جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «بەستەرەکانی ڕێبازی کوردایەتی»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «نووسینی: هونەر تۆفیق وێنۆک شێخ ئەحمەد بارزان لە ٢٠ ی شوباتی ١٩٤٤ دا ، بۆ سەفیری بەریتانیا لەبەغدا دەنووسێت : ( ... لەسەر فەرمایشتی میجەر کینگ و ماجیدبەگ ، مستەفای برام و شێخ خالیدی کوڕم نارد بۆ بەغدا ، ئەم نامەیەشم پێیاندا نارد بۆ...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
نووسینی: هونەر تۆفیق | نووسینی: '''[[هونەر تۆفیق]]''' | ||
[[پەڕگە:272930006 196094.jpg|وێنۆک]] | [[پەڕگە:272930006 196094.jpg|وێنۆک]] | ||
شێخ ئەحمەد بارزان لە ٢٠ ی شوباتی ١٩٤٤ دا ، بۆ سەفیری بەریتانیا لەبەغدا دەنووسێت : | شێخ ئەحمەد بارزان لە ٢٠ ی شوباتی ١٩٤٤ دا ، بۆ سەفیری بەریتانیا لەبەغدا دەنووسێت : |
دوایین پێداچوونەوەی ١٨:٠٥، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
نووسینی: هونەر تۆفیق
شێخ ئەحمەد بارزان لە ٢٠ ی شوباتی ١٩٤٤ دا ، بۆ سەفیری بەریتانیا لەبەغدا دەنووسێت :
( ... لەسەر فەرمایشتی میجەر کینگ و ماجیدبەگ ، مستەفای برام و شێخ خالیدی کوڕم نارد بۆ بەغدا ، ئەم نامەیەشم پێیاندا نارد بۆ بە بەڕێزتان ... )
جودا لەبابەتی نامەکە ، کارەکتەری ماجید بەگ ( ماجید موستەفا ١٨٩٦-١٩٧٤) بەستەرێکی گومناوە لە مێژووە پەنهان و ئاڵۆزەکەی ڕێبازی کوردایەتیدا .
هەمیشە گەڕان بەناو ئەو مێژووەدا لینکە بزرەکانی کنە و هەڵکۆڵینەکان دەگەیەنێت بە شوێنی نادیار .
بەڵام کەسایەتی ماجید مستەفا لەناو ئەو نادیاریەدا سەرەداوی گەورەمان بۆ دەدۆزێتەوە .
ماجید مستەفا ، سەربازی سوپای عوسمانی و لەنەوەی مەکتەبە ڕوشدیەکانە .
دواتر موتەسەڕیف و وەزیر لە حکومەتەکانی پادشایەتیدا و خاڵی فواد عارفی سەرۆکی دیوانی مەلەکی عێراق ، یەکێکە لە دامەزرێنە سەرەکیەکانی حیزبی هیوا .
هەر ئەویش لە حیزبی هیواوە مەلامستەفا لە سلێمانیەوە دەنێرێتەوە بارزان لە ساڵی ١٩٤٣دا .
هاندەری چوار ئەفسەرە کوردەکەی سوپای عێراقە هاوکاری مەلامستەفا و قازی محەمەد بکەن کە دواتر لە سێدارە دران .
لایەنگرێکی ئاشکرای رەشید عالی گەیلانی ( باڵی ئەڵمانەکان ) و کودەتاکەیان بووە .
لە جەنگی جیهانی دووەمدا کە ساڵانی سەرەتای پەیدابوونی ڕێبازی کوردایەتی یە ، کوردستانیش وەک تەواوی جیهان بەفیکر و سیاسەت دابەشبووی هەرسێ بەرەی ئەڵمان ( نازیەکان ) و بەریتانیا ( کۆلۆنیالیست ) و سۆڤیەت ( شیوعیەکان ) بووە .
هەرسێ ڕەوتەکەش لەڕێگای نمایندە و هاندەر و لایەنگرەکانی خۆیانەوە کاری بڵاوکردنەوەی سیاسەت و پەیداکردنی نفوزیان کردووە .
کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەبووە بۆ لێدان لە نفوزی یەکتر و بەکارهێنانی لایەنگرەکانیان لەدژی یەکتر لەناوچەکەدا .
کوردایەتی لەناو ئەو گەمەیدا وەک ڕەوتێکی سیاسی و ڕێبازێکی قەومی سەریهەڵداوە .
ماجید موستەفاش لەنێوان هەردوو نفوزی ئەڵمانی و بەریتانیدا بکەری سەرەکی دروستکردنی ئەو ڕێبازەیە .
لەڕاپۆرتی ١٩ ی نیسانی ١٩٤٤ ی نوری سەعیدی سەرۆک وەزیران بۆ وەسی عەبدولئیلادا سەبارەت بە بارودۆخی کوردەکان و کێشەی شێخانی بارزاندا بۆ یەکەم جارە کێشەی بارزانیەکان و پرسی کوردی بەیەکەوە بەستۆتەوە .
دواتر ڕووندەبێتەوە کە ئەو بەستنەوەی کێشەی شێخانی بارزان و کێشەی کورد بەیەکەوە کەتائەو کاتە نە لەداخوازیەکانی شێخاندا نەلە دانوستانەکاندا وەک یەک پاکێج نەهاتووە ، ئەوە کاری ماجید مستەفا بووە ، خۆشی نووسەری ڕاپۆرتەکەبووە و نوری سەعید پێشکەشی تاجی مەلەکی کردووە .
ماجید مستەفا کە دامەزرێنەری سەرەکی حیزبی هیوایە ، هەرخۆشی کارەکتەری سەرەکی هەڵوشانەوە و لەتبوونی هیوایە بەسەر بەرەی قەومی ( کەدواتر ناودەنرێت کوردایەتی ) و بەرەی (چەپ ) دا .
لە هیواوە حیزبەکە دەگۆڕێت بۆ بزوتنەوەی بارزانی و داخوازیەکانی هیوا دەکرێتە داخوازی بزوتنەوەی بارزانی و بەستەری ڕێبازی بارزانی و ڕێبازی کوردایەتی وەک دوو دیوی یەک دراو دەستپێدەکات ..