جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «نیشتمانی سارا»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
(پەڕەی دروست کرد بە «نووسینی: '''میران ئەبراهام''' ناو: نیشتمانی سارا بابەت: ڕۆمان نۆبەی چاپ: 2019 دیزاینی بەرگ: ئارام حەلی دەزگای چاپ: ئەندێشه ڕۆمانی نیشتمانی سارا، بەواتایەکی تر نیشتیمانی دایک ئەگەیەنێت، مێژووی کوردستان و بەتایبەتی شاری سلێمانییه، که پێمان ئەڵیت دی...»ەوە)
 
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
[[پەڕگە:122832831 .jpg|وێنۆک]]
نووسینی: '''[[میران ئەبراهام]]'''
نووسینی: '''[[میران ئەبراهام]]'''



وەک پێداچوونەوەی ‏١٠:٤٣، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٢

122832831 .jpg

نووسینی: میران ئەبراهام

ناو: نیشتمانی سارا

بابەت: ڕۆمان

نۆبەی چاپ: 2019

دیزاینی بەرگ: ئارام حەلی

دەزگای چاپ: ئەندێشه

ڕۆمانی نیشتمانی سارا، بەواتایەکی تر نیشتیمانی دایک ئەگەیەنێت، مێژووی کوردستان و بەتایبەتی شاری سلێمانییه، که پێمان ئەڵیت دین ڕەگەزنامه نییه. پیرەمێردێکی بە ئەزموونی خوێنەوار ساڵی 1952 له کۆڕێکدا وتبووی، ”ڕاگوێزان یان ڕۆیشتی زیاتر له شەست هەزار جوو لەم هەرێمه، چ ئاسەوارێکی بەتاڵ و وێرانەیان لەداوی خۆیان بەجێهێشت!” له شاری سلێمانی، دەڕابەی دووکانی خومچییەکان بۆ ئەبەد دادرانەوه و ڕەنگی خومە گیراوەکان لەناو مەنجەڵە مسەکاندا لەودیو دەڕابە داخراوەکانەوه وشک بوونەوە و بۆ هەتا هەتایه نوسان به بنی مەنجەڵەکانەوە و تێکڵاوی ژەنگی مس و ئاسنەکان بوون، چاڵ و گۆزه گڵینەکانی ناو حەوشەی ماڵی مۆردەخای لەسەر شیوەکەی جولەکان، لەلایەن درواسێکانیانەوه تێک و پێک شکێنران، سندووقی ترێ بەتاڵەکان ئیدی سەفەری ڕەزەکانیان نەکرد و خاوەن ماڵی نوێ وردی کردن و کردنی به قوڕگی زۆپا دارینەکەیدا، تاکو چەند ساڵێکیش دوای ڕۆیشتی ماڵی مۆردەخای، موشتەرییەکان تاقوتەرا دەهاتن و لەدەرگایان ئەداو لەژێر لێوەوه و زۆر شەرمنانه ئەیان پرسی، ‘ئەرێ عەیب نەبێت شەرابمان هەیه؟’ ڕۆمانی نیشتمانی سارا، بەشێکه له و مێژووه ونبوو یان لەبیرکراوەی له ئێستا و ڕابووردوودا تۆمارنەکراون، ئیتر لەبەر هەرچ هۆکارێک بێت، ئەم ڕۆمانه تەنها مێژووی چەند کەسێک یان تەنها کەمایەتییەکی بچووک نییه، بەڵکو دەیان کەسایەتی گرنگ له مێژووی شاری سلێمانیدا بەزمانی خۆیان و له فۆرمی هونەری (ڕۆمان)ێکدا خۆیان نمایش ئەکەنەوه، نووسەری ڕۆمانی نیشتمانی سارا میران ئەبراهام ئەڵێت، ‘لەکاتی بڵاو کردنەوەی ڕۆمانی نیشتمانی سارادا، باپیره خایم و کەریمی عەلەکە و قەشه یوسف پەری و حەمەجانی حاجی سەلیم پێنجوێنی و پیرەمێرد و فوئاد مەستی و جەمال عیرفان و مامۆستا سالار و دەیان کەسایەتی ناوداری شاری سلێمانی، ئه و ڕۆژه ئەگەڕێنەوه بۆ شار و بەبێ جیاوازی ئائدۆلۆژییان پێکەوه وەکو جاران خۆیان به نەوەی ئێستای کوردستان و بەتایبەتی شاری سلێمانی ئەناسێننەوه.’ ڕۆمانی نیشتمانی سارا، ئاوێنەیەکی ڕوونه، که له ڕابووردوودا له کوچه و کۆڵانەکانی شاردا هەڵواسراوە و دیمەنەکانی بۆ تۆمار کردووین، که ئێستا نووسەر له فۆرمی ڕۆماندا تۆماری کردوون و سەرلەنوێ پیشانی ئێمەی ئەداتەوه.

بڕگەیەکی کورت له ڕۆمانەکەدا، که دیمەنێکه له کەنیسەی مریەمی شاری سلێمانی:

”حەفتەیەک دوای شەوی تۆفانەکە سالار و سارا پێکەوه بۆ کەنیسەی مریەم له گەڕەکی گاوران چوون، ئەودەم قەشه یوسف پەری لەوێبوو، کاتێک سالار قەشە یوسف پەری بینی ڕوی گەشایەوە و بەدەم پێکەنینەوه بەره و ڕووی چوو، باوەشیان بەیەکتریدا کرد، کاتێک سالار دەستی له شان و ملی قەشە یوسف کردەوه، ئاوڕی له سارا دایەوە و وتی، ‘سارا، ئەوە قەشه یوسفه، هاوڕێ و خۆشەویستی باپیرە خایمه.’ ‘تەنها هاوڕێ، خایم هەردەم لەجێگای برایەکم بووه.’

تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی مانومیدیا ManuMedia بدە بۆ بەدەستهێنانی!