جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «کورد و ئەمریکای بێبەڵێن !!»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «نووسینی: '''هونەر تۆفیق''' هیچ گەلێکی ناوچەکە هێندەی کورد بە کشانەوەی ئەمریکا لە ئ...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
نووسینی: '''[[هونەر تۆفیق]]''' | نووسینی: '''[[هونەر تۆفیق]]''' | ||
هیچ گەلێکی ناوچەکە هێندەی کورد بە کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستاندا سەغڵەت نەبووە . هەڵبەتە ئەو سەغڵەت بوونەی کورد لە خۆڕا نی یە . | هیچ گەلێکی ناوچەکە هێندەی کورد بە کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستاندا سەغڵەت نەبووە . هەڵبەتە ئەو سەغڵەت بوونەی کورد لە خۆڕا نی یە . | ||
١٩٢٣ لۆزان : کوردەکان پشت ئەستوربوون بە چەسپاندنی پرەنسیبەکانی سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا ( وڵسن ) کە لە کۆمەڵەی گەلاندا مافی چارەخۆنووسی بۆ کوردیش رەوابێت . کەچی لە لۆزاندا ئەمریکاییەکان لەسەر مافی کوردەکان چونە ژێر ڕکێفی بەریتانیەکانەوە و چاویان لە مەرج و پرەنسیبەکەی خۆیان نوقاند و کورد لەمافەکەی بێبەش کرا . | بەر لە ئەفغانیەکان ، چەندین جار کورد ئازاری خیانەتی ئەمریکیەکانی چەشتووە : | ||
١٩٢٣ لۆزان : کوردەکان پشت ئەستوربوون بە چەسپاندنی پرەنسیبەکانی سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا ( وڵسن ) کە لە کۆمەڵەی گەلاندا مافی چارەخۆنووسی بۆ کوردیش رەوابێت . | |||
کەچی لە لۆزاندا ئەمریکاییەکان لەسەر مافی کوردەکان چونە ژێر ڕکێفی بەریتانیەکانەوە و چاویان لە مەرج و پرەنسیبەکەی خۆیان نوقاند و کورد لەمافەکەی بێبەش کرا . | |||
١٩٤٦ کۆماری مەهاباد : ئەمریکاییەکان لەدوای جەنگی جیهانی دووهەمەوە ڕۆڵی سەرەکیان هەبوو لە سیاسەتی ئێرانیدا ، کوردەکانیان بەوە تۆمەتبارکرد کە لایەنگری یەکێتی سۆڤیەتن و کۆمارەکەیان لە بێدەنگی ئەمریکادا هەڵوەشاندەوە . | ١٩٤٦ کۆماری مەهاباد : ئەمریکاییەکان لەدوای جەنگی جیهانی دووهەمەوە ڕۆڵی سەرەکیان هەبوو لە سیاسەتی ئێرانیدا ، کوردەکانیان بەوە تۆمەتبارکرد کە لایەنگری یەکێتی سۆڤیەتن و کۆمارەکەیان لە بێدەنگی ئەمریکادا هەڵوەشاندەوە . |
وەک پێداچوونەوەی ٠٩:٥٣، ١٨ی ئابی ٢٠٢١
نووسینی: هونەر تۆفیق
هیچ گەلێکی ناوچەکە هێندەی کورد بە کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستاندا سەغڵەت نەبووە . هەڵبەتە ئەو سەغڵەت بوونەی کورد لە خۆڕا نی یە .
بەر لە ئەفغانیەکان ، چەندین جار کورد ئازاری خیانەتی ئەمریکیەکانی چەشتووە :
١٩٢٣ لۆزان : کوردەکان پشت ئەستوربوون بە چەسپاندنی پرەنسیبەکانی سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا ( وڵسن ) کە لە کۆمەڵەی گەلاندا مافی چارەخۆنووسی بۆ کوردیش رەوابێت .
کەچی لە لۆزاندا ئەمریکاییەکان لەسەر مافی کوردەکان چونە ژێر ڕکێفی بەریتانیەکانەوە و چاویان لە مەرج و پرەنسیبەکەی خۆیان نوقاند و کورد لەمافەکەی بێبەش کرا .
١٩٤٦ کۆماری مەهاباد : ئەمریکاییەکان لەدوای جەنگی جیهانی دووهەمەوە ڕۆڵی سەرەکیان هەبوو لە سیاسەتی ئێرانیدا ، کوردەکانیان بەوە تۆمەتبارکرد کە لایەنگری یەکێتی سۆڤیەتن و کۆمارەکەیان لە بێدەنگی ئەمریکادا هەڵوەشاندەوە .
ئاشبەتاڵی ١٩٧٥ : لەڕێگای کیسەنجەرەوە کە ئەوکات ڕاوێژکاری ئەمنی قەومی ئەمریکابوو ،هاندەر و پاڵنەری ڕاپەڕینی کوردەکان بوون کە پێ ی دەگوترێت شۆرشی ئەیلول . کەچی ناغافڵ لە ماوەی شەو و ڕۆژێکدا پشتیان کردە کوردەکان ، تەنانەت ئامادەنەبوون مەلامستەفای بارزان کە بە تەشەبوس بۆچارەسەری نەخۆشیەکەی لە ئەمریکابوو ، ببینن و نەیانهێشت تا ئەو رۆژەی کۆچی دوایی کرد هیچ لێپرسراوێکی ئەمریکی یان ڕاگەیاندنی ئەمریکی بیبینێت .
ئەنفال ١٩٨٨ : شاڵاوەکانی ئەنفالی سوپای عێراق و بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە هێرشەکانی بۆ سەر کوردەکان ، بەتایبەتی بۆمببارانی کیمیاوی هەڵەبجە ، ڕای گشتی جیهانی جوڵاندبوو ، کەچی ئەمریکا ئەو کاتە دەیگوت : ئەوە پرسێکی ناوخۆیی عێراقە و وڵاتەکەیان لە جەنگدایە لەگەڵ ئێراندا ، بۆیە ناتوانین بڕوا بکەین کە سەدام ئەوکارانەی ئەنجامدابێت .
ڕاپەڕینی ١٩٩١ : لە بەسرەوە تاوەکو زاخۆ ، گەلانی عێراق لە حکومەتەکەی سەدام ڕاپەڕین و هێندەی نەمابوو بەغداد کۆنترۆڵ بکرێت . بەڵام ئەمریکاییەکان سوپاکەی سەدامیان دەستکراوەکرد عێراقیەکان بە کورد و عەرەبەوە دامرکێنێتەوە و بە میلۆنەها کورد ئاوارەی ئێران و تورکیا بوون .
٣١ ئاب ١٩٩٦: بە فشاری فەرەنسا ، هێڵی دژە فڕی ٣٦ بۆ سوپای سەدام دانرابوو ، کەچی ئەمریکاییەکان چاویان نوقاند لەو هێرشانەی سوپای سەدام کردیە سەر هەولێر و بە سەدان عەرەبی ئۆپۆزسیۆنیان لەشارەکەدا بێ سەروشوێن کرد .
داگیرکردنی عێراق ٢٠٠٣ : تەنیا گەلێک لەناوچەکەدا پشتیوانی پرۆسەی داگیرکردنی عێراق بوو لەلایەن ئەمریکاییەکانەوە ، کوردەکان بوون . ئەمریکا خۆی لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا وەک داگیرکاری عێراق بە فەرمی ناساند ، کەچی کوردەکان بە ئێستاشەوە هەر دەڵێن پرۆسەی ئازادی عێراق .
بەڵام ئەمریکاییەکان تا ئەمساتەش پرسی کوردیان لە عێراقدا چارەسەرنەکرد و هەر بە هەڵپسێراوی هێشتیانەوە . دەیانگوت ئەوە پرسێکی ناوخۆی عێراقە ، ئێمە تەداخولی تێدا ناکەین .
ڕیفراندۆمی ٢٠١٧ : هەرچەندە بەخۆی ڕیفراندۆمی کوردەکان هەڵەیەکی کوشندەبوو ، بەڵام ئەمریکاییەکان هێزەکانی حەشد و ئێرانیان دەستکراوەکرد بە چەکی ئەمریکی کوردەکان لەو ناوچانە بکەنە دەرەوە کە بە سەرپەرشتی ئەمریکاییەکان چووبوونە ناوی و لەسەر بڕیاری ئەوان دەیانپاراست .
ئەوەی کورد لە ڕووداوەکانی ئەفغانستاندا لێ ی دەترسێت ، بیرکەوتنەوەی ئەو مێژووە پڕ لە بێبەڵێنی و جێهێشتنە یەک لەدوای یەکانەیە کە ئەمریکاییەکان لەگەڵ کورددا کردوویانە .
ترسەکە بەشێکی بەزەیی بۆخۆدا هاتنەوەیە لەو مێژووەی نێوان کورد و ئەمریکادا کە لەهەر ساتێکی لەناکاودا بێت پشت لە کوردیش دەکات .
کیسنجەر ئاسا بەکورد دەڵێنەوە : ئێمە ئامادەنین لەپێناو ناوچەیەکی شاخاوی عاسیدا ، دۆستەکانمان لە تورکیا و ئێران و عێراق بڕەنجێنن .