جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی حەوتەم»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
'''[[ڕەشکەی بیرەوەریەکان-بەشی هەشتەم]]'''
'''[[ڕەشکەی بیرەوەریەکان-بەشی هەشتەم]]'''
نووسینی: '''[[عوسمانی ئەحمەدی]]'''
نووسینی: '''[[عوسمانی ئەحمەدی]]'''
[[پەڕگە:RB-8-01-p-1.jpg|وێنۆک]]
[[پەڕگە:RB-8-01-p-1.jpg|وێنۆک]]



وەک پێداچوونەوەی ‏٠٩:٣٧، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

ڕەشکەی بیرەوەریەکان-بەشی هەشتەم

نووسینی: عوسمانی ئەحمەدی

RB-8-01-p-1.jpg

لە بەسەرهاتە جۆربەجۆرەکانی سەردەمی مامۆستاییم لە مەریواندا بڕێ کارەساتی سەرنج ڕاکێشم بۆ گێڕانەوە، ئێستەش لەسەری ئەچم و درێژەی پێ ئەدەم. بەڵێ، بووم بە مامۆستای باشماخ، کە دێ‌یەکی بیست سی ماڵی بوو، لە سنوری ئێران نێزیکی شاری پێنجوێن. ئەم دێ‌یە، بە پێچەوانەی باقی دێ‌یەکان، خان و دەرەبەگی نەبوو وە خەڵکەکە بۆ خۆیان لێ ئەبڕان مناڵەکانیان بەرخوێندن بنێن.

لەسەرەتاوە باوکەکان هاتن وە لەگەڵیان کەوتمە دوان و ڕاوێژکردن و گوێم ڕاگرت بۆ گیروگرفتەکانیان. وتیان مودیر گیان پێش ئەوەی جەنابت بیتە مودیر، کەسێکی‌تر بوو، گوێ ڕایەڵی کاروباری ئێمە نەبوو و پێی‌ لە کەوشێ کردبوو کە وەکوو قوتابیانی ناوشار، لە سەر سەعات مناڵەکان ئەبێ بێن بۆ قوتابخانە. ئێمە زۆربەمان ئەوکارەمان پێ ناکرێ. مناڵەکانی ئێمە کارئەکان. یارمەتیمان ئەدەن کە نەختێ لە بارسایی باری ژیانمان لە کۆڵ کەوێ.

وتم برادەرینە گوێ ڕاگرن با پێتان بڵێم من نەهاتووم ببمە سەرباری ئێوە و ژیانتان لێ سەخڵەت تر بکەم. هاتووم مناڵەکانتان خوێنەوار بکەم وە بۆ گەیشتن بەم ئامانجە لە سەر ئەم بیروباوەڕەم کە قوتابخانە و دایک و باوک لە سەریان پێویستە دەستی یەکتر بگرن و بۆ مسۆگەر کردنی ئەم ئامانجە تێ بکۆشن. ئێستە بۆم ڕوون بکەنەوە بزانم مناڵەکانتان لە ڕۆژا چەن سەعات ئەتوانن بێن بۆ قوتابخانە. وتیان نازانین، ئێمە شت و مەک، وەکو دار و خەڵوز، ئەبەین بۆ پێنجوێن بۆ فرۆش. بڕێ ڕۆژ زوو ئەفرۆشرێ بڕێ ڕۆژ نا. وتم من لێرەم وە شەو و ڕۆژ لەم دێ‌یە ئەژیم. لاشم گرنگ نیە کەی و چۆن ئەتوانن مناڵەکانتان بنێرن بۆ قوتابخانە. ئەمەوێ هەر کە کارتان تەواو بوو، مناڵەکانتان بنێرن. وتیان باشە.

درێژەی بابەت