جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «شادمان مەلا عەزیز سەحاف»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ٣١: ھێڵی ٣١:


[[پەڕگە:1519062697403 n.jpg|وێنۆک|چەپ]]
[[پەڕگە:1519062697403 n.jpg|وێنۆک|چەپ]]


ئامادەکردنی: [[دلێر ڕەفیق]]
ئامادەکردنی: [[دلێر ڕەفیق]]


[[پۆل: کەسایەتی]] [[پۆل: ئەکتەر]] [[پۆل: سلێمانی]]
[[پۆل: کەسایەتی]] [[پۆل: ئەکتەر]] [[پۆل: سلێمانی]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٦:٢٩، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣

هونەرمەند شادمان مەلا عەزیز سەحاف


شادمان مەلا عەزیز سەحاف هونەرمەند و ئەکتەری دیارى شانۆ و دراماى کوردییە. لە ساڵی 1959 لە سلێمانی لەدایکبووە، باوکی و باپیری کەسایەتییەکی ناوسراوی شارەکە بووە، کە پیشەیەکی تایبەتییان هەبووە کە بەرگرتێگرتنەوەی کتێب و نووسراوەکان بووە، خۆشی ساڵانێکی زۆر لە دووکانەکەی باوکیدا کاریکردووە.


هونەرمەند قۆناغەکانی خوێندنی هەر لە شاری سلێمانی تەواو کردووە و دەستپێکی کاری هونەریی لەگەڵ تیپی پێشڕەو بووە و دواتر لە چەندین بەرهەمی شانۆیی، تەلەڤزیۆنی و کورتەفیلمێکدا رۆڵی گێڕاوە و لەبواری میدیاشدا کاری کردووە.


2023-01-15 191251.jpg


نازناوی سەحاف:


باوباپیرانیان لەسەردەمی برایم پاشای باباندا خەریکی کتێب و بەرگ تێگرتنی بووە، سەحاف لە (مصحف)ەوە ھاتووە، کە بە خزمەتی کتێبەوە خەریک بوون و کتێبێک ئەو دەمە بە پیرۆزیی قورئانەوە بە (مصحف) ناوبراوە، ئەویش بووە بە صحاف. دوای خۆیشیان نەوە دوای نەوە ھەر خەریکی کتێب و بەرگ تێگرتن بوون بە ئێستاشەوە. باوباپیرانیان و ناوبراویش چەندین دەستنووسی گرنگی مێژویییان لەفەوتان پاراستووە بەهۆی ئەم پیشەیەیانەوە.

2023-01-15 191017.jpg
هونەرمەند لە کاتی پیشەی بەرگ تێگرتنی کتێبدا
2023-01-15 191111.jpg


شادمان عەزیز لە ماوەی کاری هونەریدا بەشداری لە چەندان کاری شانۆییدا کردووە، جگە لەوەش لە چەندین فیلم و درامادا رۆڵی بینیوە. هەروەها کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی سلێمانی بووە، لە بەشی راگەیەندن - رادیۆی ترافیک.

هونەرمەند لە کاتی دەوامی فەرمیی خۆی لە رادیۆی ترافیک


کۆچیدوایی:


شادمان مەلا عەزیز ماوەیەک بوو تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو و بەو هۆیەوە لە مانگی تشرینی دووەمی 2022 رایگەیاندبوو توانای جوڵەی لەدەستداوە. ڕۆژی یەکشەممە 15-01-2023 ، دوای تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکان لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی لە تەمەنی 64 ساڵیدا، کۆچی دواییکرد.

1519062697403 n.jpg




ئامادەکردنی: دلێر ڕەفیق