جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:ههڵبژاردهی حەوتەم»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
'''[[ | '''[[بورهان قانع لە نێوان 1935-1985]]''' | ||
[[پەڕگە: | [[پەڕگە:127644.jpg|وێنۆک]] | ||
نووسین و ئامادەکردنی: [[عومەر مەعروف بەرزنجی]] | |||
بورهان قانع (1935 - 1985) | |||
هەڵکەوتوی بواری نووسین و وەرگێڕان و ڕۆژنامەنووسی... | |||
وردبوونەوە لە نەخشەی بچووکی ئەدەبیاتی کوردی و لیستی چاپەمەنییەکاندا، دەگەینە ئەو ڕاستییەی کە زوربەی خاوەن بەرهەمی سەنگین و قەڵەمی بە توانا و دڵسۆزانی ئەم کاروانە پیرۆزە، ئەو کەسانەن کە خوێندنێکی ئەوتۆیان دەسگیر نەبووە و بە سووتان و کۆششی بەردەوامیان بوونە دەرچوانی قوتابخانەی ژیان و مەینەتی و تاقیکردنەوەکانی ڕۆژکار. هاوڕێی ئازیزم خوالێخۆشبوو (بورهان قانع 1935 – 27-06-1985) لە دایکبوی ئاواییەکی بچووک و بەردەڵانی (نەوێ) ی بناری شارەزوورە، ژیانی تایبەتی و ناهەمواری گوزەران و بارودۆخی ئەو ڕۆژگارە بوونەتە بەربەست و رێگری تەواوکردنی خوێندن. | |||
لە تەمەنێکی ئێجگار مناڵیدا (قانع) ی باوکی دەینێرێتە قەلەندەر خانەکەی (پیرەمێرد 1867 – 19-06-1950) ی شاعیرو ڕۆژنامەنووس، هەر لەوێوە بە دنیای پیت و وشە و کاغەزو سەرەتاکانی ئەدەب و نووسین ئاشنا دەبێت و دەستگیرۆیی و هاندانی باوکیشی دەبنە پاڵپشتێکی تر. | |||
لە دەوروبەری شۆڕشی چواردەی تەمووزی ساڵی 1958 دا دەبێتە ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی (پێشکەوتن) و دواتریش ڕۆژنامەی (دەنگی کورد)، لە ڕێی نووسین و شیعرەکانییەوە بە خوێندەواران دەناسرێ، جگە لە گۆشەی تایبەتی چەندین بابەتی هەمەڕەنگ و ڕیپۆرتاژی ڕۆژنامەنووسی تێدا بڵاوکردوونەتەوە. | |||
ساڵی 1960 بۆ یەکەمجار لەگەڵ (14) نووسەر و شاعیری دیاردا داوای دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کوردیان کردووە و مامۆستایانی وەک (شێخ محەمەدی خاڵ و شاکیر فەتاح و محەڕەم محەمەد ئەمین و کامەران موکری و ڕەمزی مەلا مارف) لەو داواکارییەدا بەشدارییان کردووە و ڕۆژنامەی (پێشکەوتن) ی ژ 109 ی ڕۆژی 14 ی نیسانی 1960 ناوەکانی بڵاوکردووەتەوە. | |||
[[بورهان قانع لە نێوان 1935-1985|درێژەی بابەت]] | |||
[[ |
وەک پێداچوونەوەی ١٥:١٧، ٣ی شوباتی ٢٠٢٢
بورهان قانع لە نێوان 1935-1985
نووسین و ئامادەکردنی: عومەر مەعروف بەرزنجی
بورهان قانع (1935 - 1985)
هەڵکەوتوی بواری نووسین و وەرگێڕان و ڕۆژنامەنووسی...
وردبوونەوە لە نەخشەی بچووکی ئەدەبیاتی کوردی و لیستی چاپەمەنییەکاندا، دەگەینە ئەو ڕاستییەی کە زوربەی خاوەن بەرهەمی سەنگین و قەڵەمی بە توانا و دڵسۆزانی ئەم کاروانە پیرۆزە، ئەو کەسانەن کە خوێندنێکی ئەوتۆیان دەسگیر نەبووە و بە سووتان و کۆششی بەردەوامیان بوونە دەرچوانی قوتابخانەی ژیان و مەینەتی و تاقیکردنەوەکانی ڕۆژکار. هاوڕێی ئازیزم خوالێخۆشبوو (بورهان قانع 1935 – 27-06-1985) لە دایکبوی ئاواییەکی بچووک و بەردەڵانی (نەوێ) ی بناری شارەزوورە، ژیانی تایبەتی و ناهەمواری گوزەران و بارودۆخی ئەو ڕۆژگارە بوونەتە بەربەست و رێگری تەواوکردنی خوێندن.
لە تەمەنێکی ئێجگار مناڵیدا (قانع) ی باوکی دەینێرێتە قەلەندەر خانەکەی (پیرەمێرد 1867 – 19-06-1950) ی شاعیرو ڕۆژنامەنووس، هەر لەوێوە بە دنیای پیت و وشە و کاغەزو سەرەتاکانی ئەدەب و نووسین ئاشنا دەبێت و دەستگیرۆیی و هاندانی باوکیشی دەبنە پاڵپشتێکی تر.
لە دەوروبەری شۆڕشی چواردەی تەمووزی ساڵی 1958 دا دەبێتە ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی (پێشکەوتن) و دواتریش ڕۆژنامەی (دەنگی کورد)، لە ڕێی نووسین و شیعرەکانییەوە بە خوێندەواران دەناسرێ، جگە لە گۆشەی تایبەتی چەندین بابەتی هەمەڕەنگ و ڕیپۆرتاژی ڕۆژنامەنووسی تێدا بڵاوکردوونەتەوە.
ساڵی 1960 بۆ یەکەمجار لەگەڵ (14) نووسەر و شاعیری دیاردا داوای دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کوردیان کردووە و مامۆستایانی وەک (شێخ محەمەدی خاڵ و شاکیر فەتاح و محەڕەم محەمەد ئەمین و کامەران موکری و ڕەمزی مەلا مارف) لەو داواکارییەدا بەشدارییان کردووە و ڕۆژنامەی (پێشکەوتن) ی ژ 109 ی ڕۆژی 14 ی نیسانی 1960 ناوەکانی بڵاوکردووەتەوە.