جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «حەسەن قزڵچى»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
[[وێنۆک]]
= ژیاننامە =
= ژیاننامە =
[[پەڕگە:Hassan.02.jpg|وێنۆک|ڕاست]]
[[پەڕگە:حەسەن قزڵچى.jpg|وێنۆک|چەپ]]
- لە رۆژى 15/9/1914 لە شارى بۆکان لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایکبووە.
- لە رۆژى 15/9/1914 لە شارى بۆکان لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایکبووە.



وەک پێداچوونەوەی ‏١٩:١٨، ٢١ی ئازاری ٢٠٢١

وێنۆک

ژیاننامە

حەسەن قزڵچى.jpg

- لە رۆژى 15/9/1914 لە شارى بۆکان لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایکبووە.

- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: چیرۆكنوس و نوسەر و وەرگێڕ

- لە تەمەنی‌ (6) ساڵییەوە خراوەتە بەر خوێندن.

- سەرەتا لە لای‌ باوکی‌ و دواتر لە لای‌ مامۆستا مەلا ئەحمەدی‌ فەوزی‌ و مەلا ئەحمەدی‌ تورجانی‌ زادە خوێندویەتی‌.

- پاش چەند ساڵ‌ خوێندن بۆتە فەرمانداری‌ شاری‌ مەھاباد.

- زۆربەی‌ لایەنەکانی‌ ژیانی‌ شاراوەن.

- یەکێک بووە لەوانەى رۆڵێکی‌ رووناکبیری‌ و رامیاری‌ باشیان هەبووە لە کۆماری‌ کوردستان.

- لە سەردەمى لاوێتیدا بە ناوی‌ نھێنی‌ (ژیر) پەیوەندی‌ کردووە بە کۆمەڵەی‌ ژیانەوەی‌ کوردستان.

- لە گۆڤارەکانی‌ (کوردستان)، (ئاوات) و (گۆڤارى هەڵاڵە) نوسینەکانی‌ بڵاوکردۆتەوە.

- لە ساڵی‌ 1946 سەرنووسەر و بەڕێوەبەری‌ گۆڤاری‌ وێژەیی‌ و رامیاریی‌ گشتیی‌ (ھەڵاڵە) بووە کە لە بۆکان دەرچووە.

- دواى نەمانى کۆماری‌ کوردستان لە باشوورى کوردستان جێگیردەبێ‌.

- لە ساڵی‌ 1953 بەبیانوی‌ ئەوی‌ خەڵکی‌ عێراق نیە لەلایەن رژێمی‌ بەعسەوە تەسلیم بە ئێران کراوەتەوە، بەڵام لە دەرفەتێکدا خۆی‌ لە دەستی‌ پۆلیسی‌ ئێران رزگار دەکا و خۆی‌ دەگەیەنێـەوە شاری‌ ھەڵەبجە و لەوێ‌ نیشتەجێ‌ دەبێ‌، دواتر دەچێتە شارى بەغدا.

- لەدواى ئەوەى لە شارى بەغداد جێگیر دەبێت دواتر دەچێتە وڵاتی‌ بولگاریا و لەوێ‌ لە رادیۆی‌ پەیکی‌ ئێران دەبێتە بێژەری‌ ھەواڵی‌ رامیاری‌ بە زمانی‌ کوردی‌.

دواى رووخانی‌ رژیمی‌ پاشایەتی‌ ئێران، لە ریزەکانی‌ حیزبی‌ توودەی‌ ئێران وەک سەرنووسەری‌ رۆژنامەی‌ (مردم) کە بە کوردی‌ دەردەچوو کاری‌ کردوە.

لە ساڵی‌ 1983 لە تەمەنى (70) ساڵى جارێکى دیکە دەگیرێت و زیندانى دەکرێتەوە .

لە رۆژی 28/9/1985 دواى ئەوەى (10) مانگ لە ژێر شکەنجەی‌ جەستەیی‌ و دەروونی‌ دا دەبێ‌ لە بە ھۆکاری‌ نادیارەوە لە زینداندا له‌ ته‌مه‌نى (71) ساڵى کۆچی‌ دوایی‌ کردووە و لە ژێر چاودێریی‌ حکومەت تەرمەکەی‌ لە گۆڕستانی‌ بەھەشتی‌ زارای‌ تاران بەخاک دەسپێردراوە.

دەیان بابەتی‌ ئەدەبی‌ لە زمانەکانی‌ فارسی‌، تورکی‌، بولگاری‌ و عەرەبی‌ وەرگێڕاوە بۆ زمانی‌ کوردی‌.

- زمانەکانى کوردى، فارسی‌، تورکی‌، بولگاری‌ و عەرەبی‌ زانیوە.

- تاکو ئێستاکە چەندین کۆڕ و سمینار لە بارەى ژیانیەوە ئەنجامدراوە.

کۆمەڵێک بەرهەمى هەیە، لەوانە:.

- ئاشتیخوازیی‌ لادێیی‌ و پەیمانی‌ دوولایی‌، بەهاوبەشى لەگەڵ عەبدولڕەحمانی‌ زەبیحی‌، بەغدا، 1959.

- پێکەنینى گەدا، کۆمەڵە چیرۆک، 1972، بەغدا.

- تیۆری‌ ئەدەبی‌، وەرگێڕان لە بولگارییەوە.

- زاراوەی‌ سیاسی‌ کۆمەڵایەتیی‌ وەرگێڕان.

- کورتە چیرۆکەکانی‌ ئەنگیل کارالچیڤ، وەرگێڕان لە بولگارییەوە.

سەرچاوە

بنکەی ڕوناکبیریی گەڵاوێژ