ و وڵاتی زمان و ئەدەبیاتیش هەروایە و خەم لێ خواردن و پێچارانی چارەنووسسازی پێویستە و لای بەندە بڕاوەتەوە.
بەرهەمەکانی سەڵاحەدین ئاشتی بریتین لە:
- بێدەنگیی دەریا، ژان بروولێر، (بە هاوبەشی لەگەڵ خوالێخۆشبوو عەلی حەسەنیانی)، وەرگێڕان لە فارسییەوە، هەولێر، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی، ٢٠٠١.
- کوێری، ژۆزێ ساراماگۆ، وەرگێڕان لە فارسییەوە، چاپی یەکەم: هەولێر، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی، ٢٠٠١، چاپی دووەم: سلێمانی، چاپخانەی شڤان، ٢٠٠٧، چاپی سێهەم: هەولێر، ناوەندی ئاوێر، ۲۰۱۶.
- خەییامی هەژارانە، چاپی یەکەم: هەولێر، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی، ٢٠٠١، چاپی دووەم: سلێمانی، چاپخانەی شڤان، ٢٠٠٤، چاپی سێهەم: بۆکان، کۆڵەپشتی، ۲۰۱۳، چاپی چوارەم: مەهاباد، بنکەی چاپەمەنی مووساسیر، ۲۰۱٤.
- بەم هەمووە تاوانەوە لێبووردنی چی؟ جاناتان ڕەندڵ، وەرگێڕان لە فارسییەوە، سلێمانی، مەکتەبی ڕاگەیاندنی ی. ن. ک، ٢٠٠٣.
- نەتەوەخوازی، دوکتۆر عەبدوڵڵا ئەبریشەمی، وەرگێڕان لە فارسییەوە، سلێمانی، چاپخانەی شڤان، ٢٠٠٣.
- کەریم خانی زەند، جان ڕ. پێری، وەرگێڕان لە فارسییەوە، سلێمانی، بنکەی ژین، ٢٠٠٥.
- ئێرانی سەردەمی ساسانییەکان، پڕۆفێسۆر ئارتوور کریستێنسێن، وەرگێڕان لە فارسییەوە، سلێمانی، بنکەی ژین، ٢٠٠٦. چاپی دووەم: ۲۰۱۱.
- شەوێک و خەوێک - بستووی ژیان (بیرەوەری و شێعرەکانی محەممەد نووری)، ئامادەکردن و پێداچوونەوە، سلێمانی، بنکەی ژین، ٢٠٠٦.
- ئێرانی سەردەمی سەفەوی، دوکتۆر ڕاجر سێیڤری، وەرگێڕان لە فارسییەوە، سلێمانی، بنکەی ژین، ٢٠٠٦.
- تاپۆ و بوومەلێڵ(بەشێک لە پەخشانەکانی سوارە ئێلخانیزادە)، ئامادەکردن و پێداچوونەوە، تاران، دەزگای چاپەمەنی پانیز، ١٣٧٩/ ٢٠٠٠.
- کتێبی دیاربەکرییە، ئەبووبەکر تارانی، وەرگێڕان لە فارسییەوە، سلێمانی، بنکەی ژین ٢٠٠٧.
- مێژووی ئەفشار، میرزا ڕەشید ئەدیبوششوعەرا، وەرگێڕان لە فارسییەوە، سلێمانی، بنکەی ژین، ٢٠٠٨.
- ئەشکانییەکان (پارتەکان)، ماڵکۆم کالێج، وەرگێڕان لە فارسییەوە، سلێمانی، بنکەی ژین ٢٠١٠.
- کردهای امپراتوری عثمانی، دکتر جلیل جلیل، ترجمە از کردی بە فارسی، تهران، نشر پانیذ، ١٣٨١ شمسی/ ٢٠٠٢م.
- تاریخ خروج اکراد و قتل [و] غارت شیخ عبیداللە بدبنیاد و اغتشاش و فتنە زیاد در مملکت آذربایجان در سنە ١٢٩٧، علی بن امیر گونەخان افشار، تدقیق، تصحیح و حاشیەنگاری: انور سلطانی، محمدعلی سلطانی و صلاحالدین آشتی، سلیمانیە، چاپ مرکز ژین، ٢٠٠٨.
- مێژووی ئێران: سهردهمی ههخامهنشییهکان، پێداچوونهوهی ئیلیا گێرشێڤیچ، وهرگێڕان له فارسییهوه، سلێمانی، بنکهی ژین، ۲۰۱۲.
- مێژووی ئێران له سهرهتاوه ههتا هاتنی ئیسلام، ڕۆمهن گیرشمهن، وهرگێڕان له فارسییهوه، سلێمانی، بنکهی ژین، ۲۰۱۳.
- ئێرانی سهردهمی پادشایهتیی قاجاران، عهلیئهسغهر شهمیم، وهرگێڕان له فارسییهوه، سلێمانی، بنکهی ژین، سلێمانی ۲
- شەنگەسوار: سەرجەمی بەرهەمەکانی سوارە ئێلخانیزادە، ئامادەکردن و پێداچوونەوە، سلێمانی، غەزەلنووس، ۲۰۱۴.
- ئێران لە بەرەبەیانی مێژوودا، جۆرج گڵێن کامێرۆن، وەرگێڕان لە فارسییەوە، سلێمانی، بنکەی ژین، ۲۰۱۵.
- شەرەفنامە، بەرگی یەکەم و دووەم، شەرفخانی بدلیسی، وەرگێڕان لە فارسییەوە، سلێمانی، بنکەی ژین، ٢٠١٧
بابەتەپەیوەستکراوەکان