جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ئارام سەعید»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
[[پەڕگە:Aram03.jpg|وێنۆک]] | |||
لەرێکەوتی 15-12-1967 لە گەرەکی دەرگەزێن لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، باوکی سەرشەقامی و دایکی کانێسکانییە. | لەرێکەوتی 15-12-1967 لە گەرەکی دەرگەزێن لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، باوکی سەرشەقامی و دایکی کانێسکانییە. | ||
وەک پێداچوونەوەی ١٠:٤٠، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١
لەرێکەوتی 15-12-1967 لە گەرەکی دەرگەزێن لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، باوکی سەرشەقامی و دایکی کانێسکانییە.
خوێندنی سەرەتای و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو کردوە..
ساڵی 1993 بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی فەرەنسی لە زانکۆی موستەنسریە تەواوکردووە. لەسەرەتای گەنجیتی لە پۆلەکانی ئامادەییەوە لە ئامادەیی هەڵگورد لە ریکخستنەکانی کۆمەلەی رەنجدەرانی کوردستان کاری کردوەو لەکەرتی ریکخستنی پێنجوێن بوە لە ریکخستنە نهینیەکانی سلێمانی.
لە دوای تەواکردنی خوێندنی زانکۆ لە سالێ 1994 ەوە وەک رۆژنامەنوس ووەرگێر ئامادەکاری بەرنامە و بەرپرسی بەشی وەرگێران بوە لە تەلەفیزیۆنی گەلی کوردستان تا ساڵی 2000، کە چەندین دۆکیومێنتاری و گۆرانی و فیلمی لە فەرەنسیەوە تەرجەمە کردوە بۆ تەلەفیزیۆنی ناوبراو.
لەسالی 2000 ەوە هەر لە سەرەتای دامەزراندنی کەنالی کوردساتەوە کاری کردوە و جەندین بەرنامەی هونەری و سیاسی کۆمەلایەتی ئامدەو پێشکەشکردوە.
لە پاش روخانی سەدام لە بەغدا بەرێوەبەری نوسینگەی کوردسات بووە لە بەغدا و پاشان لە تیمی جەلال تاڵەبانی (مام جەلال) بووە لە سەردەمی مەجلیسی حوکم لە بەغدا، پێشتر بەرپرسی بەرنامە رۆشنبیریەکانی کوردسات بووە لە سلێمانی.
کە خاوەنی ژمارەیەکی زۆری بەرنامەکانی دیالۆگ و تەوەر و گفتوگۆو چەندین دیداری تایبەت و روماڵکردنی روداوەکانی کوردستانە.
ئارام سەعید یەکێکە لە دامەزرینەرانی بزوتنەوەی گۆران و لە ساڵی 2009 تا 2012 بەڕێوەبەری کەناڵی کەی ئێن ئێن بوەو هەروەها بەرپرسی ژووری رۆژنامەوانی بووە کە هەر لەسەر پێشنیاری خۆی ئەو ژوورە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان پێکهێنراوە.
لە 2006 ەوە بەرێوەبەر و دامەزرینەری پەیمانگای کوردی فەرەنسی لە سلێمانی لەو سالانەدا بەشداری چەندین راهێنانی فەرەنسا و ئیتالیا و هۆڵەندەی کردوە، سەرپەرشتی چەندین راهێنان و کۆرسی جیا جیای هونەری کردوە و ۆرکشۆپی مەیدانی لەسەر دەرهێنانی فیلمی دۆکیومێنتاری کردوە بە هاوکاری دەرهێنەر و سیناریست و تیمی هونەری فەرەنسی. رێکخراوەکە رۆڵیکی باشی هەبوە لە دروستکردنی پردی پەیوەندی نێوان فەرەنسا و کوردستان.
لە 2006- 2010 راوێژکاری حوکمڕانیی ناوخۆیی، سەرۆکی تیمی دیالۆگی دیموکراسی بۆ رێکخراوی RTI ی ئەمریکی و دواتر بەریوەبەری پرۆگرامی سلێمانی هەمان رێکخراو، بەشداری و ئامادەکار بوە لە چەندین راهێنانی گرنگ بۆ بەرپرسە حکومیەکان لە قایمقام و بەریوەبەری ناحیەو بەرێوەبەر و فەرمانبەرانی حکومەت.
ساڵی 2015تا 2017 بەرێوەبەری ریگەپێدراوی چاڤی لاند بووە.
ساڵی 2013 تا 2015 بەرێوەبەری بەشی کۆمینیکەشن بووە لە کۆمپانیای ئاسیا سێل.
یەکێکە لەدامەزرینەرانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و لێپرسراوی پەیوەندیە دیپلۆماسیەکان و ئەندامی ئەنجومەنی باڵابووە..
لە 2ی ئایاری 2019 وازهێنانی لە جووڵانەوەی نەوەی نوێ راگەیاندووە.
ئارام سەعید کاندیدی ژمارە 4 لەسەر لیستی ژمارە 120 بوە لە پارێزگای سلێمانی بۆ پارلەمانی عێراق..
لە گۆڤار و رۆژنامەو ماڵپەرەکان دەیان وتاری نوسیووە و چەندین کاری وەرگیڕانی کردووە.
ئێستا وەک چاودێرێکی سیاسی بێلایەن کاردەکات و دەنوسێت.