جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ژار، ژەهر، زەهر چیە ؟»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «نووسین و ئامادەکردنی: مەستی سەرکۆ '''ژەهر چیە''' ئەو مادەیەیە کەدەتوانێت کاریگەری ه...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٧: | ھێڵی ٧: | ||
ژەهرەکان دەتوان لە ڕێی خواردن و خواردنەوە ، پێست واتە دەست لێدان ، دەرزی لێدان یان هەلمژین بڕۆنە جەستەوە. وەچەندەها جۆر ژەهر بونی هەیە. ژەهر دەتوانرێت لەچەند فۆڕمێکدا بەکاربێت وەک فۆرمی رەقی، شلی یان گازی.کاریگەری ژەهر بەپێی ئەو ڕێژەیەی کە بەکاردێت دەگۆڕدرێت. | ژەهرەکان دەتوان لە ڕێی خواردن و خواردنەوە ، پێست واتە دەست لێدان ، دەرزی لێدان یان هەلمژین بڕۆنە جەستەوە. وەچەندەها جۆر ژەهر بونی هەیە. ژەهر دەتوانرێت لەچەند فۆڕمێکدا بەکاربێت وەک فۆرمی رەقی، شلی یان گازی.کاریگەری ژەهر بەپێی ئەو ڕێژەیەی کە بەکاردێت دەگۆڕدرێت. | ||
ژەهرەکانی مردنی خێرا واتە لەماوەی چەند کاژێرێکدا کاریگەری دەبێت. ژەهرەکانی مردنی هێواش واتە ڕۆژو مانگی پێدەچێت. (ئەو ژەهرانەی کە بە دواداچونی قورسە ئەو ژەهرانە زۆر کات دەبێت ئامێری پێشکەوتویان بۆ بەکار بێت تا | ژەهرەکانی مردنی خێرا واتە لەماوەی چەند کاژێرێکدا کاریگەری دەبێت. | ||
ژەهرەکانی مردنی هێواش واتە ڕۆژو مانگی پێدەچێت. (ئەو ژەهرانەی کە بە دواداچونی قورسە ئەو ژەهرانە زۆر کات دەبێت ئامێری پێشکەوتویان بۆ بەکار بێت تا بزانرێت و دەربخرێت زۆربەی ئەم ژەهرانە کەسەکە توشی جەڵدەی دڵت دەکات یان کاریگەری لە سەرئەندامەکانی دڵ جێدەهێڵیت). | |||
'''نیشانەکانی ژەهراویبوون''' | '''نیشانەکانی ژەهراویبوون''' | ||
نیشانەکانی ژەهراویبوون پشت بە جۆری ژەهرەکە و ئەو بڕەی کە تێیدایە دەگۆردرێت، بەڵام '''نیشانە گشتیەکان بریتین''':لە | نیشانەکانی ژەهراویبوون پشت بە جۆری ژەهرەکە و ئەو بڕەی کە تێیدایە دەگۆردرێت، بەڵام '''نیشانە گشتیەکان بریتین''':لە | ||
ئازاری گەدە, دڵتێکەڵ هاتن یان رشانەوە, بێهێزی، وە هەندێک ژەهر دەبنە ڕەنگۆرانی پێست. | ئازاری گەدە, دڵتێکەڵ هاتن یان رشانەوە, بێهێزی، وە هەندێک ژەهر دەبنە ڕەنگۆرانی پێست. | ||
وەک پێداچوونەوەی ١٤:٥٥، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
نووسین و ئامادەکردنی: مەستی سەرکۆ
ژەهر چیە
ئەو مادەیەیە کەدەتوانێت کاریگەری هەبێت لەسەر جەستەو ببێتە هۆکاری مردن.
ژەهرەکان دەتوان لە ڕێی خواردن و خواردنەوە ، پێست واتە دەست لێدان ، دەرزی لێدان یان هەلمژین بڕۆنە جەستەوە. وەچەندەها جۆر ژەهر بونی هەیە. ژەهر دەتوانرێت لەچەند فۆڕمێکدا بەکاربێت وەک فۆرمی رەقی، شلی یان گازی.کاریگەری ژەهر بەپێی ئەو ڕێژەیەی کە بەکاردێت دەگۆڕدرێت.
ژەهرەکانی مردنی خێرا واتە لەماوەی چەند کاژێرێکدا کاریگەری دەبێت.
ژەهرەکانی مردنی هێواش واتە ڕۆژو مانگی پێدەچێت. (ئەو ژەهرانەی کە بە دواداچونی قورسە ئەو ژەهرانە زۆر کات دەبێت ئامێری پێشکەوتویان بۆ بەکار بێت تا بزانرێت و دەربخرێت زۆربەی ئەم ژەهرانە کەسەکە توشی جەڵدەی دڵت دەکات یان کاریگەری لە سەرئەندامەکانی دڵ جێدەهێڵیت).
نیشانەکانی ژەهراویبوون
نیشانەکانی ژەهراویبوون پشت بە جۆری ژەهرەکە و ئەو بڕەی کە تێیدایە دەگۆردرێت، بەڵام نیشانە گشتیەکان بریتین:لە
ئازاری گەدە, دڵتێکەڵ هاتن یان رشانەوە, بێهێزی، وە هەندێک ژەهر دەبنە ڕەنگۆرانی پێست.
جۆری ژەهرەکان
ژەهری ئارسنیک
ئارسنیک بە "پاشای ژەهرەکان" ناودەبرێت، ژەهراوی بوون بە ئارسنیک کاتێک ڕوودەدات کە لەڕێگەی خواردنو خواردنەوە یان هەلمژینەوە دەچیتە جەستەوە .
ئەوەی ئارسنیک بە تایبەتی مەترسیدار دەکات ئەوەیە کە تام و بۆنی نییە، بۆیە قورسە کە بزانیت .
نیشانەکانی ژەهراوی بوونی ئارسنیک بریتین لە گۆڕانکاریەکانی پێست، ئازاری سک، دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە، سکچوون، لێدانی نائاسایی دڵ.
بەرکەوتنی درێژخایەنی ئارسنیک دەتوانێت نیشانەی توندتر دروست بکات.
ئەم پاشای ژەهرە چەندین ژیانی بەناوبانگی لەناو بردوە: ناپالیێۆنن بۆنەپارت و جۆرجی سێی ئینگلتەرا و سیمۆن بۆلیڤار وە چەندانی کە. ژەهری سایەناید
ژەهراویبوونی سایەناید رودەدات لە ڕێی هەناسەدان، دەست لێدان، یان قوتدانی سایەناید . سایەناید بە خێرایی کار کردنێکی کوشندەیە کە دەتوانێت بە شێوەی جۆراوجۆر بوونی هەبێت.
دەبنە هۆی وەستانی ئۆکسجین لە جەستەدا ،ڕێگری لەخانەکانی جەستە دەکات لە بەکارهێنانی ئۆکسجین کاتێک ئەمە ڕوودەدات خانەکان دەمرن .
نەبوونی ئۆکسجین دەتوانێت زیان بە ئەندامەکانی جەستە بگەیەنێت و هەڕەشە لە ژیان بکات بە تایبەتی دڵ و مێشک.
ئەو کەسانەی کە ژەهراوی دەبن بە بڕێکی کەم بە سایەناید لە ڕێگەی هەناسەدان یان لە ڕێگەی پێستیانەوە یاخود لە ڕێگەی خواردن و خواردنەوەوە هەندێک یان هەموو ئەم نیشانانە ئەزموون دەکات لە ماوەی چەند خولەکێکدا: سەرگێژبوون، سەرئێشە ، شێواندن و ڕشانەوە، هەناسەدانی خێرا ، لێدانی دڵی خێرا ، لاوازی.
ژەهراوی بوون بە بڕێکی زۆر بە سایەناید بە هەر ڕێگەیەک بێت دەببێتە هۆی کاریگەری تەندروستی تر: لەوانە لەدەستدانی ئاگایی ، نزمی پەستانی خوێن ، برینداربوونی سییەکان ، شکستێکی هەناسەیی کە بەرەو مردن دێت ،لێدانی دڵی هێواش .
ژەهری پولۆنیۆم
پولۆنیۆم ژەهرێکی ڕادیۆییە، بکوژێکی هێواش بێ چارەسەرە.نیشانەکانی بریتیە لە دڵتێکەل هاتن ڕشانەوە کەم کردنەوە خرۆکە سپیەکان ، سکچون، قژ هەلوەرین و لە دەستدانی موی جەستە .
بەناوبانگترین حاڵەتی ژەهراوی بوونی پۆلۆنیۆم ئەوەیە کە سیخوڕی پێشووی ڕووسیا ئەلێکساندەر لیتڤینکۆ، پۆلۆنیۆم دۆزرایەوە لە چایەکەی.
ئەو لە ماوەی سێ هەفتەدا مرد.
ژەهری ئاکەنایت
ئاکەنایت لە دەرماندا بەکاردەهێنرێت، بەڵام بە بڕێکی گەورەتر دەبێتە ژەهرێکی کوشندە. بە بەکارهینانی ڕێژەیەکی زۆر لە دەرزیدا دەبێتە هۆی مردنێکی خێرا.
نیشانە باوەکانی ژەهراوی بوونی ئاکەنایت بریتین لە ئازاری گەدە، شێواندن و ڕشانەوە. هەروەها هەستێکی سوتێنەری لە دەم و زمانتدا.
کاریگەریی لەسەر سیستەمی خانەی دەماری و دڵ هەیە.یەکێک لە حاڵەتەکانی ژەهراوی بوونی ئاکەنایت چەند ساڵێک پێش ئێستا لە بەریتانیا ڕوویدا کاتێک ژنێک هەوڵیدا خۆشەویستە پێشووەکەی ژەهراوی بکات.
ژەهری جیوە
جیوە بە شێوەیەکی سرووشتی لە سروشتدا هەیە جۆرێکی ژەهراویی بەرز لە جیوه پێی دەوترێت مەسڵمێرکوری ، ژەهراویبوون بە جیوە لە ڕێگەی هەڵمژین ، پەیوەندی پێست، یان لە ڕێگەی خواردنو خواردنەوەوە روودەدات . نیشانەکانی ژەهراویبوون بە جیوە بە پیی ڕێژەی جیوەکە دەگۆردرێت نیشانە سەرەتایەکان بریتە لە بێ خەوی، سەرئێشە، لەرزین، لاوازی و کەمبوونەوەی چالاکی.
ژەهراویبوون بە جیوە لە ڕێگەی پەیوەندی پێستەوە چەندین نیشانە دروست دەکات کە بریتین لە سووربونەوەی پێست و هەوکردن.
ژەهراوی بوونی بە جیوە بە هێواشی گەشە دەکات لەکاتی بەرکەوتنی بەردەوام بە جیوە، کاریگەری دەبیت لە سەر سیستەمی دەماریی و زاوزێ لەگەڵ دڵ هەروەها دەبێتە هۆکاری ڕۆیشتنێکی ناڕێک وە لە دەسدانی هەست لە دەستکان و دەموچاودا.
باوترین هۆکاری ژەهراوی بوون بە جیوە بە خواردنی خۆراکە دەریایە کان روودەدات بە تایبەتی ماسی . ماسییەکان لە و ئاوەی کە تێیدا دەژین جیوە وەردەگرن.
هەموو جۆرە ماسیەکان بڕێک جیوەیان تێدایە. جۆرە گەورەکانی ماسیەکان دەتوانن بڕێکی زیاتر لە جیوەیان تێدابێت چونکە ئەوان ڕاوی ماسیەکانی تر دەکەن کە ئەوانیش جیوەیان تێدایە.
وە بە ژەهراوی کردنی ماسی بە ڕێژەیەکی زۆری جیوە دەتوانرێت کاریگەری لەسەرتەندروەستی هەبێت.
نووسین و ئامادەکردنی :مەستی سەرکۆ -دەرچووی بەش باێۆمێدکەڵ
پێداچونەوەی نووسین: باوەر موحسین
Reference Cyanide Poisoning - What You Need to Know. (n.d.). Drugs.com. [online] Available at: https://www.drugs.com/cg/cyanide-poisoning.html. Cherney, K. (2017). Arsenic Poisoning: Symptoms, Causes, and Treatment. [online] Healthline. Available at: https://www.healthline.com/health/arsenic-poisoning. Listverse. (2017). 10 Poisons Used To Kill People. [online] Available at: https://listverse.com/.../02/10-poisons-used-to-kill-people/.