جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «محەمەد موکری»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
(پەڕەی دروست کرد بە «- له‌ ساڵی 1945 لە گەڕەکی قەڵای شاری کەرکوک لەدایک بووە. - پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: رۆماننوس...»ەوە)
 
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
- له‌ ساڵی 1945 لە گەڕەکی قەڵای شاری کەرکوک لەدایک بووە.
- له‌ ساڵی 1945 لە گەڕەکی قەڵای شاری [[کەرکووک]] لەدایکبووە.

- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: رۆماننوس، چیرۆكنوس و نوسەر
- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: رۆماننوس، چیرۆكنوس و نوسەر
ھێڵی ٢٣: ھێڵی ٢٣:
- شێرکۆ بێکەس دەربارەی ڕۆمانی هەرەسی محەمەد موکری نوسیویه‌تى: "ئەمە ڕۆمانی ئازارە ئەو ئازارەی لەبوونی کوردەوە تائەمڕۆ هەر لەدرێژبوون و بەردەوام بوون و پەرەسەندندایە.
- شێرکۆ بێکەس دەربارەی ڕۆمانی هەرەسی محەمەد موکری نوسیویه‌تى: "ئەمە ڕۆمانی ئازارە ئەو ئازارەی لەبوونی کوردەوە تائەمڕۆ هەر لەدرێژبوون و بەردەوام بوون و پەرەسەندندایە.

- له‌ به‌ره‌به‌یانى رۆژى 6/5/2012 بە نەخۆشیی دڵ له‌ شارى سلێمانى کۆچی دوایی کردوه‌ و هه‌مان رۆژ له‌ مه‌راسیمێكى شایسته‌دا له‌  گۆڕستانی راپه‌ڕین له‌ شاری سلێمانی به‌خاكسپێردراوه‌.
- له‌ به‌ره‌به‌یانى رۆژى 6/5/2012 بە نەخۆشیی دڵ له‌ شارى سلێمانى کۆچی دوایی کردوه‌ و هه‌مان رۆژ له‌ مه‌راسیمێكى شایسته‌دا له‌  گۆڕستانی راپه‌ڕین له‌ شاری [[سلێمانی]] به‌خاكسپێردراوه‌.
 
سەرچاوە: بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ
 
[[پۆل:کەسایەتی]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٧:٤٣، ٢١ی ئابی ٢٠٢١

- له‌ ساڵی 1945 لە گەڕەکی قەڵای شاری کەرکووک لەدایکبووە.

- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: رۆماننوس، چیرۆكنوس و نوسەر

- خوێندنی دواناوەندی تەواو کردووە.

- نزیكەی نیوسەدە لە خەباتی ئەدەبی و ڕۆشنبیری کورد بوو.

- لەسەرەتای ژیانی گەنجیەوە خولیای جیهانی ئەدەب‌ و نوسین بووە.

- وەكو نوسەرێكی بەهەڵویست چۆتە ریزی شۆڕشی نوێ ‌‌و بەچەك ‌و قه‌ڵه‌م بۆ ماوەی (9) ساڵ بەرگری لەگەلەكەی كردووە.

- هەر لەشاخ بایەخى بەكاری رۆژنامەنوسی داوە ‌و لەرۆژنامە‌ و گۆڤارەكانی سەردەمی شۆڕشدا بەرهەمەكانی بڵاوكردۆتەوە ‌و گۆڤاری كەلتوری لەشاخ ‌و پەیڤینی لەشار دەركردووە كە دوو گۆڤاری سەنگین بوون.

- هەر لەشاخ چەند چیرۆك ‌و رۆمانێكی نوسیوه‌ و بڵاویكردەوە. لەناو ئەوانەدا رۆمانی سەگوەڕ كە بەشێوازێكی رەخنەیی لەسەر شۆڕش نوسرا بوو گفتوگۆ‌و مشتومڕی زۆری لەسەر كرا‌و كاردنەوەی توندی لێكەوتەوە، تا ئەوکاتەی مام جەلال وەک پیاوێکی خوێندەوار و بەهەڵوێستی نێوشۆڕش هاتە دەنگ ‌و ئاماژەی بەوە كرد كەدەبێ‌ قەڵەم بەقەڵەم وەڵام بدرێتەوە‌ و لە چاپەکانی دواتردا خۆی پێشەکی بۆ سەگوەڕی محەمەد موکری نووسی.

- بایەخی بەشانۆ داوە‌و چەند شانۆگەریەكی نوسیوە لەوانە شانۆگەریی (هارونە رەشید، و دادگا).

- لەبواری وەرگێڕانیشدا شوێن دەستی دیار بووه‌ ‌و (10) شاكاری شانۆیی گەورە شانۆنوسانی جیهانی بۆ زمانی كوردی وەرگێڕاوە.

- خاوه‌نى چه‌ند به‌رهه‌مێكى چاپكراوه‌، له‌وانه‌: سەگوەڕ، تۆڵە، هەرەس، ئەژدیها، نێچیر.