جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «دەشنێ موراد»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٨: | ھێڵی ٨: | ||
دواتر دەشنێ لە ڕێگەی بەرنامەکانی «دەشنێ شۆ» و «کۆڕەک ستار» ی کەناڵی کۆرەک تیڤییەوە درێژە بەکاری ڕاگەیاندن داوە. | دواتر دەشنێ لە ڕێگەی بەرنامەکانی «دەشنێ شۆ» و «کۆڕەک ستار» ی کەناڵی کۆرەک تیڤییەوە درێژە بەکاری ڕاگەیاندن داوە. | ||
[[پەڕگە:86730Image1.jpg|وێنۆک|ڕاست]] | |||
گۆرانیی «ھێلا ھۆپ» سەرەتای کاری ھونەریی بوو، ئەم گۆرانییە لە گۆڕەپانی ھونەری کوردیدا دەنگدانەوەیەکی گەورەی ھەبوو، ئەمەش بەھۆی شێوازی نوێ و جیاوازی سەماکردنە ڕۆژاوایییەکەی لە میانی ڤیدیۆ کلیپەکەیدا بوو. شێوازی سەماکانی وای لەمیدیاکان کرد بە شاکیرای کوردستان وێنای بکەن. | گۆرانیی «ھێلا ھۆپ» سەرەتای کاری ھونەریی بوو، ئەم گۆرانییە لە گۆڕەپانی ھونەری کوردیدا دەنگدانەوەیەکی گەورەی ھەبوو، ئەمەش بەھۆی شێوازی نوێ و جیاوازی سەماکردنە ڕۆژاوایییەکەی لە میانی ڤیدیۆ کلیپەکەیدا بوو. شێوازی سەماکانی وای لەمیدیاکان کرد بە شاکیرای کوردستان وێنای بکەن. | ||
ھێڵی ٢٤: | ھێڵی ٢٤: | ||
'''سەرەتای ژیان''' | '''سەرەتای ژیان''' | ||
[[پەڕگە:Dashni-Morad4.jpg|وێنۆک|چەپ]] | |||
دەشنێ موراد لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦، لە شاری سلێمانی لە خێزانێکی کورد. | دەشنێ موراد لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦، لە شاری سلێمانی لە خێزانێکی کورد. | ||
دوایین پێداچوونەوەی ١٩:٤٤، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢
دەشنێ موراد (لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦) پێشکەشکار، گۆرانیبێژ، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و ژینگەدۆستی کوردە، دەشنێ لە ساڵی ١٩٨٦ لە سلێمانی لەدایکبووە.
لە ساڵی ١٩٩٧دا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕۆشتووەتە وڵاتی ھۆڵەنداو لە تەمەنی ١٦ ساڵییەوە لە گرووپی سەما بووە، بۆ ماوەی ٢ ساڵیش کاری پێشاندانی مۆدێلی کردووە.
بۆ یەکەم جار لە بەرنامەی بێ کۆنترۆڵی کوردستان تیڤیدا بە ڕەسمی لە بواری ڕاگەیاندندا دەرکەوت، بەرنامەکەی دەشنێ بۆیەکەمینجار شێوازێکی ڕۆژاوایانەی ھێنایە میدیای کوردی، خەڵکێکی زۆر پێیانوابوو بەرنامەکەی دەشنێ لادانبوو لەسەر کەلتووری کۆمەڵگای کوردی و بەلاڕێدانی کچان.
دواتر دەشنێ لە ڕێگەی بەرنامەکانی «دەشنێ شۆ» و «کۆڕەک ستار» ی کەناڵی کۆرەک تیڤییەوە درێژە بەکاری ڕاگەیاندن داوە.
گۆرانیی «ھێلا ھۆپ» سەرەتای کاری ھونەریی بوو، ئەم گۆرانییە لە گۆڕەپانی ھونەری کوردیدا دەنگدانەوەیەکی گەورەی ھەبوو، ئەمەش بەھۆی شێوازی نوێ و جیاوازی سەماکردنە ڕۆژاوایییەکەی لە میانی ڤیدیۆ کلیپەکەیدا بوو. شێوازی سەماکانی وای لەمیدیاکان کرد بە شاکیرای کوردستان وێنای بکەن.
وێڕای ئەوەی گۆرانییەکانی لەلایەن بەشێک لەگەنجانەوە پەسەندبوو، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی خەڵکی لەگەڵ شێوازی گۆرانییەکانی دەشنێ نەبوون و بەردەوام پێیان وابوو لادانە لە نەریتی کوردی.
دواتر دەشنێ دوو ئەلبوومی دیکەی بڵاوکردەوە بەناوەکانی 'ھۆم شیکا واوا' و 'فریشتەی میھرەبان'، لەگەڵ زنجیرە گۆرانییەکی تاک.
دواتر لە ساڵی ٢٠١٤ بۆماوەیەک لە گۆرانیگوتن وەستا، دەشنێ ڕووی کردە چالاکییەکانی لەبواری مرۆڤایەتی و ژینگەیی.
لە ساڵی ٢٠١٢، ڕێکخراوی گرین کیدز دامەزراند کە کاری یارمەتیدانی منداڵە بێ نازەکان، بەتایبەتیش منداڵە پەنابەرەکان و ھاوکاتیش کارکردن لەبواری ژینگە.
دەشنێ کار و چالاکییەکانی چڕکردەوە بۆ باشترکردنی باروودۆخی پەنابەران لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان، و کەمپەینەکانی بوونە ھۆی کۆکردنەوەی پارەیەکی باش بۆ یارمەتیدانی پەنابەرەکان.
دەشنێ بەیەکێک لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی بواری چالاکوانی مافەکاننی ژنان لە کوردستانن دادەنرێت و بەیەکێک لەیەکەمین گۆرانیبێژە کچەکانیش دادەنرێت کەبەشێوازی پۆپ و سەماکردنن گۆرانی بڵێت و بووە ھۆی کردنەوەی دەرگا بۆ گۆرانیبێژانی دیکە وەک خۆی.
سەرەتای ژیان
دەشنێ موراد لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦، لە شاری سلێمانی لە خێزانێکی کورد.
لە دوای ڕاپەڕینی بەھاری ١٩٩١ی کوردان دژ بە ڕژێمی بەعس، نزیکەی میلیۆنێک و نیو کورد ئاوارەدەبن بەھۆی مەترسی ھێرشی سەددام حوسێن، دەشنێ ئەو کاتە کە تەمەنی پێنج ساڵان بووە، لەگەڵ خێزانەکەی بەناچاری دەچنە سەر سنوورەکانی ئێران بۆئەوەی بە سەلامەتی بمێننەوە تاکوو باشتربوونی دۆخەکە.
لە ساڵی ١٩٩٧، ئەو کاتەی دەشنێ تەمەنی ١١ ساڵان بوو لەگەڵ خێزانەکەی کۆچ دەکەن بۆ شاری ئارنم لە ھۆڵەندا، لەوێ وەک پەنابەر دەژین.
لە ھۆڵەندا، دەچێتە قوتابخانەی سانی پاولوس و بۆ ماوەی دوو ساڵ لەو قوتابخانەیە دەخوێنێت تا دواتر ماڵیان دەچێتە نزیک شارۆچکەی دیدەم لە ساڵی ١٩٩٩.
لەوێ دەچێتە کۆلێژی لیمەرس، لەوێ دبلۆمی (HAVO) بەدەستدەھێنێت.
ئەو کاتەی کە تەمەنی ١٦ ساڵان بووە، دەستیکردووە بەکاری مۆدێلی جلووبەرگ و سەمای سەر شەقام.
ھەروەھا ماوەیەکیش لە تەمەنی ھەرزەکاریدا یاری تۆپی پێی کردووە، بەڵام بەھۆی داواکاری خێزانەکەی وازدەھێنێت.
سەرەتای دەرکەوتن ٢٠٠٥–٢٠٠٧
دەشنێ ھەمیشە دەیویست کار لەتەلەفزیۆن بکات، لە ساڵی ٢٠٠٥ و لەتەمەنی ١٩ ساڵیدا، دەشنێ تاقیکردنەوەی کرد بۆ وەرگرتنی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی کوردی کە خۆی بیرۆکەکەی پێشنیازکردبوو، دواتر بیرۆکەکەی پەسەندکرا.
بەرنامەکە بەناوی "بێ کۆنتڕۆڵ" بوو، بەرنامەکە یەکەم بەرنامەی کوردی بوو لە ھەرێمی کوردستان کە باسی کەلتووری ڕۆژاوایی دەکرد.
خەڵکێکی زۆر پێیانوابوو بەرنامەکەی دەشنێ لادانبوو لەسەر کەلتووری کۆمەڵگای کوردی و بەلاڕێدانی کچان.
بەرنامەکە بۆ ماوەی دوو ساڵان لە کەناڵی کوردستان تیڤی پەخشکرا، بەھۆی بەرنامەکەوە دەشنێ ناوبانگی لە باشووری کوردستان پەیداکرد.
گۆرانی و مشتوومڕەکان ٢٠٠٨–٢٠١١
جگە لەکاری تەلەڤیزیۆن، دەشنێ خەونی بوونی بە گۆرانیبێژ ھەبوو.[٢١] لە ساڵی ٢٠٠٨، چاوی بە ئاوازدانەری کورد ھەڵکەوت زاھیر کەوت، کە دواتر سێ ئەلبوومیان بەیەکەوە بەرھەمھێنا.
لە ساڵی ٢٠٠٩، یەکەم ئەلبوومی میوزیکی بەناوی 'ھێلا ھوپا' بڵاوکردەوە، وێڕای سەرکەوتنی بەڵام مشتوومڕی نایەوە. ستایلی ئەلبوومەکە تێکەڵەیەکبوو لە فۆلکلۆری کوردی و ھیپ ھۆپ.
سەماکردنی دەشنێ لە گۆرانی ھێلا ھوپا وای لە میدیاکان کرد کەبە شاکیرای کوردستان بیچوێنن.
وێڕای ئەوەی گۆرانییەکانی لەلایەن بەشێک لەگەنجانەوە پەسەندبوو، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی خەڵکی لەگەڵ شێوازی گۆرانییەکانی دەشنێ نەبوون و بەردەوام پێیان وابوو لادانە لە نەریتی کوردی.
بەشێک لە مەلاکان لە وتارەکانیان باسی دەشنێیان وەک لادانێک لەنەریتی کۆمەڵگا کرد، بەشێک لە کەناڵە کۆنەپارێزەکان بایکۆتی گۆرانییەکانی دەشنێیان کرد. جارێکیان تووشی ھەڕەشی کووشتنیش بوویەوە.
دەشنێ بەردەوامبوو لە بەرھەمھێننانی بەرھەمە میوزیکەکانی بەشێوازی ڕۆژاوایی.
لە ساڵی ٢٠١٠، دووەم ئەلبوومی خۆی بەناوی 'شیکی واوا' بڵاوکردەوە، کە لەلایەن زۆربەی میدیاکانی باشووری کوردستان بایکۆتکرا.
لەلایەکی دیکەوە، یەکەم گۆرانی ئەلبوومەکە بەنناوی 'ھۆم شیکا واوا' لەئاستی دەرەوە سەرکەوتنی باشی بەدەستھێنا، پێشوازییەکی باشیشی لێکرا لەلایەن کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان بەتایبەت لەجیھانی عەرەبی و کەناڵی میوزیکی ڕۆتانا.
فادی حەداد، دەرھێنەری لوبنانی کاری دەرھێنانی بۆ کلیپی ھۆم شیکا واوا کردبوو.
کلیپەکە بووە یەکەم کلیپی کوردی کە لەکەناڵێکی جیھانیی میوزیک پەخشبکرێت. ھەر لە ساڵی ٢٠١٠، دەشنێ بەرنامەی 'دەشنێ شۆو'ی پێشکەشکرد، بەرنامەکە لەجۆری گفتووگۆکردن بوو لەسەر پرسی مافەکانی ژنان و پەیوەندی خۆشەویستی کە دوو بابەتی ھەستیاربوون لەوکاتە بۆ کۆمەڵگای کوردی.
لە ساڵی ٢٠١٣، سێیەم ئەلبوومی خۆی بەناوی 'فریشتەی میھرەبان' بڵاوکردەوە، ئەم ئەلبوومەی دەشنێ بەراورد بەدووەم ئەلبوومی سەرکەوتنی باشتری بەدەستھێنا. دواتر لە ساڵی ٢٠١١، دەشنێ یارمەتی کچە خزمەتکارێکی ئەتیوبی دا بەناوی مەھا، تاکوو ببێتە گۆرانیبیژ لە باشووری کوردستان.