جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ئه‌فسانه‌ی ئه‌شکه‌وتی داری خله بەشی 5»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١٠٨: | ھێڵی ١٠٨: | ||
له رۆژه نا ئاساییه‌کانی 31-ی ئابی 1996دا هه‌موو ئه‌و کهرهسهوکهلوپهلانه ... جارێکی تر به‌ده‌ستی کورد... شوین بزر کران ...ئه‌نفال کرانه‌وه....! | له رۆژه نا ئاساییه‌کانی 31-ی ئابی 1996دا هه‌موو ئه‌و کهرهسهوکهلوپهلانه ... جارێکی تر به‌ده‌ستی کورد... شوین بزر کران ...ئه‌نفال کرانه‌وه....! | ||
بەشەکانی تر لەم لێنکەی خوارەوە بخوینەوە: | |||
* '''[[ئه‌فسانه‌ی ئه‌شکه‌وتی داری خله بەشی 1]]''' | |||
* '''[[ئه‌فسانه‌ی ئه‌شکه‌وتی داری خله بەشی 2]]''' | |||
* '''[[ئه‌فسانه‌ی ئه‌شکه‌وتی داری خله بەشی 3]]''' | |||
* '''[[ئه‌فسانه‌ی ئه‌شکه‌وتی داری خله بەشی 4]]''' | |||
سه‌رچاوه: عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود ، ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی دووه‌م | سه‌رچاوه: عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود ، ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی دووه‌م |
دوایین پێداچوونەوەی ١١:٠٣، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٢
نووسین و ئامادەکردنی: عەبدوڵڵا کەریم مەحمود
زه‌رده‌ی خۆرئاوای19-02-1989 پارتیازانهکان گوێ یان له هه‌واڵه‌کانی ده‌نگی گه‌لی کوردستان بوو ،مه‌لا ئه‌حمه‌د و سه‌لام له‌سه‌ر جێگه‌که‌یان راکشابوون سه‌لام وتی :
-سه‌ید محه‌مه‌د ئێستا کاتی په‌یوه‌ندی یه به جیهازهکانهوه .
سه‌ید محه‌مه‌د، جیهازه‌که‌ی هه‌ڵگرت،به‌خێرای هه‌نگاوی نا بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌شکه‌وته‌که و وتی:
-سۆران تفه‌نگه‌که‌ت و دووربینه‌که‌ت هه‌ڵگره.
سۆران دووربینه‌که‌ی مه‌لا ئه‌حمه‌دی هه‌ڵگرت ، به‌ڵام تفه‌نگه‌که‌ی بیر چوو، له گه‌ڵ سه‌ید محه‌مه‌د روویان کرده سه‌ر به‌رزایی که‌ی نزیک ئه‌شکه‌وته‌که ، له‌پاڵ (رکهی مله‌که ).
سه‌ید محه‌مه‌د به جیهازه‌که‌ی په‌یوه‌ندی کرد به جیهازی مه‌فره زه پارتزانهکانهوه.
سۆرانیش به دوووربینهکهی چاودێری ده‌وروپشتی ده‌کرد ، چونکه رۆژی پێشووتر سوپای عێراق کێو‌ماڵی ناوچه‌که‌ی کرد بوو.
سه‌ید محه‌مه‌د په‌یوه‌ندییه‌کانی ته‌واو کرد .هه‌موی ده هه‌نگاویان مابوو ، ویستی له گه‌ڵ سۆران دا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو ئه‌شکه‌وته‌که ،له ناکاو گوێیان له زرمه‌یه‌ک بوو ...ده‌نگی دایه‌وه ...که روانیانه خواره‌وه ، به‌رده‌می ئه‌شکه‌وته‌که‌یان بینی هه‌ره‌سی هێنابوو، لایه‌کی به‌ته‌واوی رووخا بوو.
له‌و کاته‌دا (مه‌لا ئه‌حمه‌دی گه‌رمیان ....حاجی حه‌مید....سه‌لام محه‌مه‌د حسین.....حه‌یده‌ر محه‌مه‌د که‌ریم ....نوری قادر ناسراو به پۆڵا....ره‌حیم ره‌شید......دارا قادر )له ناو ئه‌شکه‌وته‌که‌دا بوون .
ناو ئه‌شکه‌وته‌که 10 مه‌تر به‌رزو 2 مه‌تر پان و5 مه‌تر درێژ بوو، سۆران و سه‌ید محه‌مه‌د به په‌شۆکاوییه‌وه به‌ره‌و که‌ندڕه‌که رایان کرد .،بانگی هاوڕێکانیان ده‌کرد... وه‌ڵام نه‌بوو .
سۆران وتی :
-له‌وکاته‌دا دیمه‌نه‌کانی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌و رۆژه‌م به بیردا هاته‌وه ....هه‌ر9 پاریتزانهکه پێکه‌وه گفتوو گۆمان ده‌کرد ...باسی هه‌ره‌س هێنانی ئه‌شکه‌وته‌که‌مان ده‌کرد ...جێ ی متمانه نییه ...به‌ڵام له به‌ر کێو ماڵی سوپای عێراق، به‌ناچاری تیایدا ماینه‌وه زۆر جار ده‌مان وت :
-ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌شکه‌وته بڕوخێ ده‌بێ به........ گۆڕمان!
ئه‌و رۆژه 19-02-1989بوو، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌شکه‌وته‌که هه‌ره‌س بێنێت ...مه‌لا ئه‌حمه‌دی گه‌رمیان گومانی له روخانی ئه‌شکه‌وته هه‌بوو ....هه‌ر باسی هه‌ره‌س هێنانی ئه‌شکه‌وته‌که‌ی ده‌کرد.
سه‌ید محه‌مد به به‌رده‌وامی خه‌ریکی خوێندنه‌وه بوو ئه‌و ئێواره برنج و فاسۆلیان لێ نابوو....هه‌ر پاریتزانێک خه‌ونێکی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو :
دارا و سه‌لام نوری خه‌ڵکی ناوچه‌ی نارینی خوار کفری بوون نزیک جه‌به‌ل حه‌مرین ..ده‌یان وت:
-ماوه‌یه‌کی تر هه‌ر هه‌موومان روو ده‌که‌ینه ناوچه‌ی نارین ...له‌وێ بنه‌وان ماوه ....درێژه به جه‌نگی پارتیزانی و مانه‌وه ده‌ده‌ین.
ئه‌حمه‌د زه‌رداوی ده‌یوت :
-ئه‌م مه‌فره‌زه پارتیزانینانهی گه‌رمیان له ئاینده‌دا ده‌بنه هه‌وێنی هێزێکی گه‌وره بۆنیشتمان .
سه‌ید محه‌مه‌د .....ملوانکه‌یه‌کی دۆزیبوهوهدهیوت :
-ئه‌مه دیارییه بۆ کچه بچکۆله‌که*....جوانه‌که‌م .
سه‌ید محه‌مه‌د...وه‌ک جیڤارا خه‌ونی گه‌وره‌ی هه‌بوو...زۆر جاری رووی ده‌کرده پارتیزانه‌کانی هاوڕێ ی و پێی ده‌وتن:
-له هه‌ر شوێنێکی دنیا دا سته‌م و چه‌وسانه‌وه هه‌بێ ....روو ده‌که‌مه ئه‌وێ و ده‌بم به پارتیزان.
هه‌ر ئه‌و رۆژه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌شکه‌وته‌که هه‌ره‌س بێنێ.....موکه‌ره‌م ره‌شید و ئه‌حمه‌د زه‌رداوی له گه‌ڵ ئه‌و پارتیزانانه دا له ناو ئه‌شکه‌وته‌که‌دا بوون ...ئه‌وان وتیان:
-ئێمه ده‌چین بۆ بنکه‌که‌ی خۆمان ...که‌لو په‌له‌کانمان دێنین و له ئه‌شکه‌وتی داری خله ده‌مێنینه‌وه...
ره‌حیم ره‌شید –ێش له گه‌ڵیان دا رۆیشت ، به‌ڵام له نیوه‌ی رێگا گه‌ڕابووه‌وه بۆ ناوئهشکهوتهکه و بوو به ژێر هه‌ره‌سه‌که‌وه.
که ئه‌شکه‌وته که هه‌ره‌سی هێنا سه‌ید محه‌مه‌د و سۆران غازی به‌ره‌و لای مکهرهم ره‌شید و ئه‌حمه‌د زه‌رداوی که‌وتنه رێ ، به‌ره‌و بنکه‌ی خۆرئاوای گوندی زاوت که‌وتبوونه رێ ، هه‌ر که پێ یان گه‌یشت :
هه‌ره‌سی ئه‌شکه‌وته‌که‌ی بۆ باس کردن.
ئه‌وان سه‌رسام بوون ، هه‌ر چواریان پێکه‌وه دیسان گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌رده‌م ئه‌شکه‌وته‌که ....له‌وێ به تێڕامانه‌وه ....چه‌ند دڵۆ په فرمێسکی حه‌سره‌ت به چاوه‌کانیان دا هاته خواره‌وه، دنیا به‌ره‌و تاریکی ده‌چوو ...هه‌ر چواریان روویان کرده ( بنکه‌ی تهمشیتهکه).
ئه‌و شه‌وه له‌وێ مانه‌وه ....له20-02-1989 له سه‌ر مه‌وعیدی جیهاز، هه‌واڵی هه‌ره‌سی ئشکهوتهکه ، بنکه‌ی هه‌موو پارتیزانه‌کانی گه‌رمیانی هه‌ژاند.
له 01-11-1991 پێشمهرگهوجهماوهری تێکۆشه‌رانی گه‌رمیان ، دوای نزیکه‌ی 2ساڵ و مانگ و 20 رۆژ، به‌سه‌ر تراژیدیای هه‌ره‌س هێنانی ئه‌شکه‌وتی داری خله ، به شۆفڵ ، روفاتی هه‌ر 7 پارتیزانهکهیان له ناو هه‌ره‌سی ئه‌شکه‌وته‌که‌دا ده‌رهێنا ، له رێوره‌سمێکی شکۆمه‌ندا.، گه‌یاندیانه گۆڕستانی که‌لارو له‌وی به خاکیان سپاردن.
ئه‌م که‌لوپه‌لانه له ناو ئه‌شکه‌وته‌که‌دا وه‌ک خۆیان مابوون :
- رادیۆیه‌کی ناشناڵی یابانی
- چه‌ند کتێبێک وقهلهم پارکهرێکی جاف
- رادیۆیه‌کی بچوک
- مۆری تیپی 55-ی قه‌ره‌داغ
- شه‌ش تاقم و هه‌شت مه‌خزه‌ن و چه‌ند شانه‌یه‌ک
- چه‌ند لاقه مزهلیهکی ژه‌نگاوی
- جیهازێکی راکاڵی بچوک
- کڵاو جامانه‌یه‌ک
- تاکێک گۆره‌وی ڕه‌ساسی
- ده پاکه‌ت جگه‌ره‌ی کیس و مقه‌بای به‌غداد
- تاقمی ته‌راش و گوێزان
- مه‌قاشێکی شکاو
- لایتی گه‌وره‌و بچوک
- شه‌ش چه‌قۆ
- حه‌ربه‌یه‌ک
- شووشه‌یه‌ک عه‌تر
- کتریه‌کی قوپاو
- قۆریه‌کی شکاو
- دوو په‌رداخ
- دوو که‌وچک
- شه‌ش مه‌تاره‌ی قوپاوی ئاو
- چه‌ند پێنج دینارییه‌ک
- ده دیناری رزیوو
- رۆژمێرێکی هاوسه‌ری مه‌لا ئه‌حمه‌د که یاده‌وه‌رییه‌کانی له ساڵی 1987 –ه‌وه تا 18-02-1989تیا تۆمار کرد بوو .
(مامۆستا عه‌لی په‌رله‌مان)** وهاوڕێکانی و لیژنه‌که ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌یان له ناو ئيشکهوتهکهدا کۆکرده‌وه و پاراستیان .
له 19-03-1994دا ئه‌م که‌لوپه‌لانه‌یان له پێشانگایه‌کی تایبه‌تی دا، بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ به بۆنه‌ی ساڵ یادی مه‌رگه‌ساتی هه‌ره‌س هێنانی قه‌ڵبه‌زه‌ی داری خله‌وه له هۆڵی کتێبخانه‌ی که‌لار خرانه روو،له گه‌ڵ وێنه‌ی فۆتۆگرافی پارتیزانه‌کانی دوای ئه‌نفالی گه‌رمیان .
ئه‌م پێشانگایه‌یه له لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی رێکخستنی که‌رکوک به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی په‌رله‌مان خرایه روو.
+دوای چه‌ند مانگێک هه‌مان پێشانگا له هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر خرایه روو.
بڕیار بووهه‌موو ئه‌م که‌لوپه‌لانه‌ی ئه‌شکه‌وتی داری خله له مۆزه‌خانه‌یه‌کی تایبه‌تی دا وه‌ک (سه‌روه‌ری شکۆی پارتیزانی کورد له تراژیدیای دوای ئه‌نفال ) دا بپارێزرێن.
به‌ڵام ئه‌وه نه‌کرا....به‌ڵێنی سه‌رانی کورد له شوێنی خۆی دا نه‌بوو.
مامۆستا عه‌لی په‌رله‌مان هه‌موو که‌ل و په‌ل و که‌ره‌سته‌کانی گواسته‌وه‌و بۆ که‌لار ...
له رۆژه نا ئاساییه‌کانی 31-ی ئابی 1996دا هه‌موو ئه‌و کهرهسهوکهلوپهلانه ... جارێکی تر به‌ده‌ستی کورد... شوین بزر کران ...ئه‌نفال کرانه‌وه....!
بەشەکانی تر لەم لێنکەی خوارەوە بخوینەوە:
- ئه‌فسانه‌ی ئه‌شکه‌وتی داری خله بەشی 1
- ئه‌فسانه‌ی ئه‌شکه‌وتی داری خله بەشی 2
- ئه‌فسانه‌ی ئه‌شکه‌وتی داری خله بەشی 3
- ئه‌فسانه‌ی ئه‌شکه‌وتی داری خله بەشی 4
سه‌رچاوه: عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود ، ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی دووه‌م
سه‌ید محه‌مه‌د ی گه‌رمیان ، دڵی به‌و ملونکهیه خۆش بوو وه‌ک دیارییه‌ک بیکاته ملی کچه‌که‌ی ، ده‌یزانی هاوسه‌رو جگه‌ر گۆشه‌کانی و خه‌ڵکی گه‌رمیانه‌که‌ی ده‌سگیر کراون ، به‌ڵام له‌و کاته‌دا نه‌یده‌زانی ئه‌وان له بیابانه‌کانی ناوه‌راست و خواروی عێراق گوله باران کراون و له گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان دا ، بێسه‌روشوێن کراون.
مامۆستا عه‌لی په‌رله‌مان ..پێشمه‌رگه‌ی دێرین و...کادرێكی پشکه‌وتووی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی دیار ... روناکبیرێکی خاوه‌ن مه‌عریفه‌ی خاکی گه‌رمیان .. ...که‌سێتی یه‌کی پاکی نمونه‌یی .....نه‌فسیه‌ت به‌رز وسه‌ر راست .... پڕاو پڕ له وه‌فاو ئه‌مه‌ک بۆ شه‌هیدان بۆ گه‌رمیان ......په‌رۆش و خه‌مخۆری گه‌رمیانی ئه‌نفالکراو
لێره‌دا من سه‌چاوه‌ی نوسین و کتێبه‌ی خۆم ...بۆ نوسینی خۆم لێره‌دا نوسیوه ،به‌ڵام که‌سانێک نه‌ک نوسه‌ر نین ،ئینشانوسیش نین ،چه‌ندان نوسینیان دزیوم و به ناوی خۆیانه‌وه ،بڵاویان کردوه‌ته‌وه .ئه‌م دیارده‌یه زۆر کارێکی نه‌شیاو دیارده‌یه‌کی زۆرنابهجێ و ناشرینه .