جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:Chawram»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
 
ھێڵی ٢١: ھێڵی ٢١:
گەر بە نێو ڕووپەڕی دیرۆکی کورددا بگەڕێین،سەدان ماڵباتی خەمخۆر و گەلپەروەرمان پێ شک دێت کە هەر یەکە و لە گۆشە و سووچێکی نیشتمانەکەی کوردان یانژی لە تاراوگە و غوربەتەوە، سەرچاوەی ڕاژە و خزمەت بەرانبەر چاند و زمانی کوردی بوونە و هەوڵیان داوە زمان و کولتووری کوردی شانبەشانی زمان و چاندی نەتەوەکانی سەر ئەم گۆی زەوییە پێش بکەوێت و ناوی کورد و فەرهەنگەکەیشی هەردەم ناوێکی درەوشاوە و گەشی سەرزاران بێت. بەدرخانییەکان،جەلیلەکان،جەلیزادەکان،موکریانییەکان،موفتیزادەکان و موددەڕیسەکان،تەنێ ناوی چەند بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر دێتە ئەژمار کە بەختەوەرانە تا دێت نموونەیان زێتر دەبێت. ئەم کورتە نووسینە ئاوڕێکی کورت دەداتەوە لە ماڵباتێکی تا سەرئێسقانی گەلپەروەری دی هەر لەم پەیوەندییەدا کە ئەویش ماڵباتی "ئیبراهیمی"یە کە چەندان سیمای دیاری تێدا هەڵکەوتووە؛ سەرتۆپەکانیش بریتینە لە مامۆستایان "ئاوێر"،"شەپۆل"و"بەنی هەتوان".

'''ماڵباتێک نغرۆی گەلپەروەری:'''
ماڵباتی ئیبراهیمی(مەلاسەعید ناسراو بە"ئاوێر"(2004-1932) ،محەممەدساڵح ناودێر بە "شەپۆل"(2018-1933) و محەممەد بە نازناوی "بەنی هەتوان"(2024-1947)،یەکێکی دی لەو بنەماڵە درەوشاوانەی نێو مێژووی کورد دێتە ئەژمار کە هەر هەموو تەمەن و ژینی خۆی بە گەلەکەی خۆ بەخشیوە و بەدرێژایی ساڵانی ژیان،زێترین خزمەتی بە ڕووبەری زانست،ئەدەب و ڕۆشنبیریی نەتەوەکەی خۆ کردووە.
ئەم ماڵباتە،سەرەڕای ئەوەی هەر یەکە و لە گۆشەیەکەوە لە هەوڵی بڵاوکردنەوە،پەرەپێدان و پێشخستنی زمان و فەرهەنگەکەی خۆدا بوونە،بۆ خاکەڕایی و ڕەوشتبەرزییش،ویردی سەرزارانە و هەنووکەیش ئەم نەریتە و خەسڵەتە بڵندەی بۆ نەوەی ئێستایشی گوێزتووەتەوە و هەر ئێستاکەیش ئەم ماڵباتە دەیان مرۆی گەلپەروەری تێدایە کە هەر کامە و لە ڕەهەندێکەوە لە پێناو پێشخستنی دۆزی نەتەوەکەی خۆدا خەبات دەکەن.

دوایین پێداچوونەوەی ‏١٠:٠٥، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

ماڵباتێکی گەوهەرین

(لە بن نسێی کۆچە ئەبەدییەکەی دوکتۆر محەممەد ئیبراهیمی دا)

21 085010.jpg

نووسین و توێژینەوە: هۆمەر نۆریاوی

کلیلەوشە:ماڵباتی ئیبراهیمی، هیوا قادر، ئاوێر، شەپۆل، بەنی هەتوان، کورد

من بە تەنها دەمرم و مردن پێم دەڵێ:

پیاوە غەریبەکە ئەم ئێوارەیە گوڵێکم لێ بکڕە، من دەڵێم؛دڵۆپە ئاوەکانی سەر پەڕەی گوڵەکانتم پێ بفرۆشە،با تونیم نەبێ.

ئەفسووس من وەختم نەماوە بۆ کڕینی گوڵ.

(هیوا قادر،ل81)

پەیڤی بەرایی:

درێژەی بابەت